
ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
فازڵ عوسمان
_1_
fadhil.uthman@hispeed.ch
ده‌سپێک :
ئیعترازێک هه‌ر به ته‌نها فدراسیۆن ئه‌نجامی بدات که‌مترین په‌نابه‌ر به‌شداری تێدا ده‌که‌ن ، له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو ئیعترازاته هاوبه‌شه‌کان زۆرترین ژماره له په‌نابه‌ران به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و هه‌موو سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌م شێوه‌یه هاتووه که‌چی فدراسیۆن به‌ناڕه‌وا ئه‌مه‌ی ته‌نها بۆخۆی پایه‌ماڵ کردووه و هه‌موو جار مافی زۆرینه‌ی خواردووه‌و هه‌ڵاتووه لهمهیدانهکهو هه‌موو نه‌به‌ردیه‌کانی بۆخۆی به تاقی ته‌نیا تۆمار و پایه‌ماڵ کردووه وبه‌م شێوه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانێک که ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی موعارزن یان ڕایه‌کی جیاوازیان هه‌یه له گه‌ڵ حزبه‌که‌ی فدراسیۆن به هه‌مان شێوه به‌شیان خوراوه ، یان به‌شیان ده‌خورێت ، فدراسیۆن خۆی گله‌یی له سه‌ره خۆی حه‌قی لایه‌نه‌کانی تری خواردووه و ده‌بێت حسابی له‌گه‌ڵدا بکرێت له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵه کوشنده‌یه که فدراسیۆنی کردووه به مه‌یدانێک بۆ خه‌باتی چینایه‌تی که له ڕاستیدا مه‌یدانێکی جه‌ماوه‌ریه ، چونکه مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی ڕووی له هه‌نده‌ران کردبێت سه‌د ده‌ر سه‌د هه‌ڵاتوو بێت له جه‌ور و سته‌می ده‌سه‌ڵات و ده‌بێت سه‌د ده‌ر سه‌د دژ به ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌گه‌ر ئێمه دروست له بنه‌ماکانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆف کهیشتبێتین که به داخه‌وه فدراسیۆن له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه کاری خۆی دانه‌ڕشتووه که‌چی داخهگرانهکه ئه‌وه‌یه لای خۆیه‌وه خۆی به تاکه ڕێکخراو داده‌نێت به‌ڵام ناتوانێت دان به‌وه‌دا بنێت که خه‌له‌لێک هه‌یه وه خهلهلهکهش ئه‌م خۆ به خاوه‌ن کردنه‌یه ئه‌گینا بۆچی په‌نابه‌ران زۆر به که‌می دێن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌کانی فدراسیۆنه‌وه که ئه‌مه خۆی بێ باوه‌ڕییه به ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێکخراوه ئه‌و ئایدۆلۆجیه‌ی ده‌یانه‌وێت بیسه‌پێنن که هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م تێکه‌ڵ کردن و ئه‌م هه‌ڵه و خروقاته ئوسولێانه به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م کاره ناڕه‌وایه‌ی که ئێستاکه وا ده‌ورانی نه‌تیجه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته نا دروستانه به سه‌ر ده‌به‌ن و کاتی ئه‌وه به سه‌ر چووه فدراسیۆن و ئه‌ندامه حزبیه‌کانی ئه‌م قسانه‌یان پێ خۆش بێت یان پێ نا خۆش بێت ، فدراسیۆن چه‌ندین ده‌وره‌یه ئه‌سپی خۆی تاوده‌دات به‌ڵام نهتیجهکهش ڕۆشنه به داخه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ وه‌زعی په‌نابه‌ر خراپتر و فدراسیۆن ته‌ریک تر ئایا ئه‌مه له خۆڕایه یان ده‌ست کرد ؟ به‌ڕای من ئه‌مه ده‌ست کرده‌و ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆیه‌که‌شی ئامانجی ئه‌م نوسینهمه به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م ئینجا بانگه‌وازێکی زۆر جدیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مهخرهجێک بۆ ئه‌م تراژیدیا ئینسانیه‌ی که په‌نابه‌رانی تێدا ده‌ژین له سه‌ر تاسه‌ری جیهان .بانگه‌وازتان ده‌که‌م به‌شداری ئه‌م گفتوگۆیه بن ،له‌پیناو هێنانه کایه‌وه‌ی ڕێکخراوێک(مه‌رج نیه ناوی فدراسیۆن بێت) به‌ڵام گرنک ئه‌وه‌یه بۆ ئینسانی په‌نابه‌ر بێت ته‌نها ئامانجی ئینسانی په‌نابه‌ر بێت
کاسبی به که‌وڵی په‌نابه‌رانه‌وه
ئاراسته‌یه‌ک که فدراسیۆن کاری پێ ده‌کات ئه‌مڕۆ کاتێک دێت له ناو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی که په‌نابه‌ران له ئاستی دونیادا له گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕوون جاریکی تر ڕێکخراو بوونی گشتی په‌نابه‌ران ناکات به ئامانج به‌ڵکوو شاده و ئیمانی په‌نابه‌ر ته‌نها به فدراسیۆن وه‌کوو پرۆژه‌یه‌کی حزب(لایه‌کی مه‌سه‌له‌که ڕاسته و هیچ لاریم له‌وه نیه که ئه‌مه پرۆژه‌ی حزبێکی دیاری کراوه ئه‌رکی هه‌ر ڕێکخراوێکه ئه‌مه بکات و ڕه‌نگی خۆی ئاشکرا بکات،به‌ڵام هه‌رگیز مافی ئه‌وه‌ی نیه پاوانخوازی بکات و ئاسته‌نگ دابنێ له به‌رده‌م لایه‌نه‌کانی تر به داتاشینی مه‌هانه‌ی چینایه‌تی ) و نایه‌ت جارێ بێت کار بکات له‌ناو په‌نابه‌رانی کوردستان بێ جیاوازی و بکه‌وێته هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی کوردستان یان هه‌روه‌کوو له ناوه‌که‌ی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی دیاره که هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێکی بێ په‌رده‌ی غه‌یره سیاسیانه‌ی ئاشکرایه ،که ناوه‌که‌ی عێراقیه‌و ئارمه‌که‌ی عێراقیه‌و ئامانجه‌کانی عێراقیه به‌ڵام به داخه‌وه یه‌ک نه‌فه‌ر ی له ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و غه‌یره کورد ( عێراقی بۆ نموونه عه‌ره‌ب ،یان تورکمان …هتد) تێدا نادۆزرێته‌وه .به‌ڵام له شه‌و و ڕۆژێکدا یافیتهکهی بگۆڕدرێت و به شێوه‌یه‌کی کاتی له سه‌ر ته‌وجیهی چه‌ند که‌سێک له‌ناو یه‌ک تاکه حزب ده‌ڕابه‌که‌ی جارێکی تر هه‌ڵدرێته‌وه به ناوی فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ڵام کار بۆپه‌نابه‌رانی کوردستان بکات،که چه‌ند ساڵێکه ئه‌م ڕێکخراوه ڕۆژێک وه‌خه‌به‌ر و ساڵێک نوستوو یان نیمچه نوستووه با چه‌ند که‌سێکی دیاری کراو سه‌ر به حزبێکی دیاری کراو وه‌ک هه‌ڵسوڕاو هه‌بن له‌م بواره‌دا له‌م وڵات و ئه‌و ووڵات به‌ڵام سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران یان زۆربه‌یان ئه‌مانه‌یان قه‌بووڵ نه‌بێت و فدراسیۆن به نوێنه‌ری خۆیان نه‌زانن.نه‌کته‌نها بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که فدراسیۆنیان قه‌بووڵ یان قه‌بووڵ نه‌بێت ، گوومان ده‌خاته ڕاستی و دروستی ئیدیعاکانی خۆ به‌خاوه‌ن کردووه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌و ته‌وه‌جوهه به‌ناو ئنسانیهکانیان ،چونکه ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک مانگه شه‌وه‌که‌ی سه‌ر له ئێواره‌وه دیاره که ئه‌م فدراسیۆنه هه‌ده‌فی ڕێکخراو دروست کردنه بۆ حزب نه‌وه‌ک ڕێکخراوێک باشتر کردنی ژیانی پڕ نه‌هامه‌تی په‌نابه‌ری وه‌کوو ئینسان له‌لا هه‌ده‌فی باڵا بێت .ئه‌مه نه‌ک هه‌ر ناڕاسته به‌ڵکوو تاوانه چونکه مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری له سه‌ر ئه‌رزی واقع ومه‌یدان زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی پێ ده‌گات و لاواز ده‌بێت کاتێک ڕێکخراوێک هه‌رته‌نها خۆی به تاکه ڕێکخراوی داکۆکی که‌ر له په‌نابه‌رانی کوردستان یان عێراق له قه‌ڵه‌م بدات ئه‌گه‌ر واش بێت وا جوان تره ئه‌م شاهیدیه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خۆی له سه‌ر بدرێت نه‌ک به هاتووهاواری خۆی که له‌م کاته‌دا هاتووهاوارێک که ئه‌م فدراسیۆنه ده‌ستی داوه‌تێ مه‌به‌سته‌که‌ی ڕوونه که ده‌یه‌وێت ئه‌و لایه‌نه ڕازی بکات و مهساجهکهی بگه‌یه‌نێت که له پشت ته‌وزیفی فدراسیۆنه‌وه وه‌ستاوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له بنه‌وه ئامانجێکی په‌نهان، ئامانجێکی سیاسی حزبی مهڵاسیش هه‌یه ، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که له خۆپیشاندانێکدا نه‌توانێت له سه‌دا پێنجی په‌نابه‌ران بهێنێته مه‌یدان ئه‌مه‌ش نه‌ک ئیفلیجی ئه‌و رێکخراوه به‌ڵکوو له هه‌مان کاتدا تاوانی ئه‌م نه‌توانینه‌ی ده‌بێ له سه‌ر بکرێت به ماڵ ،تاوانی ئه‌م فدراسیۆنه هه‌روه‌کوو تاوانی ئه‌و دکتۆره نه‌شته‌رگه‌ره درۆزنه‌یه که جگه له‌وه‌ی درۆزنه هه‌روه‌ها تاوانباریشه به‌وه‌ی فرسه‌تی گه‌ڕان و پرسیار کردن و هه‌وڵدانی له به‌رده‌م نه‌خۆشه‌که‌دا نه‌هێشتۆته‌وه‌و نه‌خۆشه‌که‌ی به‌ته‌ما کردووه تا ئاخر ڕۆژ له ئاخر ڕۆژیشدا بیخاته ژێرنهشتهری ناعیلاجی ،که لێره‌دا خۆپیشاندانێک له سه‌دا پێنجی په‌نابه‌ران به‌شداریان تێدا کردبێت ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه نا عیلاجیهیه بۆ نه‌خۆشی په‌نابه‌ران که فیدراسیۆن خۆی به‌تاکه دکتۆری ئه‌و مه‌یدانه له قه‌ڵه‌م داوه به ڕوو که‌ش به‌ڵام له واقعدا خولیای حزب وا له که‌لله سه‌ره‌که‌یدا ،نه‌ک خودی په‌نابه‌ر ، له دوایییدا نه‌شته‌رگه‌ره درۆزنه‌که به که‌مالی ئیسراحه‌ت بڵێ وه‌للا نه‌شته‌رگه‌ریه‌که زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌خۆشه‌که مرد .
__2__
که من هه‌رگیز دژی ئه‌وه نیم که هه‌ر ڕێکخراوێک ئامانجێکی سیاسی هه‌بێت یان نه‌بێت به‌ڵام ده‌هۆڵ کووتانی پاوانخوازی بۆ ڕێکخراوێکی حزبی له‌م بواره‌دا زۆر زه‌ره‌رمه‌نده یه‌که‌م بۆ حزبه‌که خۆی ئینجا بۆ بزوتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری ،هه‌روه‌ها په‌نابه‌ر مافی خۆیه‌تی ئه‌مه‌ی لێ نه‌شاردرێته‌وه و یان ئه‌مه‌ی به له‌ف و ده‌وه‌ران به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت (که به داخه‌وه به‌نسبه‌ت فدراسیۆنه‌وه وا ناسراوه له ناو جه‌معی په‌نابه‌ران له سویسرا) ،لێره‌وه من ته‌واو دژی ئه‌م جۆره فێڵ کردنانه‌م که له شێوه‌ی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی حزبه ده‌شته‌کی و شاخاویه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان تێپه‌رناکات که ئه‌م ڕێکخراوه ده‌ستی داوه‌تێ ،ئه‌م جۆره ئاراستانه زیانیان زیاتره له سود به تایبه‌تی بۆ که‌سانێک ئاڵای ئه‌وه‌یان به‌رز کردۆته‌وه که ده‌یانه‌وێت ئینسانی و ئیراده‌ی ئینسانی بگێڕنه‌وه بۆ ئنسان ،به‌ڕای من هه‌رکه‌س ئه‌م ئاڵایه‌ی به‌رز کرده‌وه ده‌بێت بڕوا به‌وه بهێنێت که چه‌ندین و چه‌ندین ساڵ کاری به‌رده‌وام له ناو په‌نابه‌راندا بکات و شه‌رم له خۆی بکات باسی بکات کۆمه‌کی کردووه به په‌نابه‌ر ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت کۆمه‌ک به په‌نابه‌ر بکه‌ین، چونکه ئێمه باوه‌ڕه‌که‌مان ئنسانیه و ئینسانمان له لا ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌مه نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت په‌نابه‌ر فدراسیۆنی قه‌بووڵ بێت ئینجا ده‌ستی کۆمه‌کی بۆ درێژ بکه‌ین یان کاتێک باسی کۆمه‌ک و منه‌ته‌کانی خۆمانیان بۆ بکه‌ین که توانیبێتمان به ده‌سته جه‌معی مافی په‌نابه‌ریمان سه‌پاندبێ به سه‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا نه‌وه‌کا شیڕه شیڕی چه‌ند که‌سێک له‌م گرتوخانه و ئه‌و فڕۆکه‌خانه به سه‌ر په‌نابه‌ری نهگبهتتدا بفرۆشینه‌وه که ئه‌گه‌ر کهمێێک ڕاستگۆ بین له گه‌ڵ خۆماندا ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین که ئه‌م شیڕه شیڕه نه له دوور نه له نزیک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به په‌نابه‌ره‌وه نیه به‌ڵکو ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیه و له ڕێگه‌ی که‌وڵی په‌نابه‌ره‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر ناسیۆنالیزمی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له کوردستانی عێراق وه ئه‌وه‌ی ئه‌م فدراسیۆنه به عه‌قلی خۆی په‌نابه‌ر هه‌رگیز نابێت ناسیۆنالیزمی قه‌بووڵ بێت `!!!! .به‌ڵام دیاره ئه‌م پێ داگریه له سه‌ر دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که پێش ده‌ست به کار بوون ته‌نها یه‌ک پاساوی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فراوانی په‌نابه‌ران له ته‌واوی ئه‌وروپا لاواز بکه‌ن و ئه‌رکی ئه‌م لاواز کردنه‌ش بسپێرن به فدراسیۆن و کرێی ئه‌م کاره‌ش بچێته گیرفانی تاقمێک له ناو فدراسیۆن و تاقمێک که ده‌ستیانگرتووه به سه‌ر حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق .هێنانه پێشه‌وه‌ی مه‌رجی قه‌بووڵ کردنی فدراسیۆن به سه‌ر په‌نابه‌ر ته‌نها ئه‌و مانایه ئه‌دات ،ئه‌گه‌ر وا نیه ده‌بێ ده‌ست به‌جێ وه فه‌وری له به‌ر هیچ نا له به‌ر ئامانجه ئینسانیه‌کانمان که گوێ دونیامان پێ که‌ڕ کردووه با ته‌نها یه‌ک جار له داواکاریه‌کمان بێنه خواره‌وه بانگه‌وازێک بکه‌ین بۆ هه‌موو په‌نابه‌رانی کوردستان بۆ خۆپیشاندان که فدراسیۆنی په‌نابه‌ران یه‌کێك بێت له ڕێکخراوه به شداربووهکان و هه‌روه‌ک ئه‌و خۆپیشاندانه به هێزه‌ی ڕۆژی 10.12.2007 له شاری مونشن له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو ئه‌وکاته ده‌رده‌که‌وێت که ئێمه وه‌کوو فدراسیۆن له کوێین و په‌نابه‌رانی کوردستان له کوێن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه م جۆره هه‌ڵوێستانه فدراسیۆن ده‌باته جێگه‌یه‌کی باڵاتر و نارهزایهتیهکانیشمان گه‌وره‌تر ده‌کات که ده‌بێ ئه‌م فشاره زۆر گه‌وره تر و فراوان تر ئامانجی ئه‌م قۆناغه بن ، به تایبه‌تی یه‌کیێتی ئه‌وروپا به شوێن ڕێگا چاره‌یه‌ک دا ده‌گه‌ڕێت که فشار و ته‌وژم و ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران که‌م بکاته‌وه له سه‌ر خۆی یان هه‌ر له‌ناوی ببات ، باشترین ڕێگاش که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لاواز ده‌کات ئه‌وه‌یه فدراسیۆنێک دروست بکرێت تایبه‌ت به حزب که هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌ته‌نیا بۆی نیه و مافی ئه‌وه‌ی نیه خۆی بکات به‌خاوه‌نی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران که ئه‌م فدراسیۆنه به‌ناڕه‌وا خۆی به‌تاکه ده‌م سپی فه‌رز کردووه ،ئه‌م فدراسیونه ئه‌گه‌ر تایبه‌ت نه‌بێت به حزبێکی دیاریکراو ئه‌وا هه‌رچی به‌نابه‌ر هه‌یه له ئه‌وروپا و له هه‌موو دونیان له ده‌وری کۆده‌بێته‌وه و گه‌وره‌ترین فشار دروست ده‌کات به‌ڵام هونه‌ری ئه‌وه ته‌نها له باربردنی فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ته‌وژمی ڕوو له زیادی په‌نابه‌رانه له سه‌ر ووڵاتان که فدراسیۆن ئه‌و کاره ده‌کات ولهدونیای ئهمڕوشدا هیچ کارێک بێ به‌رامبه‌ر نیه . ده‌کرێت ئه‌و پرسیاره ئاراسته بکه‌ین ئایا هونه‌ری ئه‌مه چیه ؟ ئایا ئه‌و گوریسه‌ی ناو ئه‌م ماسته چیه که جین لامبه‌رت له حزبی سه‌وزی سویدی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماده‌ی کۆنگره‌که‌ی فدراسیۆن ده‌بێت؟ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بێت که‌ناوی بنێین کۆنگره که ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له په‌نابه‌ران ئاماده‌ی ببوون .ئه‌گه‌ر ئیشیان به‌م فدراسیۆنه نه‌بێت ،کهمهعلوومه ئیشه‌که‌یان چیه.که ئه‌مه گوومانێکی زۆر زه‌قه له سه‌ر ئه‌م فدراسیۆنه بۆیه ده‌بێ وه زۆر زه‌رووره ئه‌م گومانه له سه‌ر خۆی بڕه‌وێنێته‌وه به‌وه‌ی ده‌ست به جێ کارێکی شایسته ئه‌نجام بده‌ین شایانی هه‌موو په‌نابه‌رانی کوردستان بێت .که به‌داخه‌وه خۆپیشاندانێکی وه‌کوو ئه‌وه‌ی دوێنی که برایه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ری له سویسرا ڕاستی بۆچوونه‌کانی منی سه‌ڵماند که پێش بڕیاردان له سه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانه کاتێک له کۆبونه‌وه‌ی زیوریخ بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی فدراسیۆن به ئاماده‌بوونی میوانه‌کانمان زۆر به کۆنکریتی خستبوومه ڕوو .که به ئاشکرا ووتم ئه‌گه‌ر بڕیار بێت موزاههرهیهکی لاواز بکه‌ین ئه‌وا نه‌کردنی زۆر باشتره ،لانی که‌م له ئێستادا تا ئه‌وکاته‌ی ڕێکخراوه‌کانی تر قه‌ناعه‌ت پێ بکه‌ین و بێن له گه‌ڵمان کاری هاوبه‌ش له پیناو مافه ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌راندا بکه‌ن .وه به ڕای من هه‌روه‌کوو له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ئیشاره‌م پێ دا که ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان بکرێت له به‌رده‌م هێڵه ئاسمانیه‌کان ته‌نها خۆڵ کردنه چاوی ئێمه یه بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له نێوان فدراسیۆن و یه‌کێتی ئه‌وروپا دا کراوه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ووره‌و شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران و په‌خشکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی شکست خواردوو به ئامانجی لێدانی ئه‌م بزوتنه‌وه مه‌زنه .که خۆپیشاندان له به‌رده‌م هێڵه ئاسمانیه‌کان ده‌بێت به تهمسیلیهکی کۆمیدی له‌م حاڵه‌ته‌دا ،چونکه به ڕاستی ئه‌م تراژیدیا ئینسانیه‌ی وه‌زعی په‌نابه‌ران له سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌بێ به شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران وه‌ڵام بدرێته‌وه که ئاراسته حزبیه‌که‌ی ناو فیدراسیۆن ڕێگه‌ی له‌م شه‌پۆڵه گرتووه .ئه‌مه‌ش وه‌زیفه‌یه‌که که فدراسیۆن ته‌نفیزی ده‌کات وه موقابلهکهشی وه‌رگرتوه و په‌نابه‌ران ده‌بێ چیدی ڕازی نه‌بن ئه‌م فدراسیۆنه ئه‌م تاوانه له به‌رگی پهریهکدا ئه‌نجام بدات…… درێژه‌ی هه‌یه ………