مرۆڤ گه‌وره‌ترین درنده و دانیشتووی سه‌ر زه‌مینه!
مرۆڤ گه‌وره‌ترین درنده و دانیشتووی سه‌ر زه‌مینه!
هه‌ورامان علی
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی ناوه‌نده زانستییه‌کان، ته‌مه‌نی هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیکه‌ی 4600 ملیۆن ساله. له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا، ئه‌م هه‌ساره‌یه نیشتمان و زێدی ملیارده‌ها زینده‌وه‌ری جۆراوجۆر بووه و هه‌یه . زه‌وی وه‌ك هه‌ر ته‌نێکی تر له‌م گه‌ردوونه بێکۆتاییه‌دا په‌یره‌وی له یاساکانی گه‌شه‌کردنی سروشت ده‌کات. زه‌ویش له‌م ماوه دوورودرێژه‌دا چه‌ندین قۆناغی گه‌شه‌کردنی تێپه‌ڕکردووه، ملیارده‌ها گیانله‌به‌ر و ڕووه‌کی له ئامێزی پر میهره‌بانی خۆیدا گه‌وره کردووه، ته‌مه‌نی په‌یدابوونی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت به شێوازه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی که شتێکی له مه‌یمون زیاتر بوو، کۆن نییه. ناوه‌نده زانستییه‌کان ئه‌م ماوه‌یه به که‌متر له دوو ملیۆن سال ده‌خه‌ملێنن، له‌وه‌ته‌ی زینده‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی په‌یدابووه ، هیچ گیانله‌به‌رێك هێنده‌ی مرۆڤ نابه‌رپرسانه هه‌لسوکه‌وتی نه‌کردووه، گوایه مرۆڤ له هه‌موو گیانله‌به‌ره‌کانی تر وشیارتره، ئه‌مه بۆخۆی راسته، به‌لام هه‌رگیز مرۆڤ له گیانله‌به‌ره‌کانی تر به‌رپرسیارانه‌تر هه‌لسوکه‌وتی نه‌کردووه. کار و کرده‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ر ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی به‌دبه‌ختی و کاره‌سات نه‌بووه بۆ خۆی ، به‌لکه زیانی زۆری به ژینگه و نیشتمان و زێدی گیانله‌به‌ران و ڕووه‌کیش گه‌یاندووه. ئێمه ئه‌گه‌رچی خۆمان به وشیارترین زینده‌وه‌ر ده‌زانین و خۆمان به سه‌رداری زه‌وی داناوه، باقی گیانله‌به‌ره‌کانی تر به‌که‌متر له خۆمان چاولێده‌که‌ین و به خزمه‌تکاری خۆمانیان ده‌زانین…….که‌چی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی خۆمان، ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی ژیان و ئه‌رك و مافه‌کانمان دیاری ده‌که‌ن، له زۆر بواردا کوتومت کۆپیه‌کی یاساکانی جه‌نگه‌ڵن! من باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی خواره‌وه ناکه‌م، با له‌سه‌ره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین. مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی به‌رزترین ئۆرگانی ده‌سه‌لاتداریه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی نییه؟ا، فه‌رموون با پێکه‌وه سه‌رنجی میکانیزم و پێوه‌ره‌کانی بریاردانی ئه‌م ئۆرگانه بده‌ین، پێموانییه که‌س گومانی له‌وه هه‌بێت که فاکته‌ری بنه‌ره‌تی و چاره‌نوسساز له بریاردانیدا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وله‌ته به‌هێزه‌کانی دنیایه! ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانی که ته‌نیا پێنج ده‌وله‌تن مافی ڤیتۆیان هه‌یه. مافی ڤیتۆ یانی چی، جگه له‌وه‌ی مافێکی یاسایی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌یه تاهه‌ر بریارێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نه‌بوو جا با له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیشدابێت، پوچه‌لبکرێته‌وه! که‌وایه به‌رژه‌وه‌ندی و هێز، رۆلی سه‌ره‌کی بگره له دیاریکردنی رێره‌وی ژیانی ئێمه‌ی مرۆڤدا تاقه رۆل ده‌بینن، ئایا ئه‌مه زۆر خراپتره نییه له‌و لۆژیکه‌ی که له جه‌نگه‌له‌کاندا زاڵه؟ له‌وێنده‌رێدا شێرك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی ماسولکه و چه‌پۆکه‌کانی به‌هێزن، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاسکێك بکوژێت بۆ خۆی و بێچوه‌كانی ژه‌مه خۆراکێکی ناسك و به‌له‌زه‌ت دابین بکات! به‌لام خواردنی گیانله‌به‌ره‌کان له‌لایه‌ن یه‌کتره‌وه ته‌نیا غه‌ریزه‌یه‌کی سروشتییه و وهلامدانهوهیه به برسیه‌تی، لای مرۆڤ مه‌سه‌له‌که زۆر له‌و غه‌ریزه‌یه تێپه‌ری کردووه. ئێمه نه‌ك بۆ ژه‌مێك خۆراك ئاماده‌ین ژیان له گیانله‌به‌رێك زه‌وت که‌ین، به‌لکه بۆسه‌پاندنی بیروراکانمان، له‌پێناو دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان ئاماده‌ین میلله‌تێك قرکه‌ین، ولاتێك له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی دنیا بسرینه‌وه! ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ زه‌وت بکه‌ین، هه‌ر ئێستا به‌شی نه‌ك هه‌ر له‌ناوبردنی میلله‌تێك چه‌ك و هۆکاری له‌ناوبردنمان هه‌یه، به‌لکه ته‌نیا چه‌کی ناو‌کی و ئه‌تۆمی و هایدۆجینییه‌کان به‌شی نابوتکردنی ده‌یان جاره‌ی گۆی زه‌وی ده‌که‌ن.
فه‌لسه‌فه‌ی کارکردن و به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی ئێمه ته‌نیا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و که‌له‌که‌کردنی سه‌رمایه دایه، هه‌ر بۆیه مرۆڤایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌می ته‌مه‌نی خۆیدا، به‌سه‌ر دوو ئودوودا دابه‌ش بووه، که‌مایه‌تییه‌کی پۆشته و په‌رداخ و خۆشگوزه‌ران، له به‌رامبه‌ر زۆرینه‌یه‌کی هه‌ژار و برسی، نوقم بوو له نێو نه‌خۆشی و شهر و کوشتاری نه‌براوه و نه‌هامه‌تی جۆراو جۆر. هه‌ر بۆیه ئاساییه کاتێك مرۆڤ له‌گه‌ل هاوچاره‌نووس و هاوره‌گه‌زه‌که‌ی خۆیدا ره‌فتاری وابێت، ناکرێت چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی لێبکرێت مافی گیانله‌به‌ر بپارێزێت و رێزی یاساکانی سروشت و ژینگه‌که‌ی بگرێت. ئێمه شێوازی کارکردنمان، چۆنییه‌تی به‌کارهێنان و سودوهرگرتنمان له سامانه سروشتیه‌کان، خۆراکه سه‌ره‌کیه‌کانمان، شارستانییه‌ت و پیشه‌سازیمان، کشتوکال و ئاودێریمان، ئه‌و ئامێر و که‌ره‌ستانه‌ی له ژیانی رۆژانه‌ماندا به‌کاریان ده‌هێنین، خێزان دروستکردن و خستنه‌وه‌ی وه‌چه…..هتد. هه‌رهه‌مووی له‌سه‌ر حسابی ژینگه و باقی گیانله‌به‌ره‌کانی تره، ئێمه‌ی مرۆڤ بۆ باشترکردنی شێوازی ژیانی خۆمان زۆر به‌رچاوته‌نگ و خۆپه‌رست و یه‌ك لایه‌نانه بریار ده‌ده‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که باقی دانیشتوانی تری سه‌ر زه‌وی (گیانله‌به‌ر و رووهكهکان) هاوبه‌ش و هاوچارهنووسمانن، هه‌ر بریارێکی هه‌له‌ی ئێمه جگه له‌وه‌ی له درێژماوه‌دا به‌زیانی خودی خۆمان ده‌گه‌رێته‌وه، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆش کاریگه‌ری له سه‌ر سوڕی ژیانی ئه‌وانیش داده‌نێت. پایهبنهرهتیهکانی شارستانییه‌تی ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تی له سه‌ر بناغه‌ی پێشێلکردنی یاساکانی سروشت و مافه‌کانی زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و ڕووه‌که‌کان بنیاد نراون. ئێمه له بیرمان چووه یان له‌بیری خۆمانی ده‌به‌ینه‌وه که بوونی ئێمه و به‌رده‌وام بوونمان به به‌رده‌وام بوونی ژینگه و ده‌وروبه‌ره‌که‌مانه‌وه به‌نده، ئێمه وه‌ك یه‌کێك له پێکهێنه‌ره‌کانی ژینگه‌ی سه‌ر زه‌وی رۆلی چاره‌نوسسازمان له پاراستنی هاوسه‌گی سروشتی گۆی زه‌وی یان تێکدان و وێرانکردنیدا هه‌یه. سه‌رنج بده‌ن ئێمه و باقی گیانله‌به‌ره‌کانی تر بۆ هه‌ناسه‌دان و به‌رده‌وامبوونی ژیانمان پێویستمان به ئۆکسجینه، ڕووه‌کیش له پێناو به‌رده‌وامبوونی له ژیاندا پێویستی به دووم ئۆکسیدی کاربۆنه، که‌وایه په‌یوه‌ندی ئێمه و ڕووه‌ك په‌یوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیکه و هیچمان بێ ئه‌وی ترمان ناتوانین درێژه به مانه‌وه‌ی خۆمان بده‌ین. ئه‌م راستییه ساده‌یه مندالانی قۆناغی سه‌ره‌تایش ده‌یزانن، که‌چی شێوازی ژیانمان و پێداویستی پیشه‌سازیمان ناچاری کردووین له ماوه‌ی په‌نجا سالی رابردودا نیوه‌ی دارودره‌ختی دارستان و جه‌نگه‌له‌کانی ئامازۆن که به " سی" گۆی زه‌وی ناوده‌برێت، له‌ناوبه‌رین!. له ئه‌فریکا و ئاسیادا به هۆی خراپ به‌کارهێنانی پرۆژه‌کانی ئاودێری و کشتوکال و برینه‌وه‌ی دار و دره‌خت و دروستکردنی به‌نداو ……هتد زۆرێك له زه‌ویه کشتوکالیهکانمان له‌ده‌ست داون ئێستا بیابانێکی روتن. هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌درێژای چه‌ندین ملیارد سال و ده‌یان گۆڕانی گرنگی جیۆلۆجی و کارلێکی ئالۆزی کیمیاوی به خۆیه‌وه دیووه، ئینجا ئه‌و بره نه‌وته‌ی به‌رهه‌م هێناوه که ئێمه‌ی مرۆڤ بێ گوێدانه هیچ پێوه‌ر و بنه‌مایه‌کی زانستی، به درێژای سه‌ده‌ی رابروو زیاتر له نیوه‌ی ئه‌م نه‌وته‌مان به‌کارهێنا، به‌م کردهوهیهشمان ملیارده‌ها ته‌ن گازی کاربۆنمان به نێو به‌رگی هه‌وادا بلاوکرده‌وه، که ئاکامه ده‌ستبه‌جێکانی ئه‌م کاره‌ساته جگه له کونکردنی چینی ئۆزۆن( کون بوونی ئۆزۆن یانی به‌ئاسانی تیشکی سه‌رو وه‌نه‌شه‌ی ده‌گاته سه‌ر زه‌وی له‌گه‌ل به‌رکه‌وتی هه‌ر مرۆڤێك یان گیانله‌به‌رێك زیانێکی زۆر به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه توشی شێره‌په‌نجه‌ی بکات!) ، پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌ویمان به‌رز کرده‌وه، که ئاکامی زۆر مه‌ترسیداری لێ چاوه‌رێ ده‌کرت. به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما یانی توانه‌وه‌ی بهستهلهکانی باشور و باکوری زه‌وی ، ئه‌مه‌ش یانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاکان له 1 تا 6 مه‌تر ، به‌م پێیه له سه‌ده‌ی داهاتودا زۆربه‌ی که‌ناری ده‌ریاکان که ئێستا ئاوه‌دانن ، ده‌که‌ونه ژێر ئاوه‌وه به ملیارده‌ها مرۆڤ ناچار ده‌بن روه‌و وشکاییه‌کان هه‌لبێن! هه‌ر ئێستا له دورگه‌کانی نزیك ئوسترالیا کۆڕه‌وی ئاواره‌بووه‌كانی تێکچونی ژینگه ده‌ستی پێکردووه. باوبۆران لافاو زریان له‌لایه‌ك و وشکه‌سالی قاتوقری، به بیابان بوونی زه‌ویه کشتوکالیه‌کانی ئێستا له‌لایه‌کی تره‌وه، سیمای به‌رچاوی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی سه‌ده‌ی داهاتوو ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌لکه ئێمه به‌م کار و کرده‌وه نابهرپرسانهمان بووینه‌ته هۆی تێکدانی ژینگه‌ی هه‌زاران ساله‌ی گیانله‌به‌ره‌کانی تر و رێره‌وی بالنده کۆچ به‌ره‌کانمان گۆری!، هه‌لومه‌رجێکمان پێك هێناوه هه‌زاران جۆری زینده‌وه‌رمان ناچار کردووه تا یان ئه‌گه‌ر له‌توانایدا بێت له‌گه‌ل ههلومهرچ و ژینگه‌ی نۆێدا خۆیان بگونجێنن یان له‌ناو چن! راوی درندانه و نابه‌رپرسانه‌ی مرۆڤ له زۆر شوێنی دنیا هێنده دلرهقانهیه زۆر جۆری گیالهبهران به گشتی و ماسی به تایبه‌تی خه‌ریکه به یه‌کجاری بۆ هه‌تاهه‌تایه له ناو ده‌چن . مرۆڤ ئه‌گه‌رچی بوونه‌وه‌رێکی وشیاره که‌چی زۆر بێبه‌رنامه و به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌مه‌کی نه‌وه ده‌خاته‌وه.( تا ساڵی 1800 سه‌رجه‌م دانیشتوانی زەوی یه‌ك ملیار مرۆڤ بوون. ئیتر له‌و کاته‌وه تیژیی و خێرایی په‌رەسه‌ندنی مرۆڤ دەستی پێ‌کرد. له 1930دا گه‌یشتینه 2 ملیارد ، له 1960دا 3 ملیارد، له 1975دا بووین به 4 ملیارد، له 1987 دا 5 ملیارد له 1999 دا 6 ملیارد ، ئه‌مڕۆ تێکڕا به 6 ملیارد و نیو مه‌زەنده ده‌کرێت، واته زیاد بوونی به ڕادەی 80 ملیۆن له هه‌ر ساڵێکدا.)1
ئه‌م بێبه‌رنامه‌یه وایکردووه گه‌ر به‌رده‌وام بین جگه له‌وه‌ی هاوسه‌نگیمان له‌سه‌ر زه‌وی له‌گه‌ل باقی گیانله‌به‌ر و ڕووه‌که‌کانی تردا تێکده‌چێت، له‌سه‌ر زه‌وی جێگه‌مان نابێته‌وه و سامانه سروشتیه‌کانی زه‌وی به‌شمان ناکه‌ن! ئه‌و هه‌ژاری و برسیه‌تییه‌ی که ئه‌مرۆ به‌رۆکی مرۆڤایه‌تی گرتووه، به‌شێكه له هۆکاره‌کانی ئه‌م بێ به‌رنامه‌ییه له خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نۆێدا. دیاره هۆکاری تریش هه‌ن، له‌وانه نادادپه‌روه‌ری رژێمی سیاسی – ئابوری ده‌سه‌لاتداره‌کان له سه‌رتاسه‌ری دونیادا.
زانا جیۆلۆجییه‌کان پێیان وایه به‌درێژای ئه‌و 4600 ملیۆن ساله‌ی ته‌مه‌نی زه‌وی، چوار جار گۆی زه‌وی هه‌لومه‌رجێکی له‌وبابه‌ته‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، که سه‌رجه‌م گیانله‌به‌ره‌کان و به‌شی زۆری ڕووه‌ك له‌نێوچوون، ئه‌وکاتانه له مێژووی زه‌ویدا به سه‌رده‌می له‌ناوچوونی هه‌موو شتێك ناوده‌برێن. ئهوکارهساتانه به‌هۆی پیاکێشانی ته‌نه ئاسمانییه گهرۆکهکانهوه بووه به‌زه‌ویدا یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بورکانه گه‌وره‌کان که له ماوه‌یه‌کی که‌مدا رێژه‌یه‌کی زۆر کاربۆن و گازی کبریت تێکه‌ل به به‌رگی هه‌وا بووه و سه‌ره‌نجام به‌هۆی تێکچونی که‌شوهه‌وای و ژه‌هراویبوونی گۆی زه‌وییه‌وه، ڕووه‌ك و گیانله‌به‌ره‌کان توانای خۆ گونجانیان نه‌بووه و به کۆمه‌ل تیاچوون. کاروکرده‌وه‌کانی مرۆڤ له 50- 100 سالی داهاتوو دیاری ده‌کات، که ئایا پێنجه‌مین له‌ناوچوون و قرانی گیانله‌به‌ر و رووهكهکان هۆکاره‌که‌ی مرۆڤ ده‌بێت یان روداوه ده‌گمه‌نه‌کانی سروشت؟ بۆ ئه‌مه پێویست به فالگرتنه‌وه ناکات! هیچ گومانی تێدانییه، که کاتی که‌ممان به‌ده‌سته‌وه ماوه.، گه‌ر مرۆڤ له‌م سه‌ده‌یه‌دا گۆرانکاری بنه‌ره‌تی به‌سه‌ر پایه بنچینه‌ییه‌کانی شارستانییه‌تی خۆیدا نه‌هێنێت، ده‌گه‌ینه خالی کۆتایی و سه‌رجه‌م روداوه‌كان له کۆنترۆلی مرۆڤ ده‌رده‌چن!
چیرۆکی ئێمه و زه‌وی له چیرۆکی ولات و نیشتمانێکی داگیرکراو، میلله‌تێکی دیلکراو ده‌چێت، که له‌لایه‌ن دکتاتۆرێکی به‌هێز و نابه‌رپرسه‌وه جینۆساید بکرێت! ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ژینگه و باقی گیالهبهر و ڕووه‌که‌کانه‌وه بنوارینه ئه‌م چیرۆکه، بێگومان ئێمه‌ی مرۆڤ دیکتاتۆرهکهین.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرنگی به ژینگه و سروشت ده‌ده‌ن، پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌مرۆ ئه‌وه‌یه که ئایا به‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستاوه، به‌م هێز و ده‌سه‌لات و وشیارییه سیاسیانه‌ی ئێستاوه، به‌م رژێمه کۆمه‌لایه‌تی و ئابورییه‌ی ئێستاوه، به‌م که‌شوهه‌وا رۆشنبیری و ئاماده‌ییانه‌ی ئێستاوه، مرۆڤ ده‌توانێت به‌ر به‌م کاره‌ساته حه‌تمییه بگرێت؟
ئه‌وکاته‌ی ئێمه توانیمان وا بیر بکه‌ینه‌وه که ئێمه‌ی مرۆڤ، لهشولارمان، توانا فیزیکیهکانمان، پێکهاته‌کانی له‌شمان به‌جۆرێکه ته‌نیا یه‌ك زه‌وی هه‌یه، که تێیدا که‌شوهه‌وایه‌کی له باری بۆ به‌رده‌وام بوونمان تێدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌وه تێگه‌یشتین که زه‌وی ته‌نیا مولکی ئێمه نییه و ته‌نیا به ئێمه ئاوه‌دان ناکرێته‌وه، هاوبه‌شمان هه‌ن و به‌بێ رێزگرتن له مافه‌کانی ئه‌وانیش ئه‌سته‌مه بتوانیین به‌رده‌وام بین.. ئه‌وکات ده‌توانین بلێین به‌لێ هێشتا تروسکاییه‌ك، هیوایه‌ك بۆ به‌رگرتن به تیاچوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ماوه!
1. http://shnah.kurdblogger.com
22.7.2008