ڤایره‌سی پێکه‌نین یا ڕه‌خنه ؟
ڤایره‌سی پێکه‌نین یا ڕه‌خنه ؟
چیمه‌ن شه‌ریف
له یادی ناجی العلی کاریکاتوریست…
له‌ناو جه‌نجاڵی ئه‌و دنیایه سه‌رلێشێواوه‌دا هه‌ست ده‌که‌م کات بۆ تێرامان زۆر که‌م بۆته‌وه زۆربه‌ی مشه‌خۆرانی سه‌رده‌م هه‌لپه‌ی ئه‌وه‌یه‌تی که چۆن زۆرترین ده‌ستکه‌وتی هه‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نیشته راده‌کشێ که خه‌ونه ماددیه‌کانی تێدا ته‌حقیق ده‌بێت بۆیه ده‌بینم تاک که‌متر په‌یوه‌ندی رۆحی له گه‌ڵ خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر دوژمنداری له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌وڵی کوشتنی نه‌دات!باشه کێ ده‌توانێ جه‌مسه‌ره‌کانی رۆحی زیز له جه‌سته‌ی بێمێشکی زۆربه‌ی ئینسانی سه‌رده‌م له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه سیحری هونه‌ره جوانه‌کان نه‌بێت؟
به دور له هونه‌ری گۆرانی که ئه‌مرۆ زیاد له پێویست باس ده‌کرێ هونه‌ری به‌هاداری تر هه‌ن که ده‌بێ زۆر زیاتر تیکه‌ڵی ژیان بکرێت له سه‌ر ئاستی جیهانی کاری هونه‌ری وا جوان هه‌یه که سه‌رنجی خه‌ڵکانی دونیای بۆ خۆی راکێشاوه و توانیویه‌تی بێ پاسه‌پۆرت سنوره‌کان ببه‌زێنێ ده‌نا که‌سێکی وه‌ک من یاخود زۆربه‌ی هونه‌ر دوستانی وڵاته‌که‌م که زۆر دوره ده‌ستین چۆن توانیان مونالیزای داڤنشی بناسن یا هونه‌رکارێکی وه‌کو بیکاسو ئه‌گه‌ر تابلۆ زهیتیهکهی جیرنیکا نه‌بێت که باس له شه‌ڕی ناوخۆی ئیسپانیا ده‌کات؟ یاخود تابلۆ به‌ناوبانگه‌که‌ی ڤێرمه‌ر،ژنه نوسه‌ری فره‌نسی بوهه‌یمی رێچکه ژورژ ساند ده‌ڵێ:" ئه‌رکی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه رووناکی بنێرێته ناو دڵی ئینسان" به‌راستی ڤێرمهریش توانی بریسکانه‌وه‌ی گواره‌کانی کچێک(تابلۆیه‌کی ڤێرمهره) بنێرێته ناو دڵی هه‌مومان و ئه‌وێش رووناک کاته‌وه.
لێره‌وه ئه‌رکی سه‌ره‌کی هونه‌ربه هه‌مو به‌شه‌کانیه‌وه له ژیانی مرۆڤه‌کاندا بریتی ده‌بێت له به‌ده‌ر خستنی که‌مو کوریه‌کان، کێشه‌کان هه‌روه‌ها ئاسان کردنی لێکدانه‌وه‌کان بۆ روداو‌و پێشهاته‌کانی رۆژ، بۆیه له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ده‌توانیت خۆت و نیشتیمانه‌که‌ت بدۆزیه‌وه و چێژێکی بهههشتیانهش له ژیان بکه‌یت.
کاریکاتوری ئاژاوه‌گێر
وه‌ک لقێکی هونه‌ر، کاریکاتور جۆرێکه له هونه ری وێنه‌کێشان، تێیدا شێوه وتایبه‌تمه‌ندی سروشتی بابه‌ته‌که یا کاراکته‌ره‌که به زیادهرۆییهوه ده‌گۆررێت به مه‌به‌ستی ره‌خنه‌گرتن بێئه‌وه‌ی تامه‌که‌ی بگۆررێت. وێنه‌ی کاریکاتوری کاریگه‌رترین چه‌که له‌ناو دنیای رۆژنامه‌گه‌ریدا سه‌رنجی زۆرترین خوێنه‌ر بۆ خۆی راده‌کێشێت چونکه ده‌توانێت هه‌ست پێش فکر بدوێنێ. ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می فیکره‌که‌یه خه‌می جوانی،هاوسه‌نگی شێوه‌و روخساره‌کان، گۆشه و ره‌نگه‌کان نیه به پێچه‌وانه‌ی هونه‌ره‌کانی نیگارکێشی،په‌یکه‌ر تاشی و گرافیک که گرنگی زۆرتر به‌و ورده‌کاریانه ده‌دات. گرنگی ئه‌و هونه‌ره له وه‌دایه که لێناگه‌رێ به چاوی هونه‌رێکی روته‌وه ته‌ماشای بکه‌ی، لێناگه‌ڕێ به دوای جوانی رواڵه‌تی بکه‌ویت(هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر سه‌رنجی کاریکاتێره‌کانی مونێ بده‌یت ئه‌وا له پاڵ بیرۆکه‌که‌ی جوانیه‌که‌شی سه‌رسامت ده‌کا!) به‌ڵکه ده‌تخاته بیرکردنه‌وه دواتریش وات لێده‌کا قسه له‌گه‌ڵ خۆت بکه‌ی و هه‌ندێ جاریش پێبکه‌نی ده‌ڵێم هه‌ندێ جار چونکه پێکه‌نین مه‌رج نیه یه‌کێک بێت له‌ره‌گه‌زه‌کانی هونه‌ری کاریکاتور .
سه‌ره‌تای ئه‌و هونه‌ره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زه‌مانی ئه‌رستو به‌ڵام له ئوروپا له سه‌ده‌ی شازده ئه‌و هونه‌ره گرنگی پێدرا به‌تایبه‌تیش له بریتانیا که مه‌نفه‌زێک بو بۆرهخنهگرتن له ده‌سه‌ڵات و هه‌لوێستی کۆنه‌په‌رستی کلێسا ! به پێچه‌وانه‌ی کوردستانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک!! که ئه‌و هونه‌ره‌ی به‌لا ناوه! به شێوه‌یه‌ک زۆر جاران ده‌بینم ماڵپه‌ره کوردیه‌کان وێنه‌ی کاریکاتوری بێ مانا زۆر جاریش نا شایسته بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چێ که کاریکاتوریست وه‌ک هه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی تر ده‌شێ به لایه‌نی که‌مه‌وه سه‌لیقه‌ی داهێنه‌رانه‌ی تێدابێت و بتوانێت روی دزێو ئاشکرا بکات ئه‌گه‌ر نا خۆماندو نه‌کردنه‌که‌ی شایسته‌ی رێزێکی زیاتره!
نمونه‌یه‌ک
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له ئه‌زمونی کاریکاتوریست ناجی العلی فه‌له‌ستینی ده‌بینین به کاریگه‌ریترین کاریکاتوریستی عه‌ره‌ب داده‌نرێت له‌ناو رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌کاندا ئه‌گه‌ر گرنگترینیان نه‌بێت چونکه ئه‌و توانی له رێگه‌ی چه‌ندین که‌سایه‌تی به تایبه‌تی که‌سایه‌تی (حنظلة) زۆرترین کێشه سیاسیه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی پێشانبدات که خه‌سڵه‌تی هه‌نوکه‌یی تێدا ده‌بینیه‌وه .
ئه‌و توانی ببێته ده‌نگی ویژدان و حه‌قیقه‌ته‌کانی ده‌گێراوه
بۆیه دوژمن لێی ی ترسا‌و نامه‌ردانه له به‌رواری ٢٨⁄٨⁄ ١٩٨٧
له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی به ده‌ستی که‌سێکی نه‌زانراو له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی له‌نده‌ن کوژرا.
له‌باره‌ی (حنظلة)وه ناجی ده‌ڵیت:
{{ ولد حنظلة فی العاشره من عمره، وسیظل دائما فی العاشره.. ففی هذه السن غادر الوطن
و حین سیعود حنظلة سیکون ایظا فی العاشره!… ثم سیاخذ فی الکبر بعد ذلک
قوانین الطبیعه المعروفه لا تطبق علیه..
انه استثناء
لان فقدان الوطن استثناء
و ستصبح الامور طبیعیه حین یعود الوطن }}
یان ده‌ڵێ:
"حنظلة منداڵ له‌وه‌ته‌ی دهرپهرێندرا له فه‌له‌ستین ئه‌وا به‌رده‌وام له بارودۆخی وڵاته‌که‌ی ڕاده‌ما.. ته‌ماشای ده‌کرد و بیری لێده‌کرده‌وه به‌ڵام خه‌ڵکی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیان له مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین کردبو بۆیه وایانده‌زانی ئه‌و منداڵه پشتی لێیانه" دیاره حنظلة توره‌یه، یاخی بوه ودور وه‌ستاوه بۆیه لێی ده‌پرسن که‌نگی ڕوی حنڤلە ده‌بینین؟ ده‌ڵی: " ئه‌وکاته تاکی عه‌ره‌بی که‌رامه‌ت و سه‌ربه‌ستی خۆی بۆ ده‌گه‌رێته‌وه"
با پشت له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی… ڕوشمان له به‌ها ئینسانیه‌کان بکه‌ین،به‌و هیوایه‌ی حنظلة توره‌ییه‌که‌ی برهوێتهوهو و ئاورێکیش له وڵاتی ئێمه بداته‌وه ؟!
ده‌شێ ته‌عبیر له که‌یسی سۆران مامه حه‌مه بکات!
London
27/08/2008
nastrann@gmail.com