یاده‌وه‌ریی خاکێکه بۆ ناسنامه‌یه‌کی خۆیه‌تی
یاده‌وه‌ریی خاکێکه بۆ ناسنامه‌یه‌کی خۆیه‌تی
هه‌ندرێن
ده‌یڤید هیوم (1711-1776)
له فه‌لسه‌فه‌ی ئینگلیزییدا، ده‌یڤید هیوم (David Hume1711-1776) ، وه‌ک چڕکردنه‌وه‌یه‌ک له ئاکامگیریی دووانه‌یی ئه‌زموونگه‌ریی ئاماده‌یی هه‌یه. هیومی فێلهسووف و مێژووناسی سکۆتی هه‌ر زوو خولیای فه‌لسه‌فه ده‌بێ. به‌مجۆره دوا سێ ساڵ خوێندن له زانستگادا، روو له فه‌ره‌نسا ده‌کا و له‌وێش دوای ماوه‌یه‌کی کورت ژیان به‌سه‌ر بردن له گوندی Anjou دا جێ‌نشین ده‌بێ. له‌وێدا ده‌ست به نووسینی به‌رهه‌مه سه‌ره‌کییه‌که‌ی " A Treatise of Human Nature/تێزنامهیهک له‌مه‌ڕ سرووشتی مرۆڤایه‌تی" ده‌کا، که له ساڵی 1739-1740 به نهێنی له لۆندۆن چاپ‌کرا. له ساڵی 1742دا "کۆووتارێکی مۆراڵی و سیاسیی" چاپکرد. له ساڵی 1737 روو له لۆندۆن ده‌کا و دوای دوو ساڵ ژیان به‌سه‌ر بردن له‌وێ ده‌گه‌ڕێته‌وه زێده‌که‌ی، سکۆتلاند. له ساڵی 1745دا ده‌خوازێ وه‌ک پرۆفیسۆرێک کار بکا به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی به نسیب نابێت، له بری ئه‌وه ده‌بێته مامۆستای تایبه‌تی. به‌مجۆره هیوم دوای چه‌ندان جار گۆزه گۆز له نێوان سکۆتلاند، فه‌ره‌نسا و ئێنگلستان و کاری جیاوازی وه‌ک مامۆستا، کارکردن له کتبێخانه و … تاد، چه‌ندان کتێبی نایابی وه‌ک "لێکۆڵینه‌وه‌ک له تێگه‌یشتنی مرۆڤ"، "لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له پرینسیپی مۆراڵ" و "گفتوگۆگهلیك له‌مه‌ڕ ئایینی سرووشتی"یش ده‌نووسێت.
لێره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێکمان له‌و دیده دووانه‌ییه ئه‌زموونگه‌رییه‌ی، که له بهراییڕا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، کۆی فه‌لسه‌فه‌ی هیوم هه‌بێ پێویسته ئاوڕێک له هزر بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئه‌و بده‌ینه‌وه. شایه‌نی باسه، هیوم هه‌ر ته‌نیا یه‌کێک له‌و هزرڤانه کلاسیکییه پیشڕه‌وانه نییه، به‌ڵکوو کاتێک مرۆ ئاوڕ بۆ دواوه ده‌داته‌وه تێده‌گا که ئه‌و له کاتی خۆیدا هه‌وڵێکی به‌هادار و سه‌رنجکێشی ته‌رخانکرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له پرۆسه‌ی هزری سه‌رده‌مه‌کانی دوای ئه‌وه‌وه تێبگه‌ین. هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ فه‌لسه‌فه‌ی هیوم له جیهانی فه‌لسه‌فه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه.
لێ لێره‌دا ئه‌رکی ئه‌م نووسینه، خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی کۆی کتێب، هزره‌کانی هیوم نییه، به‌ڵکوو جۆره راڤه‌یه‌که له بیرۆکه‌ی "ناسنامه‌یی که‌سایه‌تی"، که تایبه‌تمه‌ندییه‌که له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ودا. ئه‌و چه‌شنه هزراندنهی هیوم له‌مه‌ڕ پرسی ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی، هه‌رچه‌نده له رۆژگارێکی زۆر له‌مێژینه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مڕۆ ئاخاوتن له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته له رۆژگاری هیوم زیاتر، ره‌واج هه‌بێت.
لێره‌وه ده‌کرێ ئاماژه به‌و پرسیاره‌ی ناسنامه‌ی که‌سایه‌تییه له فه‌لسه‌فه‌ی ژیل دۆلوزدا بکه‌ین، که به جۆرێک له جۆره‌کان، چه‌شنه رهنگدانهوهیهکه له هزری هیوم، یان به‌لای که‌مه‌وه، پێناسه‌ی ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی لای دۆلوز نزیکایه‌تییه‌کی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ دیدی هیوم هه‌یه.
له‌و روانگه‌وه ده‌ستپێکی له‌م نووسینه به نماییشکردنی وێنه‌یه‌ک له جیهانی هزری هیوم ده‌ستپێده‌کا و دواجاریش به راڤه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به هزری ئه‌و له‌مه‌ڕ ناسنامه (ئایدێنتیتێت)ی که‌سایه‌تی مرۆڤ، ئاکامگیرییه‌ک له هزری ئه‌و به‌رجه‌سته ده‌که‌ینه‌وه.
واتا ئهزموونگهرهییهکان
هیوم له کتێبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی، "Treatise of Human natur" (تێزنامهیهک له‌مه‌ڕ سرووشتی مرۆڤایه‌تی) دا راڤه‌یه‌کی ده‌روونیی له خۆنواندنهکانی مرۆڤ پێشکه‌ش ده‌کا. ئه‌و به رێگای ئه‌و ته‌رزه راڤهیهوه ده‌یویست بمانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ فامکردن یان درککردنه هه‌سته‌کییه جیاوازه‌کانی مرۆڤ. له دیدی هیومه‌وه، ئێمه هه‌ست به گه‌رمیی و ساردیی، حه‌ز و بێحهزیی و … تاد ده‌که‌ین، ئێمه به رێگای لێکدانه‌وه ئه‌و جۆره ئه‌زموونانه فامدهکهین.
به‌مجۆره کاتێک ئێمه شتێک ده‌بینین، تێگه‌یشتنێک له ره‌نگ، شێوه و قورسایی وه‌رده‌گرین. ئه‌و ههستکردنانهش له یاده‌وه‌ریی ئێمه‌دا ده‌ژین و دواجاریش ئه‌وانه به شێوه‌ی جیاوازه‌وه له خهیالماندا ئاوێته‌یان ده‌که‌ین و دهیانخهملێنین. به‌مجۆره روانین و بیرۆکه‌کانمان له دایک ده‌بن. ئه‌و بیرۆکانه به جۆرێک له جۆره‌کان بۆچوونگه‌لێکی نهخهمڵیوون که له‌و تێگه‌یشتنه سه‌ره‌تاییانه‌وه هه‌ڵقووڵاون. لێره‌وه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رچاوه‌ی بیرۆکه‌کانی ئێمه له ئه‌زموونه ناوه‌کیی و ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه له دایک ده‌بن. سه‌باره‌ت به‌و بیرۆکانه‌ی ئێمه‌وه، هیوم ده‌بێژێ:
"سنوورێکی تر بۆ بینینی ئێمه هه‌یه، که گرینگه سه‌یری بکه‌ین، ئه‌و بینینه‌ش فامکردن و بیرۆکه‌کانی ئێمه ده‌ته‌ننه‌وه. ئه‌و سنووره له نێو ساده‌یی و ئاڵۆزییدا هه‌یه." (1)
هیوم به‌و شێوازه سه‌رچاوه‌ی زانینی مرۆڤایه‌تی شرۆڤه ده‌کا. له کن هیوم زانین بریتییه له دوو چه‌شن: په‌وه‌یوه‌ندی نێوان بیرۆکه‌کان و په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڵگه‌کان. ئێمه له‌مه‌ڕ زانینێکی ماتماتیکی کتومت یان سهغڵهمدا ته‌نیا ده‌توانین کار له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان نواندنه‌کاندا بکه‌ین. گریمانه ماتماتیکییه‌کان له بنه‌ڕه‌تدا راستن، بۆیه ده‌توانن به ره‌هایی خۆیان بسه‌ڵمێنن. له‌و دیده‌وه، به واتای هیوم، ئه‌وه لۆژیکێکی له ئاوه‌ز به‌ده‌ر نییه، که هه‌تاو له سپێده‌دا هه‌ڵنێ، هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وایه ئه‌وه شتێکی شیاو نییه، بۆیه هه‌رگیز به گرنگییه‌وه بیر له‌وه ناکه‌ینه‌وه.
به لای هیومه‌وه ئاکامی کاردانه‌وه‌کان، وه‌ک ئاکامگیریی پیشمه‌رجی راستییه سه‌لمێنراوه‌کان، په‌یوه‌ندی به هۆکانهوه نییه، به‌ڵکوو هۆ و هۆکرد دوو شتی جیاوازن. ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ست به دوو شت، به دوو دیارده له سرووشتدا بکه‌ین، ناتوانین دوور له ئه‌زموونه‌کان له‌وه تێبگه‌ین، که ده‌بێ ئه‌و شته سرووشتییه بێت که ئه‌و هۆ و هۆکرد و کاردانه‌وه به‌رچاوانه‌ی سازاندبێت. به‌مجۆره بڕواکردنی ئێمه به هۆکرده‌کان مهزهندکردنێکه ناکرێ بسه‌ڵمێندرێت. چونکه ئێمه به‌وه راهاتووین که دیارده‌یه‌ک هه‌میشه له دیارده‌یه‌کی تره‌وه له دایکبووه، بۆیه ئێمه بێ هیچ مه‌رجێک له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا ده‌مێنینه‌وه.
به‌مجۆره هیوم به هه‌مان شێوه چه‌مکی جه‌وهه‌ر (سوبستانس) شرۆڤه ده‌کا. مرۆڤ به رێگای ئه‌زموونی خۆیه‌وه هه‌ستگه‌لێکی باش و کارا ده‌دۆزینه‌وه. جه‌وهه‌ریش وشه‌یه‌که ناتوانێ بۆ تێگه‌یشتنه پێشکه‌شکراوه‌کان بگه‌ڕێته‌وه، دواجاریش ئه‌و تێگه‌یشتنانه پێویستیان به واتایه‌کی دیاریکراو هه‌یه. ره‌خنه‌ی هیوم له چه‌مکی جه‌وهه‌ر په‌یوه‌ندی به ره‌خنه‌ی ئه‌و له چه‌مکی هۆ و ئاکامه‌کانی هۆکردهوه هه‌یه. له روانگه‌ی هیومه‌وه، ئه‌وه ئه‌رکی ئاوه‌ز نییه که بڕوا به‌وه بێنێ که کاتێک تۆپێکی بلیارد به تۆپێکی تری بلیارد ده‌که‌وێ، ده‌بێ ده‌ست به بزوان بکا. ده‌کرێ ئێمه وا تێبگه‌ین که ئه‌و تۆپه ده‌وه‌ستێ. جوڵه‌ی یه‌کێک له تۆپه‌کان رووداوێکه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به جوڵانه‌وه‌ی تۆپه‌که‌ی دیکه‌وه نییه. بۆیه ده‌بێ ئێمه به‌مجۆره ئه‌وه قه‌بووڵ بکه‌ین که شتێک له خۆیه‌وه بێ هیچ هۆکردێک بوونی به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه یان بوونی کۆتایی دێت. لێره‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌پێنراو له نێوان ئه‌و جۆره دیارده‌یه‌ی که ئێمه به هۆکرد و ئه‌وه‌ی که به کاردانه‌وه ناودێری ده‌که‌ین نییه. ئێمه به وردی سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ین که دیارده‌کان به گوێره‌ی کات به دوای یه‌که‌وه دێن، به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندییه پێویستییه‌کانی نێوان ئه‌و دیاردانه‌مان بۆ گرینگ نییه. چونکه ئێمه‌وه وا راهاتووین که شته‌کان له هاوئاهه‌نگییه‌کی دیاریکراودا به دوای یه‌که‌وه خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
که‌واته به بڕوای هیوم هه‌موو زانسته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوابوونه‌وه سازێنراون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، که هیوم به گومانه‌وه سه‌یری ئاوه‌ز ده‌کا:
"هه‌ر یه‌کێک له‌و نرخاندنانه‌ی ئێمه به‌نده به‌و شیانه‌ی ده‌توانین فۆرمۆلهیان بکه‌ین، هه‌روه‌ک سه‌باره‌ت به فۆرمۆله‌کردنی زاینینیش، ده‌بێ وا شرۆڤه‌ی بکه‌ین، تاکوو بتوانین یه‌که‌م نرخاندنهکانمان چاکبکه‌ینه‌وه، که به رێگای نرخاندنێکی تره‌وه، له سرووشتی ئۆبژه‌وه جیاکراوه‌ته‌وه، واتا له سرووشتی تێگه‌یشتنه‌وه جیاکراوه‌ته‌وه." (2)
به‌م ته‌رزه به‌لای هیومه‌وه، هیچ جۆره جه‌وهه‌رێکی روحی یان ئایینی له گۆڕێ‌دا نییه. ئێمه له‌مدیوی وێناندنه دیاریکراو، هه‌ست و ویستهکانهوه واقیعێکی بارگاویکراومان هه‌یه، که ئێمه به "من" یان "روح" ناودێری ده‌که‌ین. له روانگه‌ی هیومه‌وه، کاتێک ئێمه له ناوه‌وه‌ی خۆمانه‌وه ده‌ڕوانین خۆمان له‌ناو شه‌پۆڵێکی نه‌بڕاوه له دۆخێکی روحی ده‌بینینه‌وه، لێ ئێـمه هه‌رگیز له‌مدیوی ئه‌و شه‌پۆڵه‌وه جه‌وهه‌رێک به‌دی ناکه‌ین.
هاوکاتیش، ره‌خنه‌ی هیوم له kausalitet: په‌یوه‌ندی نێوان هۆ و هۆکرد، په‌یوه‌ندییه‌ک نییه له ده‌ره‌وه‌ی خودی ئێمه‌دا له ئارادا بێت، به‌ڵکوو ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌ناوه‌وه‌ی ئێمه‌دایه، ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه‌ی که ئێمه وه‌ک جۆره خدووگرتنێک وه‌رمانگرتووه تاکوو خۆمان له دیارده‌کانی واقیع نزیک بکه‌ینه‌وه.
هیوم له "تێزنامهیهک له‌مه‌ڕ سرووشتی مرۆڤایه‌تی"دا به‌مجۆره بیرۆکه‌ی هۆ و هۆکردمان بۆ دههزرێنێ:
"بیرۆکه‌کان ده‌رباره‌ی هۆ و هۆکرد به هۆی تێڕامانه‌وه له درککردن، تێگه‌یشتن، هاوکاتیش له هه‌سته‌کاندا جوودابوونهتهوه، به‌ڵام بۆ ئاسانکردنه‌وه، من ته‌نیا به گشتی ئه‌وه‌ی دوایی وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌و بیرۆکانه ناودێر ده‌که‌م، وێڕای ئه‌مه‌ش خوازیارم که ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌سته‌کان ده‌یڵێم هۆ و هۆکردیش به خۆیه‌وه بگرێت." (3)
هیوم هه‌وڵده‌دا به رێگای ئه‌و پرینسیپه‌وه ئاکامگیرییه‌کانی خۆیمان بۆ نمایش بکا. به‌مجۆره هیوم ئه‌و چه‌مکگه‌له بنه‌ڕه‌تیانه دهجهڕبێنێ که خودی فه‌لسه‌فه ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵیاندا نه‌رمده‌کاته‌وه.
هیوم و منێکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی
هیوم هه‌مان شرۆڤه‌کردنی بۆ ناسنامه‌ی من و کرده‌وه‌کانی هه‌یه. ئه‌و منه له ئاڵوگۆڕکردنی یه‌کێتییه‌کی هاوتادا که‌سێکی ساده‌یه، شیکردنه‌وه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ره، که به رێگای په‌یوه‌ندییه‌که‌وه ده‌کرێ به ئۆبژه. به واتای هیوم، یه‌کێتی هاوکاتی فره رهههندهکانیش قانوونبهند ده‌کرێن. (4)
هاوکاتیش ئه‌و منه به ده‌م ئاڵوگۆڕی یه‌کێتی هاوتاکه‌یه‌وه، به هه‌مان شێوه بیرۆکه‌ی جه‌وهه‌ر شیده‌کاته‌وه.
ئه‌و منه وه‌ک بنه‌مایه‌کی شیکردنه‌وه ته‌نیا خزمه‌تی ئه‌و لێکچوونه ده‌کا، که له نێوان ئاڵوگۆڕکردنهکاندا له ئارادایه. ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، به‌ڵکوو ئه‌و ههستپێکردنانه، که لێره‌دا وه‌ک پرسیار سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌کی نه‌بینراو، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که ئێمه بێ بچڕان ده‌یانبین، له یه‌کتری جیاده‌بنه‌وه. هاوکات ئاڵوگۆڕی یه‌ک به دوای یه‌کی هۆکاره‌کانیش ده‌بینین. ئه‌و په‌یوه‌ندییه وه‌ک ئه‌و لێکچوونه هه‌مان کاردانه‌وه‌ی هه‌یه. هزره‌کان له هێڵێکه‌وه بۆ هێڵێکی تره‌وه به ئاسانی جێگۆڕکێ ده‌که‌ن. به‌مجۆره ئێمه له نێوان ئه‌و هێڵانه‌دا ناسنامه‌یه‌ک ده‌ستبه‌ر ده‌که‌ین. ئێمه به هه‌مان شێوه ئه‌و کاته‌ی که به بێ پچڕان لێکچوونێک، ئۆبژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینین، جارێکی تر هه‌ست به‌و جێگۆڕکێیه هزرییه ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته وێڕای ئه‌مه‌ش ئێمه که بگره له واقیعشدا بیرمان له پرسی هه‌ستکردنه جیاوازه‌کان له‌مه‌ڕ به ئۆبژه جووداکان کردۆته‌وه. مه‌ودای نێوان به‌شه جیاوازه‌کان به خۆنواندنی روح، منی خۆماندا لێکگرێدهدرێنهوه. ئه‌و منه‌ی خۆمان له کاته جیاوازه‌کاندا له ناوه‌وه‌ماندا ده‌ستنیشانکراوه و له‌گه‌ڵ خۆیدا یهکایهتییهکی لێکچوویان هه‌یه، که وامانلێده‌کا ئێمه خۆمان وه‌ک بنه‌مای روونکردنه‌وه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر ناسنامه‌ی هێڵه جیاوازه‌کان نیشانبده‌ین. "به‌ڵام ده‌بێ ئێمه دیقه‌ت له‌وه بده‌ین، که له‌و دۆخانه‌دا ئۆبژهکهی یه‌که‌م به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌ر له‌وه‌ی بوونی ئۆبژهکهی تر به‌رجه‌سته بێته‌وه له‌ناوی بردووه؛ ئه‌مه‌ش واتا، ئێمه هه‌رگیز به بیرۆکه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ جیاوازیی و فره ره‌هه‌ندیی له خاڵێکی کاتدا ئاماده نابین، به هۆی ئه‌مه‌وه ئێمه که‌متر وردبینین به‌وه‌ی که ئه‌مه به هه‌مان شێوه ناودێر بکه‌ین " (5)
که‌واته، به‌لای هیومه‌وه، ئێمه هه‌ڵگری هیچ ئه‌زموونێکی لێکچوو و ئاسانی راسته‌وخۆ نین، که بتوانێ هه‌ڵگری شته تاقیکردنه‌وه جیاوازه‌کانمان بێت. کاتێک ناوه‌ڕۆکی ئاگایی من له شوێنێکدا ئاماده‌یی نه‌بێت، که‌واته منه‌که‌ی خۆشم بوونی نییه.
هیوم له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا له‌مه‌ڕ ناسنامه‌ی که‌سایه‌تیدا دیسانه‌وه چه‌مکی جه‌وهه‌ر (سوبستانس) شرۆڤه ده‌کاته‌وه، تاکوو له بواری جه‌سته‌دا نموونه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی نیشانبدا. هاوکاتیش هیوم جیاوازی نێوان جێگۆڕکێیهکان دیاریده‌کا، هۆ بۆ شته‌کان ده‌دۆزێته‌وه . که‌واته " به‌ڵام ده‌بێ به قووڵی له‌و بابه‌ته‌دا رۆبچین، ئه‌وه مشتوماڵ بکه‌ین چونکه ناسنامه، که هه‌تاو به گوڵ و ئاژه‌ڵ ده‌به‌خشێت، له نێوان ئه‌وه‌یان و ناسنامه‌یه‌ک لای خودێک یان که‌سێکدا هاوجۆریی (ئه‌نالۆگی)یه‌کی گه‌وره‌یه." (6)
لای هیوم ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی له روحی مرۆڤدا هاوشێوه‌ی ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی ئاژه‌ڵ و گه‌شه‌ی جه‌سته‌کانه. بۆیه ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی وه‌ک چه‌مکی جه‌وهه‌ر ده‌بێ هه‌مان ره‌چه‌ڵه‌کی هه‌بێت. ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی بیرۆکه‌کان وه‌رده‌گرێ، که ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و به‌ڵگه‌یه کافی نییه، چونکه له نێوان ئه‌و هه‌ستکردنه جیاوازانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کی واقیعی به‌رجه‌سته ناکاته‌وه. ئێمه هه‌ر چه‌ند به وردی ناسنامه‌ی نێوان ئه‌و هه‌ستکردنه جیاوازانه‌ی که سه‌ر به ئاڵۆزی روح بێنینه به‌رچاوی خۆمان، که‌چی ئه‌وه به‌ر له کاراکتێره‌کان ناگرێ که ببن به هه‌ستکردنه جیاوازه‌کان. هاوکات به هه‌مان شێوه ده‌کرێ هزره‌کانیش له یه‌کتر جیاده‌بنه‌وه.
به هۆی راهاتنمان په‌یوه‌ندیی نێوان خودی خۆمان و هۆکرد بۆ تێهزرین له رامان ده‌کرێنه‌وه. به‌مه‌ش ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی به‌ره‌و ره‌چه‌ڵه‌که‌که‌ی خۆیی و هۆ و هۆکردهوه (kausalitet) ده‌گه‌ڕێته‌وه. که‌واته، به واتای هیوم، ئه‌و ته‌رزه کهوسالیتێته، هۆ و هۆکردهش ئه‌وه‌یه که:"… ئێمه ده‌توانین وا سه‌یر بکه‌ین، که بیرۆکه‌یه‌کی راستینه ئه‌وه‌یه وه‌ک سیسته‌مێکی جیاواز له توانایی بینین یان بوونگه‌لێکی جیاواز، له تێگه‌یشتنی مرۆڤایه‌تی بڕوانێ، که ئه‌و بوونگهله جیاوازانه‌ش یه‌کتر مهحفدهکهنهوه، کار له یه‌کتر وه‌رده‌گرن و یه‌کتر ده‌گۆڕن." (7)
ئێمه وه‌ک فره هه‌ستکردنێکی جیاواز ، وه‌ک هۆکرد و کاردانه‌وه‌یه‌ک له روحی مرۆڤ ده‌ڕوانین، که هاوبه‌شانه، یه‌کتر ده‌ئافرێنن، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر یه‌کتر داده‌نێن و یه‌کتر ده‌گۆڕن. لێره‌وه روح به‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی جه‌سته‌دا له وزه‌یه‌کی کارا ده‌چێ.
که‌واته: "هه‌روه‌ک یاده‌وه‌ریی له خودی خۆیدا له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و قه‌واره رێکخراوه‌ی توانای بینین ئاشنامان ده‌کا، به‌ر له هه‌موو شتێک بیر له‌وه بکرێته‌وه ، که سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ناسنامه که‌سایه‌تیه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه یاده‌وه‌رییمان نه‌بووایه ئه‌وکات هیچ بیرۆکه‌یه‌کیشمان له‌مه‌ڕ هۆیه‌کان، یان زنجیره‌ی هۆ و کاردانه‌وه‌ش نه‌ده‌بوو، شێوه‌ی خودی خۆمان یان که‌سایه‌تی ئێمه پێکده‌هێنن." (8)
که‌واته هیوم پێمان ده‌ڵێ، ئه‌وه یاده‌وه‌رییه که وامانلێده‌کا شه‌پۆڵی هه‌میشه‌ی هه‌ستکردنه‌کان بناسین، دواجاریش هه‌ر ئه‌و ههستکردنانهشن به ناسنامه‌ی که‌سایه‌تی، ناسنامه‌ی من نادێر ده‌کرێن. که‌واته یاده‌وه‌ریی ئێمه خاکێکه بۆ فراژانی ئه‌و منه‌ی خۆمان، ناسنامه‌ی که‌سایه‌تیمان.
دوا سه‌رنج
له چڕکردنهوهیهکدا ده‌کرێ بڵێین، فه‌لسه‌فه‌ی هیوم به‌رده‌وامییه‌که له نه‌ریتی فه‌لسه‌فه‌ی ئینگلیزیی که ئه‌مڕۆ ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه به فه‌لسه‌فه‌ی لۆگیکی ئه‌زموونی، ئێمپریسم ناودێر ده‌کرێت. ئه‌و نه‌ریته له هزرکردنه‌وه، که زیاتر تایبه‌تمه‌ندی فه‌لسه‌فه‌ی ئینگلیزییه، به ئاکامگیرییهکهی، بۆته چوارچێوه‌یه‌ک و فه‌لسه‌فاندنی سندم کردووه. هه‌رچه‌ند هیوم به‌رێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆیه‌وه هه‌وڵیدا ره‌هه‌ندێکی تر به رووی بنه‌مای ئاسته‌نگی مێتافیزیک بکاته‌وه. لێ هیوم دواجار توانی بۆ ئه‌و مرۆڤه نوێباوه میتۆدێک دابهێنێ که بتوانێ سرووشت داگیر بکا. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا سرووشت بۆ ئه‌و مرۆڤه بوو به بابه‌تێک، تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک؛ واتا جوانی کێوییانه‌ی سرووشت مهحفبکاتهوه. ئه‌و کاره‌ش مرۆڤی له ره‌چه‌ڵه‌کی گه‌وهه‌ره‌که‌ی خۆیه‌وه نامۆکرد. به‌مجۆره مرۆڤ و سرووشتیش له یه‌کتر جیا بوونه‌وه. هیوم سرووشتی وه‌ک جیهانێکی زیندوو له ئۆرگانگهله جیاوه‌زه‌کان، که مرۆڤ به‌شێکییه‌تی، نه‌ده‌بینی. لای هیوم دره‌خت، یان به‌رد و … تاد به هۆی رامانی مرۆڤه‌وه ئاشکرا ده‌بن، په‌یوه‌ندی ناسنامه‌ی دره‌ختێک یان به‌ردێک له نێوان مرۆڤ و سرووشتدا که‌مایه‌سی هه‌یه.
که‌واته خودی شته‌کانی سرووشت به ده‌م پرۆسه‌یه‌که‌وه، که به‌ده‌ر له ویستی مرۆڤ له ئارادان، کرده‌یه‌ک ئه‌نجامده‌ده‌ن. شت تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌یه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی شتیش به هۆی په‌یوه‌ندیی شتێکی تره‌وه ساز بووه. به‌و شێوه‌یه سرووشت وه‌ک سیسته‌مێکی هاوئاهه‌نگ خۆی نمایش ده‌کا. بۆ نموونه بۆنی گوڵه‌باغێک له‌گه‌ڵ بۆنی مێخه‌ک جیاوازه. به‌مجۆره سرووشت په‌یوه‌ندییه ناوه‌کییه‌کانی خۆی له نێوان شته جیاوازه‌کاندا ده‌سازێنێ. ئه‌و وێنه‌یه له سرووشت جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و روانگه‌یه‌ی که هیوم هه‌یبوو، له کن هیوم ئه‌وه ره‌نگی گوڵه که سه‌رنجی ئێمه بۆ جه‌وهه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌کێشێ نه‌ک بۆنه‌که‌ی. به‌و شێوه‌یه هیوم رۆده‌چێته ناو ره‌هه‌نده فره‌کانی ناسنامه‌ی گوڵ، به‌رد و … تاد.
له کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بێژین، که ده‌بێ ئێمه له روانگه‌ی ناسنامه‌ی خودی شته‌کانه‌وه سه‌یری شته‌کان بکه‌ین نه‌ک له روانگه‌ی خۆمانه‌وه. به‌مجۆره ئێمه له پێناو تێگه‌یشتنێکی بێلایه‌ندا ده‌توانین گفتوگۆیه‌کی دۆستانه له‌گه‌ڵ ره‌هه‌ندگه‌لی سرووست بکه‌ین.
2008.6
ستۆکهۆلم
ژێده‌ر ه‌کان:
1. 2000: David Hume, A treatise of human nature ; edited by David Fate Norton, Mary J. Norton ; editor’s introduction by David Fate Norton, Oxford : Oxford University Press, 2000, bok 1, p. 7.
2. هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ره: 1.4.1.
3. هه‌مان سه‌رچاوه، bok 1 sect 2.
4. هه‌مان سه‌رچاوه، ل: 263.
5. هه‌مان سه‌رچاوه، sect 6, ، ل: 168.
6. هه‌مان سه‌رچاوه، sect 6، ل: 165.
7. هه‌مان سه‌رچاوه، 6 sect، ل: 170.
8. هه‌مان سه‌رچاوه، part 4, sect 6.
سه‌رچاوه‌ی تری ئه‌م نووسینه:
1. Svante Nordin, Filosofins historia, studentlitteratur, Lund.