پێنچ هه‌زار پۆستکاری ناره‌زایی ده‌درێته سه‌فاره‌تی عێراق له به‌رلین
پێنچ هه‌زار پۆستکاری ناره‌زایی ده‌درێته سه‌فاره‌تی عێراق له به‌رلین
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
رۆژی 07.09.2008 ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له شاری مـانهایم و ناوچه‌ی ڕاین نێکار ( ئه‌ڵمانیا ) که‌بریتی بوون له ( کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای ڕێکخراوی چاک، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی ئه‌ڵمانی / مانهایم ، سه‌نته‌ری کولتووری کوردی / مانهایم . کۆمه‌ڵه‌ی چوارچرا/ هایدلبێرگ، سه‌نته‌ری کولتووری کوردی / کارلسرووه، سه‌نته‌ری ڕه‌وه‌ند/ ئه‌ڵمانیا) . له‌کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میان ، بۆ پشتگیری کردنی جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور له عێراق، بڕیاریان دا که داوای ڕوون و ئاشکرای جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور بگه‌یه‌نن به ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی عێراق له ئه‌ڵمانیا، ئه‌ویش به رێگای ناردنی 5000 پۆستکارت که ناونیشانی باڵوێزخانه‌ی عێراق له به‌رلینی له سه‌ره. جێگای ئاماژه‌یه ، ئه‌م کاره وه‌کوو هه‌وڵێکه ، له‌دژی ئه‌وسیاسه‌ته نادۆستانه‌ی حکومه‌تی مالکی ،که له‌دژی گه‌لی کورد ده‌یکات. له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵێکی بچووکی ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه ، بۆ پشتگیری کردنی گه‌له‌که‌مان . جێگای ئاماژه‌یه پێش مانگێکیش هه‌مان ڕێکخراو به‌یانێکی ناره‌زاییان له‌دژی حکومه‌تی مالکی بڵاوکرده‌وه، پاشتریش چه‌ندین ڕێکخراوی تری ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپاش ، په‌یوه‌ست بوون به‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ستده‌کرێت به‌ناردنی پۆستکارتهکان بۆ سه‌فاره‌تی عێراق له به‌رلین . هه‌وڵ ده‌ده‌رێت له‌چه‌ندین شار‌و شارۆچکه‌کانی ئه‌ڵمانیاوه ، پۆستکارتهکان بنێردرێت.