Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
دیاردەى مەى خواردنەوە لەسەر شۆستەكان

دیاردەى مەى خواردنەوە لەسەر شۆستەكان

Closed
by September 4, 2008 گشتی

 دیاردەى مەى خواردنەوە لەسەر شۆستەكان
 ئەنوەر  س . مەسیفى

 لەوڵاتى ئێمە زۆر شت دەكرێت بەناوى دیموكراتیەت و ئازادى تاك و شارستانیەت كە بەداخەوە ئاسمان و رێسمان لێك دورن یەكێك لەم دیاردانەى دەمەوێ لەسەرى بدوێم دیاردەى خواردنەوەى مەیە لەسەر شۆستەكان و لەكاتى لێخورینى ئۆتۆمبێل كە بەداخەوە لاى هەندىَكەس بۆتە دیاردەیەكى زۆر ئاسایى لەوانەیە ئەگەر یەكێك لێیان بپرسێت یان پێیان بڵێ ئەمە دیاردەیەكى ناشیرینە زۆر جار گوێمان لەو جۆرە وەڵامانە دەبێت كە دەلێن ئەى دیموكراتیەت و كۆمەڵگاى مەدەنى ماناى چییە !!!!! وادەزانن دیموكراتیەت و پێشكەوتن و ئازادى تاك ماناى بەرەڵایى و پێشێلكردنى یاسایە .
 لەهەموو وڵاتانى جیهان مەى دەخورێتەوە بەڵام باوەڕناكەم لەهیچ جێگایەكى گۆى ئەم زەمینە بەم شێوەیە ناشیرین و دوور لەهەمو داب و نەریتێك بێت وەك لەوڵاتى ئێمە دەیكەن ئەمە جگە لەهات و هاوركردن و پیس كردنى ژینگە دواى خواردنەوەو شكاندنى شوشەكان و كورسیە چیمەنتۆكان و شكاندنى دارەكان بەسەر خۆشى بەئۆتۆمبێل دەگەرێتەوە ماڵەوە كە لەوانەیە زۆر جار كارەساتى هاتو چۆى گەورەى لێبكەوێتەو ببێتە هۆى گیان لەدەستدانى چەندین هاوڵاتى بێتاوان , لەزۆربەى هەرە زۆرى وڵاتانى رۆژئاواش مەى خواردنەوە لەسەر شەقام و ناو بازارەكان قەدەغەیە تەنها لەشوێنە تایبەتیەكان نەبێت وەك گازینۆو بارو ….. هتد .
 لەشوێنەكانى تر وەك وتمان قەدەغەیەو ئەوەى سەرپێچى بكات بەپێى یاسا سزا دەدرێت خۆ ئەگەر كەسێكیش بەسەر خۆشى شوفێرى بكات ئەوا توشى سزاى توند دەبێتەوە .
 من دژى ئەوە نیم خەڵك مەى دەخواتەوە یان نا ئەوە خۆیان بەرپرسیارن لەسەر خۆیان خۆشیان ئازادن بەڵكو دژى ئەوەم بەم شێوەیە ناشارستانیەتە بخورێتەوە خۆ لەوڵاتى ئێمەش شوێنى تایبەت هەن بۆ مەى خواردنەوە وەك هوتێل و گازینۆو بارەكان كەوا هەندێكیان زۆر بەرێك و پێكى رێكخراون و بەپێى یاسا كاردەكەن خۆ ئەگەر هەندىَ كەسیش لەدەرەوەش بخۆنەو وەك شێوەى سەیرانكردن زۆر بەرێك و پێكى لەدوورى خەڵك بۆخۆیان لەپەناگەیەك دادەنیشن بێئەوەى دەورو بەرەكەیان هەراسان بكەن دەخۆنەوەو كاتى تەواو بوونیش پاش ماوەكەیان لەگەڵ خۆیان فرىَ دەدەنە شوێنێك بۆ فرێدانى پاشماوەكان .
 جارە من لێرە پێشنیار دەكەم لاى ئێمەش وەكو هەموو دونیا مەى خواردنەوە لەشوێنە گشتیەكان و لەكاتى لێخورینى ئۆتۆمبێل قەدەغە بكرێت و ئەوەى سەرپێچى بكات سزاى توند بدرێت و هەولیش بدرێت لەرێگاى دەزگاكانى راگەیاندن خەلك زیاتر هۆشیار بكەنەوە لەمەترسشى لەكاتى لێخورینى ئۆتۆمبێل بەسەرخۆشى بۆسەر گیانى خۆیان و هاوڵاتیان.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.