Skip to Content

Sunday, November 10th, 2024
داتی عێراق له‌نیوان عێراقی دوێنێ و جه‌حیمی ئه‌مڕۆدا

داتی عێراق له‌نیوان عێراقی دوێنێ و جه‌حیمی ئه‌مڕۆدا

Closed
by August 23, 2008 ژنان

 
 ماجیداتی عێراق له‌نیوان عێراقی دوێنێ و جه‌حیمی ئه‌مڕۆدا 
 که‌ژاڵ ئیسماعیل

 1-8- 2008
 هوڵندا
 gullabaibun@yahoo.com
 
 به‌شی یه‌که‌م
 
 زۆربه‌مان به ووشه‌ی ماجیدات نامۆنین ئه‌و نازناوه‌ی که ێدام حسین به‌خشیبویه  ژنانی عێراق  به‌واتای به‌رزو پیرۆز نرخاندندنی ئه‌و ژنانه‌ی به‌درێژایی مێژووی حوکمڕانی ئه‌و دیکتاتۆره سه‌راپا غه‌رقی نه‌هامه‌تی و شکاندن بون جا چ شکاندنی ده‌روونی یان شکاندنی سومعه و که‌سایه‌تییان  ،  ێدام حسین که‌خۆی به‌باوکی مناڵان و کچ وژنی عێراق داده‌نا به‌جۆرێک خۆشی به هه‌تیوکردن وبێوه‌ژن کردنیان ده‌هات  له‌جه‌نگێکه‌وه بۆ جه‌نگێکی دیکه‌ی ڕاپێچ ئه‌کردن و ساڵانه به هه‌زاران ژنی بێوه‌ژن وسه‌رگه‌ردان ئه‌کرد ، باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی عێراق وایلێهاتبوو ژن مل که‌چ وکۆیله‌ی خۆی وکوڕه‌کانی وده‌ستودایه‌ره قێزه‌ونه‌که‌ی بن و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ڕژێمه‌دا ڕۆژانه ده‌یان کچ ناموسیان هه‌تک ئه‌کراو ئه‌کرانه قوربانی ته‌نها گوله‌یه‌ک  ، ئه‌وانیشی ئه‌مانه‌وه یان خۆیان ئه‌کوشت یان که‌سوکاری هه‌ڵئه‌هاتن و خۆیان وون ئه‌کرد ، ئه‌وێک که ته‌نها ساتێک سۆزی بۆ کچه‌کانی خۆی نه‌بوو  هێشتا له هه‌ڕه‌تی لاویدا بوون سه‌رگه‌ردانی کردن و مێردو مناڵی کوشتن ، وه‌فای بۆ ژنی خۆی نه‌بوو به‌ئاشکرا سوکایه‌تی پێئه‌کرد و ژن له‌دوای ژن ئه‌یهێنا که‌ماجیداتی ماڵه‌که‌ی خۆی بوون ئیدی کامه ماجیدات ؟
 خه‌ڵکی عێراق هه‌میشه چاوه‌ڕوانی هاتنی ئاسۆیه‌کی ڕووناک بوون دوای ڕمانی ڕژێمی به‌عسی فاشی ،  چاوه‌ڕێی  کۆتایهێنان به  نه‌هامه‌تی و جه‌نگ و هه‌ژاری ، به‌داخه‌وه ئه‌و چاوه‌ڕوان نه‌ئه‌کرا ڕوویدا  ، بارودۆخی عێراق به‌جۆرێک شێواو ئاڵۆزبوو که‌خه‌ڵکی خۆزگه‌ به ڕۆژانی ڕابوردوو ئه‌خوازن ، باری ئابووری و سیاسی و ئه‌منی  به‌جۆرێک ڕووی له ئاڵۆزی وخراپی کردووه  خه‌ڵکی عێراق وه‌ک هه‌ژارترین و دواکه‌وتوترین کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی چاوی لیده‌کرێت ، هه‌ڵبه‌ت باسه‌که‌م نابه‌مه سه‌ر چۆنیتی وچه‌ندێتی ئه‌و بارودۆخه به‌ڵام ئاماژه به‌خاڵێکی گرنگ ئه‌که‌م که جێێ هه‌ڵوێسته‌و قسه‌کردنه ئه‌ویش بارودۆزی ژیانی ماجداتی عێراقه له‌پاش رووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌غداو ئه‌و چاره‌نووسه ڕه‌‌شه‌ی ڕووبه‌ڕوی ژنی عێراق بۆته‌وه ، هه‌ڵبه‌ت له‌ئاکامی تێکچوونی باری ئه‌منی عێراق و قه‌تل وعامی خه‌ڵکانی سیڤیل و بێدیفاعی عێراق ژن به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌ک زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌و بارودۆخه‌یه ،  له‌ئاکامی هه‌ژاری و بێکاری و بێوه‌ژن بوون و هه‌تیوکه‌وتنی ژماره‌یه‌کی خه‌یاڵی  له‌کچان وژنانی عێراق به‌ناچاری  چه‌ندین دیارده‌ی دزێو له‌عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه وه‌ک  ڕفاندنی کچان وژنان ، هه‌تک کردنیان ، بازرگانیکردن به‌کچانه‌وه و فرۆشتنیان به‌گروپی بازرگانیکردن به ژنان و ناردنیان بۆ ده‌وڵه‌ته‌کانی که‌نداو به‌ناوی ئیشکردنه‌وه ، وێڕای کوشتنی ژنان که دیارده‌یه‌کی بڵاوی ترسناکه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر کوچکردن وهه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خێزانه عێراقییه‌کان کردووه بۆ ڕزگاربوون له‌و مه‌ئساته ، لێر‌دا پرسیارێک دێته پیش ئایا  ژنانی عێراق تاچه‌ند سوودمه‌ندن له‌و هه‌ڵاتنه‌و ئاکامیان به‌چی گه‌ییوه ؟
 وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وا لای ئه‌و ژنانه‌ی که ڕۆژگار کردونی به پاروی ده‌م که‌سانێک هه‌رچی هه‌ستی ئینسانیه‌ت بێت نیانه ، له‌نێو دێڕی ئه‌و چیرۆکه تاڵانه‌دایه که  ئه‌و ژنانه ئه‌یگێڕنه‌وه خۆیان له‌نێو کاره‌ساته‌که‌دا ژیاون و هه‌رچی ویژدان بهه‌ژێنێت پێیان کراوه ،  ئه‌و کچانه‌ی له‌ژێر پێێ که‌سانێکدا  هیچ  په‌یوه‌ستێک گرێیان نادات به‌مرۆڤایه‌تییه‌وه ، ئه‌وژنانه‌ی له گه‌ڕه‌که‌کانی  سیدە الزینب و جرمانه و حمێ وحه‌له‌ب ئاواره‌ن  ، هه‌ریه‌که‌یان  چیرۆکێک یان مه‌ئساتێک باس ده‌کات  تاوانباره‌کانیش ئه‌و برایانه‌ن که‌هیچ هه‌ستێکی ئینسانییه‌ت نایانبزوێنێت به‌رامبه‌ر ئینسانێک ته‌نها تاوانی ژن بوونه ، له‌پێناوی بڕێک پاره یان دامرکاندنه‌وه‌ی ڕق وکینه‌ی دڵیان که‌به‌ووته‌ی شیماو ئه‌وانه خزمه‌تکاری دوێنێیان بوون و به‌بیستنی ناوی عێراق جه‌سته‌یان ئه‌له‌رزی ، شه‌هد که کچه ئه‌فسه‌رێکی سوپای عێراق بووه  ئه‌ڵێت ئه‌و ئه‌میره عه‌ره‌بانه‌ی تادوێنێ سه‌ریان بۆ ێدام نه‌وی ئه‌کرد وه‌ک خزمه‌تکار ئه‌مڕۆ شه‌ره‌فی کچان وژنانی عێراق هه‌تک ئه‌که‌ن ، أمیمه که‌ کچێکی دیکه‌ی عێراقه پێیان ئه‌ڵێت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که خوا له‌قورئاندا به‌ئه‌هلی کوفرونیفاق ناوی بردون
 هه‌زاران کچی عێراقی دوای ڕوخانی ڕژێمی ێدام بوونه‌ته که‌نیزه‌‌ک له‌ماڵانی عه‌ره‌به‌کانی که‌نداودا و وایان لێهاتووه که ڕقیان له‌برای عه‌ره‌ب بێته‌وه  به‌تایبه‌ت  ده‌وڵه‌مدنده‌کانی ووڵاتانی که‌نداو ، ئه‌ڵێن ئه‌وان بۆتۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌ێدام شه‌ره‌فی ژنی عێراقی هه‌تک ئه‌که‌ن ، ئه‌و ێدامه‌ی که هه‌میشه داکۆکی له‌ئابڕوی ئه‌وان وعه‌ره‌ب ئه‌کرد ،
 
 له‌جه‌حیمه‌وه بۆ جه‌حیم
 له‌ئاکامی خراپی بارودۆخی عێراق دوای رووخانی ڕژێمی ێدام هه‌زاران کچ وژنی عێراق هه‌ڵاتون وڕوویان له ده‌وڵه‌ته‌کانی دراوسێ کردووه به‌تایبه‌ت  سوریا ، ئه‌وژنانه‌ی که‌ڕۆژانێک بوو خاوه‌نی ماڵ وخێزان وکه‌رامه‌تی خۆیان بوون ، ئه‌وژنانه‌ی که سه‌رۆکه‌که‌یان ناوی نابوون   ماجیدات ، هه‌ندێکیان له‌ترسی ئه‌و مه‌رگه‌ی که ڕۆژانه یه‌خه‌ی ده‌یان عێراقی ئه‌گرێت ، هه‌ندێکی دیکه‌یان له‌ده‌ست ئه‌میره‌کانی که‌نداو هه‌ڵاتوون پاش  ئه‌وه‌ی که له‌کۆشکی ئه‌میره‌کاندا شه‌ره‌فیان هه‌تک کراوه‌و تووشی جۆره‌ها ئازاری ده‌روونی وجه‌سته‌ی بوون ، ماجیادتی عێراق هه‌ندێکیان سواڵکردنیان به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه بێباشتره له‌وه‌ی که شه‌ره‌فی خۆیان بفرۆشن ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بازرگانه‌کانی که‌نداو به‌ئاره‌زوو کڕین وفرۆشتنیان پیوه‌کردون و کاری سێکس فرۆشیان پیکردوون وه‌ک پێشه‌یه‌کی هه‌میشه ناتوانن ده‌سبه‌رداری ئه‌و کاره ببن  ، له‌راستیدا بازرگانی به‌جه‌سته‌ی عێراقیه‌کانه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌کێکه له‌و بازرگانیانه‌ی که‌ڕواجێکی باشی هه‌یه له‌نێو بازاره‌کانی دنیای ئه‌مڕۆدا
 به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رژمێریانه‌ی که له‌لایه‌ن هه‌ندێک ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ ومافه‌کانی ژنه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراون  ده‌یان باندی بازرگانیکردن به‌ژنه‌وه ، الرقیق الابیچ ، له ووڵاته‌کانی که‌نداو دروست بوون و ده‌وڵه‌مه‌ندو شیوخه‌کانی که‌نداو سه‌رپه‌رشتییان ده‌که‌ن ، ئه‌و باندانه به‌ناوی کارکردن له‌ماڵه‌کانی که‌نداودا هه‌زاران کچی عێراقییان گواستۆته‌وه وولاتانی که‌نداو و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و کچانه‌یان فڕاندووه و گواستویاننه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ووڵاتانه تاوه‌کو کاری سێکس فرۆشیان پێ بکه‌نو له‌نێو گازینۆ و مه‌لها هه‌رزانه‌کانی شه‌ودا پاره‌یان پێ په‌یدا بکه‌ن  به‌نرخی جیاواز ، به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن و جوانی ڕووخسار و پاکیزه‌یی له‌کچێکه‌وه بۆ کچێکی که نرخیان جیاوازه و ئه‌و کچانه‌ی ئه‌فرۆشرێنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان مه‌رجی تایبه‌تیان هه‌یه و ئه‌وان داوای ئه‌و کچانه ئه‌که‌ن هێشتا پاکیزه‌ن ، ته‌مه‌نیان که‌مه ، به‌رگه‌ی ئازارو موماره‌سه‌کردنی سێکس بگرن به‌ڕێگه شازه‌کان
 له‌ڕاپۆرته هه‌واڵێکی تۆڕی هه‌واڵی ، یورین ، واهاتووه که نزیکه‌ی سێ هه‌زاروپێنج سه‌د کچ بێسه‌روشوێنن ، واگومان ئه‌کرێت که هه‌ندێکیان هه‌ڵهاتبن بۆ ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوه‌کو له‌نێو گێژاوی داوێن پیسیدا وون بن یان ببنه که‌نیزه‌ک له‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا و ببنه عه‌بدو ژێرد‌‌ست  ک‌‌ئه‌مه نه‌ئایین نه‌یاسا نیوده‌وڵه‌تییه‌کان و نه‌مافی مرۆڤ قه‌بوڵی ئه‌که‌ن ، ئه‌و جێێ سه‌رنجه تاوه‌کو ئێستا ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی رووه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان هه‌ڵاتوون نادیاره به‌هۆی وون بوونیان یان زۆری ژماره‌کانیان
 له‌ناو ئه‌و ژنانه‌دا به‌‌ده‌یان چیرۆکی تراژیدی ئه‌بیسرێت که‌دوای فرۆشتنیان به‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بۆ ئیشکردن ، یان به‌ناوی کارکردن له‌شه‌ریکه‌ ئه‌هلییه‌کاندا ، یان زه‌واجی مسیاریان کردووه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ئه‌میره‌کاندا ،  که‌واته ژیان له‌جه‌حیمه‌وه بۆ جه‌حیم ، له جه‌حیمی مه‌رگ وهه‌ژاری و بێئومیدیه‌وه  به‌ر‌‌و جه‌حیمی  ئه‌میره‌‌کانی عه‌ره‌ب و سووکایه‌تی و هه‌تک کردنی شه‌ره‌ف و له‌هه‌موویان  کوشنده‌تر  جه‌حیمی له‌شفرۆشی و جیهانێکی نوێ دوور له‌تیرۆروبرسێتی به‌ڵام تیررو کوشتنی کاتی ، هه‌مووساتێک مردن ، هه‌رله‌سه‌رزاری  ئه‌و ژنانه خۆیان به‌ده‌یان چیرۆکی تراژیدی و دوور له‌ئینسانی باس ئه‌کرێت که شایه‌نی بیستنن
 
   ئه‌م خانمانه خۆیان به‌سه‌رهاتی خۆیان ئه‌گێڕنه‌وه
 
 به‌ناوبانگترین چیرۆک له‌سه‌رزاری شه‌یماو ئه‌و کچه‌ی هێشتا ته‌مه‌نی چوارده ساڵ بوو به‌ئقدی ئیشکردن نێردرایه  پایته‌ختی یه‌کێک له ووڵاته‌کانی که‌نداو به‌رامبه‌ر حه‌وت هه‌زار دۆلار که‌باوکی وه‌ری گرتبوو ، پاش گه‌یشتنی شیماو ئه‌برێته کۆشکی ئه‌میرێکی  سه‌رمایه‌داری  پیر به‌ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ  ئه‌و بانده‌ی ئیشیان تیجاره‌تکردنه‌ به‌کچانی عێراقه‌وه ،  خاوه‌ن کۆشکه‌که ئه‌یباته  ئه‌و به‌شه‌ی کۆشک که تایبه‌ته به که‌نیزه‌ک و جه‌وارییه‌کانی  ، به‌قسه‌ی شیماو ژماره‌یان هه‌شتا کچ بوون  له‌ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه ، له‌نێویاندا مناڵی ته‌مه‌ن ده‌ساڵانی تێدا بووه، شیماو  به‌م جۆره باس له‌و کۆشکه ئه‌کات ،،  کۆشکه‌که که‌وتبۆ ناوچه‌یه‌کی بیابان و به‌دیوارو به‌رز ده‌وردرابوو دیواره‌کان ته‌لی کاره‌بایان له‌سه‌ربوو وێڕای سه‌گ و پاسه‌وان ، هه‌رکه‌س بچێته ناوی به‌فرمانی ئه‌میره‌که‌ی نه‌بێت بۆی نییه جارێکی دی بێته ده‌ره‌وه ، شیماو ئه‌ڵێت ؛ من خۆم نه‌دا به‌ده‌ست خاوه‌ن کۆشکه‌که‌وه  ئه‌مه‌ش وایکرد لێدانێکی زۆر بخۆم به‌ده‌ستی هه‌تا ڕاده‌ی له‌هۆش چوون کاتێک هۆشم هاته‌وه شه‌ره‌فم نه‌مابوو، له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌ڵێت ماوه‌ی ساڵ ونیوێک له‌و کۆشکه‌دا مامه‌وه ، جۆره‌ها ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌ییم چێشت وه‌ک ئه‌وهه‌موو ئه‌و کچانه‌ی له‌گه‌ڵ من بوون ، به‌قسه‌ی ئه‌و هه‌ر چوار کچ له‌ژوورێکدا ژیاون و کچه‌کان له‌لایه‌ن دوو ژنه‌وه سه‌ره‌وکارییان کراوه ، یه‌کێکیان کچه‌کانی له‌ڕێگه‌ی ته‌ماشاکردنی فیلمه ئیباحییه‌کانه‌وه ڕاهێناوه چۆن دڵی ئاغا پیره‌که‌یان رازی بکه‌ن ، ژنی دووه‌م ئه‌رکی ڕازاندنه‌وه و پێشکه‌شکردنی ئه‌و کچانه‌بووه که سه‌ره‌یان بووه شێخولعه‌ره‌به‌که‌یان  کاتیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر به‌رێت ، شیماو ئه‌ڵێت ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ره‌ی هه‌رکام  له‌و کچانه‌بوایه که‌پێکه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر بوون ئه‌وا مه‌رگی خۆیان به‌ئاوات ئه‌خواست چونکه ئه‌و ڕۆژه  ئه‌بووه ڕۆژی ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دانیان له‌لایان خاوه‌ن کۆشکه‌که‌وه ، شیماو ئه‌ڵێت ، هه‌موو ئێواره‌یه‌ک به‌یاوه‌ری پاسه‌وان و مورافیقه‌کانی ئه‌هاته کۆشک و هه‌ر به‌گه‌ێشتنی خواردنو میوه‌و خواردنه‌وه‌ی پێشکه‌ش ئه‌کرا ، پێش ئه‌وه‌ی کچه‌کانی بۆ بێنن  قامچییان بۆ ئه‌‌هێنا ئیتر ده‌نگی زریکه‌و هاوار له‌و دیو دیواره‌کانه  به‌رز ئه‌بووه‌وه له‌ئه‌نجامی لێدانو ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یان هه‌تا وورده وورده ده‌نگه‌کان نزم ئه‌بوون و نه‌ئه‌مان ، ودواتر خاوه‌ن کۆشک به‌سه‌رخۆشی ئه‌چووه ده‌ره‌وه سواری سه‌یاره‌ ئه‌بوو و ئه‌ڕۆیشت ، داوی ئه‌و ته‌ەها چه‌ند جه‌سته‌یه‌کی بێگیانمان ئه‌بینی دوای ئازارو ئه‌شکه‌نجه ئه‌یانهێنانه سه‌ر جێگاکانیان ، شه‌یماو له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی به‌ختڕه‌شی ئه‌و کچه ئه‌کات که مانگی جارێک ئه‌ک‌‌وته به‌رده‌ستی  شیماو نزیکه‌ی  بیست جار له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵونیوه‌دا سه‌ره‌ی به‌رکه‌وتووه له‌گه‌ڵ دوویان سێ کچ له‌کچه‌کان ، شیمائ ئه‌ڵێت ئه‌و ته‌نها ئازاری  ئه‌داین و لێێ ئه‌داین به‌تایبه‌تی له‌شوێنه هه‌ستیاره‌کانی له‌شمان و دواتر ده‌موچاوی ئه‌خستینه‌سه‌رزه‌وی و ناشرینترین قسه‌ی پێ ئه‌‌وتین کاتێکیش لێێ ئه‌‌پاڕاینه‌وه که‌به‌چی ڕازیبێت بۆی ئه‌که‌ێن پێێ ئه‌ووتین ؛ من ئێوه‌م بۆیه کڕیوه تا چیم بوێت و چۆنم بوێت واتان له‌گه‌ڵ بکه‌م ، شیماو باس له‌وه ده‌کات که‌ئه‌میره عه‌ره‌به‌که  دوای ئه‌وه به‌ده‌گمه‌ن توانیویه‌تی سێکسیان له‌گه‌ڵ بکات و ئه‌مه زیاتر وایکردووه  که لێیان بدات وئازاریان بدات وکچه‌کانی به موڵكی خۆی زانیوه ، شیماو ئه‌ڵێت ؛ ئه‌وان تا ڕۆژێک بوو خزمه‌تکاری ێدام بوون و ئێستا تۆڵه له‌ماجیداتی عێراق ئه‌که‌نه‌وه ،و چونکه عه‌بدی ئه‌مه‌ریکا بوون به‌هه‌مان شێوه تۆڵه له‌ئه‌مریکییه‌کان ئه‌که‌نه‌وه ، شیماو له‌دوا ووته‌کانیا باس له‌چۆنێتئی ڕزگاربوونی ئه‌کات له‌و کۆشکه ، له‌به‌رئه‌وهی جه‌سته‌م لاوازبوو به‌رگه‌ی ئه‌و لێدان وئه‌شکه‌نجه‌یه‌م نه‌ئه‌گرت ڕۆژ له‌دوایڕۆژ لاوازوبێهێز ئه‌بووم  ، تا  پیره ئه‌میر لێم بێزاربوو ودامییه یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌ی منیان هێنابوو له‌بغداده‌وه ، ئه‌و بردمییه  ،،دبی ،،  و له‌شوێنێک چه‌ند مانگێک کاری سێکسفرۆشی پێکردم ، دواتر هه‌رچیم ده‌ستکه‌وتبوو دامه کابرایه‌کی دیکه تاوه‌کو بمگه‌یه‌تێته‌وه عێراق ، به‌ڵێ گه‌رامه‌وه ناو که‌سوکارم به‌سه‌رشۆڕی وشه‌ڕه‌فی دۆڕاوه‌و وبومه‌ته هۆی سه‌رشۆڕی وله‌که‌داری خێزان وبنه‌ماڵه‌که‌م  که بڕێاریان کوشتنم بوو ، بهلام دواتر بڕیاریان دا  سه‌د جه‌لدم لێبدرێت له‌بری ئه‌و تاوانه‌ی کردوومه و هێنده‌ی  سه‌د زانییه  ئازار به‌جه‌سته‌م گه‌یشت ، شیماو ئه‌ڵێت به‌ڵێ زانی هه‌رخۆی حاکمو خۆشی جه‌لادم بوو ، له‌کاتێکدا باوکم ئه‌گریاو ده‌ستی نه‌ئه‌چووه خوێنم ، ئێستا ئه‌ژیم به‌ڵام چ ژیانێک باوک وبراکانم له‌به‌ر قسه و توانجی خه‌ڵکی سه‌ریان  بۆ به‌رز ناکرێته‌وه
 
 
 
 ئه‌گه‌ر چیرۆکی شیماو  ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌وروپا باسیان لیوه کردبێت ئه‌وا چیرکی ،،شهد ،، ئه‌وکچه‌ی که له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا  وه‌ک ئ‌‌فسه‌رێکی سوپا بۆ به‌رگریکردن له‌عێراق چه‌کی کردۆته شان   گه‌لێک مه‌ئساوی تره ،  شهد  له‌یه‌کێک له چێشتخانه‌کانی گه‌ڕه‌کی جرمانه‌ی سوریا  دانیشتبو کاتێک لێی نزیک بونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی  گفتوگۆ به‌توڕه‌ییه‌وه  ئه‌ڵێت ئێستا هاتووی پاش پێنج ساڵ  پرسیار له‌شه‌ره‌فی هه‌تک کراوی عێراقییه‌کان  ئه‌که‌یت ؟ شهد به‌م شێوه‌یه چیرۆکی خۆی ئه‌گێڕێته‌وه  ؛ هه‌تا ڕۆژێک بوو یه‌کێک بووم له‌ژنه خاوه‌ن شه‌ره‌فه‌کانی عێراق من ئه‌فسه‌ر بووم له‌سوپای عێراق به پله‌ی نه‌قیب و بۆ به‌رگری چه‌کی شه‌ره‌فم له‌شانکردبوو دژ به داگیرکه‌رانی عێراق  هه‌تا ته‌مه‌نی شووکردنم  به‌سه‌رچوو وه‌ک کچێک پارێزگاریم له شه‌ره‌فی خۆم کردبوو ، کاتێکیش بارودی عێراق ڕووی له خراپی کرد و چاره‌نووسم به‌ره‌و مه‌رگ ئه‌ڕۆی  ڕوم له ووڵاتی ئه‌رده‌ن کرد ، دوچاری بێکاری وبرسێتی بومه‌وه ده‌رئه‌نجام ڕووم له‌یه‌کێک له نوسینگه‌کانی کارکردن کرد له پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌مه‌ستی ئیشکردن ، به‌ڕیوه‌به‌ری نووسینگه‌که داوایلێکردم که بچمه یه‌کێک له‌ووڵاته‌کانی که‌نداو بۆ ئیشکردن له‌یه‌کێک له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا وه‌ک سسته‌ر به‌رابه‌ر موچه‌یه‌کی باش ،  شهد به‌م کاره ڕازی ئه‌بێتو خۆی ئاماده ئه‌کات به سه‌فه‌رکردن له‌ڕیگه‌ی ووشکانییه‌وه به‌ئوتوموبیلێک که هه‌موو نه‌فه‌ره‌کانی ژنی عێراقی بوون ته‌نها دووپیاویان له‌گه‌ڵ بووه خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته بوون که بۆی چون ، دوای سه‌رکه‌وتنیان هه‌رچی پاره‌و ئه‌وراق و پێناسه و جوازه‌کانیانه لێیان سه‌ندون به حوجه‌ی ئاسانکاری په‌ڕینه‌وه‌یان له خاڵه‌کانی پشکنین
 
 
 شه‌ره‌فی عێراقی به هه‌رنرخێک بێت
 
 شهد  درێژه به‌قسه‌کانی ئه‌‌دات و ئه‌ڵێت ؛  کاتێک گه‌یشتینه ناوه‌ڕاسی بیابان سه‌یاره‌که وه‌ستا له‌نزیک چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کی دیکه‌وه و چه‌ند پیاوێکی لێدابه‌زین که هه‌موو شتێک بوون ته‌نها ئینسان نه‌بێت ، پیاوه‌کان خۆیان فڕێدایه نێو ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی ئێمه تیابووین و ده‌ستیانکرد به هه‌ڵبژاردنی کچان و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه به‌لکێشیان ئه‌کردنه ده‌ره‌وه ، ئه‌و دوو پیاوه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه بوون ئه‌وانیان هێوه‌رکرده‌وه و که‌وتنه گفتوگۆ بۆ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر به‌شکردنی غه‌نیمه‌که‌یان و نرخی کچه‌کان ئه‌وکاته تێگه‌یشتم که ئه‌مانه  باندی بازریگانیکه‌رن به‌جه‌سته‌ی ئینسانه‌وه و ئیشیان  گه‌وادییه ، له‌وکاته‌دا به‌توندی هاوارمکردو پێم ووتن تۆڵه‌ی ئه‌م کاره‌تان لێئه‌کرێته‌و و ئه‌وانیش پێم پێئه‌که‌نین ، یه‌کێک له‌پیاوه‌کان پێێ ووتن که‌من ئه‌فسه‌ربووم له سوپای ێدام هێنده‌ی تر چاویانکرایه‌وه و که‌وتنه زه‌مکردنی پاره  هه‌تا نرخم گه‌یشته سیوسێ هه‌زار دۆلار ، شهد ئه‌ڵێت من هێنده جوان نیم  و هیچ ئیساره‌یه‌کم تێدا نییه و هێنده له‌نێو پیاودا هه‌ڵسوکه‌وتم کردووه وه‌ک پیاوم لێهاتووه به‌ڵام ئه‌وان  به‌پێوانێکی دیکه حسابیان ئه‌کردو مه‌به‌ستێکی دیکه‌یان هه‌بوو ئه‌ویش ته‌نها هه‌تک کردنی شه‌ره‌ف وکه‌رامه‌تی عێراقییه‌کانه به‌‌رنرخێک بێت  ،  شهد  به‌گریانه‌وه ئه‌ڵێت من نه‌مزانی بۆچی به‌و شێوه‌یه ئه‌وگورگانه مامه‌ڵه‌ی منیان ئه‌کرد و په‌لکێشیان کردم بۆ ئه‌و کۆشکه‌ی تیایدا زیندانی کرام ،  ئه‌و خۆزگه به‌وه ئه‌خوازێت که ته‌نها به ئیغتێاب کردن ڕزگاری بوبێت ، به‌ڵکو  ئه‌و ئه‌میره‌ی که شه‌هدی کڕیبوو پایوی سیاسه‌ت بوو له‌زه‌ته سێکسییه‌ شازه‌کانی ئه‌به‌سته‌وه به‌‌سیاسه‌ته‌وه ، شهد ئه‌ڵێت ئه‌و به  به‌عسییه کافره‌که بانگی ئه‌کردم کاتێک ئه‌مووت  به‌عس حزبێکی ئایینی نه‌بوو حیزبێکی سیاسی بوو له‌وه‌ڵمدا ئه‌یووت ؛ به‌عس کافر بوو ێدام کافر بوو عێراقییه‌کان هه‌موو کافرن و هه‌قی مردنیانه ،  شهد ئه‌ڵێت ئه‌و کابرایه هێنده دڵڕه‌ق بوو کاتێک له‌تاو ئازار و ئه‌شکه‌نجه هاوارم ئه‌کرد پێێ ئه‌ووتم هاوار بکه  نه موعتێم و نه‌ێدام ماون ، شهد دوای ڕزگاربوونی داوی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌میره‌که تۆمارکردووه و گه‌یاندێتییه باڵاترین ده‌ستگا به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه و به‌نیازه داواکه‌ی بگه‌یه‌نێته ڕێکخراوه مرۆییه‌کانی جیهان  و به‌ڵام ئه‌ڵێت تاوانباره‌که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و شکم هه‌یه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شکایه‌ته‌که‌م
 
 أمیمە نێچیرێکی دیکه‌ی زوڵمی ڕژگاره و ته‌مه‌نی هێشتا نۆزده ساڵه ، أمیمە له‌گه‌ڕه‌کی سیدە الزینب له پایته‌ختی ووڵاتی سوریا ئه‌ژی به‌ختی له شیماو و ‌شهدی ده‌سته خوشکی ڕه‌شتره ، أمیمە له‌پێش چاوی خۆی دایک وباوکی وخێزانه‌که‌یان سوتاندووه و  ده‌ستدرێژی ناموسیان کردۆته سه‌ر  دوای ئه‌وه‌ی له‌دیار چاوی خۆی خوشکوبراو باوک ودایکی بوونه‌ته خه‌ڵوز تاونباره‌کان ڕاپێچی سنووری عێراقیان کردووه هه‌تا بیفرۆشن به داواکارانی جه‌سته‌ی ژنان وپیاوانی شه‌هوه‌تباز ،  أمیمە هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و گه‌ڕه‌که ئه‌ژین ئه‌یناسن چونکه هه‌میشه چاوبه‌فرمێسک و غه‌مباره ، ئه‌و له‌نێو مه‌زاری سه‌یدە زه‌ینه‌بدا به‌خێر و یارمه‌تی خه‌ڵکی ئه‌ژی و به‌رده‌وام له‌ته‌نیشت مه‌زاره‌که‌وه دانیشتووه ، أمیمە ئه‌ڵێت ؛ ئه‌وه‌ی من بینیم و به‌سه‌رم هات هیچ کچێکی ئه‌م دونیایه نه‌یدیوه و نه‌یچه‌شتووه ، کاتێک باوکم ودایکم و خێزانه‌که‌م ئه‌سووتان له‌نزیک بۆکڕوای ئه‌وانه‌وه  بیست که‌س ده‌ستدرێژی ناموسیان کرده سه‌رم و دواتر فرۆشتمیان به‌و بازرگانانه‌ی که مامه‌ڵه به گۆشتی ئینسانه‌وه ئه‌که‌ن به هه‌رزانترین نرخ ، أمیمە سێ ساڵی له‌و ماڵه خه‌لیجیانه‌دا بردۆته سه‌ر که ئیشی سێکسفرۆشی تێدا ئه‌کرێت ،  أمیمە ئه‌ڵێت وه‌ک ئاژه‌ڵ ئه‌م ئه‌یدامه ده‌ست که‌سێکی دیکه و له‌نێو گێژاوی پۆخڵی ئه‌و ڕۆژانه‌دا غه‌رقی بێنرخی و پیسی بووم ، کاتێکیش لێم تێر بوون فڕێیان دامه سه‌ر جاده تاوه‌کو که‌ڵبه‌ی سه‌گه به‌ڕه‌ڵاکان هه‌نجنم که‌ن تائه‌و کاته‌ی کوڕێکی خه‌ڵکی ووڵاتی سوریا فریام که‌وت و هاوکاریکردم تا بێمه ناو ووڵاتی سوریا ، أمیمه ئه‌ڵێت ئه‌وانه‌ی وایان له‌من کرد ئه‌مریکی نه‌بوون ، تیرۆرستان نه‌بوون به‌ڵکو ئه‌و عه‌ره‌بانه بوون که خوا له‌ژوور حه‌وت چینی ئاسمانه‌وه وه‌سفی کردوون به ئه‌هلی کوفرونیفاق
 چیرۆکی مه‌ئساتی کچان وژنانی عێراق به سه‌دان و هه‌زاران جار له‌وه زیاترن ، له‌ئاکامی گرژی و ئاڵۆزی بارودۆخی عێراق و ئه‌و مه‌رگه‌ی که به‌ده‌یان شێوه ده‌سته‌و یه‌خه‌ی خه‌ڵکی عێراق بۆته‌وه ، به‌ته‌نها شیماو و شهد وأمیمە نه‌بوونه‌ته که‌پشی فیدای  مه‌رگ و جه‌نگ و ته‌ماع ، ئه‌وان دڵۆپێکن له ده‌ریای ئازاره‌کان چیرۆکی ئه‌وان ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که بۆ نوسینه‌وه‌ی ئازاری ژنان ،   
 
 
 
 
 تێبینی   له ڕۆژنامه‌ی آخر خبر وه‌رگیراوه و وێنه‌کانیش هه‌مان سه‌رچاوه
 ئه‌م بابه‌ته  به دوو به‌ش بلاوبۆته‌وه له رۆژنامه‌ی کوردستانی نوی
 
 http://www.knwe.org/Kurdistani%20Nwe/19-8-2008/Kurdistani%20Nwe.htm    
 http://www.knwe.org/Kurdistani%20Nwe/17-8-2008/Kurdistani%20Nwe.htm
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.