کوردستان: وڵاتێک که نه بووه و نه‌ده‌شبێت
باڵوێزی سوێد له تورکیا:
کوردستان: وڵاتێک که نه بووه و نه‌ده‌شبێت
هه‌ندرێن
نووسه‌ر: Ingmar Karlsson/ ئینگمار کارلسۆن
ناوی کتێب: Kurdistan landet som icke är /کورستان: وڵاتێک که نییه
چاپخانه: Wahlström & Widstrand
قه‌باره: 239 لاپه‌ڕه
"کوردستان: وڵاتێک که نییه" دوا کتێبی دیپلۆمات و سه‌رۆکی کۆنسۆلی سوێدی له تورکیا، ئینگمار کارلسۆنه. کارلسۆن که کتێبه‌که‌ی به کوردستان ناودێر ده‌کا مه‌به‌ستی داننان به بوونی کوردستان نییه، به‌ڵکوو کتومت وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا پێی وایه شتێک نییه له له‌و جیهانه‌دا ناوی کوردستان بێت. بۆیه ئه‌و ناونیشانی کتێبه‌که‌ی وه‌ک یارییه‌کی زمانیی یان شێوه ده‌ربڕینێکی دیپلۆماتیی هه‌لبژاردووه. دیاره، خوێنه‌ری هوشیار له دوو تۆویی کتێبه‌که‌دا تێده‌گا که ئه‌و باڵوێزه قاڵبووه‌وه له کاری دیپلۆماسیی له تورکیا و وڵاتانی عه‌ره‌بییدا کورد به نه‌ته‌وه‌یه‌کی سافیلکه ده‌زانێ، بۆیه هه‌وڵده‌دا به پێشکه‌شکردنی ئه‌و کتێبه به محه‌مه‌د ئوزون و به‌و یارییه زمانه‌ی که له ناونیشانی کتێبه‌که‌یدا ئه‌نجامیده‌دا، خوێنه‌ری سافیلکه‌ی کوردیی و سوێدییش ده‌ستخه‌ڕۆ بدات.
وێڕای ئه‌مه‌ش دیپلۆماته سوێدییه هه‌وڵده‌دا به رووخسارێک له "بێلایه‌نی"، "دیپلۆماتیی"، جۆره هاوسۆزییه‌کی مرۆڤانه نه‌ک نهتهوایهتییانهوه مێژوو ، ئایین، زمان، سیاسه‌ت، کو‌لتوور و چاره‌نووسی ئێستا و داهاتووی کورد بۆ خوێنه‌ری سوێدیی نماییش بکات. لێ له‌مدیوی ئه‌و رووخسارهدا روانگه‌یه‌کی رۆژئاوای مۆدێرن، کۆلۆنیالیستی و بگره پرۆ-تورکی شاراوه له ناساندنی کورد ئاماده‌یی هه‌یه. بۆ نموونه، کارلسۆن له لاپه‌ڕه 98ه‌وه تا لاپه‌ڕه 111 به راڤه‌کانی خۆیه‌وه هه‌وڵده‌دا کێشه‌ی کورد له کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تیی و سیاسییه‌وه بکات به کێشه‌یه‌کی جڤاکیی خێڵه‌کیی کوردیی. مرۆ له‌مدیوی راڤه‌کانی ئه‌و باڵوێزه سوێدییه‌وه تێده‌گا، که ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک سیاسه‌تێکی باشیان بۆ باشکردنی ره‌وشی ئابووریی و جڤاکیی له ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستاندا راپهڕاندبا و مافی زمان و کولتووریان بۆ کورد فه‌راهه‌م بکردبا، ئه‌وکات کورد له جڤاکی تورک ئاوێته ده‌بوون/ ده‌بن و به‌مه‌ش ده‌کرێ بزاڤی کورد و پ‌ک‌ک گه‌مارۆ بدرێت. بۆ ئه‌مه‌ش په‌نا ده‌باته به‌ر داتا و به‌ڵگه‌گه‌لێک، که له‌وێدا وا نیشانده‌دا زۆر کورد به "ئازادیی و نائازادیی" خۆیانه‌وه بوونه‌ته تورک، به‌شێک له کورد خۆیان به "کوردی کاتیی" ده‌زانن، به‌شێک خۆیان زیاتر به ئیسلام ده‌زانن تا کورد، زۆر کورد لایه‌نگر و ئه‌ندامی پارته راست و چه‌پ و میانڕۆکانی تورکن … تاد. ئه‌و دیپلۆماته‌ی سوێد بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له راستیی قسه‌کانی بکاته‌وه، باس له زیا گۆکالپ ده‌کا که به ره‌چه‌ڵه‌ک کوردبووه و دهمڕستی ناسنامه‌یه‌کی نوێی تورکیی کوردووه. هه‌روه‌ک، به رای ئه‌و باڵوێزه سوێدییه‌وه، جیاوازییه‌کی زمانیی راشکاو له‌نێوان کوردانی تورکیادا هه‌یه. دیاره لێره ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین، که ئێمه چه‌ندان مانگه په‌رۆشخۆریی خۆمان بۆ زمانێکی ستاندهرد راگه‌یاندووه. جه‌ختمان له‌وه کردۆته‌وه، که زمان رۆڵێکی کارا دهلێزێ له ئایدینتێتی کورد. مانه‌وه‌ی کورد له نێوان ئه‌و هه‌موو زاراوهخوازییهدا رێگه به نه‌یارانی کورد ده‌دا، زیاتر نکۆڵێ له بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ن. هه‌روه‌ک چۆن ئه‌قڵێ خێڵه‌کیی و حیزبی کوردیی و لهرۆزۆکی نووسه‌ری کورد وایکردووه زمانی کوردی له‌و ره‌وشه په‌رته‌وازه‌یه‌دا ئیفلیج بێت، هاوکاتیش دیارده‌ی ههڵهپاسیی، جاشایه‌تی، که به‌شێکی په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی دێمۆکراسیی و وابه‌سته‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبی کوردییه‌وه هه‌یه، بۆته لاڕه‌شه و نه‌خۆشییه‌کی ره‌گئاژۆ له کۆی مێژووی کورددا. ئه‌وه‌تا کارلسۆن له زۆر به‌شی کتێبه‌که‌یدا، به تایبه‌تی له لاپه‌ڕه (66)دا کاتێک باسی "مه‌لای خه‌تێ" ده‌کا، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و جاشایه‌تییه له کۆی مێژووی کورددا وه‌ک دیارده‌یه‌کی باڵاده‌ست له بزاڤه مێژووییه‌کانی کورددا دووباره ده‌بێته‌وه. هۆیه‌کی تری ئه‌و ههڵهپاسییه په‌یوه‌ندی به باڵاده‌ستی خێڵ و ئاغا و به‌گ به‌سه‌ر خودی جڤاک و بزاڤه کۆن و نوێیه‌کانی کورددا هه‌یه. دیاره خێڵ و ئاغا و به‌گه‌کانی کورد، وه‌ک کارلسۆنیش جه‌ختی ده‌کاته‌وه، هێنده‌ی پاره و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ گرینگه، ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیی و سه‌روه‌ریی کۆی هاووڵاتیان بۆ گرینگ نییه. ئه‌و دیده‌ش دۆخی ئێستای "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان" و ئاکاری گه‌نده‌ڵیی و تاڵانکاری به‌رپرسه باڵاده‌ست و ئه‌و توێژه بازرگانه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپهیمانهکانیانمان دێنێته‌وه یاد. بۆ هه‌موومان روونه که چۆن و ئه‌و به‌رپرسه سیاسیی و رۆشنبیرییانه‌ی ئه‌و حیزب و حکومه‌ته‌ی کوردستان له پێناو پاره که‌ڵه‌که‌کردن و بوون خاوه‌ن کۆمپانیای قاچاغ، سامانی کوردستان و هاووڵاتیانی کۆستکه‌وتووی کوردستان هه‌ڵده‌لووشن. هه‌ر بۆیه به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌و حیزبه حکومڕانانه له‌به‌ر پاره دزین و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و خێزانه‌کانی خۆیانه‌وه، خه‌ریکه کێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان، له‌وانه‌ش دۆزی که‌رکوک و چاره‌نووسی ده‌ڤه‌ره عه‌ره‌بێنراوه‌کانی تری کوردستان ببنه حیکایه‌تی مێشێ.
هاوکاتیش کارلسۆن هه‌وڵده‌دا هه‌ڵه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی تورکیا، به ده‌سه‌ڵاتی سوپاوه گرێبداته‌وه و هێزه که‌مالیست و حیزبه توندڕۆکانی تورکیا پ‌ک‌ک به ته‌واوکه‌ری یه‌کتر ده‌زانێت.
دیاره کارلسۆن هه‌ر له پێشه‌کیی کتێبه‌که‌یدا تێگه‌یشتن و هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر کورد به خوێنه‌ری سوێدیی راده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و دیپلۆمات و باڵوێزه‌ی سوێدیی له تورکیا، ژماره‌ی کورد به 25 -30 میلیۆن دهقهبلێنێ و پێشی وایه هه‌وڵدان بۆ کوردستانێکی مه‌زن بێجگه له "ئۆتۆپیا" هیچی تر نییه. بۆیه ئامۆژگاری کارلسۆن بۆ کورد ئه‌وه‌یه، که کورد هه‌وڵبدا له چوارچیوه‌ی وڵاتانی تورکیا و عێراق و ئیران و سوریادا داوای مافی مرۆڤایه‌تیی و کو‌لتووریی بکه‌ن. وێڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌و ناڕاسته‌خۆ ده‌یه‌وێ بڵێت، که کورد له‌و وڵاتانه‌دا ده‌توانێ خۆی ئهسیملێره، بتوێنێته‌وه، وه‌ک تورک و عه‌ره‌ب و فارس خۆی بناسێنێ.
کارلسۆن به زمانه دیپلۆماتییهکهیهوه کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی مێژوو پهرتهواوهزه و خاوه‌ن چه‌ندان زمان نیشانده‌دا. ئه‌و بالوێزهی سوێد له تورکیا پێی وایه کورد نه‌ک هێشتا خاوه‌ن بزاڤ و حیزبێکی ناسیۆنالیزمیی نییه، به‌ڵکوو هێنده‌ی ئینتیمای بۆ خێڵ و ئایین هه‌یه هێنده بۆ نه‌ته‌وه نییه. کارلسۆن له درێژه‌ی ئه‌و قسانه‌دا ده‌ڵێ، مانه‌وه‌ی کورد له‌و بنده‌ستیی و بێده‌وڵه‌تییه، هه‌ر ته‌نیا په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیی و زۆرداریی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نییه که تێیدا ده‌ژیت، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندیشی به بونیاتی جڤاکیی، زاڵبوونی عه‌قڵی خێڵه‌کیی و دووبه‌ره‌کیی ناوه‌کی خودی کورده‌وه هه‌یه. ئه‌و باڵوێزه سوێدییه خۆ به دهمڕاستزانهی کورد ده‌ڵێ، ئێستا راسته جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقه و مه‌سعود بارزانی (هه‌ڵبه‌ته ئه‌و له لاپه‌ره 56ی کتێبه‌که‌یدا له جیاتی مه‌سعود، جا هه‌ڵه‌ی چاپ بێت یان نا، مه‌حمود بارزانی نووسیوه) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه له باوکووری عێراقدا، به‌ڵام ئه‌وانه هێنده‌ی ئینتیمایان به ته‌ریقه‌تی نهقشهبهندنیی و قادریی، خێڵ و بنه‌ماڵه‌ی خۆیانه‌وه هه‌یه هێنده ئینتیمایان به نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه نییه. له پاڵ ئه‌مه‌شدا ئاماژه به‌و شه‌ڕه‌ی نێوان پارتیی و یه‌کێتیی ده‌دا که له 90ه‌کاندا خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی کوردیی به هه‌ده‌ردا. بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له مێنتالی خێڵه‌کیی و نه‌بوونی خه‌می کوردایه‌تی له لایه‌ن یه‌کێتیی و پارتی بکاته‌وه، باسی 31ی ئابی 1996 ده‌کا، که چۆن پارتی له دژی یه‌کێتیی بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی هه‌ولێر په‌نای بۆ سوپای ئه‌و رژێمه به‌عسییه بردووه که کوردی ئه‌نفالکرد. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌شمان به یاد دێنێته‌وه که ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی کوردستانی عێراق نه‌ک هه‌ر دژی یه‌کتر له شه‌ڕێکی درێژ خهیاندا جه‌نگاون، به‌ڵکوو باسی هێنانی سوپای ئێرانیش ده‌کا، که چۆن یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان به‌ر له 31ی ئاب له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا هێناویه‌ته سه‌ر باره‌گاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له کۆیه.
دیاره کارلسۆن له درێژه‌ی کتێبه‌که‌یدا زۆر رووداوی مێژووی و وته‌ی کوردناس و خودی کوردانیش ده‌هێنته‌وه، به‌ڵام له دواجاردا هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که کورد هێشتا بزاڤێکی ناسیۆنالیزمی خه‌مڵیوی نییه، چونکه تا ئه‌مڕۆش حیزبه کوردییه‌کان هه‌ڵگری نه‌ریتێکی بۆماوه‌ی کۆنن.
به‌مجۆره کارلسۆن ئاکامگیرییهکهی له کورد ئه‌وه‌یه، که هێشتا نه‌بووه‌ته نه‌ته‌وه. ئه‌و دیپلۆماته ده‌ڵێ، پرسیاری کورد کێیه و له کوێ ده‌ژیی، وه‌ڵامێکی ئاسان نییه. چونکه کورد له شوێنی جیاوازدا ده‌ژیی. به‌مجۆره ئه‌و دیپلۆماته سوێدییه ده‌یه‌وێ بڵێت، که زێدی کورد جیۆگرافیایه‌کی دیارییکراو و دانپێنراوی نییه. له درێژه‌ی ئه‌وه‌دا ده‌ڵێ، کورد هه‌یه هێنده خۆی به ئیسلام ده‌زانێ هێنده به کورد نازانێ. هه‌ڵبه‌ت کارلسۆن زیاتر قسه له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی و کێشه‌ی کورد له تورکیا ده‌کا. له درێژه‌ی ئه‌و قسانه‌دا ده‌ڵێ، زۆر تورک هه‌ن دایکێک یان باوکێکی کوردی‌یان هه‌یه، بۆیه کێ کورده و له کوێ ده‌ژین ناساندنی ئاسان نییه. له‌وه‌ش زیاتر، کارلسۆن پێی وایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ کوردستان له لایه‌ن کوردانی به‌شه جیاوازه‌کاندا، هۆیه‌که‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی نییه، به‌ڵکوو نه‌وته.
به‌ڵێ، سه‌رکۆی بالوێزی سوێد له تورکیا راسته سه‌باره‌ت به پ‌ک‌ک غه‌دارانه تورک به ره‌وا ده‌بینێ، لێ سه‌باره‌ت به به‌شه‌کانی تری کوردستاندا، وێنه‌یه‌کی باشتر نیشان نادات.
قسه‌ی ئه‌و دیپلۆماته راست بێت یان نا، ئێمه‌ی کورد فێرین، ده‌ستی تاوان و درێغکاریی و قۆڵبڕێن بۆ که‌سانی تر درێژ بکه‌ین، تا هه‌نووکه‌ش شه‌قامی کوردیی به‌وه بارهێنراوه، که ساڵی ١1975 ئه‌مێریکا درێغی له‌کورد کرد‌و پشتی تێکرد. له‌کاتێکدا ئه‌وه کورده ناتوانێ هه‌لومه‌رجه‌کان بخوێنێته‌وه‌و پێش رووداوه‌کان بکه‌وێ. ئێمه‌ی کوردین سه‌رکرده‌ی کاریزما و تاکی کاریزمامان که‌مه، ئێمه‌ی کوردین داخی سافیلکه‌یی و نائاگایی خۆمان به خه‌ڵکانی تر ده‌رده‌که‌ین. به‌ڕاستیی کارلسۆن زۆر ورد بۆی چووه، کورد ئینتیمای بۆ خێڵ و بنه‌ماڵه و ده‌ڤه‌ر زێتره تا بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی، ئینتیمای بۆ ته‌ریقه‌ت و دایه‌لێکت و بنزاراوه‌کان زێتره تا بۆ زمانێكی ستانده‌ردی کوردیی، که‌هه‌موومان پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
فه‌رموو، بزوتنه‌وه‌یه‌کی عه‌شایه‌ریی و ته‌ریقه‌تیی و دهڤهرگریی له ناو هه‌ندێ "بادینانیی" و "سۆرانی"، له کوردستاندا په‌یدا بووه، شه‌ڕی ساغکردنه‌وه‌ی دایهلێکتهکهی خۆیان، له‌هه‌موو سه‌روه‌رییه‌کانی کورد پێ گرنگتره. که‌رکوک ئاوه‌وئاو بڕوات، ته‌قه‌ی سه‌ریان دێت، ته‌نیا بنزاراوه‌ی ده‌ڤه‌ر و شاره‌که‌ی ئه‌وان نه‌چێته خزمه‌تی زمانی ستانده‌ردی کوردییه‌وه. به‌داخه‌وه هه‌ندێ که‌س له کرمانجییهکانیش به پاڵپشتی ده‌یان ده‌سگای ژێربه‌ژێر و سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، کۆمه‌کی ئه‌و بزوتنه‌وه خێڵه‌کیی و دهڤهرپهرستییه، له‌ژێر ناوی ئه‌کادیمیای کوردییه‌وه ده‌که‌ن. ئاخر کورد چۆن ببێت به‌نه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئینتیمای بۆ گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆی، بۆ دیوه‌خانی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌که‌ی له ئینتیمای بۆ زمانێکی ستاندهرد و نیشتمانیی و سه‌رتاسه‌ریی زێتر بێت. ماڵوێرانیی کورد له‌وه‌دایه، ئه‌م سه‌رۆک عه‌شیره‌تانه‌ی داوای ده‌ستگرتن به‌زاراوه بنزاراوه کوردییه‌کانه‌وه ده‌که‌ن، پیاوانی ئه‌کادیمیی و سکۆلاری رۆژئاوایی و ئه‌فه‌ندی رۆژگارن. به‌ڵام ئاوه‌زییان هه‌مان ئاوه‌زیی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و شێخه کوردییه‌کانی 300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره.
به‌هه‌مه‌حاڵ، کتێبه حیکایهتئامێزهکهی ئه‌و باڵوێزه سوێدییه به رووخسار دیپۆمات و "بێلایه‌ن" و به مێشک Orientalist ، ئۆریانتاڵیست و تورکدۆسته، هه‌رچه‌نده له رۆژنامه‌کانی سوێدییدا به کتێبێکی "په‌روه‌رده‌یی" و "ئۆبێکتیڤ" ناسێنراوه، لێ راستییه‌که‌ی لێوانڕێژه له هه‌ڵه‌ی مێژوویی، ئه‌جێندای سیاسیی.
راستییه‌که‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی که کارلسۆن له کورد نیشانی ده‌دا، راستیی زۆری تێدایه. ره‌فتاری خێڵه‌کیی حیزبی کوردیی و نووسه‌ری کورد، تشتێک نییه سازێنراوی دوژمنانی کوردبن، لێ مرۆ ناتوانێ له‌و دیپۆلماته بێده‌نگ بێت که نه‌ک هه‌ر ناخوازێ تورکیا به ده‌وڵه‌تێکی ره‌گه‌زپه‌رست و ده‌به‌نگ بزانێت، به‌ڵکوو ده‌خوازێت به زمانه دیپلۆماتهکهیهوه، به بیانۆی په‌نابردنی (پ‌ک‌ک) بۆ شه‌ڕی چه‌کداریی، پاساو بۆ ئه‌و هه‌موو ملهووڕییانهی ده‌سه‌ڵاتی تورک به‌رانبه‌ر کورد بهێنته‌وه که له ماوه‌ی زیاتر 80 ساله کورد ته‌فروتوونا ده‌کا.
له‌وه‌ش بترازێین، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری سوێدیی له‌و خه‌یاڵه بێ‌دار بکرێته‌وه، ده‌بێت هه‌م له ئه‌جێندای سیاسییه‌که‌ی کارلسۆن ئاگادار بكرێته‌وه و هه‌میش به مێژوویه‌کی راست "په‌روه‌رده" بکرێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته دووباره ئه‌م کتێبه به زمانی سوێدیی شه‌ن و کهوبکرێتهوه، راستتر بڵێین، ره‌خنه‌یه‌کی نا"دیپلۆماتیک"انه ئاراسته‌ی خۆیی و کتێبه‌که‌ی بکرێت. هه‌رچه‌نده کیژه رۆژنامه‌نووسی کورد و سوێدیینووس، دیلشه دێمیربهگ -ستێن، له رۆژنامه‌ی "ئێکسپرێسن"دا ره‌خنه‌یه‌کی تووندی له خۆیی و کتێبه‌که‌ی گرتووه، لێ رهوهستان له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه و ئه‌جێندای ئه‌و سه‌فیره سوێیده له تورکیا و قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و گفتوگۆییه، ئه‌رکی کوردانی سوێدنشین به گشتیی و به تایبه‌تیش ئه‌و کادیر و لایه‌نگر و تهقاویتگهلهی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن، ئه‌و کوردانه‌ی که به داوه‌ت دێنه‌وه کوردستان، له تێڤییهکان ده‌مڕاستی کوردن و له سوێدیش ئاسه‌وارییان دیار نییه. هه‌روه‌ک کردنی ئه‌و کتێبه به گفتوگیهکی رۆشنبیریی له‌مه‌ڕ دۆزی کورد ئه‌رکی ئه‌و کورده سوێدیینووسانهن که زستانی ئه‌مساڵ بوو یان پار "وه‌زیری وه‌رزش" به مه‌به‌ستی سازکردنی لۆبیی کوردیی، له ئاهه‌نگێکی گرانبه‌هادا به‌ناوی "گالای کوردی" خهڵاتیکردن.
جێگه‌ی جه‌ختکردنه‌وه‌یه، کارلسۆن ساڵێکی تر کارکه‌نار، تهقاویتنشین ده‌بێت و نووسینی ئه‌و کتێبه و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌و ده‌مه‌دا، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان و چاره‌نووسی کوردبوون یان نه‌بوونی که‌رکوکه‌وه هه‌یه. دیاره ئه‌و دیپلۆماته سوێدییه کاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌تی "یه‌کێتی ئه‌وروپا" و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێددا. بۆیه به ناودێرکردنی کتێبه‌که‌ی "کوردستان: وڵاتێک که نییه"، وه‌ک ده‌مڕاستێکی دیپلۆماتی تورک، ده‌خوازێ له لایه‌ک، به "یه‌کێتی ئه‌وروپا" بڵێ که رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستان نه‌دا و له لایه‌کی تریشه‌وه به کوردان بڵێ، به‌وه‌نده‌ی هه‌تانه رازی بن و ده‌ست له که‌رکوک به‌رده‌ن. چونکه وه‌ک له کتێبه‌که‌یدا به راشکاوی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر که‌رکوکیش بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان، ئه‌وه سه‌ربه‌خۆیی کورد، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کورد مه‌حاڵه. چونکه، به رای کارلسۆنی سه‌فیر، کورد هه‌ر ئێستا له رووی ئابوورییه‌وه به تورکیاوه به‌ستراوه‌وه، پاشکۆی تورکیایه، بۆیه تورکیا رێگا به کورد نادات سه‌ربه‌خۆ بێت.
به‌هه‌مه‌حاڵ، ئاخاوتن له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه، هه‌ر ته‌نیا کۆمه‌ڵه فاکتا و گێڕانه‌وه‌ی مێژووی کورد نییه، به‌ڵکوو په‌یامێکی سیاسیی، هه‌ڵوێستێکی سیاسییانه‌ی نه‌ک هه‌ر نیو-مۆدێرات ,نیو-لیبرالیزمیی سوێدییه که ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارن، به‌ڵکوو هه‌وڵوێستی ئه‌وروپا و یهکێتییهکهشیانه!
دیاره نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه به خواستی رۆژنامه‌یه‌کی سوێدییه‌وه، خه‌ریکی نووسینی وتارێکه له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه، له‌وێدا تا بکرێ ئه‌جێندای ئه‌مدیوی رووخساره دیپلۆماته‌که‌ی سه‌فیری سوێد هه‌ڵده‌داته‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین، ئینگمار کارلسۆن له ساڵی 1967ڕا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد کار ده‌کات. به‌ر له‌وه ببێته سه‌رۆک سه‌فیری سوێد له تورکیا له چه‌ندان وڵاتانی عه‌ره‌بییدا ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێدی بووه. هاوکاتیش ئه‌و سه‌فیره خاوه‌ن چه‌ندان کتێب و وتاره، بۆ نموونه: " ئایین و سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا، 1984"، "چین له دڵێ ئێمه‌دا، 1987 "، "ئیسلام و ئه‌وروپا، 1994"، "بڕوا، تێرۆر و لێبوورده‌یی، 2004"، "ئه‌روپا و تورک، 2007".
2008.8.24/ستۆکهۆلم
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مان وتار به زمانی سویدی کلیک له‌سه‌ر ئێره‌بکه……