
لێبووردن
لێبووردن
حسێن ئه‌حمه‌د
ئه‌گه‌ر ته‌کنه‌لۆژیا بۆ میلله‌تان فه‌کته‌ری لێک تێگه‌شتن و ئاڵ‌و گۆڕی زیانیاری و ئاشکرا بونی توانا ئه‌قڵی و مه‌عریفیه‌کان بێت ، ئه‌وه به داخه‌وه بۆ ئێمه‌ی کورد جێگای لێک تێنه گه‌شتن و کوێر بونه‌وه‌ی توانا ئهقڵانیهکانمان و په‌ک خستنی ده‌نگ و هێزه‌کانی مه‌عریفه‌یه ،به‌هه‌مان شێوه تۆڕه‌کانی نێت له لایه‌ن هه‌ندێک خه‌ڵکی نه‌خۆشه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر نا ڕه‌وا به‌کار ده هێنرێت بۆ ناو زڕاندن و ناشرین کردنی خه‌ڵکانێکی خاوه‌ن به‌هره و دڵسۆز. هاک کردنی ئیمه‌یڵ و سیته‌کان، تازه‌ترین مۆدێلی ئه‌و نه‌وه نه‌خۆشه‌یه، که له‌بێ به‌هره‌یی و ده‌ست کورتی ئه‌خلاقی و ڕۆشنبیریدا په‌نای بۆده‌به‌ن، به‌داخه‌وه منیش یه‌کێک بووم له‌نیشانه‌کانی ئه‌و نه‌وه به‌د ڕه‌وشته‌ی که ئه‌رکی هاک کردنی نوسه‌رانیان گرتۆته ئه‌ستۆ. له‌و ڕۆژانه‌ی
shaweki-tr@hotmail.com پێشودائیمێڵی
منیان هاک کرد ، که له ڕێگایه‌وه بابه‌ت و به‌رهه‌ماکانی خۆمم بۆ ماڵپه‌ره کوردیه‌کان ده‌نارد ، به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ئیمایله‌که‌م هاک ده‌کرێت له ڕێگای ئیمایله‌که‌ی منه‌وه جنێو و هه‌ڕه‌شه‌و تۆمه‌تی زۆر ناڕه‌وا بۆ زۆرێک له نوسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌نێرن ، من لێره‌وه به ناوی خۆمه‌وه به هه‌موو توانام داوای لێبوردن و به‌خشین له وبراو خوشکه نوسه‌رانه ده‌که‌م و هیوادارم به گه‌وره‌ی خۆیان من ببه‌خشن و په‌یمانیان ئه‌ده‌مێ پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی هاک کردنم نیقاب له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه نه‌خۆشه لا ئه‌ده‌م و بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایان ده‌که‌م تا بناسرێن و چیتر برایان و خوشکانی نوسه‌ر نه‌بنه زه‌ره‌ر مه‌ندی ئه‌م مۆدێله قێزه‌ون و ناشرینه‌ی هاک کردن ، هه‌ر لێره‌وه داوا له‌و خوشک و برایانه ده‌که‌م که ئه‌م ئیمایله‌ی منیان لایه ، چیتر هه‌ر نوسین و ئیمایلێکیان پێگه‌شت من لێی به‌ر پرسیار نیم و داواکارم لێیان ئه‌م ئیمایله لای خۆیانه‌وه بلۆک بکه‌ن .
هیوادارم هه‌میشه سه‌رکه‌وت و سه‌ر فراز بن .