سه‌دان کێشه‌و یه‌ک چاره‌سه‌ر…هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
سه‌دان کێشه‌و یه‌ک چاره‌سه‌ر
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
زه‌قبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان ( ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ) و ( ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ) ڕۆژ به ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه ، ( ماده‌ی 140 ، یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ، جه‌له‌ولا ، خانه‌قین ، قه‌ره‌ته‌په ، ده‌ستوور ، بودجه ، ئاڵا ، پێشمه‌رگه ، نه‌وت و گرێبه‌سته‌کان ، سنوور ، هتد ( یه‌کێتی و پارتی ) ده‌یانه‌وێت به‌ناوی شه‌ڕی ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردوستانه‌وه ئه‌م قه‌یران و بنبه‌سته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی خۆیان و هاوپه‌یمانه‌کانیان تێیکه‌وتوون له ( به‌غدا ) بیشارنه‌وه ، هه‌لومه‌رجی سیاسی عێراق و هاوپه‌یمانی و ده‌ستوور و فیدراڵیهتهکهیان که له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوونی نیه وه‌ک جه‌بله‌ی چیمه‌نتۆی شڵه‌قاوی لێهاتووه‌و هه‌ر ناو به‌ناوێک له‌لایه‌که‌وه کونی تێده‌بێت ، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ( 17 ) ساڵه خه‌ریکی بهرگرتنن له‌ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردوستان بۆ کۆتایی هێنان به‌م واقیعه‌ته ،( یه‌کێتی و پارتی ) خه‌ریکی جێخستنی پرۆژه‌یه‌کن له ( عێراق )دا که بۆ خه‌ڵکی کوردوستان بێجگه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رکووت و پله دووی شتێکی‌تر نیه ، لکاندنه‌وه‌ی ( کوردوستان ) به ( عێراق ) ه‌وه سه‌لب کردنی ئیراده‌ی خه‌ڵکه بۆ کۆتایی هێنان به سته‌می میللی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ، ( ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ) ژیان و چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردوستانیان کردۆته بارمته‌ی سات و سه‌ودای خۆیان له‌گه‌ڵ ( مالیکی و هاشمی ) و هاوشێوه‌کانیان ، هه‌لومه‌رجێک ئه‌مڕۆ له ( عێراق ) دا به‌ڕیوه ده‌چێت و ( یه‌کێتی و پارتی ) به‌شێکن له‌و هه‌لومه‌رجه بۆ خه‌ڵکی کوردوستان به‌قیمه‌تی دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی سیاسی و ئایندهی ئینسانه‌کان و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی هه‌ر ڕۆژه‌ی شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ره ، ئه‌بێت تاکه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بێت که له ( خانه‌قین ) شه‌ڕ ده‌بێت یان نا ، له‌شکره‌که‌ی ( مالکی ) وه‌ک له‌شکری ( به‌عس ) ئه‌نفال ده‌کاته‌وه یان نا ، سوپا هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو کوردوستان بگه‌ڕێت یان نا ، تاکه‌ی مه‌سافه‌ی نێوان ڕوودانی شه‌ڕ یان ڕوونه‌دانی ( 50 ) مه‌تر بێت ، ئه‌مه چ حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ئینسانهتێکه له ( عێراق ) پێکدێته‌وه و ( ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان ) گۆرانی به شان و باڵایاندا هه‌ڵده‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌ی ( یه‌کێتی و پارتی ) وه‌ک په‌پووله‌و دۆستی خه‌ڵکی کوردوستان پیشانیان ده‌دان و شاره‌و شار ده‌یانگێڕان و خه‌ڵکیان بۆ کۆده‌کردنه‌وه ( عه‌بدولعه‌زیز حه‌کیم ) وه‌ک نموونه ئێستا چۆن بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ خه‌ڵکی کوردوستان ، ( عه‌دنان موفتی ) سه‌رۆکی ( په‌رله‌مانی کوردوستان ) داوا ده‌کات له ( ئه‌مه‌ریکا ) که به مه‌رج چه‌ک بفرۆشێت به ( حکوومه‌تی عێراق ) تا نه‌توانن به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردوستان به‌کاری بهێنن ، ( دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی ) جێگیری سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی ده‌ڵێت( بڕگه‌ی 2ی ماده‌ی 23 )ی ڕێکه‌وتنه ئه‌منییه‌که خه‌ته‌رێکی زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کورد ) مه‌به‌ست ڕێکه‌وتنی ئه‌منی ( عێرا ق و ئه‌مه‌ریکا ) یه ، ( دکتۆر سه‌عدی ) ترسی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌ی ( جه‌زائیری ساڵی 1975 )ه ، باشه ئه‌مه چ واقیعه‌تێکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کوردوستان کاری پێده‌که‌ن و خه‌ڵکی پێفریوو ده‌ده‌ن ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ( ناوه‌ند ) ئه‌وه‌نده ترسناکه بۆ له‌سه‌ر سینیه‌کی زێڕین به ده‌ست و قاچی به‌سراوه‌وه خه‌ڵکی کوردوستانتان برده‌وه به‌ر ده‌ستیان ، بۆچی ڕاگه‌یاندنه‌کانتان کردبوویه مه‌یدانی خۆشباوه‌ڕی و په‌رده‌پۆش کردنی دۆزه‌خێک که بۆ خه‌ڵکی کوردوستان به‌ڕێوه‌یه ؟ ، بۆچی ته‌نها بۆ بردنی به‌شی خۆتان له سه‌روه‌ت و سامانی ( عێراق ) چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردوستان له نێو ئه‌گه‌ره‌کاندا ڕاده‌گرن ؟ ، بۆچی ئه‌تانه‌وێت به نووشتانه‌وه له‌به‌رده‌م ( سیستانی ) دا به‌خه‌ڵکی کوردوستان بڵێن کێشه‌کانتان چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟ ، ( یه‌کێتی و پارتی ) زۆر ڕێگایان به‌خه‌ڵکی کوردوستان تاقیکرده‌وه به‌ڵام هیچ یه‌کێک له ڕێگاکان نه‌یانتوانی کۆتایی به سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردوستان بهێنێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ چه‌وساندنه‌وه و پله دووی خه‌ڵکی کوردوستان سه‌ختر و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی ( یه‌کێتی و پارتی ) زیاتر بووه ، خه‌ڵکی کوردوستان بۆ کۆتایی هێنان به‌م هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌گه‌ره نادیارانه ، بۆ ڕوونه‌دانه‌وه‌ی ئه‌نفال ، کیمیاباران ، ئاواره‌بوون ، چه‌وساندنه‌وه ، پله دووی ، پێوویستی به ئیراده نواندن و بڕیاری سیاسی هه‌یه ، پێوویستی به دیاری کردنی چاره‌نووسی سیاسی کوردوستان هه‌یه ، خه‌ڵکی کوردوستان پێوویستی به جیاکردنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی خۆی هه‌یه له‌ڕیزی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه ، پێوویستی به ده‌رهێنانی چاره‌نووسی خۆیه‌تی له نێو ئه‌و هاوکێشه ئاڵۆز و نائینسانیهیهی له ( عێراق ) دا به‌ڕێوه‌یه ، خه‌ڵکی کوردوستان پێوویستیان به بڕیاری ( جیاکردنه‌وه‌ی کوردوستان ) و پێکهێنانی ده‌ووڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره مه‌زهه‌بی خۆیانه ، ئه‌مه ته‌نها ڕێگاو چاره‌سه‌ره .