
مه‌نسوور حیکمه‌ت له نێوان ستالیزنیم و کلیفایتهکاندا
مه‌نسوور حیکمه‌ت له نێوان ستالیزنیم و کلیفایتهکاندا
ڕۆژ ئه‌حمه‌د
به‌بێ گومان لای هه‌مووان روون و ئاشکرایه که مه‌نسوور حیکمه‌ت یه‌کێکه له بیرمه‌نده گه‌وره مارکسیسته‌کانی چه‌پی كۆمۆنیزم له رۆژهه‌لاتی ناوین, ژیر و شۆرشگێرێکی به‌رخۆده‌ر که چه‌ند جارێک ژیانی مۆدێرنی له به‌ریتانیا جێهیشتووه بۆ شاخه‌کان بۆ به‌شداری کردن له خه‌باتی شۆرشگێرانه له كوردستانی ئێران له ساڵانی هه‌شتاکاندا وه به درێژای ژیانیشی له خه‌باتکردندا بووه له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و شێوه سۆشیالیزمه‌ی خۆی.
لێره‌دا من نامه‌وێت باس له بایۆگرافیای مه‌نسوور حیکمه‌ت بکه‌م به‌ڵکو شیکردنه‌وه‌ی بیر‌و و بۆچوونی رامیاری و ئابووری ئه‌و له مه‌ڕ گه‌یشتن به سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم که ئه‌و پرسیاره درووست ده‌کات ئایا مه‌نسوور حیکمه‌ت ستالینیست نه‌بووه؟ وه ئایا مه‌نسوور حیکمه‌ت خاوه‌نی تیۆری ڕامیاری و ئابووری تایبه‌تی خۆی بووه یاخود ستالیزیزم و ناوه‌رۆکی تیۆریه ئابووریه‌کانی تۆنی کلیفی تێکه‌ڵ به یه‌کدی کردووه و ده‌ر ئه‌نجام گرێی داون به تێڕوانینه‌کانی خۆیه‌وه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت و مارکسیزم
ئابووری مارکسیستیی بیر‌و و بۆچوونی مه‌نسوور حیکمه‌ت به‌لای خۆیدا ڕاده‌کێشێت له کاتێکدا خوێندکاری ئابووری بووه له وڵاتی ئینگلته‌ره له به‌ریتانیا له هه‌مان پێگه‌وه شیکردنه‌وه‌ی ئایدیالی لێوهکێشاون و گرێی داون به خه‌باتی دژه شاهانشای له ئێران له کۆتای ساڵانی حه‌فتاکاندا وه دوابه‌دوای بینین و تێکه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ مارکسیسته ئێرانیه‌کان پێی خستۆته نێو رامیاری مارسیزمیشهوه.
یه‌که‌م هۆکاری به مارکسیستی بوونی مه‌نسوور حیکمه‌ت ئابووری بووه هه‌ر هه‌مان هۆکار وای له‌و کرد که ره‌خنه بگرێت له یه‌کێتی سۆڤێتی جاران و وڵاتی چین له‌و سه‌رده‌مه‌دا له تێڕوانینه ئابووریه‌کانی خۆیه‌وه هه‌ر ئه‌م فاکته‌ره‌ش وای لێکرد که پرسیار له مهر سیسته‌می ڕامیاری ئه‌و ووڵاتانه‌وه له‌لای خۆی درووست بکات.
مه‌نسوور حیکمه‌ت له کۆی نووسراوه سه‌ره‌تاییه‌کانیدا ره‌خنه‌ی له ریفۆرمیزم گرتووه که یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران پێی ناسرابوو له‌و ده‌مه‌دا وه هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له جه‌نگی گه‌ریللای ده‌کرد که ئه‌و ده‌مانه وڵاتی چین وه‌ک نموونه‌ی پێشه‌نگی ئه‌و ئایدیایه ده‌بینرا به درێژای ژیانیشی هه‌میشه ره‌خنه‌گرێکی سه‌رسه‌خت بووه ده‌رباره‌ی جه‌نگی گه‌ریللای وه به ته‌واوی دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه ئه‌و ره‌خنانه‌ش له به‌هێزترین فاکته‌ره‌کان بوون که جیابوونه‌وه‌ی له ناو ریزه‌کانی پارتی کۆمۆنیستی ئێران‌دا درووست کرد و مه‌نسوور حیکمه‌تی به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره برد که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری درووست بکات . ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ش له ڕووی ئایدۆلۆژیه‌وه روونی ده‌کاته‌وه که به دڵنیایه‌وه مه‌نسوور حیکمه‌ت هه‌رگیز ماویست نه‌بووه.
له ساڵانی 1979 له نێوه‌ندی شۆرشی ئێران ده‌ست ده‌کات به نوسین و ره‌خنه گرتن له ئایدۆلۆژیای بزووتنه‌وه کرێکاریه‌کانی نێوخۆی ئێران پارتی توده به ریفۆرمیست له قه‌ڵه‌م ده‌دات به‌وه‌ی شوێنکه‌وتوی رێبازی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران بوون و بزووتنه‌وه گهریللایهکانی وه‌ک چریکه‌های فیدائیشی به ماویست و پۆپۆلیست ناوزه‌ند کردووه.
له سه‌ره‌تادا پێگه‌ی چه‌پی تۆخ یان به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر چه‌پی توندڕه‌وی گرتبوو ده‌بینین ره‌خنه‌کانی له تێروانینی که‌سی سێهه‌مه‌وه ئاراسته کراون چوونکه خۆی ئاماده نه‌بووه له ناو کێشه‌کاندا وه به ڕامانێکی ته‌واو ئایادیلیستی بیرته‌سکانه ئاراسته‌کراون چوونکه مه‌نسوور حیکمه‌ت خواستی بووه ئه‌و بزووتنه‌وانه ئهجهندهیهک پیاده بکه‌ن بۆ ره‌خنه گرتن له سه‌رمایه له مهر کێشه‌کانی ناو ئێران تا کۆمه‌لگا ڕادیکال بکرێته‌وه له بری خودی خۆی و هاورێکانی بێن به‌شداری له خه‌باتی رۆژانه‌ی چینی کرێکار بکه‌ن و چینی کرێکاری ئێرانی وه‌خه‌به‌ر بێنن که تاکه هێزی رووخاندنی سه‌رمایه‌داری بوون له‌و وڵلاته‌دا وه ئێستاش هه‌ر تاکه هێزن.
ئه‌و کۆمه‌ڵه ره‌خنانه به‌رده‌وام بوون و په‌ره‌یان پێدهدران له‌لایه‌ن خودی مه‌نسوور حیکمه‌ت و گرووپی هاوڕێکانی که ئه‌و ده‌مانه ناسرابوون به مارکسیسزمی شۆرشگێر ئه‌م گروپه پێگه‌ی ڕامیاری چه‌پی تۆخیان گرتبووه به‌ر له رێگای بلاوکراوهکهیانهوه (به‌ره‌و سۆشیالهزم) که به گشتی ره‌خنه‌ی تووندیان له بزووتنه‌وه چه‌په‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌گرت و به ماویست و پۆپۆلیست و چه‌پی ترادیشناڵی(سونه‌تی) ناوزه‌ندیان ده‌کردن به‌ڵام ئه‌وه روونه که بڵاوکراوه‌که بڵاوکراوه‌یه‌کی تیۆری مارکسیستی بووه له بری بڵاوکراوه‌یه‌کی کرێکاری خه‌باتگێرانه ئه‌گینا گروپه‌که ده‌یانتوانی به‌شێک له چینی کرێکاری ئێرانی به لای خۆیاندا رابکێشن نه‌ک چه‌ند مارکسیستێکی شۆرشگیر و ڕابه‌ری بزوتنه‌وه کرێکاریه‌کان وه‌ک له بایۆگرافیهکهیدا هاتووه که له لایه‌ن حه‌میدی ته‌قوای نوسراوه ( تێروانینه‌کانی مه‌نسووری حیکمه‌ت له‌م ئۆرگانهدا پێشره‌وترین شۆرشگێرانی كۆمۆنیست و سه‌رکردایه‌تی بزاڤه کرێکاریه‌کانی به یه‌کێتی خه‌باتکارانی کۆمۆنیست و مارکسیزمی شۆرشگێر په‌یوه‌ست کرد) ئه‌مه تۆخترین یاخود توندره‌وترین پێگه‌ی ڕامیاری بووه که ئه‌م گرووپه گرتبویه به‌ر که مه‌نسوور حیکمه‌ت یه‌کێک بووه له ڕابه‌رانی.
مه‌نسوور حیکمه‌ت و شه‌پۆلی جیاوازیه‌کان
به‌بێ سێبه‌ری گوومان مه‌نسوور حیکمه‌ت یه‌کێک بووه له‌و مارکسیستانه‌ی که گۆڕانکاری پێشکه‌وتووی برده ناو بزووتنه‌وه‌ی مارکسیستی له ئێران هه‌روه‌ک له بایگۆرافیهکهشیدا ئاماژه‌ی پێکراوه بۆ نموونه ره‌خنه‌ی بنه‌ڕه‌تی له ناسیۆنالیزم، دین، بۆرژوازی نه‌ته‌وایه‌تی به ناو پێشکه‌وتوو، رژێمی پاشاێتی، هتد، گرتووه.
له سه‌ر ناسیۆنالیزم ره‌خنه‌گرێکی سه‌رسه‌خت و بیرمه‌ندێکی بێوێنه بووه، جگه له پارت و گروپه ناسیۆنالیسته‌کان ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه چه‌په‌کانی دیش کردوه و دژایه‌تی رێره‌وه ناسیۆنالیسته‌کانی کردون وه هه‌روه‌ها پاڵپشتی کردنی بۆرژوازی نه‌ته‌وایه‌تیشی ره‌ت کردۆته‌وه ئه‌مه له کاتێکدا که پارتی توده که پارتێکی جه‌ماوه‌ری سه‌ره‌کی بوو له‌گه‌ڵ تێکڕای راپه‌ریوان پاڵپشتیان له بۆرژوای نه‌ته‌وایه‌تی ئێرانی ده‌کرد دژ به رژێمی شا به‌ڵام مه‌نسوور هه‌موو ئه‌مانه‌ی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه و له هه‌مان کاتتدا گرێیداون به ره‌خنه ئابووریه‌کانی له مهر سۆڤیه‌ت.
هه‌ر له‌و کاته‌شدا شرۆڤه‌ی ناسیۆنالیزمی کووردی کرد وه و ئه‌و راستیه‌ی روون کردۆته‌وه که ناسیۆنالیزمی کوردی ناتوانێت هیچ بۆ کورد به ده‌ست بهێنێت له کوردستانی ئێران و له هه‌موو پارچه‌کانی تری کوردستانیش (ئه‌م راستیه له باشووری کوردستان ئێستاکه ده‌رکی پێده‌کرێت)، له‌م شرۆڤهکردنهیدا راست بوو وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی خه‌باتکارانی کۆمۆنیست که دوای بووه پارتی کۆمۆنیستی ئێران که کۆمه‌ڵه هێزی چه‌کداری بوو ئه‌م ئارگوومێنتهی برده‌وه له به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیزمی کورد ئیدی ته‌نانه‌ت کارلێکی ته‌واوه‌تی خسته سه‌ر ئۆپۆسزیۆنی ناسیۆنالیستی کوردی به تێکڕای لایه‌نه جیاوهزهکانیهوه ئیدی جه‌نگی ناوخۆی له نێوان به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن لێکه‌وته‌وه له نێوان به‌ره‌ی سۆشیالیسته‌کان (کۆمه‌ڵه) وه ناسیۆنالیسته‌کان(پارتی دیموکراتی کوردستانی ئیران) وه دوابه‌دوای جه‌نگی که‌نداویش له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا نامیلکه‌ی میلله‌ت و ناسییۆنالیزمی بلاوکرده‌وه که بووه په‌یره‌وی ناوخۆی پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و عێراق.
هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاین ده‌ورێکی کاریگه‌ری گێراوه له روونکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که ئاین له کۆمه‌ڵگاکانی جیهانی سێهه‌م و له کۆمه‌ڵگا مۆدێرن و پۆست مۆدێرنیستهکانیشدا درووستی کردووه نه‌ک به ته‌نها له ئێران به‌ڵکو له نێو گشت کۆمه‌ڵگاکانی گێتی به‌ڵام بابه‌تیانه له باره‌ی کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین دواوه. مه‌نسوور له ته‌واوی نووسین و شیکاریه‌کانیدا شیکردنه‌وه‌ی گرنگی داوه ده‌رباره‌ی چۆن ئاینی ئیسلام و گروپه ئیسلامیسته‌کان کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان ژه‌هراوی کردووه له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئه‌نته‌رناسیۆنال مه‌نسوور حیکمه‌ت ئیسلامی به لۆمپێنیزمی نێو کۆمه‌لگا پێناسه کردووه.
له‌و ده‌مانه‌ی که یه‌کێتی خه‌باتکارانی کۆمۆنیست و کۆمه‌ڵه یه‌کیان گرت له پێکهێنانی پارتی کۆمۆنیستی ئێران‌دا مه‌نسوور حیکمه‌ت بووه رابه‌ری تیۆری ئه‌و پارته و په‌یره‌وی ناوخۆی نووسیه‌وه هه‌ر بۆیه له‌و کاته‌وه پارتی کۆمۆنیستی ئێران ره‌خنه‌گر بووه له یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و وڵاتی چین، له رووی رامیاریه‌وه دژی ستالینیزم بوون و له تێروانینی ئابووریانه‌وه سۆڤیه‌تیان به سارمهیهداری ده‌وڵه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌دا دژی پاڵپشتی بوون بۆ بۆرژوازی نه‌ته‌وایه‌تی وه ره‌خنه‌گریش بوون له ده‌وڵه‌تی نیوه سۆشیالیستی وه‌ک کوبا و ده‌وڵه‌ته به ناو سۆسیالیسته‌کانی تری وه‌ک کۆریای باکوور و بلۆکی رۆژهه‌لات.
ئه‌م ره‌خنه‌و پرهنسیبانه شه‌پۆلی جیاوازیه‌کان بوون که مه‌نسوور حیکمه‌ت هێنایه ناو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا وه وای له خودی خۆی و بزووتنه‌وه‌کی کرد که له بنه‌ڕه‌ته‌وه جیاواز بن له هه‌موو بزوتنه‌وه ستالینیسته‌کانی تر که پێشتر له ناوچه‌که بونیان هه‌بوو.
چۆن ستالینیزم درووست بوو؟
له لیسته‌ی ستالین له نامیلکه‌ی میلله‌ت و ناسیۆنالیزمدا که یه‌کێکه له په‌یره‌وی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کریکاری مه‌نسوور حیکمه‌ت ستالینیزم به به‌رهه‌می ناسیۆنالیزم ده‌ناسێنێت به هۆی بیر و بۆچوون و شرۆڤه‌کردن و تێگه‌یشتنی خودی ستالین ده‌رباره‌ی ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزم ئه‌مه‌ش شرۆڤه‌کردنێکی تری پر هه‌ڵه‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ته له‌سه‌ریه‌کێتی سۆڤیه‌ت…
سه‌رنه‌که‌وتنی شۆرشی کرێکاری ئه‌ڵمانیای ساڵی9181923-1 گۆشه‌گیری یه‌کێتی سۆڤیه‌تی دووباره ئاویته کرده‌وه و ستالینیزمی هێنایه مه‌یدان، لینین له هه‌مان ساڵدا له سه‌ره‌تای شۆرشی ئه‌ڵمانیا تیبینی ده‌کات "گه‌ر شۆرشی کرێکاری له ئه‌ڵمانیا سه‌رنه‌که‌وێت سۆشیالیزم له رووسیا ئه‌سته‌مه" ئه‌مه دانپێدانێکی راستگۆیانه بوو له‌لایه‌ن لینینه‌وه و ترۆتسکیش تێبینی زۆری له سه‌ر ده‌دا له کتێبی شۆشی به‌رده‌وام که تیاید به روونی بیری ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم روون ده‌کاته‌وه و به پێویستیه‌کی مێژووی ده‌یناسێنێت، له سه‌ره‌تادا لینین له‌گه‌ڵ ترۆتسکی کۆک نه‌بوو به‌ڵام له دوایدا و له پاش تێپه‌ڕبوون به‌ناو کێشه ئابووریه‌کانی سۆڤیه‌ت هه‌مان بۆچوونی نیشاندا هه‌ر وه‌ک چۆن له‌و بهیانهیدا تێبینی له‌سه‌ر داوه و به ئاشکرا ئه‌سته‌می سۆشیالیزم له وڵاتێک‌دا راده‌گه‌یه‌نێت .
من پێم وایه گه‌ر خودی ستالین بوونی نه‌بوایه له نێو پارتی به‌لشه‌فیک ئه‌وا مۆلۆتۆڤ یاخود هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی تری به‌لشه‌ڤی له جێگای ئه‌و ده‌بوو چوونکه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له سۆڤیه‌ت به‌رپا ببو به‌هۆی سیسته‌می ئابووری به ناو سۆسیالیستی ووڵاته‌که‌وه دروست ببوو نه‌ک به‌هۆی بۆچوونی تاک لایه‌نه‌ی خودی ستالین بۆیه من پێم وایه راستییه‌ک هه‌یه که تێکرای باڵی چه‌پ پێویسته دانی پێدا بنێن له‌گه‌ڵ خۆشیاندا راستگۆ بن ئه‌ویش ئه‌ویه که هاتنه مه‌یدان و گه‌شه‌کردنی ستالینیزم به‌رهه‌م و کاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆرشی سۆشیالیستی ئه‌نته‌رناسیۆنالی بوو.
سۆشیالیزم له ته‌نها ووڵاتێکدا ئه‌سته‌مه (نه‌کره) چوونکه سه‌رمایه به ته‌واوه‌تی له ریشه هه‌ڵناکێشرێت چوون سه‌رمایه له ووڵاتانی چوارده‌ر بوونی ده‌بێت ئه‌مه‌ش له رووسیا روویدا سه‌رنه‌که‌وتنی شۆرشی کرێکاری ئه‌ڵمانیا مهحالبوونی سۆشیالیزمی له رووسیا روونکرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئابووری سۆشیالیستی له ته‌نها ووڵاتێکدا کار ناکات مێژووش ئه‌مه راستیه‌ی سه‌لماندووه.
پێموایه ئه‌گه‌ر شۆرش گونجاو بێت پێویسته جیهانی بێت وه ئه‌مه‌ش پێویستی به رێکخراوی سۆشیالیستی جیهانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه ئه‌گین هیچ نیه و له دیکتاتۆریه‌ت زیاتر هیچی دی درووست ناکات هه‌ر وه‌ک چۆن دیکتاتۆری ستالینیزمی درووست کرد له جیهاندا و چینی کرێکاری جیهانیشی له خشته برد.
مه‌نسوور حیکمه‌تی ستالینیست.
ستالینیزم به دوو رێگا تیۆریه‌که‌ی ناسراوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی سۆشیالیزم.
*درووستبونی حوکومه‌تی بۆرژوازی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ناو پێشکه‌وتوو وه‌ک هه‌نگاوێک به‌ره‌و دروسستکردنی سۆشیالیزم.
* سۆشیالیزم به‌ته‌نها له یه‌ک وڵلاتدا.
پاڵپشتی کردنی بۆرژوازی نه‌ته‌وایه‌تی یاسایه‌کی ستالینیستی بوو که له لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری پارته کۆمۆنیسته‌کانی جیهانه‌وه پراکتیزه کراوه، گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ شۆرشی ئیسپانیا له ساڵانی 1936-1939 ستالینیزم یه‌کێک بوو له‌و هێزه گه‌ورانه‌ی که چینی کرێکاری ئیسپانی بێهێز کرد به‌رامبه‌ر به شه‌پۆلی فاشیزم به پشتیوانیکردنی ده‌سه‌لاتی خهلکگهرای بۆرژوای نه‌ته‌وایه‌تی و راگه‌یاندنی جه‌نگ دژی شۆرشگێره سۆسیالیسته‌کان که ئه‌نجامه‌که‌ی روخاندنی شۆرشی کرێکاری ئیسپانیا بوو دژی فاشیسته‌کان که ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کی به‌رفراونکردنی شه‌پۆلی فاشیزمیدا له ئه‌وروپا و جه‌نگی جیهانی دووه‌می لێکه‌وته‌وه که چینی کرێکاری ئه‌ڵمانیا یه‌که‌م جار باجه‌که‌ی دا له سه‌ره‌تای ساڵانی سییه‌کاندا پاشان چینی کرێکاری ئیسپانی و ئینجا مرۆڤایه‌تی.
له ساڵی 1958 یش له عێراق پارتی کۆمۆنیست که پێشره‌وی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ده‌کرد دژی پاشایه‌تی و پارتێکی جه‌ماوه‌ری بوون ئه‌و ده‌مانه ده‌یانتوانی به ئاسانی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست به‌ڵام به پاڵپشتی کردنی عبدل که‌ریم قاسم که ڕابه‌ری بۆرژوازی نه‌ته‌وایه‌تی به ناو پێشکه‌وتووی عێراقی ده‌کرد نه‌یانتوانی و ئه‌نجامه‌که‌ی کووشتن و بڕینی کۆمۆنیسته‌کانی لێکه‌وته‌وه له ساڵی 1963به‌ده‌ستی به‌عسیه‌کان، هه‌روه‌ها له ئیرانیش‌دا له شۆرشی ساڵی 1979 هه‌ڵه‌کانی پارتی توده به یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ گرووپه ئیسلامیسته‌کان و پاڵپشتکردنی حوکومه‌تی خهلکگهرای که لووتکه‌ی بۆرژوازی نه‌ته‌وایه‌تی ئێرانی بوو هه‌میسان کوشتن و بڕینی کۆمۆنیسته‌کانی لێکه‌وته‌وه له لایه‌ن حوکومه‌تی خومه‌ینی که کۆماری ئیسلامی راگه‌یاند و چینی کرێکاری ئێرانی و هه‌موو تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌لگایه تاوه‌کو ئێستاش به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن له نموونه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه زۆرن به درێژای مێژوو که له لایه‌ن ستالینیزم له روسیای به‌ناو خاکی دایکه‌وه رادهگهیهندران و پارته کۆمۆنیسته‌کانیش له وڵاته‌کانیان وه‌ک کۆیله جێبه‌جێیان ده‌کرد.
تاکه هۆکاری پاڵپشتیکردنی بۆرژوازی نه‌ته‌وایه‌تی له لایه‌ن ستالینیزمه‌وه ته‌نها مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری بیۆرۆکراتیی سۆڤیه‌ت بوو وه هه‌روه‌ها یاسای دووهه‌می ستالینیزمیش که سۆشیالیزم له وڵلاتێکدایه و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بۆ خاکی دایکه فاکته‌رێکی دیکه‌بوو بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ستالینیستی بیۆرۆکراتی تۆتالیتاری سۆڤیه‌ت.
راسته مه‌نسوور حیکمه‌ت دژی یه‌که‌م یاسای ده‌وڵه‌تی ستالینیزم بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ دووهه‌مین یاسای ده‌وڵه‌تی ستالینیزم که سۆشیالیزمه له ته‌نها وڵاتێک‌دا کۆک بووه چوونکه به درێژای ژیانی، ره‌خنه و پرسیار یاخود روونکردنه‌وه ولێکۆڵینهو له سه‌ر سۆشیالیزم به ته‌نها له یه‌ک ووڵات هه‌رگیز باس نه‌کراوه و تاوتوێ نه‌کراوه نه له هیچ په‌یڕه و پرۆگرامی ناوخۆی یه‌کێتی خه‌باتکارنی کۆمۆنیست و پارتی کۆمۆنیستی ئێران و دواتریش کۆمۆنیزمی کرێکاری وه نه له هیچ نووسراو و بڵاوکراوه‌یه‌کیدا وه به درێژای مێژووی نووسینیشی نوسینێکی نیه دژی پره‌نسیبی سۆشیالیزم له ته‌نها وڵاتێک‌دا ئه‌مه‌ش روونی ده‌کاته‌وه که له ڕاستیدا مه‌نسوور حیکمه‌ت یاسای دووهه‌می ده‌وڵه‌تی ستالینیستی قبووڵ کردووه. له کاتێکدا چاو به مێژووی نوێترین بزووتنه‌وه‌که‌شی ده‌هێنین که کۆمۆنیزمی کرێکاریه ده‌بینین رێکخراوی ئه‌نته‌رناسیۆنال و سۆشیالیسزمی ئه‌نته‌رناسیۆنال ره‌تده‌که‌نه‌وه و به پراکتیک ته‌نها خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سۆشیالیزم ده‌که‌ن له ئێران و له عێراقدا ته‌نانه‌ت که ده‌ڕوانینه ریکخراوه‌کانیان و ئه‌ندامه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌ش ده‌بینین هه‌ر هه‌مان خه‌بات پیاده ده‌که‌ن بۆ ئێران و بۆ عێراق هه‌ر وه‌ک هه‌موو پارته ستالینیسته‌کانی تری جیهان که خه‌باتی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم ره‌ت ده‌که‌نه‌وه.
مه‌نسوور حیکمه‌ت بۆ ساتێکیش له ژیانیدا ئاماده‌گی نیشان نه‌داوه له پێشخستنی ئایدۆلۆژیای رێکخراوی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی و شۆڕشی به‌رده‌وام که بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی دژه یاسای ده‌وڵه‌تی ستالینیستیه هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێدا نه له هیچ په‌یره‌و و پرۆگرامێکی یه‌کێتی خه‌باتکارانی کۆمنیست تا ده‌گاته بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریش، که‌واته له یاسای ده‌وڵه‌تدا مه‌نسوور حیکمه‌ت ستالینیته و کۆمۆنیزمی کرێکاریش بزووتنه‌وه‌یه‌کی ستالینیستیه که خه‌بات ده‌کات بۆ به‌دیهێنانی یاسای ده‌وڵه‌تی ستالینیستی.
ناسراوترین ره‌خنه له لایه‌ن ئه‌ندامان و چالاکڤانانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری به حیکمهتیسهکانیشهوه له سه‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و چینی کۆنه ماویست و پێشره‌وی سه‌رمایه‌داری ئێستا و گلۆبالیزم ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر کوباش که تاکه ده‌وڵه‌تی نیمچه سۆشیالیستیه ئێستا له جیهاندا ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه له‌و ووڵاتانه به‌ته‌واوی ریشه‌کێش نه‌کراون ئیدی سۆشیالیستی نین!
مه‌نسوور حیکمه‌ت تێکۆشاوه و بزووتنه‌وه‌که‌شی که کۆمۆنیزمی کرێکاریه تێده‌کۆشێ و لافی ریشه‌کێشکردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری لێده‌دات به ته‌واوه‌تی له ئێران و له عێراق به‌ڵام ئه‌مه چۆن شیاوه به‌بێ شۆڕشی جیهانی له کاتێکدا پێگه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری هه‌نووکه جیهانیه؟
که‌واته گه‌ر سبه‌ی کۆمۆننیزمی کرێکاری ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست له ئێران یاخود له عێراق، ئایا ئه‌وانیش ده‌وڵه‌تێکی تاکه پارتی دیکتاتۆری ستالینیستی تۆتالیتاری درووست ناکه‌نه‌وه؟ له‌کاتێکدا بۆ ئه‌وان مه‌حاڵه موڵکداری تایبه‌تی و سه‌رمایه ریشه کێش بکه‌ن له ته‌نها ووڵاتێکدا هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له رووسیا روویدا؟
ئایا سۆڤیه‌ت سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بوو وه‌ک مه‌نسوور حیکمه‌تی کلیفایت لێی ده‌دوا؟
هه‌رچه‌نده مه‌نسوور حیکمه‌ت له‌گه‌ڵ یاسای دووهه‌می ده‌وڵاتی ستالینیستی کۆک بوو بۆ درووست‌کردنی سۆشیالیزم له ته‌نها وڵاتێكدا که ئاسته‌مه له هه‌مان کاتیش‌دا له‌گه‌ڵ ئایدیای چه‌ند به ناو ترۆتسکیسته‌کانی وه‌ک تۆنی کلیف هاوته‌ریب بوو( تۆنی کلیف دامه‌زرێنه‌ری پارتی کرێکارانی سۆشیالیسته له به‌ریتانیا، که پارتێکه له سه‌ر بنه‌مای ئپۆرتۆنیزم و بیۆرۆکراتیزم دامه‌زراوه)
تۆنی کلیف ئه‌و ئایدیای درووست کرد که یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیه، هه‌تا هه‌نووکه‌ش بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری به حیکمهتیستهکانیشهوه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایدیایه‌ی کلیفایتهکاندا که سۆڤیه‌تی جاران و تێکرای ده‌وڵه‌ته به ناو سۆسیالیسته‌کان و نیوه سۆسیالیسته‌کان به سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن هاوته‌ریبن و ئارگومێنتی ئه‌وه ده‌که‌ن که سۆڤیه‌ت سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بووه به‌ڵام له ڕاستیدا سۆڤیه‌ت له هیچ ساتێك‌دا سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی نه‌بووه!
خودی لیۆن ترۆتسکی ناوزه‌ند کردنی سۆڤیه‌تی به سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی ره‌ت کردۆته‌وه و به ده‌وڵه‌تی کرێکاری تێکشکاو ناوی هێناوه که شیکاری بۆجونه‌کانی ترۆتسکیش ده‌که‌ین هۆکاری ئه‌م ناو زهندکردهش به‌دی ده‌که‌ین که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ترۆتسکی دانی به ئابوری پلاندانانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ناوه به‌ڵام هۆکاری ناوزه‌ند کردنیشی به سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی له لایه‌ن ئه‌و به ناو ترۆتسکیسته دۆگماتیستانه ئه‌وه‌یه که ئه‌و ناوزه‌ند کردنه شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاسان بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و ململانێی ئایدۆلۆژی و رامیاری و ئابووریه‌ی له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له سه‌رده‌می شه‌ری سارددا ده‌رکی پێده‌کرا ته‌نانه‌ت هه‌نوکه‌ش شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاسانه که خه‌ڵک و کلتووری خهڵکگهرای به ئاسانی قبووڵی ده‌کات.
به کوورتی، سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی مانای ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت کۆنترۆڵی ئابوری بازاڕ ده‌کات وه پارێزگاری له بازرگانی و موڵکداری تایبه‌تی ده‌کات په‌یوه‌ندیه‌کی هاورێیانهیه له نێوان سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ت که بازرگانی تایبه‌تی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پارێزگاری لێ ده‌کرێت له پێناوی تاکی خاوه‌ن سه‌رمایه ئه‌مه ئه‌وه نه‌بوو که له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت رویان ده‌دا. سیسته‌می ئابووری یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران هه‌رگیز سه‌رمایه‌دای ده‌وڵه‌تی نه‌بووه چوونکه به‌ر له هه‌مووشتێک هیچ فۆرمێکی بازرگانی تایبه‌تی له سۆڤیه‌ت بوونی نه‌بووه تا ده‌وڵه‌ت پشتگیری لێبکات به هیچ شێوه‌یه‌کیش کارگه‌کان که بنکه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگا بوون وه نه‌خۆشخانه‌کان و سیسته‌می په‌روه‌رده و فێرکردنیش به ده‌ستی بازرگان و کۆنتراکتی تایبه‌تی به‌ڕێوه نه‌چوون!
سیسته‌می ئابووری سۆڤیه‌ت ئابووری پلاندان بوو که مانای وایه ئابووری کۆنترۆل ده‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت به‌ڵام له خزمه‌تی پێویستی کۆمه‌ڵدایه له‌جیاتی تاک وه پارێزگاری له سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی ناکات چوون سه‌مایه‌داری تاکه‌کان که کۆنترڵی بازاڕ بکه‌ن له ڕێگای بازرگانییه تایبه‌تیه‌کانیانه‌وه بوونی نه‌بووه ئه‌وه‌ی له سۆڤیه‌ت رووی ده‌دا ئابووری پلاندان بوو به بێ دیموکراتی کرێکاران به بێ پێچ‌و و په‌نا تێکڕای خه‌ڵکی سۆڤیه‌ت که‌ڵکیان له‌م ئابووریه وه‌رده‌گرت ئه‌و ئابوورییه‌ی که دامه‌زرێنه‌ری سیسته‌می خوێندن به بێبه‌رامبه‌ر و تهندروورستی و خانووبه‌ره و کار و هتد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بوونی نه‌بوو کۆنترۆڵکردنی دیموکراتیانه‌ی ئه‌و ئابووریه بوو له‌لایه‌ن چینی کرێکارانی سۆڤیه‌ت به پێچه‌وانه‌وه‌ی کۆنترۆڵکردنی دیموکراتیانه‌وه ئابووری سۆڤیه‌ت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ستالینیستی بیۆرۆکراتیکهوه کۆنترۆل کرابوو.
ئێستاکه وڵاتی کوبا تاکه ووڵاته له جیهاندا که بازاڕی به سیسته‌می ئابووری پلاندانان به‌رێوه ده‌چێت به بێ دیوکراتی کرێکاران، له کوبادا هیچ بازرگانیه‌کی تایبه‌تی بوونی نیه مووڵکداری تایبه‌تیش بوونی هه‌ر نییه ئه‌مه ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که سه‌رمایه‌داری تایبه‌ت که کۆنترۆڵی بازاڕ بکات له‌و وڵاته بوونی نیه که سه‌رمایه‌داری تایبه‌تی و موڵکداری تایبه‌تیش بوونی نه‌بوو ئیدی ده‌وڵه‌ت چی بپارێزێت؟ ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیه؟ چۆن؟
سیسته‌مه سه‌رکه‌وتووه‌کانی خوێندن و ته‌ندرووستی و خانووبه‌ره له کوبا که سهرکهووتوترین سیسته‌من له سه‌ر ئاستی جیهان و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسان و به‌رێوه‌به‌ران و نوێنه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریشه‌وه دانی پێدا ده‌نرێت تێکرا به‌رهه‌می سیسته‌می ئابووریه‌که‌یه‌تی به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌ستکه‌وته مرۆییه گرنگانه وه‌لاخران له‌لایه‌ن کلیفایته ئۆپۆرتونیست و حیکمه‌تیسته دۆگماتیستهکانهوه. ناویانده‌برد و ئێستاش ناوی به سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی ده‌هێنن به پێی شرۆڤه‌کردنه هه‌لپه‌رستیه پڕ له هه‌ڵه‌کانی تۆنی کلیف و بزووتنه‌وه‌که‌ی و مه‌نسوور حیکمه‌ت و بزووتنه‌وه‌که‌ی.
حیکمه‌تیزم به‌رهه‌می دۆگماتیزمه
پاش مردنی مه‌نسوور حیکمه‌ت له ساڵی 2002 جه‌نگی تیۆری له ناو ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ردوو رێکخراوی هه‌ردوو ووڵاته‌که ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ندێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تێروانین و شرۆڤهکردنهکای مه‌نسوور حیکمه‌ت وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نوێ پێناسه بکه‌ن وبناسێنن به ناوی مارکسیزمی راست یاخود مارکسیزمی دنیای ئه‌مرۆ ! وه هه‌ندێکیان دژ به‌و ئایدیایه.
به روونی داهێنانی حیکمه‌تیزم له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی دۆگماتیستی ئه‌و رێکخراوه‌وه بوو که حاڵه‌تێکی دوبارهکهرهوهی ستالینیستیه که له تێکرای گشت پارته ستالینیست و رژێمه ستالینیستیهکانی جیهاندا رووی داوه له دوای مردن و نه‌مانی سه‌رکرده‌کانیان هه‌مان حاڵه‌تیش له ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه روویدا جیاوازیه‌کان بزووتنهوهکایان شه‌ق کرد که مه‌نسوور حیکمه‌ت درووستی کرد و سه‌رکردایه‌تی کردبوو تا مرد ئه‌م جیاوازی تیۆریانه له دۆگماتیزم و تینوێتی بۆ ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆی ناو پارته‌که هیچی تر نه‌بوو چوونکه تا هه‌نووکه‌ش هێڵی رامیاری ئه‌و پارتانه و جیاوازیه‌کانیان تهلخهو روون نیه له کاتێکیشدا شیکاری بڵاوکراوه و ئایدۆلۆژیای هه‌ردوولا ده‌که‌ین راسته‌وخۆ ئه‌و راستیه به‌دی ده‌که‌ین که هه‌ردوو لایان رووی یه‌ک دراون.
دروستکردنی حیکمه‌تیزم یه‌کێکه له‌و فاکته‌رانه‌ی که کارلێکی خسته سه‌ر چه‌پ به گشتی وه بێهێزکردنی له ناوچه‌که‌دا به‌هۆی بیری دۆگماتیستی خهڵکگهرای هه‌لپه‌رستی بیۆرۆکراسی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دوو پارته ستالینیسته وه ئه‌و بێهێزیه‌ی چه‌پ به گشتی روون و ئاشکرایه له ناوچه‌که‌دا به نه‌بوونی پشتگیری له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ بیر‌و باوه‌ڕی سۆشیالیستی و رێگاچاره سۆشیالیستیه‌کان بۆ کێشه رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی جیاوازیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که له‌و ناوچانه‌دا به‌رجه‌سته ده‌کرێن که جێگای سه‌رسورمانه سۆشیالیزم تاکه ئه‌ڵته‌رناتیڤی نا یه‌کسانی و جیاوازییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه که‌چی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئ‌وان بوونیان هه‌یه ئه‌م ئایدیایه زۆر ناخۆشه‌ویسته.
هه‌روه‌ها حیکمه‌تیزم پۆرتره‌یتی خودی مه‌نسوور حیکمه‌ت ده‌کات وه‌ک پاڵه‌وانێکی مێتافیزیکی نه‌ک خه‌باتگێر و شرۆڤهکهرێکی مارکسیست، من دڵنیام گه‌ر ئه‌مرۆ مه‌نسوور حیکمه‌ت له ژیاندا بمایه رایده‌گه‌یاند و هاواری ده‌کرد (من حیکمه‌تیست نیم) هه‌ر وه‌ک چۆن کارل مارکس رایگه‌یاند (تاکه شتێک که ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که من مارکسیست نیم) له کاتێکدا هه‌ندێک له لیبراڵیسته ترادیشناڵه فه‌رنسیه‌کان و به‌شێک له بۆرژوازی فه‌رنسی خۆیان به مارسکیست پێناسه ده‌کرد و ده‌ناساند.
تێبینی و سه‌رچاوه‌کان
1. شۆڕشی به‌رده‌وام نووسینی لیۆن ترۆتسکی
2. نامیلکه‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت کێ بوو ، نووسینی حه‌مید ته‌قوای وه‌رگێرانی بۆ کوردی سالار ڕه‌شید
3. نامیلکه‌ی میلله‌ت و ناسیۆنالیزم، نووسینی مه‌نسوور حیکمه‌ت، په‌یره‌وی ناوخۆی حیزبی کۆمۆنیستی عێراق
4. نووسینه‌کانی مه‌نسوور حیکمه‌ت ساڵی 1979 www.m-hekmat.com
5. کۆکراوه‌ی نوسینه‌کانی لینین ، 1919 به‌رگی 29.