بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان و رادیۆکان
بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن ، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان و رادیۆکان
چاره‌نوسی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخی سلێمانی له نێوان داروخان و دروستکردندا!
بۆردی مۆزه‌خانه ی هونه‌ری هاوچه‌رخ له سلێمانی به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و روناکبیران، کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسی له به‌رده‌م ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا ده‌کات که به‌ر له ته‌واوبونی کاشیه‌کانی ده‌که‌وێته خواره‌وه. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه:
چیرۆکی مۆزه‌خانه‌که؟
پرۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ بۆ ته‌واو نابێت ؟
کێ به‌رپرسه؟ حکومه‌ت یا (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری )؟ یا به‌ڵینده‌ر؟
کێ خاوه‌نیه‌تی ؟
چاره‌سه‌ره‌کان؟
دارشتنی پرۆگرامی 2 ساڵی ئه‌م مۆزخانه‌یه ستراتیژ و ستایڵی كاركردنی به شێوه‌یه‌كی زانستی ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌مین مۆزه‌خانه‌ی هاوچه‌رخی كورد و ببێته ئه‌ندام له رێكخراوی مۆزه‌خانه‌كانی جیهان كه له‌لایه‌ن یونسكۆوه دان پییا نراون و ئه‌م چیرۆكه‌ش كه نزیكه‌ی 7 ساڵی خایاندووه به هه‌وڵی بۆردی مۆزه‌خانه به‌رێوه‌چوه كه هه‌مویان خۆبه‌خشانه له هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌م خه‌ونه‌ن كه‌وا بێته دی.
بیرۆكه‌ی پرۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری هاوچه‌رخ له سلێمانی و دروستکردنی ،خه‌ونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد و فه‌رنسیه. پاش هه‌وڵێكی زۆری رێكخراوی باڵنده باران (كه رێكخراوێكی هونه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌ییه ) ژماره‌یه‌ك تابلۆی جیهانی هونه‌رمه‌ندانی فه‌ره‌نساو وڵاتانی تری بۆ كۆكرایه‌وه پاشان شاره‌وانی سلێمانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی بۆ دابین كرد و وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خرایه کاری جێبه‌جێكردنه‌وه ، پشتیوانی دارایی لێ كرا بۆ دروست كردنی ته‌لاری موزه‌خانه‌كه . بۆئه‌ومه‌به‌سته ساڵی 2005 پرۆژه‌كه ده‌ستیپێكرا و بڕیاربوو ساڵی 2006 ته‌واو بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ كاركردن له‌و پرۆژه‌یه‌دا درێژه‌ی كێشاوه ئاسۆی ته‌واو بونی نا دیاره ، لێره‌دا خوازیارین له به‌رێزتان رۆَلێكی كارا ببینن له به‌دواچونی ئه‌م كێشه‌یه‌و و دۆزینه‌وی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كه‌م و كورتیه‌كان و ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه گرنگه له كاتێكی نزیكدا.
شوێن: به‌رده‌م مۆزه‌خانه- له‌سه‌ر شه‌قامی پارکی ئازادی ته‌نیشت یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
کات: سه‌عات 5:00 عه‌سر رۆژی دوشه‌مه 8/9/2008
په‌یوه‌ندی: rebwarsaed@hotmail.com
aramsaed@yahoo.com
ته‌له‌فون: 07701539043 (رێبوار سه‌عید)