دووباره بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی سارد یان گه‌رادانانی سیسته‌مێکی نوێی جیهانی
دووباره بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی سارد یان گه‌رادانانی سیسته‌مێکی نوێی جیهانی
مه‌هدی کاوانی
دوا کاته‌کانی هه‌ره‌س هێنانی سیسته‌می به‌ناو سوسیالیستی که‌مپی سۆڤیه‌ت و باڵاده‌ست بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به تاکڕه‌وی ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، هه‌ل و مه‌رجێکی نوێی جیهانی هێنایه پیشه‌وه. هه‌ر ته‌نیا نه‌یارانی سوسیالیستی نه‌بوون که بانگێشه‌ی قهبرلێدانی سوسیالیستیان ڕاده‌گه‌یاند، به‌لکو له نێوان خودی هه‌وادارانی سوسیالیستیش به سنورێکی زۆر فراوانه‌وه ، هه‌مان بانگێشه‌ی قهبرلێدانی ئه‌و سیسته‌مه‌یان لی ده‌داو خه‌ریک بوو واقیعێک به سه‌ر کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی دابێت که قه‌وانه کۆنه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بانگێشهکانیان به‌سه‌رمان دووباره بێته‌وه به‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی له کامپی سۆڤیه‌ت ڕوویدا مانای نابووتبوونی سوسیالیستی و پیرۆزی سه‌رمایه‌داریه و به دواقۆناغه‌کانی مرۆڤایه‌تیان ده‌ناساند به‌وه‌ی که مرۆڤ له ڕێگای سیسته‌مگه‌لێکی وه‌هادا ، شاد ده‌بێت به هه‌موو خۆشیه‌کانی و ئه‌وه‌ی پێشتر ڕێگر بووه، ئه‌و سیسته‌مه به‌ناو سوسیالیستیه بووه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ش له ناو چووه‌و ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه.
ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی و ڕۆژئاوا به‌گشتی هه‌ر له سه‌ره‌تای کاکله دانانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌ناو سوسیالیستی هه‌ر هه‌موو بانگێشهکانیان بۆ ئه‌وه بوو ئیتر به دوایه‌وه مرۆڤ له سایه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری شاد ده‌بێت به هه‌موو خۆشیه‌کان. ناویشیان له‌و هه‌ل و مه‌رجه نوێیه نابوو گۆڕانی سیسته‌می تاک ده‌سه‌ڵاتی بۆ فره‌یی و دیموکراتی و ژیانی هه‌لبژاردنی دیموکراتیانه‌و پهڕلهمانتاریزم.
بینیشمان ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌رجه‌سته بوو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یۆگسلاڤیاو چیکسلۆڤاکیاو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پیشوو بۆ چه‌نده‌ها وڵاتانی سه‌ر به‌خۆ، شه‌ڕی ئه‌فگانستان و عێڕاق و به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کانیان به سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته و تێكڕای ناوچه‌که‌و درێژ بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کان بۆ ئێران و سوریا‌و پاکستان و زۆر شوێنی تری جیهان . پڕۆسیسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یۆگسلاڤیاو تێپه‌ڕاندنی شه‌ڕی ناتۆ به تهمریری به ناو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، وه‌ها ئه‌و وڵاته‌ی تووشی داڕمان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و دروست کردنی ڕقه‌به‌ری نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی و مه‌زهه‌بی کرد ، مه‌گه‌ر به 50 ساڵی تریش بار‌و دۆخه‌که‌یان ئاسایی بێته‌وه. بۆ عیڕاق و ئه‌فگانستانیش به دیوی تر ڕووبه‌ڕوی هه‌مان کاره‌سات بوونه‌ته‌وه . ئه‌و پرسیاره یان چه‌ند پرسیاره‌ی که پێویسته یان ده‌بێ بکرێ ئه‌وه‌یه ئایا له چ سوچێکی ئه‌و جیهانه له ماوه‌ی نزیکه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌ی که به‌سه‌ر داڕمانی به‌ناو سوسیالیستیه‌وه هاتووهبه چ خێر‌و بیرێکه‌وه شاد بووینه وه‌ک که ئه‌و سیسته‌مه پێشتر بانگێشه‌ی بۆ ده‌کرد. که‌م که‌س هه‌نه دان به‌وه نه‌نێن که ئه‌و سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه نه‌ی توانیوه ئه‌و خێر‌و بێرانه بۆ کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی بێنێته پێشه‌وه ، به‌لکو له سایه‌ی تاکڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر جیهانیان به‌ره‌و مه‌ترسی کاره‌ساتی شه‌ڕو ڕوودانی جه‌نگی نه‌وه‌وی بردووه . نموونه‌ی ئیران و کۆریای باکوور‌و باری ناڵه‌باری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌و ڕووداوه نوێیانه‌ی ناوچه‌ی قۆقاز باشترین به‌لگه‌نه بۆ نائارامی جیهان و دروست بوونی مه‌ترسی تر به دوایه‌وه.
زیاد له‌وه‌ش زیاد بوونی دانیشتوانی جیهان به فراوانی و بێ ڕێگه له پێش گرتن وه‌ک کۆماری چین ئاسا، زیاد بوونی هه‌ژاری له سه‌ر ئاستی جیهان به فراوانی، جیاوازی ده‌سکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی که چه‌ند وڵاتێکی دیاری کراو ، ده‌ستیان به سه‌ر به‌شی هه‌ره‌زۆری خێر‌و بێری جیهان داگرتووه‌و له ناویاندا توێژێکی هه‌ره که ، ده‌توانم بڵێم جگه له‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی مادی شێر به‌ریان ده‌که‌وێ له ڕێگاشیانهوه به ناوی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموکراتی و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و بازاڕی ئازاد …. کۆنتڕۆڵی به‌شێکی ههرهفراوانی جیهانیان بێ ویستی مرۆڤه‌کانیانه‌وه کردووه. دیسان پیسبوونی ژینگه ، مه‌ترسی ڕوودانی شه‌ڕی نکۆلیاری و زیاتر برسی بوونی خه‌لک ،ئه‌وه‌نده‌ی تر تاو بۆ کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی دێنێ. ئێستاکه‌ش به حوکمی ئه‌وه‌ی ئه‌و تاکڕه‌ویه ئه‌مه‌ریکیه و بانگێشه‌کانی نه‌ک ڕۆژبه‌رۆژ کورت ده‌هێنێ ، به‌لکو خه‌ریکه کامپی تریش له دژیان دروست ده‌بێت . دیاره سه‌رهه‌ڵدانی کۆماری چین وه‌ک وڵاتێکی هه‌ره په‌ره‌سه‌ندو، هه‌ستانه‌وه‌ی ڕوسیا‌و هه‌وڵدانیان بۆ تیمارکردنه برینه کۆنه‌کانیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌یبه‌تی پێشویان ، به‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌وروپاو وه‌ک کامپێکی تا زۆر ڕاده سه‌ربه‌خۆ و هه‌وڵه‌کانیان له مه‌ڕ فراوان بوونیان که تیکڕای ئه‌وروپا جیا له ڕووسیا به‌خۆوه بگرن ، گه‌شه کردنی ئابووری هیندستان . ئه‌مانه‌و زۆرانیکی تر زۆر له نیشانه‌کانی خۆیان ده‌پێکن که خه‌ریکه سه‌رده‌می تاک قوتبیش خۆی پێ ڕانه‌گیرێ له به‌رده‌م گۆڕانکاریه مرۆڤایه‌تیه‌کان به لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگهتیڤهکانیشیانهوه . زۆرانێ هه‌نه ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌و دوایه‌ی قۆقاز، بۆ ئه‌وه ده‌به‌نه‌وه که شه‌ڕی ساردی دووبلۆکی پێشتر به ڕه‌نگی تر‌و پۆشته‌ی سه‌رده‌م خۆیان نوی ده‌که‌نه‌وه. ڕه‌نگه هه‌ندی له‌و دوو ڕێزبه‌ندیه نوێیه‌ی دوا به دوای شه‌ڕی قۆقاز هه‌ندێ زه‌مینه‌ی به‌ره‌و به‌رقه‌ڕار بوونی هێنابێته پیشه‌وه وه‌ک چۆن ده‌بینین ئه‌وروپا بیه‌وێ زیاتر خۆی به‌لای ئه‌مه‌ریکا دابشهکینێتهوهو چین و زۆر له وڵاتانی جیابووه‌وه له سۆڤیه‌ت پیشو و ئێران و هه‌ندێکی تریش له گه‌ڵیان زیاتر بیانه‌وێ خۆیان به‌لای ڕووسیا دا بشکێننه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و ڕوداوه نوییانهو به‌دواوه هاتنی هه‌ندێکی تر‌و ئه‌و جۆره ڕێزبه‌ندیه دروست بوونه‌ی ئاماژه‌ی سه‌ره‌وه ، به مه‌زنده‌ی خۆم نابنه هۆی دروست بوونی دوو قوتبی ڕوسی و ئه‌مه‌ریکی وه‌ک جاری جاران . وه‌ختی خۆی به ناوی شه‌ڕی ئایدۆلۆجی و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌نیزم و نه‌هیشتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ، له ڕیگایانه‌وه ڕێزبه‌ندی له نێوان ته‌واوی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له دژی سۆڤیه‌تی پێشوو دروست بوو و به هۆی هه‌مان شه‌ڕی ئایدۆلیجیشهوه توانرا تا زۆر ڕاده متمانه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری جیهانی ئیسلامی به لای خۆیان دا ڕاکیشن ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که ئایدۆلۆجیای سوسیالیستی له سه‌ر ئاستی جیهانی چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی جیاواز‌و دژ به یه‌کی له بابه‌ت ڕوسیا‌و چین و ئی تریشی تێ که‌وتبوو. ههلبهته باڵاده‌ستی ئابووری مه‌ده‌نی ڕۆژئاواش هۆکارێکی تری پۆزه‌تیڤی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بوون .
به‌ڵام ئێستاکه تا زۆر ڕاده خه‌ریکه دیارده‌کان خۆیان پێچه‌وانه ده‌که‌نه‌وه.دژایه‌تی کردنی شه‌ڕی ئایده‌لۆژی دژی ڕووسیا به سه‌رچووه، مه‌ترسی ئایده‌لۆژیای دژه ئاینی سۆڤیه‌تی پێشوو ئێستاکه له زۆر ڕووه‌وه به دوی ئه‌مه‌ریکا خۆی پێچه‌وانه کردۆته‌وه. ئه‌وروپای ئێستا وه‌ک جاری جاران پێویستی به ئه‌مه‌ریکا نیه به پێچه‌وانه‌وه له به‌ر نه‌وت و گازی سروشتی ، زیاتر پێویشتیان به ڕووسه‌کانه، دژایه‌تی نێوان ڕووس و چینیه‌کان به هۆی ئایدهلۆژیهوه نه‌ماوه‌و به هاوکاری کردنی یه‌کتر گۆڕدراوه‌ته‌وه . ئه‌مانه‌و زۆرانێکی تر زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی باکگڕاوندی کۆنی تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌و پرسیاره‌ی که ونه‌و وه‌ڵامی ڕاست و دروستی نه له سه‌رده‌می پێش شه‌ڕی سارد و به دوایه‌وه وه نه له‌و سه‌رده‌مه‌ی تاکجه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریکی به هه‌موو پڕۆپاگه‌نده‌و بانگێشهکانانیان ، وه‌ڵامی پرسیاره‌که له شویێن خۆی قه‌تیس ماوه‌و له سه‌رگۆڕه‌پانی واقیعی چ جۆره به‌رجه‌سته‌یه‌کی ئه‌و تۆ له کایه‌یان نه‌هاتۆته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا هیچ پێشڤه‌چوون له سه‌رمافی شادبوونی نه‌ته‌وه‌کان بۆ ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی هاتۆته پێشه‌وه؟ ئایا جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و نزیک بوونه‌وه‌یان له ده‌سکه‌وته مادیه‌کان ، هه‌مدیسان، هیچ پێشڤه‌چوونی به خۆوه بینیوه؟ ئایا جیهان به تێکڕاو وڵاته پهرهسهندوهکانیش له گه‌ڵیان ، فعله‌ن وڵاتی دیموکراتین و ته‌عبیر له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ده‌به‌ن؟ ئه‌مانه‌و زۆرانێکی تر پرسیار گه‌ڵی ئێستا‌و پێشتر بوون و وه‌ڵامی ڕاست و دروستیان ونه. وڵاته عه‌ره‌به‌کان که به‌شی هه‌ره زۆریان له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد به تایبه‌تی ده‌وله‌ته نه‌وتیه‌کان به ناوی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئایدۆلۆژی خۆیان دابووه پاڵ ئه‌مه‌ریکا. ئێستسا ئه‌و وڵاتانه به مه‌زنده‌ی خۆم به حکومه‌ت و جه‌ماوه‌رو هه‌تا بیر‌و باوه‌ڕه توندڕه‌ویه ئیسلامیه‌کانیش زیاتر خوازیاری هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسین زۆری هۆکاره‌که‌ش ده‌یانه‌وێ تاکڕه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکی کۆتایی پێ بێت . ئه‌وروپاش ئه‌گه‌ر چی به فه‌ڕمی زیاتر خۆیان به ئه‌مه‌ریکا به‌ستۆته‌وه به‌ڵام ئه‌و شل و پهیتهیان و دوور له خواستی ئه‌مه‌ریکی له مه‌ڕ شه‌ڕی به‌و دوایه‌ی قۆقاز بۆ ئه‌وانیش ده‌کرێ بگوترێ حه‌ز به تاکڕه‌وی ئه‌مه‌ریکی به سه‌ر جیهاندا نه‌که‌ن. حاله‌تی وه‌ها به مه‌زنده‌ی خۆم وه‌ها ده‌که‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر ڕووسه‌کان هه‌ستنه‌وه‌و هه‌ندێ له هه‌یمه‌نه‌ی پێشتریان پێ بگێڕدرێته‌وه‌و بشتوانن هه‌ندێ له ئیمتدادی ئه‌مه‌ریکی بۆ ناوچه‌ی کامپی سۆڤیه‌تی پێش‌و که‌م که‌نه‌وه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا گرژی له نێوان ڕووووسهکان و ئه‌وروپا دروست نه‌بێت ، له ڕێگایانه‌وه زه‌مینه‌ی سێ قوتبی دروست ببێ که قوتبێکیان ئه‌مه‌ریکا بێت و ئه‌وی تر روسیا‌و چین و ئه‌وانه‌ی له فه‌له‌کیان ده‌سوڕێنه‌وه وه‌ک هیندستان و ئێران و هه‌ندێ له وڵاته سه‌ربه‌خۆکانی کامپی سۆڤیه‌تی پێشوو،زۆرانێکیش له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی وئه‌مه‌ریکای لاتینی. بۆ ئه‌وروپاش وێڕای کۆنتڕۆڵی ئه‌مه‌ریکی به‌ڵام ئه‌وان هه‌ولی خۆ خڕکردنه‌وه‌و فراوان بوون ده‌ده‌ن و له ناو ئهجنداشیان دایه که هه‌موو کێشوه‌ری ئه‌وروپا جگه له ڕووسیا وه‌ک یه‌ک ده‌وڵه‌ت لێ بکه‌ن، به هه‌ستانه‌وه‌ی ڕووسی له‌وانه‌یه زیاتریشیان بۆ بچێته سه‌ر . بۆ یابانیش به مه‌زنده‌ی خۆم بێلایه‌نی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن وله‌وانه‌یه بشیانه‌وێ ئه‌و جێگیر بوونه‌ی پێشویان و خۆتێههلنهقورتانیان له کێشه جیهانیهکان هه‌روا بهێڵنه‌وه. له‌وانه‌شه چه‌ندی سیسته‌می فرهقوتبی له جیهان خۆی قیت کاته‌وه به تایبه‌تی له‌و هه‌ل و مه‌رجه نا عهدالیه کۆمه‌ڵایه‌تیه ، زیاتر له قازانجی وڵاته هه‌ژاره‌کانه که بتوانن هه‌ندێ نه‌فه‌س بخۆنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر ناچار نه‌بن قبوڵی مه‌رجه‌کانی ده‌وڵه‌تی باڵاده‌ست قبوڵ بکه‌ن.
مه‌هدی کاوانی/04/09/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk