
شه‌ڕی قۆقازو کارتێکردنی له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست….
شه‌ڕی قۆقازو کارتێکردنی له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی سارد
مه‌هدی کاوانی
هه‌ر له ئێستاوه ئه‌مه‌ریکا له لایه‌که‌وه هه‌وڵه‌کانی خۆی له ڕێگای ناتۆ و تێوهگڵاندنی ئه‌وروپا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕووسی له‌و شه‌ڕه پێنج ڕۆژیهیان دژی جۆرجیا، ده‌یه‌وێ تاوتۆ بکات و له لایه‌کی تریشه‌وه وتووێژه‌کانی بۆ دانانی موشه‌کی بالستی له خاکی پۆله‌نده به گوڕوتین تر کردۆته‌وه‌و ده‌شیه‌وێت به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان که‌شتی گه‌لی خۆی داخلی ده‌ریای هادی بکات به بیانۆی یارمه‌تی دانی سیسته‌می ساکاشفیلی له جۆرجیا‌و به پێچه‌وانه‌ی ڕووسه‌کانیش بانگیشه‌ی یه‌کپارچه‌یی خاکی جۆرجیا ده‌که‌ن و ڕووسیاش به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که خاوه له کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له خاکی جۆرجیا‌و هه‌ندێ ده‌نگی پۆزه‌تیڤی ئه‌وروپاشیان پێیه. ڕووسیاش هه‌ر هه‌موو ئه‌و لێدوانه ئهمهریکیانهو زۆری ئه‌وروپیه‌کانیش له مه‌ڕ کێشه‌ی ئه‌و دوایه‌ی جۆرجیا ڕه‌تده‌که‌نه‌وه. له له لایه‌که‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و چوونه ناوه‌وه‌یان بۆ ناو ئۆسیتای ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری جۆرجیا ، به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه پێچه‌وانه‌ی ڕژێمی ساکاشفیلی و موباره‌کی ئه‌مه‌ریکی بۆ هه‌رێمی ئۆسیتیای ڕۆژئاوای سه‌ر به جۆرجیا داده‌نێن که زۆرینه‌ی ڕووسی تیا نیشته جێیه‌و داوای سه‌ربه‌خۆیی یان جۆرێک له سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن و ڕووسیاش پێشتریش هاو ڕا بووه له گه‌ڵیان و ئێستاش به زیاتره‌وه. له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه سه‌ربازیه‌یان بکه‌ن به ئه‌مری واقیع و له ڕێگایه‌وه هه‌م ده‌سکه‌وتی سیاسی له ناوچه‌که پێیه‌وه وه‌ده‌ست بێنن ، هه‌م هه‌ندێ عافیه‌ی ڕووخاوی پێشتریان به‌گوێی جیهان ڕابگه‌یه‌نن که ههستاونهتهوهو چیتر یه‌ک قوتبی له ئه‌مه‌ریکا قبوڵ ناکه‌ن . به هه‌ر حال ئه‌وانیش ئێستاکه له لایه‌که‌وه خه‌ریکی ئه‌وه‌نه که هه‌ردوو هه‌رێمی ئۆسیتیای ڕۆژئاوا‌و ئه‌بخازیا به ناوی گه‌مه‌ی ڕیفراندۆم و داوای خه‌لکی ئه‌و دووناوچه‌یه و ته‌واجدی هێزه‌کانیان لێی وفه‌رزی سه‌رکه‌وتنیان له به‌ره‌ی شه‌ڕ بسه‌پێنن و ناوناوه‌ش پۆله‌نداو ئه‌مه‌ریکا له دانانی مووشه‌کی بالستی له سه‌ر خاکی پۆله‌نده هۆشیار ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن کاری وه‌ها بۆ تێکدانی ئاسایشی ڕوسیایه‌و قبوڵی ناکه‌ین و مافی لێدانی سه‌ربازی له پۆله‌نده یان دانانی مووشه‌کی ستراتیجی له بهلهڕووسیاو شوێنی تر ده‌ده‌ینه خۆمان و هه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌یه‌کی که‌شتی گه‌لی ئه‌مه‌ریکیش بۆ ناو ده‌ریای هادی قبوڵ ناکه‌ین و کاری وه‌ها به‌وه لێک ده‌ده‌نه‌وه که ده‌یانه‌وێ گه‌مارۆی هێزه‌کانی ڕووسی بده‌ن .
دیاریش بوو هه‌ر دوا به‌دوای ڕاگیرانی شه‌ڕ سه‌رۆکی ڕووسی به سه‌ردانێکی فه‌ڕمی چووه سوریا‌و به‌شار ئه‌سه‌دیش پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێکردو پالپشتی خۆشی بۆ ئه‌و کاردانه‌وه ڕووسیه له قۆقاز ده‌ربڕی و به کارێکی ڕه‌وای ڕووسه‌کانی دایه قه‌له‌م و ده‌نگۆیه‌کی فراوانیش که‌وته ناو ڕاگه‌یاندنی جیهانی که مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی میدڤید بۆ سووریا بۆ ئیمزاکردنی پڕۆتۆکۆلی دانانی بنکه‌ی مووشه‌کی ستراتیجی ڕووسیه له سه‌ر خاکی سووریا‌و ئیسڕایلیش تابڵێیت پێیه‌وه ته‌نگه تاو بووه.
به بۆچوونی من هه‌لوێستی ئه‌وروپا له مه‌ڕ ئه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ڕووسی بۆ جۆرجیا له ڕێگای وتووێژه‌کانی سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسی که به‌ناوی سه‌رکردایه‌تی کردنی خولی ئێستای ئه‌وروپا ده‌کات، ئه‌و توندیه‌ی ئێستای پێوه نه‌بوو. پێده‌چی هه‌ندێ له‌و توندیه‌ی ئێستایان له ڕێگای گوشاری ئه‌مه‌ریکیه‌وه بێت . سه‌رکردایه‌تی ڕووسی له لای خۆیان ئه‌و شه‌ش خاله‌ی که له سه‌ری ڕێککه‌وتوون و کراوه‌ته بناغه بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له نێوانیان که هه‌ردوو حکومه‌تی ڕووسی و جۆرجی به ناوبژیوانی سارکۆزی ئیمزایان له سه‌ر کردووه ، ڕووسه‌کان وای لێک ده‌ده‌نه‌وه که خالێکیان خۆی له‌وه‌وه ده‌بینێته‌وه که بۆ له‌مه‌ودوا هه‌رێمی ئۆسیتای ڕۆژئاوا نابێت به به‌شێک له خاکی جۆرجیا‌و ئاسایشی ته‌واوی ناوچه‌که‌و کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانیشیان به‌وه‌وه ده‌کرێ که ئه‌و واقیعه‌یان لێ قبوڵ بکرێ و جۆرجیا‌و ئه‌مه‌ریکاش به توندی ئه‌و داوایه‌ی ڕووسی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌و شله‌و په‌یته‌ی ئه‌وروپیش له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه.
ڕاسته به عه‌مه‌لی شه‌ڕ بڕاوه‌ته‌وه ، به‌ڵام هه‌ر له ئێستاوه پڕوشکی خه‌ریکه ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ زۆر شوێنی تری جیهانی . له ڕێگای ئه‌و شه‌ڕه‌یه خه‌ریکه مووشه‌کی بالیستی ئه‌مه‌ریکی به خیرا خۆی بگه‌یه‌نێته پۆله‌نداو که‌شتی گه‌لی ئه‌مه‌ریکیش بیه‌وێ پێ بنێته ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ریای هادی که که‌شتی گه‌لی ڕووسی لێیه‌وه نزیکه‌و به دیوه به‌رانبه‌ره‌که‌شی ، ڕووسه‌کان خه‌ریکی ئه‌وه‌ن بنکه‌یه‌کی ستراتیجی سه‌ربازی له سووریا بکه‌نه‌وه . هێشتا قسه له سه‌ر ئێرانیش نه‌کراوه ، کاخوانه‌کینێ گوڕوتینی ئه‌وان و سووربوونیان له سه‌ر دروست کردنی چه‌کی نه‌وه‌وی ده‌گه‌ینه کوێوه . به‌و یارمه‌تیه وه‌ک پێویست نه‌بوونه‌ی ڕووسه‌کان بۆیانه‌وه وێڕای ئه‌و هه‌موو ده‌نگه جیهانیه دژه‌و گه‌مارۆ ئابووری و هه‌وڵدان بۆ توندتر کردنی که‌چی ئێرانیه‌کان به‌رده‌وامی خۆیان له دروست کردنی چه‌کی نه‌وه‌وی درێژه پێ ده‌ده‌ن. ئه‌دی ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ئه‌مه‌ریکی و ڕووسی توندی تر به‌خۆوه بگری ، له ڕیگایه‌وه ڕژێمی تاران چه‌ندی تر وه‌خۆ ده‌که‌وێته‌وه بۆ خێرا کردن له دروست کردنی ئه‌و چه‌که‌و فراوانکردنی قه‌له‌مڕه‌وی خۆیان له عێراق و لوبنان و شوێنی تر. ئه‌و هه‌ویره ئاوه‌کی زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ئاسانیش نیه سه‌ره‌ده‌ری ته‌واو بکه‌ی کاخوا ڕووداوه‌کان له کوێ دهمهینهوه . لێکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کان هه‌وله‌کانی سارکۆزی بۆ تێوه گلاندنی سوریا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یڕانی ده‌سه‌ڵات له لوبنان و بگره کێشه‌ی عیڕاق و ده‌وروبه‌ریش ، له گه‌ڵ ئه‌و ڕێکه‌وتنامه شه‌ش خاڵه‌ی نێوانی ڕووسیاو جۆرجیا به‌وه لێک ده‌ده‌نه‌وه که کورتی هێنابێ و مسداقیه‌تی خۆی له ته‌واوی فه‌ڕه‌نساو ئه‌وروپا له ده‌ست دابێ. سوریا گۆلی خۆی له ڕۆژئاوا کرد‌و وای له‌وان کرد که وه‌ک ناوبژیوانی که‌ر له کێشه‌کانی ده‌وروبه‌ر ته‌ماشا بکرێ نه‌ک وه‌ک ده‌وله‌تێک که پارێزگاری له تیڕۆڕیست بکات و کێشه‌ی دادگایی کردنه‌که‌ش له سه‌ر ڕه‌فیق حه‌ریری بکه‌وێته ناو شله‌و په‌یته پێ کردنی و زۆرانێک له لێکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کان وا لێکی ده‌ده‌نه‌وه که سازش له سه‌ر کێشه‌ی دادگایی کردنی بهشارئهسهدو گه‌وره‌لێپرسراوانی تر ی سووری بکرێ‌و لوبنانیه‌کان لایه‌نی ئهکسهریهش هه‌ر وای تێ ده‌گه‌ن . که‌چی به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی ڕووسی سوریه‌کان ئه‌و شتانه‌یان هه‌ر هه‌مووی خسته بن پێی خۆیان.
ڕه‌نگه ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌و دوایه‌ی قۆقاز، پرسیار گه‌لێکی زۆر به‌خۆوه بگرێ . له‌وانه‌یه پرسیارگه‌لی له‌و بابه‌تانه بێته پێشه‌وه و بگوترێ له ڕێگایانه‌وه ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا زیاتر به‌خۆ بێنه‌وه‌و پشدێنه‌ی گه‌مارۆدانی ڕووسی له ناوچه‌کانی پێشتری قهلهرمڕهیان تونتر بکه‌ن. له لایه‌که‌وه له ڕیگای دانانی چه‌کی بالستیو مووشه‌کی ستراتیجی تر له ناو خاکی ئه‌و وڵاتانه‌ی که پێشتر به ڕووسیای سۆڤیه‌تی بهسترابوونهوهو ئه‌وروپاش په‌له‌ی بێت له هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپی له لایه‌کی تره‌وه و به هۆیه‌وه باری ڕووسی قورس‌تر بکه‌ن و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵاته له‌ده‌ست چووه‌کانی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت بکه‌ن به ئه‌مری واقیع. باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه که ئه‌مریکیه‌کان پێشوازیه‌کی به‌هێز له به‌رقه‌رار کردنی ئهوڕێوشوێنانه ده‌که‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌وروپیه‌کان له گه‌ڵیان به‌ڕێ ده‌که‌ون؟ به بۆچوونی خۆم ئه‌وروپیه‌کان جیا له به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێ وه‌ک کامپێکی سهربهخۆو دوور له ویستی ئه‌مه‌ریکی و ڕووسی کار‌و چالاکیه‌کانیان و فراوانکردنی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپی به ئاشتی به‌ره‌و پیشه‌وه ببه‌ن و سوودیش له‌و گرژیه‌ی نێوانی ئه‌مه‌ریکی و ڕووسی وه‌ربگرن. دیاریشه نێوه‌ندی ڕووسی و ئه‌وروپی پاش هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت زیاتر به ئاقاری ڕێکی ده‌ڕوات و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی وڵاتانی دابڕاویش له ڕووسیا بۆ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا، به دوژمنایه‌تی ڕووسی لێک ناده‌نه‌وه‌و ڕووسه‌کانیش تا زۆر ڕاده نیگه‌رانی فراوانیان پێوه دیار نیه. له به‌رامبه‌ریشه‌وه تابڵێیت ڕووسه‌کان له کاردانه‌وه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ناوچه‌کانی نفوزی پێشتریان نیگه‌رانن . بۆکاری ئابووری به تایبه‌ت نه‌وت و کازی سروشتی ڕووسی و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه فراوانه‌ی نرخیان کاری خۆی ده‌کات که ئه‌وروپیه‌کان له به‌ر خاتری ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌ستبه‌رداری نه‌بن . به بۆچوونی خۆم ئه‌وروپیه‌کان به و قه‌له‌مڕه‌ویه فراوانه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و تاکڕهویهیان له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی جیهان ڕازی نه‌بن و چاوه‌ڕوانی دروست بوونی فهراغیک بن که ئه‌و دهستڕۆیشتنهی ئه‌مه‌ریکی لاری تێ بکه‌وێ . بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و گرژیه‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریکی و ڕووسی پالپشتی ئه‌وروپای بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان پێوه نه‌بێت مانای کورتهێنانی مسداقیه‌تی ئه‌مه‌ریکیه‌کانه له درێژه پێدانی ده‌ستڕۆیشتوی قه‌له‌مڕه‌وی خۆیان له لایه‌ک و کار‌و چالاکیه‌کانیشیان له عیڕاق و ئه‌فگانستان و لوبنان و زۆر شوێنی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نده‌ک کورت بهێنێ له لایه‌کی تره‌وه. ڕووسه‌کان ڕاسته له ڕووی توانای ئابووری و توانای سه‌ربازی ناتوانن بارته‌قایی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بن. به‌ڵام کێشهجیهانیه ئاڵۆزه‌کانی جیهانیش زیاتر ئێستاکه ڕوبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆته‌وه نه‌ک ڕووسه‌کان که له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد به پێچه‌وانه بوو.
هه‌شن ئه‌و په‌ڕه‌گرتنه نوێیانه به سیناریۆیه‌کی پارتی کۆماری ئه‌مه‌ریکی لێک بده‌نه‌وه که ئه‌وان ده‌ستیان له خولقاندنی هه‌بووبێت ، تاوه‌کو له ڕێگایه‌وه هه‌ندێ ئاڵۆزی جیهانی دروست بکرێ و وا له ناخبی ئه‌مه‌ریکی بکات که ده‌نگ به پالێوراوی دیموکراتی ئۆبامه نه‌ده‌ن به‌وه‌ی که شاره‌زایی باشی له ته‌نگژیه جیهانیهکان نیه. پیاو که ته‌ماشای کڕۆکی ڕوودانی شه‌ڕی قۆقازو ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی په‌روێز موشه‌ڕه‌فی پاکستان و به په‌له هاتنی ڕایز بۆ به‌غدا و په‌له‌کردنی بۆ مۆرکردنی ڕێکه‌تننامه‌ی عیڕاقی و ئه‌مه‌ریکی، ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌ره‌وه ده‌سه‌لمێنێ، چونکه ئیداره‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش باش دراسه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که ئه‌گه‌ربێت و ڕژێمی ساکاشفیلی هێرش بکه‌نه سه‌ر ئۆستیای ڕۆژئاوا ، ڕووسه‌کان خۆتێههلدهقورتێن و گرژی له ناوچه‌که دروست ده‌بێ و ڕوداوه‌کانیش هه‌روا که‌وتنه‌وه‌و بیانۆی ڕوسه‌کانیش هه‌ر له به‌ر ئه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای جۆرجیا‌و موباره‌کی ئه‌مه‌ریکیه‌وه بوو. بۆ ده‌ست له کارکیشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی پاکستانیش په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ده‌که‌وێته خانه‌ی که ئه‌مه‌ریکا پێیه‌وه ته‌نگاو ببێ به‌و بیانگۆیهی که شوێنێکی ستراتیجیهو چه‌کی نه‌وه‌وی لێیه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ بکه‌وێته ده‌ست توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان ، له حاله‌تی وه‌هادا ئه‌مه‌ریکا پێویستی به سه‌رۆکێکی به توانا هه‌یه‌و ئۆباماش ئه‌و شاره‌زایه‌ی نیه. بۆ په‌له کردن له ڕیکه‌وتن نامه‌ی عیڕاقی وئهمهریکیش ئه‌وان له‌مێژه کاری بۆ ده‌که‌ن تاوه‌کو کۆماریه‌کان پێیه‌وه هه‌ندێ شکستیهکانیان له عیڕاق بشارنه‌وه‌و به دهسکهت بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن له قه‌له‌می بده‌ن.
مه‌هدی کاوانی/23/08/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk