
ئه‌زموونی کوردی له هه‌موو لایه‌که‌وه ، هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچوونی لێ ده‌کرێت
ئه‌زموونی کوردی له هه‌موو لایه‌که‌وه ، هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچوونی لێ ده‌کرێت
مه‌هدی کاوانی
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان،به‌ڕیز عه‌لی قادر ده‌روێش که بۆ سایتی هاوڵاتی دواوه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، ده‌گاته دوو ملیۆن و شه‌شسه‌دو شه‌ست(2660000)هاوڵاتی له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆک . له کاتێکدا تا به‌رواری 21/08 ژماره‌ی تۆمار کراوان له 250 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد ، ئه‌وه له کاتێکدا که هه‌فته‌یه‌کیش ماوه‌ی تۆمار کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م دوا خرا، ئه‌گه‌ر نا ژماره‌که هه‌تا زۆر ڕاده له خواره‌وه‌ی ئه‌و ڕیژه‌یه‌ش ده‌بوو. دیاره ئه‌و به‌ڕێزه زیاتر هۆکاره‌که ده‌باته‌وه بۆ که‌م شاره‌زایی هاوڵاتیان له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی پڕۆسیسه‌که گوایه له ڕێگای درێژکردنه‌وه‌ی دووه‌می تۆمار کردن ،ڕێژه‌که به‌رز ده‌بێته‌وه.
لێره‌و له‌ویش ده‌نگۆی فراوان که‌وتۆته ناو ڕاگه‌یاندن که گوایه حکومه‌ت گوشاری مووچه بڕینی خستۆته سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پسوله‌ی خۆ تۆمار کردنیان پێ نه‌بێت مووچه‌کانیان وه‌رناگرن.
دوا به دوای ئه‌و لێدوانه و ته‌واو بوونی درێژکردنه‌وه‌ی دووه‌میش زانیاری ڕاست و دروست له مه‌ڕ ڕێژه‌ی به‌شدار بوان ڕانه‌گه‌یاندراوه. به هه‌ر حال ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه جه‌ماوه‌ریه بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ هۆشدار کردنه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمه که به‌و فراوانیه مسداقیه‌تی خه‌لکیان له ده‌ست داوه . ئه‌و ڕنگدانهوهیه دیسان کاری فراوانی خۆی له سه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ی مسداقیه‌تیان له ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداو ئه‌مه‌ریکاو ده‌وروبه‌ریش ده‌کات که ئه‌و حکومه‌ته تا چه‌ند ڕاده متمانه‌ی خه‌لکی کوردی پێوه‌یه . به بیریشمه له کاتی هه‌لبژاردنه‌کانی پێشتر ڕێژه‌ی ده‌نگ دان له سه‌روی 80% و له هی هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێڕاق به‌رز تر بوو. که‌چی ئێستاکه ئه‌و مسداقیهته پاش که‌متر له خوڵێکی هه‌لبژاردن وا به‌و شێوه‌یه بێته خواره‌وه . ڕوونهکردنه تۆمار کردنی هاوڵاتیان بۆ ده‌نگدانی دواتر به‌و فراوانیه چۆنی لێک ده‌یته‌وه بێ‌ئومێد بوونی هاوڵاتیانی کورده نه‌ک هه‌ر ته‌نیا به حکومه‌تی هه‌رێم و دووپارته باڵاده‌سته‌که ، به‌لکو بۆ ته‌واوی هێزو قهوارهسیاسیه کورده‌کانی تریش . به بۆچوونی خۆم دووباره کردنه‌وه‌ی تراژیدیای کۆڕه‌ویه‌که‌ی ساڵی 1991 ده‌گه‌یه‌نی به دیوی دیموکراتی و بێ ئومێد بوون له هه‌موو شتێ. ئه‌گه‌ر بهاتبایه ئه‌و کاره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی له کاتی ده‌نگدان نیشان بدایه نه‌ک له کاتی تۆمار کردن ، به هۆیه‌وه ده‌نگده‌ران ده‌نگیان بۆ به‌دیلی ئه‌و دوو پارته دابایه ، له‌و حاله‌ته‌دا وه‌خۆ هاتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رو به ئاگا بوونی ده‌گه‌یاند و زیاتر ئه‌و دوو پارته و هی تریشی وشیار ده‌کرده‌وه که ته‌نیا تاکه ڕێگا له به‌رده‌م هێزی سیاسی کورد هه‌یه ، ده‌بێ خۆی له‌وه‌وه ببینیته‌وه که به‌ڕێو شوینی کورد‌و ده‌سکه‌وته‌کانی ببنه‌وه ، نه‌ک به ئاره‌زووی خۆیان و دوور له خواستی جه‌ماوه‌ر شته‌کان به‌ڕێوه به‌رن. مه‌ترسیه‌که خۆی له‌وه‌وه نابینێته‌وه که هه‌ر ته‌نیا حکومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه به‌رانی زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن و هی تر شوێنیان پڕ ده‌کاته‌وه به‌لکو مه‌ترسیه‌که خۆی له دروست بونی قهیڕانیکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردی ده‌بینێته‌وه . پێش ئه‌و پڕۆسیسه ده‌مانبینی ده‌وروبه‌ر به ئه‌مه‌ریکاشه‌وه چ ده‌ردێ به کورد ده‌که‌ن له پێناو سه‌رنه‌گرتنی ئه‌زموونی کوردی یان ته‌سک کردنه‌وه‌ی داخوازیه‌کانیان و سنووردار کردنی، ئه‌دی ئه‌گه‌ر خودی حکومه‌تی هه‌رێم وسه‌رجه‌م دانیشتوانی کورد به‌شدار بێت له ته‌سک کردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم . له کاتێکدا که هاوڵاتیان به‌و فراوانیه خۆیان له ئاست تۆمار کردن نابیننه‌وه ، چۆنی لێک ده‌یته‌وه مانای که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فهرمانهوایهتی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێ به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی وناوچه‌که‌و له ڕێگه‌یه‌وه ڕۆڵی کورد له ناوچه‌که که‌متر ده‌کاته‌وه .
لێره‌دا با لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکی باڵای هه‌لبژاردن شی بکه‌ینه‌وه به‌وه‌ی چه‌ندی ده‌چێته خانه‌ی ڕاستی. ده‌بوایه ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بێئاگاییه وه‌ک به‌ڕیز ئیشاره‌تی پێ دابوو، زیاتر له خولی یه‌که‌می هه‌لبژاردن ،ڕه‌نگی دابایه‌وه، که‌چی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌و کاتی خۆی گه‌یانده سه‌روی 80%.
پێشم وانیه ئه‌و به‌ڕیزه له‌خۆیه‌وه‌و بێ ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و لێدوانه بکات و زیاتر قسه‌کانیشی بۆ پینه کردن و چه‌واشه کردنی خه‌لکه‌وه‌یه . حکومه‌تی هه‌رێم له جیاتی ئه‌و پینه کردنانه ئه‌گه‌ر بهاتبایه ڕاستگۆیانه هاوڵاتیانی خۆی بدوانبایهو هۆشداری بدابا خۆیه‌وه که دان به که‌موکورتیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم نابایهو ڕێوشوێنی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌رکردنیشی به خه‌لک ڕاگهیاندبایه ، له ڕێگه‌یه‌وه برینه‌که وه‌ها قوڵ نه‌ده‌بوو . حاله‌تێکی نزیک به‌و حاله‌ته له خولی پێشتری هه‌لبژاردنه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ڕووی دا که سوسیال دیموکراته‌کانی فه‌ڕه‌نسا به قازانجی ته‌یاری فاشی که ماریین لۆپێ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرد،له خولی یه‌که‌می هه‌لبژاردن ،زۆر به فراوانی ده‌نگی جه‌ماوه‌ریان له ده‌ست دا‌و له ڕیگایه‌وه هۆشداری ته‌واو درایه ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر وه‌خۆ نێنهوهو یه‌ک نه‌گرن ، له ڕیگایه‌وه شه‌پۆلی فاشیه‌ت سه‌رتاپای ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه . ئه‌وه بوو سوسیال دیموکراته‌کانی فه‌ڕه‌نسا هه‌لویستێکی دلێرانه‌یان وێڕای شکستیهکانیان وه‌رگرت و داوایان له هه‌وادارانی خۆیان کرد که ده‌نگ له قازانجی پارته نه‌یاره‌که‌یان که پارتی لیبڕاڵی فه‌ڕه‌نسی بوو به سه‌رۆکایه‌تی جاک شیراک بده‌ن نه‌وه‌کا ته‌یاری فاشی له خولی دووه‌م ،هه‌لبژاردن بباته‌وه . کاردانه‌وه‌کانیش سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هیناو به دوایه‌وه ته‌یاری فاشی نه‌ک نه‌ی توانی ده‌نگی گونجاو وه‌ده‌ست بهینێ ، به‌لکو له هه‌لبژاردنی خولی داهاتوو چه‌نده‌ها جار متمانه‌ی خه‌لکیان له ده‌ست دا. به‌ڵام ئایا حکومه‌تی هه‌رێم له‌و ئاسته‌یه دوور له خواستی حیزبی و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای به قازانجی خه‌لکی بێلایه‌ن و ئۆتۆکراته‌کان بێنه پیشه‌وه‌و ئه‌و که‌لتووره به‌ند کردنه ده‌سه‌ڵاته له بن ده‌سته‌یه‌کی دیاری کراو بڕه‌وێننه‌وه.
ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر ئه‌زموونی کوردی دوا خستوه‌و نایه‌ڵێ به ڕێگا ڕاسته قینه‌که‌ی خۆی تێ په‌ڕێ فیفتی به فیفتی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای هه‌رێم و وێستگه‌کانی پێشتریه‌تی . ئه‌وه‌ی شاره‌زایی مێژووی خوێناوی و ناواقیعی ئه‌و دوو پارته کوردیه هه‌بێت ، هه‌ق وایه ئه‌و ڕاستیه بسه‌لمێنی که ئه‌و دوو پارته بۆ خۆیان وێڕای هه‌موو سه‌روه‌ریه‌کانیان به یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی به دوا خستنی بزاڤی کوردایه‌تیمان ده‌ژمێردرێ . ڕاسته ئێستاکه ته‌تبیع له نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی به ئه‌جندای مێژووی خوێناوی پێشتریان به‌ڕێوه ده‌چێ. له هه‌مووی سامناکتر باری ئێستای یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و دابه‌شبوونی ناسیاسیانه‌ی نێوهندهکانیان و باری ئێستای به‌ڕێز مام جه‌لال و زیاتر به تهمهنبوونی و سووربوونی زیاتری خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به یه‌کیه‌تی و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌جندای به ویستی خۆی و سوور بوونی له سه‌ر مانه‌وه‌ی وه‌ک نوێنه‌ری کورد بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی سه‌رۆکایه‌تی پۆستی به‌ناو سه‌رکۆمار که ئێستاکه به‌س ته‌نیاو به‌س وه‌ک پۆستێکی ته‌شریفاتی حیسابی بۆ ده‌کرێ و به‌و هه‌موو نه‌خۆشیه یه‌ک له دوایه‌که‌کانی . ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌گه‌ر پۆسته‌که‌ی بۆ که‌سێکی گه‌نج و شیاوی تری کورد وازی لێ بێ‌ناو وه‌ک ماندێلای ئه‌فریقی و عه‌زیز موحه‌مه‌دی سکرتێری پێشووی پارت کۆمه‌نیستی عیڕاق و زۆرانێکی تر وازی له‌و پۆسته بێنایهو خۆی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی مێژوویی نیشان دابایه ، پێم وابوو نه‌ک به‌س یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌لکو زۆرینه‌ی که‌سایه‌تی کوردی گوێی بۆ ئامۆژگاریه‌کانی ڕاده‌گرت. خۆزگه نه‌ک هه‌ر ته‌نیا یه‌کیه‌تی به‌لکو پارتیشی له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پڕۆستڕۆیکاو گۆڕینی ته‌شکیله‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کوردیان بۆ زۆرینه‌ی ئۆتۆکڕاتهکان و جیلی نوێ به‌جێ هێشتبا ، له ڕیگه‌یه‌وه نه‌فه‌سێکی تری دیموکراتی و ئومێدیان به کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کورد ڕادهگایاندو له ڕێگه‌یه‌وه بڕوام وا بوو وه‌ک هه‌لبژاردنی پێش‌و و به زیاتریشه‌وه جه‌ماوه‌ر ڕووی له سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌کرد.