فاشیزمی نیۆ-عه‌شیره‌تچییه‌تیی، بۆ کوێ کورد ده‌ڕه‌تێنی؟
فاشیزمی نیۆ-عه‌شیره‌تچییه‌تیی، بۆ کوێ کورد ده‌ڕه‌تێنی؟
کامیار سابیر
بابه‌تی زمانی کوردیی و ستاندهردکردنی ئه‌م زمانه له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، زۆرکه‌س یان له‌سه‌ریان نووسی، یاخود به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان بۆچوونیان ئاشکرا کردووه. به‌شێک له‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا ناکۆک بوون هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان که راسته‌وخۆ لایه‌نگرانی ستاندهردکردنی زمانی کوردیی و نووسه‌ری ئه‌م نووسینه به "فاشیست"، "سه‌دامیی" و ئه‌و قسه فڕێدراوانه تۆمه‌تبار بکه‌ن، به‌ڵکوو هه‌وڵیاندا فایلی ساخته‌ش بۆ واژۆکارانی ئه‌و داخوازینامه‌ی 52 که‌سه دروست بکه‌ن و به" نه‌وشیروان"ییه‌کان بیانناسێنن. ئه‌و نیۆ-عهشیرهتچییانه، ئه‌و ئینتێلێکچوهڵایزه مێنتاڵ خێڵه‌کییانه ده‌خوازن به هێنانه گۆڕێی حیکایه‌تی نه‌وشێروان مسته‌فاوه، که گوایه ئه‌و "دنه"ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌دات که خه‌می ستانده‌ردبوونی زمانی کوردیی ده‌خۆن. له‌مه‌شدا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که به ورووژاندنی ئه‌و هه‌سته خێڵه‌کییه‌ی که هۆشی حیزبه‌کان و به‌شێکی زۆر له نه‌یارانی زمانی ستانده‌ر ئاراسته ده‌کا، پیلانی گه‌له‌کۆمه‌کێی عه‌شایه‌ریی و حیزبیی و دهڤهرگهرایی به دژی لایه‌نگرانی زمانی ستاندهرد خۆشبکه‌ن.
ئه‌و نووسه‌ره کۆنه (چه‌پ و شیوعیی، تووده و چریکی ئێرانیی، کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ردوو دیو) و نیۆ-عهشیرهتچییانه چونکه له ئارگیۆمێنت و گفتوگۆیه‌کی کراوه‌دا بین ته‌نگن، بۆیه ده‌یانه‌وێ به قسه‌گه‌لی وه‌ک مافی مرۆڤ و زاراوه‌کان و فره زمانییه‌وه، سامێکی ده‌روونیی بۆ لایه‌نگرانی زمانی ستاندهرد نیشانبهدهن. دیاره نووسین به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت، له‌باری مۆراڵیی و مرۆییه‌وه، پێویسته رێز له نووسه‌ره‌که‌ی بگیردرێ، له‌به‌ر هیچ نا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازادیی سنوورێکی نییه و که‌سیش ناتوانێ رێ له‌که‌س بگرێ. به‌ڵام له‌نێو لێکدانه‌وه‌کاندا له‌سه‌ر ئازادیی، جۆره‌ها بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز دروست ده‌بێ. لێره‌دا ئه‌وه بڵێم جوانترین تشتێک لهئازادییدا ئه‌وه‌یه، به‌قه‌ڵه‌م وه‌ڵام بده‌یته‌وه، به‌ڵام بوختان و به‌لاڕێدابردن و چه‌واشه‌کاریی به‌دواوه نه‌بێ.
بابه‌تێکی ههستیارو زۆر قووڵی وه‌ک "زمان" و ورده‌کارییه کولتوورییه‌کانی، مرۆڤی وای هێنایه جۆش و خرۆشی نووسین، له‌دوورو نزیکه‌وه پێوه‌ندییه‌کی به‌م باسه‌وه نه‌بووه‌و نییه. وه‌ک ئازادیی هه‌موو که‌س مافی هه‌یه هه‌رچییه‌ک بنووسێ و هه‌رچییه‌ک بڵێ، به‌ڵام منیش وه‌ک ئازادیی مافی خۆمه ئه‌و ورده‌کارییانه ته‌ته‌ڵه بکه‌م، که هه‌ندێ پینه‌دۆزی زمان و وهعزدهری کوردایه‌تیی و ئینتێڵه‌جێنسیای عه‌شیره‌تیی لێره‌و له‌وێ رایده‌گه‌یه‌نن.
به‌چاوێکی ورد‌و بێلایه‌نانه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری زۆرینه‌ی ره‌های رۆژنامه‌نووسیی و ئه‌ده‌بی کوردیی بکه‌ین، به‌تایبه‌تیی له‌دوای راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی ساڵی ١٩٩١ ه‌وه ، هه‌ست ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی بوونه به‌نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و وتارنووس و ….تاد ، له باکگراوندی ئه‌و سیاسییانه‌ی ناو حیزبه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانه‌وه هاتوون. واته له‌سیاسه‌تدا کارێکی ئه‌وتۆی پێنه‌کراوه‌و به رێکه‌وت کاری نووسه‌ری به‌ده‌ستهێناوه. که‌واته زۆرینه‌ی ئه‌مانه که هه‌نووکه بوونه به رۆژنامه‌نووس و وتارنووسی زۆر پرۆفیشناڵ، فاشیلی سیاسیین. به‌شێکی دی له‌وانه‌ی له‌سه‌ر زمان وهگاڵه هاتوون له‌و کوردانه‌ی پارچه‌کانی تر، کۆنه چه‌پ و هه‌لپه‌رستی تازه‌ن، ده‌یانه‌وێ له پاڵ حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانی باشووردا به هه‌مان ئایدیۆلۆژیی چه‌پی وابه‌سته‌ی ئێران و تورکیا و سوریاوه، به‌ڵام به به‌رگێکی کوردایه‌تییه‌کی خێڵه‌کییه‌وه به‌دروشمی سه‌ر لافیته‌و مافی مرۆڤه‌وه، خۆیان به ده‌مڕاستی زمانی کوردیی و خه‌مخۆریی زاراوه‌کان بناسێنن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه، ئێمه‌ی کورد ، ده‌بێ له‌هه‌موو بوارێک‌دا بنووسین. کابرا زمانی ئاخافتنی ره‌وانه، ئیدی پێیوایه زمانناسێکی زۆر بلیمه‌ت و شاره‌زایه، زاراوه‌ی شاره‌که‌ی خۆیشی له‌هه‌موو ئاقارێکدا پێ ماستهرزمانه. کابرا کۆنه کۆمۆنیست، تووده‌ی ئێران، کۆنه کۆمه‌ڵه، لایه‌نگری کۆنی حشع بووه، هه‌نووکه هاتووه ماسته‌رپلانی زمانناسیی داده‌ڕێژێ. من تێناگه‌م دۆکترینی کۆمۆنیزم، دۆکترینێکی زۆر تۆتالیتارییانهیه، بڕوای بهدیکتاتۆریی چینی کرێکار هه‌یه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، که‌چیی هه‌ندێ له‌لایه‌نگرانی ئه‌م دۆکترینه، به‌ناوی پاراستنی دایه‌لێکته کوردییه‌کانه‌وه هاتوونه دژایه‌تی ئه‌و بۆچوونه ده‌که‌ن که پێیانوایه، له کوردستانی عێراقدا ، زمانی ( ستانده‌ردی نووسین ) ساغبکرێته‌وه.
هه‌ندێ له کۆمۆنیسته خوێنگه‌رمه نوێخوازه‌کان، ره‌نگه بڵێن، ئه‌و دیکتاتۆریی و زه‌بروزه‌نگه، دۆکترینی ستالینزمهو هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌مارکسیزم و کۆمۆنیزمه‌وه نییه. به‌هه‌موو جۆرێکیش له‌و هه‌موو مه‌رگه‌ساته‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی سۆڤێتی کۆن و نه‌ته‌وه‌کانی تردا هات، لێنینی لێ ده‌رده‌که‌ن. دیاره ئیسلامییه میانڕه‌وه‌کانیش، یاخود ئه‌و ئیسلامییانه‌ی چوارمشقیی دانیشتوون، هه‌میشه ده‌ڵێن، ئه‌لقاعیده، ئیخوانلموسلمین، جه‌ماعه‌ی ئیسلامیی، حه‌ماس، ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێران، شێخه‌کانی خه‌لیج، تاڵیبان و جوندوئیسسلامهکهی کورد له چوارچێوه‌ی ده‌ق وباسه‌کانی قورئان و ئیسلام ده‌رچوونه. به‌ڵام یه‌ک دیفاکتۆیه‌کی زۆر به‌رچاو هه‌یه، دۆکترینی کۆمۆنیستیی و دۆکترینی ئیسلامی سیاسیی به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی دۆکترینێکی شمولییه و هه‌رچیی ئازادیی بێت تێیاندا نییه. که‌چیی هه‌ندێ له‌و کۆنه کۆمۆنیستانه هاتوونه بوونه به زمان‌زان و زمان‌ناسی کورد، بۆ زاراوه کوردییه‌کان له‌خۆیان ده‌ده‌ن و خۆیان ده‌ڕننه‌وه. به‌هه‌مه‌حاڵ، ئایا ئه‌مانه ( قودره‌تی قادر) بۆ گه‌لی کورد ( نازڵ) ی کردوون. کۆنه شیوعیی و کۆمۆنیستی دێرین و چه‌پی کلاسیکیی و لاکه‌وته‌ی رۆژگار ، راست ده‌بنه‌وه‌و له‌پڕێکدا خۆیان بهزمانناس ده‌ناسێنن!
له‌نێو ئه‌و بوختانانه‌ی ده‌رهه‌ق بهمن کراوه، له‌مه‌ڕ پێداگریی له‌زمانی ستانده‌ردی کوردیی، گوایه من به خه‌ڵکی بادینانم گوتووه " گاڕان" ،"گایه‌ل"،"مێگه‌ل" و …..تاد. له‌ڕاستییدا، ئه‌مانه جگه له چه‌واشه‌کاریی و به‌لاڕیدابردنی ئارگیومێنته‌کان، هیچ مه‌به‌ستێکی زمانه‌وانیی له‌پشته‌وه نییه. هه‌رگیز رێگه به‌خۆم ناده‌م بێمه ئه‌و ئاسته نزمه بههاوڵاتییهک، بههاونهتهوهکهی خۆم ، به‌هیچ مرۆڤێ ئه‌و قسانه بڵێم. له‌کاتێکدا رووی نووسینه‌کانی من له‌و مێنتاڵیتییه خێڵه‌کییه‌یه که ده‌یه‌وێ گه‌لی کورد به‌سه‌ر تیره‌و هۆزو ناوچه‌کاندا دابه‌ش بکات. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌و بوختانانه ده‌چنن، ده‌یانه‌وێ به ورووژاندنی هه‌ستی خێڵه‌کیی، سیاسه‌تی نیۆ-عهشیرهتچییهکهیان بره‌و پێبده‌ن.
من گوتوومه و دهیشیڵێمهوه، ئه‌و مێنتاڵیتییه حیزبیی و ئایدۆلۆژییه‌ی که ئارگیومێنته‌کان چه‌واشه ده‌که‌ن و تۆوی دووبه‌ره‌کیی و ئاژاوه ده‌چێنن و به‌مه‌به‌ستی سیاسیی رووت و قووت ، به‌به‌رنامه‌وه چه‌واشه‌کارییه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وانه مێنتاڵی " گایه‌ل" و "گاڕان" یان هه‌یه، خاوه‌نی خۆیان نین و به‌مه‌به‌ستی سیاسییه‌وه ده‌یکه‌ن. ئه‌وانه نه‌دانی ئه‌ده‌بی کوردیین و خۆیشیان به زمان‌ناس و زمانزانی پرۆفیشناڵ ده‌ناسێنن. به‌ڕاستیی زۆر داوهشینه، مرۆڤ کاتێ نه‌توانێ دژایه‌تی بۆچوونێک، ئایدیایه‌ک، ئارگیومێنتێک بکات، په‌نا به‌رێ بۆ ئه‌و جۆره بوختان و بهلاڕێدابردنانه. چونکه ده‌زانێ هیچ جۆره داتایه‌کی زمانناسیی پێ نییه، تا خوێنه‌ر به بۆچوونه‌کانی قایل بکات. بۆیه هه‌وڵده‌دا، په‌نا به‌رێت بۆ سووککردن و لێکه‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ستیارترین پرس لهههنووکهی کوردستانی عێراقدا ، که پرسی زمانی کوردیی و ساغکردنه‌وه‌و ستاندهردکردنییهتی.
ئه‌و هه‌موو بوختان و جوێنه جوانانه به زۆربه‌ی ئه‌وانه درا، که داکۆکیی له ساغکردنه‌وه‌ی زمانی کوردیی له‌هه‌رێمی کوردستاندا ده‌که‌ن، به " به‌عسیی، شۆڤینیستی تورک، سه‌دامیی، که‌مالیست و …….تاد " ناسێنران، که‌سێک نه‌بوو بڵێ ئه‌وانه سووکایه‌تییه! به‌ڵام به من و چه‌ندین که‌سی دی، ده‌یان ناو و ناتۆره‌ی ناشیرین، به‌چه‌ندین ناوی نهێنیی و ئاشکراوه گوترا. هه‌رچیی به‌منه‌وه پێوه‌نده، لای خۆمه‌وه گه‌ردنیان ئازاد بێ، به‌ڵام ئه‌وه ئیفلاسییه کاتێ هیچ ئارگیومێنتێکت بۆ دژایه‌تی زمانی ستاندهرد پێ نه‌مێنێ ، زیاتر هانی ئه‌و به‌ره‌ڵایی و هه‌رکه‌س بۆخۆیهی دایه‌لێکته کوردییه‌کان بده‌ی. به‌ڕاستیی "مه‌سخه‌ره‌یه"، شۆڤینزمی ( ناوچه‌یی، عه‌شیره‌تیی، له‌هجه‌یی …….تاد ) قوڵپ ده‌دات، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یان بۆسه‌ر یه‌کده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی کورد دروستکردووه، که‌چیی سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د به وتارێکی پڕ له‌دروشمی سیاسیی و لافیته نووسینه‌وه، له "هاوڵاتی" ژماره ٤٤٣ دا له هه‌ڵوێستی پێشووتری خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه، رێز‌و که‌رامه‌تی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خۆیشی ناگرێ، ده‌که‌وێته سهرکوتانهوهی " فاشیزمی سۆرانیی"!!، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به به فاشیزمی ( له‌هجه‌یی و دهڤهرچییهتیی )، به‌رامبه‌ر به شۆڤینیزمی عهشیرهتچییهتی و مێنتا‌ڵیتی ئینتێڵهجێنسیا عه‌شایه‌ره‌کانی کورد، قرته‌ی لێوه نایات.
راستییه‌که‌ی، خه‌تای من بوو ئه‌و کاک سهڵاحهم هێنایه ناو باسه‌که‌وه، چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌هه‌ڵه‌و به‌ڕێکه‌وت که‌وته ناو باسه‌که‌وه. به‌ڵام سه‌یره، مرۆڤێک له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه بێت، نووسراوێک بخوێنێته‌وه، به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێ، یه‌ک دێڕ چییه له نووسراوه‌که نه‌گۆڕدرێ، چوار مانگ له‌دوای ئه‌و باسانه‌وه، ١٨٠ پله باده‌داته‌وه. باشه ئه‌ی رێزی قه‌ڵه‌م و خوێنه‌ر، ئه‌ی ئه‌و کرێدتهی که خوێنه‌ر ده‌یدا به‌نووسه‌ر چیی به‌سه‌رد دێ؟ وه‌ک عه‌لی سه‌عید بۆی چووه، راستییه‌که‌ی کاک سه‌ڵاح، جگه لهکۆپییکردنهوهی وته و ده‌ربڕینی لایه‌نگرانی جووتساندهردیی، یه‌ک دانه ده‌ربڕینیش چییه هیی خۆی نییه. ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم، هه‌ر ده‌ڵێی بۆیان نووسیوه‌و ناوی خۆی لێداوه. خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دایه، به‌ناوی ئینتێڵه‌جێنسیای کورده‌وه، خه‌ریکه خاپهرۆی مێنتا‌ڵیتی عه‌شیره‌ته کوردییه‌کانی ٢٠٠-٣٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌رماندا ساغده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر رای خۆیشم ده‌گۆڕم، ئیتر پێویستم به‌و هه‌موو سه‌فسه‌ته سیاسییه چییه، بۆچوونی خه‌ڵکانی تر به تێڕوانینی خۆم به‌خوێنه‌ر بگه‌یه‌نم. ئاخر بۆ ده‌بێ چاوم کوێر بێ، که‌ڕولاڵ بم، له‌ئاست شۆڤینیزمی ناوچه‌یی و له‌هجه‌ییدا، که‌چیی بێم به‌خه‌ڵکیی بڵێم " فاشیزمی سۆرانی راوه‌سته". ئه‌وه چ رۆشنبیرییه‌که، جیاوازی مافی زمان و مافی دایه‌لێکت له‌یه‌کدی جودا نه‌که‌مه‌وه. ئه‌و فه‌لسه‌فه سه‌قه‌ت و بازاڕیی و عهشیرهتییهم له‌گیرفانی کێدا دۆزیته‌وه، که له‌هه‌رێمی کوردستاندا، ٥-٦ میلیۆن کوردی تێدا ده‌ژی، به ( هه‌ورامیی، سۆرانیی، بادینانیی، لوڕیی….نازانم چیی و چیی‌تر) بخوێنن. به‌هه‌مه‌حاڵ له دۆخێکی وادا لهسواربوون و دابه‌زیندا، ته‌نها سه‌لماندم کامڵ نیم و خاوه‌نی رای خۆم نیم، که په‌شیمانیشم ده‌که‌نه‌وه و "ته‌سلیم" ده‌بمه‌وه ، ده‌که‌ومه سه‌فسه‌ته‌ی سیاسیی و ئه‌فسانه تاشین.
ئه‌و مێنتاڵیتییه‌ی به‌ناوی ئه‌کادیمیستبوون و نووسه‌ربوون و تێکۆشهربوونهوه، داکۆکیی له ره‌شبه‌ڵه‌کی زاراوه کوردییه‌کان ده‌کات و پێیوایه که زاراوه کوردییه‌کان به‌یه‌که‌وه جوانن و کۆلکه‌زێڕینه‌ی زمانی کوردیین، یاخود ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ زمانی ستاندهرددان، به‌ڵام ده‌ڵێن نابێ هیچ زاراوه‌یه‌ک وه‌ک بناغه دابنرێ، مێنتاڵیتییه‌کی ئاژهوهچیی، به‌لاڕێدابه‌ر و سه‌رلێشێوێنه. مێنتاڵیتییهکه به‌ناوی زلزلی مۆدێرنه‌وه، هه‌مان مێنتا‌ڵیتی شێخ و ده‌ره‌به‌گه کوردییه‌کانیان هه‌یه که سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاون. ئه‌وانیش جه‌به‌رووت و شانازیی قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌که‌ی خۆیان بۆ هیچ میرنشین و ده‌ره‌به‌گ و شێخێکی تر لار نه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موویشیان بۆ ئاغا سه‌فه‌ویی ( له‌فارس و عه‌ره‌ب) و ئه‌ربابه عوسمانییه‌کان ( له‌تورک و عه‌ره‌ب) ملیان له موو باریکتر بووه.
هه‌نووکه هه‌مان مێنتا‌ڵیتی سه‌دان ساڵ له‌مه‌به‌ری عه‌شیره‌تچییه‌تیی، هه‌ندێ که‌س له‌ژێر په‌رچه‌می کۆمۆنیستبوون، لیبراڵیزم ، پانکوردیستیی و کوردایه‌تییه‌کی بێبهرنامهدا ، له‌ژێر ناوی سکۆلاربوون و خوێندکاری ماسته‌ر و پینه‌دۆزی زماندا، به ناوی پاراستن و ده‌ستپێوه‌گرتنی زاراوه‌کانه‌وه به‌گه‌لێکی بێ ئایدێنتیی وه‌ک کوردی ده‌فرۆشنه‌وه. بیانووی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه، تا هه‌نووکه کورد زمانی ستانده‌ردی نه‌بووه و هه‌ر ماویشهو نه‌فه‌وتاوه! پرۆژه‌ی زمان و نه‌ته‌وه هیی سه‌ده‌ی رابردووه! کوردستان و ئه‌فریکا به‌یه‌ک ده‌چوێنن. به‌ڵام ئه‌وه لێنک ناده‌نه‌وه، دنیا گۆڕاوه، له هه‌موو بوارێک‌دا، سه‌رده‌م سه‌رده‌می لێکتێگه‌یشتن و ستاندهردبوونه. کورد به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بچێته پێشه‌وه. هیچ گومانێکم نییه ئه‌ده‌بی کوردیی ده‌بێت به‌چه‌ندین ئه‌ده‌به‌وه‌و له دوور مه‌وداشدا، قه‌واره‌ی کو‌لتووریی کورد ئاڵوگۆڕی ریشه‌یی به‌سه‌ردا دێت، له‌دۆخێکی وادا لای که‌م نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌سه‌ر [ هه‌ورامیی، کرمانجیی، زازایی، کرمانجیی ناوه‌ڕاست ( وه‌ک کاکڵه‌ی کورد ده‌مێنێته‌وه) ] و چه‌ندین تیره و هۆزی تردا دابه‌ش ده‌بێ.
ئه‌م وتاره به‌ته‌واویی بڕوای به‌وه‌یه، که ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک یه‌ک سکریپتی نووسینی ( ئه‌لفبێی) نه‌بێ، زۆر ئه‌سته‌مه زمانی نووسینی زمانێکی ستانده‌ردی یه‌کپارچه بێ. به‌ته‌واوییش بڕوای وایه، سکریپتی تورکیی-لاتینیی سکریپتێکی چه‌وت و سه‌قه‌ته و به‌نه‌زانیی و تاکڕۆیی و چاولێکه‌ریی که‌مالیزم بهسهرکورددا سه‌پێنراوه. سهپاندنهکهش کولتووری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ( تورک ) سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌گینا خۆ وه‌ک زۆر نووسه‌ر و زمان‌ناسی کورد پێشتر ئاماژه‌یان پێکردووه، له سه‌رجه‌م کوردستانی تورکیادا، بیست که‌س نییه له زمانی شیعره‌کانی ئه‌حمه‌دی خانیی و جه‌زیریی ….تاد تێبگات. پتر له ١٥ میلیۆن کورد ، ١٥ که‌س لهسکریپتی کوردیی ئارامیی تێنه‌گات، چاوه‌ڕێی چیی بکه‌ین. چۆن به خاوه‌نی زمانێکی ستانده‌ردی یه‌کگرتوو له‌ئاستی کوردستانی گه‌وره‌دا ببین.
به‌کورتیی و بهپوختیی، زمانی ستانده‌ردی کوردیی، ده‌بێ له‌کوردستانی عێراقه‌وه هێجه‌مۆنی خۆی ساغبکاته‌وه. به‌شه‌کانی تری کوردستان، ده‌توانن سوودێکی باش له زمانی ستانده‌ردی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرن، وشه‌و چه‌مکه ئه‌ده‌بییه‌کانی خۆیان ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌م زمانه ستاندهردهدا جێگیر بکه‌ن. ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌ی پێیانوایه، جووتستاندهرد و سێ ستاندهرد و چوار ستاندهرد…..تاد بۆ زمانی کوردیی پێویسته، هه‌مان ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و شێخه‌کانی زوون، له زه‌مانێکی دی‌دا ده‌ژین. بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی بۆم بکرێ، له‌مه‌ودوا هه‌وڵده‌ده‌م به‌قه‌ڵه‌م و توێژینه‌وه ، نه‌ک به‌بوختان و موهاته‌رات ، نه‌ک به قسه‌ی بازاڕیی، شیعاری سیاسیی و لافیته‌ی سیاسییه‌وه ستانده‌ردبوونی زمانی کوردیی له‌کوردستانی عێراقدا شرۆڤه بکه‌م، زۆر گرنگه بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له قه‌ڵه‌می یه‌کتر بگه‌ین، له نووسینی یه‌کتر بگه‌ین، ئه‌مه‌ش ته‌نێ به‌ستانده‌ربوونی زمانه‌که‌مانه‌وه به‌ستراوه.
چ میر جه‌لاده‌تی به‌درخان و چ تۆفیق وه‌هبی به‌گ، جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی یه‌ک سکریپتیی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد کردووه‌ته‌وه. به‌بڕوای من سکریپته لاتینییه‌که‌ی تۆفیق وه‌هبیی زۆر وردتر بووه. سکریپته پێشنیارکراوه‌که‌ی وه‌هبیی، نزیکایه‌تیی له‌گه‌ڵ تیپه ئینگلیزییه‌کاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌درخان، ده‌قاوده‌ق هه‌مان سکریپتی که‌مالیسته‌کانه، به بۆن و به‌رامه‌یه‌کی فڕانسییه‌وه. ئه‌و دوو که‌سایه‌تییه، هه‌ردووکیان به‌ئاشکرا و به‌نووسین بۆچوونیان ئه‌وه بووه که نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ڕێی زمانێکی یه‌کگرتووه‌وه ده‌خه‌مڵێ و زمانی یه‌کگرتووش له‌ڕێی سکریپتێکی یه‌کگرتووه‌وه به‌رهه‌م دێت.
رۆژگار هات و چوو، بۆچوونه‌کان و هه‌ڵوێسته تاکڕۆییهکانی به‌درخان، گه‌وره‌ترین زیانی سیاسیی له بونیادی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا. ئه‌گه‌ر پێویستی کرد رۆژێ له‌ڕۆژان کوردی کوردستانی عێراق و ئێران سوریا سکریپتی نووسینه‌کانیان لهئارامییهوه بۆ رۆمانیی بگۆڕن، له‌هه‌موو کات پێویستتره به جدیی بیر له‌و سکریپته بکرێته‌وه که تۆفیق وه‌هبی پێشنیاری کردبوو. سکریپتێك که تیپه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ شێوازی زمانی ئینگلیزییدا زیاتر ده‌گونجێ. به‌تایبه‌ت که زمانی ئینگلیزیی بووه‌ته ماستهرزمان له‌هه‌موو بوارێک‌دا. له‌ڕاستییدا ئه‌م کاره ( گۆڕینی سکریپتی ئارامیی بۆ رۆمانیی ) ئه‌گه‌ر بشکرێ، بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه سیاسیی، مێژوویی، زمانه‌وانیی و کولتوورییه ده‌گه‌ڕێته‌وه که به‌درخان کردیه جه‌سته‌ی زمانی کوردییه‌وه. ئه‌گینا زمانی کوردیی به‌م سکریپته ئارامییه‌ی هه‌نووکه‌ی کێماسییه‌کی زۆر که‌می هه‌یه و چاککردنیشیان نه‌کرده نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سنوورێکی زمانه‌وانیی و زانستیی بۆ ئه‌م سه‌رکێشیی له‌هجه‌ییه دانه‌نرێ، سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌خوات. که‌لله‌سه‌ری ئه‌م گه‌لی کورده به‌شێوه‌یه‌ک ده‌پژێ، هه‌ر پارچه‌ی له‌شوێنێک ده‌گیرسێته‌وه.
به‌م پێودانگانه بێت، پرۆ دووستانده‌رده‌کانی زمانی کوردیی، گه‌وره‌ترین ماڵوێرانیی به‌سه‌ر داهاتووی سیاسیی کورددا ده‌هێنن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر که‌سانی تر گوتویانه له‌سه‌ر زمانی ستانده‌ردی کوردیی و منیش به‌پێی توانای خۆم پاڵێکم به ئارگیومێنتهکانیانهوه ناوه، جه‌خت له گرنگیی ئه‌م ستاندهربوونه ده‌که‌ینه‌وه. به‌ڵام پێ له‌ئاسمان نا، به‌ڵکوو له‌سه‌ر زه‌ویی، له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجێکی سیاسیی و جیۆگرافیی ته‌واو دیفاکتۆ( هه‌رێمی کوردستان) که له‌هه‌موو تشتێ گرنگتره زمانێکی فه‌رمیی و ستاندهردو یه‌کگرتووی هه‌بێ.
چه‌ق و قورسایی ئارگیومێنته‌کان زۆر ئاشکران، ئایا کورد نه‌ته‌وه‌یه، یان خێڵێکی گه‌وره‌یه و کۆمه‌ڵێ سه‌رهۆزی دڕنده‌و لههجهچیی، کۆمه‌ڵێ ئینتێڵه‌جێنسیای عه‌شایه‌ر سه‌رکردایه‌تی هۆزه‌کانی ناو ئه‌م خێڵه گه‌وره‌یه ده‌که‌ن؟ ئایا له‌پێناوی ئارمانجه دوور‌و بڵنده‌کاندا، له‌پێناوی دروستکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا، تا چه‌ند پێویستییمان به‌زمانێکی ستاندهرد و یه‌کگرتوو هه‌یه؟ ئایا له‌کوێوه ده‌ست پێبکه‌ین و کۆددانانی ئه‌م زمانه‌و پلانی زمانییمان بۆ زمانی ستانده‌ر چیین؟ ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یانی تر، یه‌خه‌یان به نیۆعهشیرهتچییهتیی Neo-Tribalism ، نیۆلیبرالیزمی کوردایه‌تیی و مێنتا‌ڵیتی پانکۆمۆنیستیی ده‌گیردرێ. له‌ڕاستییشدا ئه‌م شه‌ڕه( شه‌ڕی ستاندهردکرنی زمان کوردیی ) ، شه‌ڕێکی مه‌ودا فراوانه، ده‌یان لق‌وپۆپی لێده‌بێته‌وه، به‌ڵام مێنتا‌ڵیتی خێڵ و نیۆعهشیرهتچییهتیی، به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی مهترسییترین ئه‌و بهرهنگارییانهن که دێنه پێشه‌وه.
دواجار، به‌س به‌ناوی خۆمه‌وه ده‌ئاخفم، داوای لێبووردن له‌هه‌ر که‌سێک ده‌که‌م، که له‌ڕێی ئایدیۆلۆژیست و پیاوه‌کانی حیزبی کوردییه‌وه وا تێگه‌یه‌نراون، که سووکایه‌تییم به زاراوه‌یه‌کی کوردیی و ئاخێوه‌رانی کردبێ. ئه‌و زمانه‌م ده‌بڕم که ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌ش ده‌ربڕینێکی وام له‌ده‌م بێته ده‌ر. به‌ڵام زۆر به بینێکی درێژه‌وه، دژایه‌تی ئه‌و مێنتاڵه عه‌شیره‌تییه ده‌که‌م، که خۆیان بهسکۆلارو ئه‌کادیمیست و نووسه‌ر و پینه‌دۆزی زمانی کوردیی ده‌زانن. دژایه‌تییان به ئارگیومێنت ده‌که‌م، نه‌ک له‌باری مرۆیی و مۆراڵییه‌وه سووکایه‌تییان پێ بکه‌م ، ناچم فایلی ساخته‌یان بۆ دروست بکه‌م ، ناچم بوختانیان بۆ چێبکه‌م، ده‌چم قه‌ڵه‌م لهمێنتاڵیتی " مێگه‌ل" ئاسایان هه‌ڵده‌ده‌م. پێیان ده‌سه‌لمێنم که ئێوه‌ی ئینتێڵه‌جێنسیای عه‌شیره‌تیی، نه‌دانن و چه‌مکی زمان و نه‌ته‌وه زۆر له‌وه قووڵتره، که ئێوه به وه‌عزی کوردایه‌تیی و ئیفلاسی سیاسیی دێرینتانهوه، پینه‌دۆزیی زمان بکه‌ن و گرنگیی زمانی ستانده‌ردی کورد په‌ی پێ به‌رن. پێیان ده‌سه‌لمێنم که ئه‌وان گه‌لی کورد بۆ سه‌رده‌می عه‌شیره‌ته خۆخۆره‌کان و میره ناکۆکه‌کانی کورد دهڕهتێننهوه.