Skip to Content

Saturday, December 14th, 2024
هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی مووچه‌ بۆ ده‌نگدان،….

هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی مووچه‌ بۆ ده‌نگدان،….

Closed
by August 23, 2008 گشتی

هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی مووچه‌ بۆ ده‌نگدان،
 گه‌نده‌ڵکردنی دیموکراتیه‌

ئاسۆ بیاره‌یی

 
 بۆچۆن
 ئاسۆ بیاره‌یی

 
 دیموکراتی داوا نیه‌، به‌ڵکو ئه‌و ئاسته‌ هوشیارییه‌ که‌ تاک و کۆمه‌ڵگه‌ له‌ یه‌کێک له‌ قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردن پێیده‌گه‌ن و بوونی خۆیان له‌ پرۆسه‌ی ده‌ه‌سڵاتدا ده‌دۆزنه‌وه‌، هه‌ست ده‌که‌ن که‌ ده‌نگیان ده‌بیسترێت و مافیان پارێزراوه.
 
 ده‌نگدان مافی هه‌موو مرۆڤێکه‌ که‌ هه‌ست به‌ لێپرسینه‌وه‌ بکات و ده‌نگ به‌و که‌سه‌ یا به‌ وپارتییه‌ بدات که‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات بۆ هێنانه‌ دی ئاواته‌کانی و گه‌یاندنی ویسته‌کانی. ده‌نگدان واتای به‌شداری بوونی هاولاتییه‌ له‌ و پرۆسانه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگه‌ ده‌بات به‌ڕیوه‌. هاوڵاتی کاتێک ده‌نگ ده‌دات که‌ بزانێت مافه‌کانی له‌لایه‌ن ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ پاریزراون و به‌رگری ته‌واوی ‌ لێده‌کریت.
 ناچارکردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ باشووری کوردستان بۆ ده‌نگدان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی موچه‌و سه‌رچاوه‌ی بژێوی، جۆرێکه‌ له‌لاساییکردنه‌وه‌ی ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان که‌ سووک سه‌یری هاوڵاتی ده‌که‌ن  و وه‌کو ئامرازێک بۆ مانه‌وه‌ی خۆیانی به‌کاری ده‌هێنن، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ تا چه‌ند هاوڵاتی بروا به‌و سیسته‌مه‌ ده‌کات که‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی له‌ باشووری کوردستان ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه‌. ئاخر هاوڵاتی کورد چۆن ده‌توانێت ده‌نگ بدات کاتێک مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی لێزه‌وتکراوه‌ (ئاو و کاره‌با)، هاوڵاتیه‌ک که‌ تابه‌یان چاوه‌ڕیی دڵۆپه‌ی ئاوده‌کات له‌ کۆی ده‌یپه‌رژێته‌ سه‌ر ده‌نگدان. ده‌سه‌لاتدارانی گه‌نده‌ڵ یا تۆز ده‌که‌نه‌ چاوی خه‌ڵکه‌وه‌ یان ده‌یانه‌وێت به‌ ناچارکردنی هاولاتیان بۆ ده‌نگدان ووشه‌ی دیموکراتی له‌ ناوه‌ڕۆک له‌ بار به‌رن. لێ دیموکراتی ته‌نها ده‌نگدان نیه‌، به‌ڵکو لایه‌نی ده‌نگ پێدراو(برواپیکراو) ده‌بێت ئه‌رکه‌کانی به‌رامبه‌ر ئه‌و کارئه‌کته‌ره‌ی ده‌نگی بۆ داوه‌ و گه‌یاندوویه‌ته‌ لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبسێت. ئایا ده‌سه‌لاتدارانی باشووری کوردستان به‌و ئه‌رکه‌یان هه‌ڵساون؟ نه‌خێر وه‌ڵامیکی فره‌ چه‌شه‌ن و ڕۆنه‌ بۆیان. ئه‌وان هه‌ر بۆنموونه‌ به‌لێنیان به‌ میلله‌تی کوردا دا که‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانی باشوور ڕزگاربکه‌ن و سنوورێک بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی که‌ هه‌زاره‌ها ده‌نگده‌ری کورد ده‌نگی بۆ دا، بهێننه‌ دی، نه‌ک هه‌ر نه‌یان کرد، به‌ڵکو باشووری کوردستانیان کرده‌وه‌ به‌ به‌شێکی له‌ خاکی عێراقه‌که‌ی سه‌ددامی فاشی و درێژه‌دان به‌ ته‌عریب، نه‌ک ته‌نها سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌رانه‌یان دروست نه‌کرد، به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌کانی خۆیان کرده‌ مشه‌خۆرێکی باڵا ده‌ست که‌ سامانی نه‌ته‌وه‌یی کورد مۆنۆپۆل بکه‌ن. ئه‌مڕۆش به‌ هه‌ڕه‌شه‌کردنی مووچه‌ بڕین ده‌یانه‌ویت ڕوسووری خۆیان رزگاربکه‌ن که‌ باشووری کوردستان ئه‌و په‌ڕی دیموکراتیه‌و خه‌ڵک به‌ لێشاو به‌ره‌ ده‌نگدان ده‌ڕوات، ئاخر له‌سه‌رده‌می سه‌دامیشدا، به‌گوێره‌ی بڵندگۆکانی، له‌ 99% خه‌ڵک ده‌نگی ده‌دا، به‌ڵام گه‌وره‌ترین دیتکاتۆربوو. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو بنه‌ماله‌یه‌ سه‌رباری گه‌نده‌ڵێش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیان دووله‌ت و کرد و که‌سایه‌تیان شکاند، به‌رگی عێراقی بوونیان بۆی دوری. 
 
 ئه‌وه‌، ڕاکێشانی خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات بۆ ده‌نگدان به‌ تۆپزی، نه‌ک ته‌نها بێبروایی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاته‌، به‌ڵکو نیشانه‌ی به‌گه‌نده‌ڵکردنی پێوه‌ره‌کانی دیموکراتیه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌ نه‌گۆڕه‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ که‌  خۆپه‌رستی گه‌یاندوویه‌تی ئاستی نه‌خۆشی سایکۆپاتی و پێویستی میلله‌ت نابینێت، بێجگه‌ هی خۆی.، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌ که‌ گه‌لی کوردی باشوور به‌ره‌و هه‌ڵدیر ده‌بات. به‌یانێکی زوو گه‌لی کورد تووشی گه‌وره‌ترین کاره‌سات ده‌که‌نه‌وه‌.
 
 20-8-2008  سوێد
 ‌assobyari@yahoo.com  
 
 سه‌رچاوه‌
 "ئه‌وه‌ به‌جێهێنانی ئه‌ركی نیشتمانییه‌"
 داوا له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان كۆدی به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌ بكه‌ن. سایتی سبه‌ی. 20-8-2008)"
 
 http://www.sbeiy.com/ku/print/news.aspx?id=11263
 

Previous
Next