ڕوونكردنەوە
بۆ"ڕاگەیاندنەكان.
بۆ"سەرجەم ڕۆژنامەنوس و پەیامنێرەكان.
بۆ" سەندیكاى ڕۆژنامەنوسانى هەرێم.
بۆ"چلەى شەهید سۆرانى هاوپیشەم.
بابەت(ڕوونكردنەوە)
بەڕێزان.
لێرەوە ولەڕێگەى ئەم ڕوونكردنەوەیەدا بەپێویستى دەزانم هەموو ئەو كەس و لایەنانەى سەرەوە ئاگاداربكەمەوە كەلەدواى تیرۆركردنى شەهیدسۆران مامە بڕیارم دا ئەگەر تا چلەى ماتەمینى بكوژانى سۆران ئاشكرا نەكرێن و نەدرێنە دادگا واز لەكارى ڕۆژنامەنوسى دەهێنم چیتر كارێك ناكەم كەلەلایەن دەسەڵاتى هەرێمى بەسووك سەیربكرێت و وەها سەیربكرێت كەئەوەى قەڵەمى بەدەستەوەیە دەیەوێت دەسەڵات بڕوخێنێت و لەجێگەى ئەوان كەسێكى تر بهێنێتە سەر كورسى دەسەڵات.
بەڕێزان"
ڕۆژنامەنوس وپەیامنێرە بەڕێزەكان من دەمەوێت بەدەسەڵات بڵێم كەئێمە پەیاممان ئاشتیە و دژو دوژمنى هیچ كەس و لایەنێك نین و ئێوە زۆر بەخراپى لەئێمە تێگەیشتوونە و پێویستە بەخۆتان دابچنەوە دەست لەدژایەتیكردنى قەڵەم بەدەستەكان هەڵبگرن و لەجیاتى ئەوەى كەلەپچە بخەنە دەستى پەیامنێر و ڕۆژنامەنوسان پێویستە خەڵاتى زێڕین لەدەستیان بكرێت ئەوەى لەتوانادا بێت هاوكاریان بكرێت و هەموو كارئاسانیەكیان بۆ بكرێت و دەسەڵاتیش لەبەرەى دژایەتیكردنى ڕۆژنامەنوسان و قەڵەم بەدەستان بێتە بەرەى ئاشتى دیالۆگیان لەگەڵ بكات بەشێوەى سەرجەم چین و توێژەكانى كۆمەڵگە تەواوى ماف و داخوازیەكانیان بۆ جێبەجێبكات.
بەڕێزان من وەكو پەیامنێرێك لەم ڕوونكردنەوەیەدا وەكو وەفایەك بۆ خوێنى شەهیدى قەڵەم(سۆران مامە حمە)واز لەكارەكەم دەهێنم تائەوكاتەى بەچاوى سەر دەبینم بكوژانى دەدرێنە دادگا..
دیارى محمد
diaryaso@yahoo.com diary_zana@yahoo.com
_07501093375*07701211826