
ده‌ست کێشانه‌وه
ده‌ست کێشانه‌وه
ڕێزدار دکتۆر جه‌میل شه‌ره‌ف/سه‌رۆکی یه‌کیتی نوسه‌رانی کورد لههۆڵهندا
ڕێزداران…ده‌سته‌ی نوسه‌رانی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد لههۆڵهندا
کاک هیوا سه‌رهه‌نگ
کاک محه‌ممه‌د جه‌زا به‌رزنجی
کاک سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین
کورد ووته‌نی،سوار بوون خه‌وشێک و دابه‌زین خه‌وشتر..هه‌ر ئینسانێکیش به‌ڕاستگۆییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاستگۆییدا قۆڵ هه‌ڵبماڵێ و ده‌ست به‌رێت بۆ کارێک له‌و بڕوایه‌دام تا نه‌گاته ئاکام ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرێت..وه ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن یاوه‌ری نه‌بوو وه یان نه‌گه‌یشته ئاکام مانای ئه‌وه نابه‌خشێت که ئه‌و که‌سه بێ ئه‌زموون و بێ سه‌لیقه‌یه له‌بواره‌که‌دا.
ئازیزان من که‌سێكم له‌و شێوازه ئینسانانه که له‌گه‌ڵ ئه‌رباب و هاوه‌ڵه‌کانی خۆما هه‌میشه چ له‌و کوردوستانه‌ی که تیایا ئه‌ژیام و که‌ئێستاکه تیاما ئه‌ژی وه چ له‌م ووڵاتی هۆڵه‌ندایه که‌تیایدا هاوه‌ڵه‌کانم به په‌نجه‌ی ده‌ست له‌لای من هه‌ژمار ده‌کرێن له2/4/2005 بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌کێتی نوسه‌رانی کوردمان دا،وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو پاش چهندوچونێکی درێژ خایه‌ن له‌م تاراوگایهدا بهردهکهیمان کرد به،به‌به‌ردی بناغه،پاشان ئه‌م ڕێکخراوه‌مان به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن داد نووسی ڕۆتردام/هۆڵه‌ندا له 15/3/2007 به نوسراوی ژماره 2007.0007.360 به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی پێدراو پاشان له ژووری بازرگانی ڕۆتردام به‌ژماره24411462 له 21/3/2007 به‌فه‌رمی ناسێنراو من و چه‌ند هاوه‌ڵێکی ئه‌رباب که‌هیواو خواسته‌کانمان تاڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا یه‌کی ده‌گرته‌وه بازوومان لێ هه‌ڵماڵی و ده‌ست له‌ده‌ست و هێز له‌بیرو باوه‌ڕ ده‌ستمان کرد به‌کارو له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سێ چالاکی ناوازه‌و سه‌رکه‌وتومان به ئاکام گه‌یاند….بێ گومانیشم چالاکیه‌کانی ئاینده‌ش هاوه‌ڵ و ئهربابهکانم به‌بێ من که هیچ شتێکم له‌وه‌و پێش نه‌کردووه هه‌روا سه‌رکه‌وتوانه به ڕێوه ده‌چێت و بگره باشتر‌و سهرکهوتوترانه جێی خۆی له نیو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکانی ئه‌ده‌ب دۆستا ئه‌کاته‌وه… خوازیاریشم پتر به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن و سه‌رکه‌وتوتر بن له پێناو خزمه‌ت کردن و،وه‌ده‌ستهێنانی یه‌که یه‌که‌ی خواست و هیواکانیان……له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به‌فه‌رمی ده‌ست کێشانه‌وه‌ی خۆم ڕادهگهێینم له ده‌سته‌ی چاڵاکی و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد له هۆڵه‌ندا… له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک توانم نیه‌و خۆم به‌شایسته‌ی ئه‌و ئه‌ندامێتیه نازانم..به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌ک خودی خۆم له‌بری خۆ سه‌رقاڵ بوون پێویستیم بهسرهوتن و به‌ئاسوده‌یی هه‌یه،پێویستیم به‌وه هه‌یه که دوای ئه‌م ته‌مه‌نه‌م به‌دوای متمانه‌دا وێڵ بم،به‌ڵکو له‌پاش ئه‌م ئه‌زمونه‌و ئه‌زمونی پێشتریش خۆمی تیا بدۆزمه‌وه .. دڵنیاشم کههاوهڵه ئازیز‌و به‌ڕێزه‌کانم پێویستیان پێم نابێت و… وه‌ک داخوازی ئینسانێک ئه‌و مافه‌م پێ ڕه‌وا ئه‌بینن و داخوازیهکهشم قبووڵ ده‌که‌ن و به‌هه‌ندی وه‌رده‌گرن..وه من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه زۆر به‌گه‌رمی ده‌سته‌کانیان ده‌گووشم و هیواداریشم هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی سه‌ره‌کی خۆیان زیاتر ماندوو نه‌ناس بن له‌پێناو به‌رز ڕاگرتنی به‌های وێژه‌ی کوردیمان و هیچ کۆسپ و ئاسته‌نگێکیش توخنیان نه‌که‌وێت.
هاوڕێیان.
سه‌رکه‌وتنتان کانیه‌که هه‌ر ده‌م گه‌رووی ووشکم ته‌ڕ ده‌کات.
خاڵه به‌کر /به‌کر محه‌ممه‌د ئه‌مین
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌ران و هاوکارانی دامه‌زرێنه‌ری پێشتری یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد له هۆڵه‌ندا.
27/8/2008