نه‌بوونی ژۆرناڵی ئه‌کادیمیی کوردیی: ئه‌دگاری رۆژنامه‌نووسیی و رۆماننووسیی
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی…..
(تێکست و ئه‌ده‌ب و نووسینی کوردیی له‌قه‌یرانێکی کو‌لتووریی و ئه‌کادیمییدایه. خوێنه‌رێکی زۆر به‌شێوه‌ی مێگه‌ل په‌یدابوونه و بوونه‌ته ده‌روێشی کتێبنووسانی بێ ریفرێنس و کۆمه‌ڵی نووسه‌ری پلهیجهریست، له‌هه‌مان کاتیش‌دا زۆرێک له‌م نووسه‌رانه، که‌س ناوێرێ یان ناتوانێ ره‌خنه‌یان لێبگرێ و پێیان بڵێ پێتان خوار داناوه، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر تێکستی کوردی‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندیش کردووه، به‌ڵام وێرانیشیان کردووه.)
نووسینی:
1- هه‌ندرێن
2- کامیار سابیر( خه‌تاب سابیر)
چاپه‌مه‌نیی ئه‌کادیمیی:
یه‌کێک له‌هه‌ره کرایتێریا سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ر بابه‌تێکی ئه‌کادیمیی، ستراکتۆری نووسین و ئارگیومێنته‌کانی ناویه‌تی….. له‌مه‌ش گرنگتر ، ئایا چه‌ند ئه‌و توێژینه‌وه‌یه وێڵ بووه به‌دوای سه‌رچاوه‌ی پێوه‌نددار بهباتهکهوه له‌رووی چه‌ندایه‌تیی و چۆنایه‌تییه‌وه(Cantor,1993) . له ژۆرناڵێکی خاوه‌ن کرێدتی رۆژئاوایی‌دا، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ک بنێری بۆ بڵاوبکردنهوه، راسته پرۆفایل گرنگه، به‌لام ناپرسن تۆ کێی و چه‌ند نووسینت له پێشدا هه‌بووه.
پێش هه‌موو شتێ، ته‌نانه‌ت هه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که، ده‌چن سه‌یری ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌که‌ن که به‌کارت هێناوه، زۆریی ژماره‌کانیشیان، به‌تایبه‌ت کتێب و ژۆرناڵ، بایه‌خی گرنگی هه‌یه، ، ئه‌وسا دێن به‌دوای هه‌ندێ سه‌رچاوه‌و لینکی ئارگیومێنته‌کان و لێوهرگرتنهکاندا ده‌گه‌ڕێن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گومانێکیان لا دروست ببێ، ئه‌م پرۆسێسانهش له‌لایه‌ن که‌سانی تایبه‌ت و پرۆفیشناڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن و بهدانسقهش به‌دوای پلهیجهریزمدا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک وه‌ک هه‌ندێ له گۆڤاره سکراپهکانی(Scrape ) کوردستان، ناوی زل و ناسیاویی و ماستاوچییهتیی و ده‌موچاویان له ناوه‌ڕۆکی بابه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌ندو زیندوو به‌لاوه گرنگتر بێت.
به‌هێزیی هه‌ر وتار و توێژینه‌وه‌و کتێبێک، له به‌هێزیی ئارگیومێنته‌کان و زانیارییه‌کانی ناویدایه، له به‌هێزیی پانوپۆڕیی و پهلۆپۆفراوانیی داتا جۆراوجۆرهکانیدایه. چونکه کۆکردنه‌وه‌و مشتوماڵکردنی زانیاریی ههمهجۆر له‌ده‌یان و سه‌دان سه‌رچاوه‌ی تره‌وه ، هێز ده‌دات به ناوه‌ڕۆکی باسه‌که و ستایڵی ئه‌کادیمیی پێ ده‌به‌خشێ. چونکه به‌هێزترین ژۆرناڵی دنیا،به‌پێی ئاستی سکۆلاریی و ئه‌کادیمیی، ئه‌و ژۆرناڵانهن که وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان، پشت به‌سه‌رچاوه و په‌راوێزی ههمهجۆر ( Referred Journal ) ده‌به‌ستن ( ibid ). ئه‌گه‌ر ئه‌م کرایتێریایانه له‌گه‌ڵ ستایڵ و کاته‌گۆری گۆڤاره‌کانی کوردستان و زۆرێک له‌کتێبه‌کانی کتێبخانه‌ی کوردییدا به‌راورد بکرێن، گومانی تێدانییه، زۆرینه‌ی ده‌قه‌کانیان کاوێژکردنه‌وه‌ی زانیاریی و بۆچوونی که‌سانی تره ، سه‌دان و ده‌یان ساڵه وتراون. که‌چیی نووسه‌ری قاره‌مانی کورد، به‌ناوی خۆیه‌وه‌و بهستایڵی خۆماڵیی ده‌یته‌قێنێته‌وه.
له‌کۆی کایه‌ی کو‌لتووریی ئه‌م بابه‌ته‌شدا، هه‌روه‌ک ئێدوارد سه‌عید له Orientalism دا، له‌سه‌ر مه‌وداکانی رۆژهه‌ڵاتیی و رۆژئاوایی سه‌رنجی ده‌داتێ، "مه‌سه‌له‌که ئه‌کادیمیی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی رووناکبیرییه" (Said,1978:27). به‌ده‌ربڕینێکی تر، گرفته‌که هه‌ر میکانیزمی ئهکادیمییبوون نییه، به‌ڵکوو کورد ئه‌وه‌نده‌ی رۆشنبیری ورد‌و مۆدێرن و شاره‌زای نییه، تا زه‌خیره‌ی بابه‌تی ئه‌کادیمیی بۆ ژۆرناڵێکی ئه‌کادیمیی به‌پێی ستانده‌رده نێوده‌وڵه‌تیی و سکۆلارییهکان ئاماده بکات.
به‌ڵام ئه‌م هاوکێشه‌یه خه‌ریکه به‌ته‌واوی بگۆڕێ. کورد له ئاستی دنیادا به سه‌دان که‌سی هه‌یه خه‌ریکی توێژینه‌وه‌و خوێندنی ئه‌کادیمیین، هه‌رچه‌نده ده‌بووایه کورد نه‌ک ته‌نێ یه‌ک دانه، به‌ڵکوو له‌هه‌ر بوارێکی زانسته مرۆیی و سیاسیی و کو‌لتووریی و ته‌کنیکیی و پزیشکییه‌کاندا ده‌یان ژۆرناڵی پرۆفیشناڵی هه‌بووایه. هه‌ر ئێستا ده‌یان ئه‌کادیمیست و سکۆلارو خوێندکاری کورد له‌زانکۆکانی رۆژئاوادا به‌زمانه بیانییه‌کان وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسیی و کو‌لتووریی و زمانه‌وانیی ……تاد له ژۆرناڵه رۆژئاواییه‌کاندا ده‌نووسن. وه‌لێ گرفتی سه‌ره‌کییان ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌مان بابه‌ت بکه‌ن به‌کوردیی، ژۆرناڵێکی پرۆفیشناڵ و ئه‌کادیمیی له‌کوردستاندا نییه تا بۆی بنێرن.
هێشتا نه‌چووه بچێ ، دیاره ئه‌و گرفته هه‌ر ته‌نیا ئه‌و بڵاوکراوانه‌ی سه‌ر کاغه‌ز( فۆرماتی ره‌ق) ، وه‌ک گۆڤار و چاپه‌مه‌نییه‌کانی دیکه ناگرێته‌وه که له کوردستاندا ده‌رده‌چن، به‌ڵکوو ماڵپه‌ره کوردییه‌کانی سه‌ر ئینته‌رنێتیش ده‌گرێته‌وه. بۆیه ده‌کرێ هه‌ندێ له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که رێزێکیان بۆخۆیان هێشتووه‌ته‌وه‌و له‌بنه‌وه بۆره پیاوی ده‌سه‌ڵات نین، بیر له به ئهکادیمییکردنی شێوازی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیان بکه‌نه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌کرێ سوود له‌و سایتانه ببینن که به زمانه رۆژئاواییه‌کان ده‌وه‌شێنرێن. له‌مه‌ش گرنگتر، ده‌کرێ یه‌که‌مین ژۆرناڵی پرۆفێشناڵ و ئه‌کادیمیی کورد به پێی ستانده‌رده‌کانی هه‌نووکه، ژۆناڵێکی ئیلیکترۆنیی(Electronic Journal ) بێت.
بۆچیی ریفرێنس گرنگییه‌کی بئێهندازهی هه‌یه.
هه‌ر نووسینێک، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیاره بابه‌تێکی فیکریی، سیاسیی، کو‌لتووریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی ….تاد بێت ، پشتی به‌سه‌رچاوه‌ی گرنگ و پێوه‌ندییدار نه‌به‌ست، به‌تایبه‌تییش سه‌رچاوه‌ی ره‌چه‌ڵه‌ک و سه‌ره‌کیی ( رۆژئاوایی ) نه‌ک ده‌ستی سێ و چوار ( فارسیی و عه‌ره‌بیی ) ، ئه‌و بابه‌ته، شتێکی گرنگ ناورووژێنی، ئارگیومێنتێکی جدیی ناهه‌ژێنێ، چونکه بیری مرۆڤ دیارییکراوه، توانای یه‌ک که‌س ناتوانێ له نووسیندا کۆده‌کانی تێگه‌یشتن بۆ خوێنه‌ری وریا بکاته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌مه له‌توانای نووسه‌ره دوانزه عیلمه‌کانی کوردستاندا هه‌بێ. له‌هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، که نووسه‌ر خۆی ماندوو ده‌کات و بۆچوونی زۆر که‌سی له‌و بواره‌دا خوێندووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و ئامانجی بابه‌ته‌که‌ی خۆیدا تێکه‌ڵیان ده‌کات و بابه‌ته‌که‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات.
ئه‌وانه‌ی رێفرێنس نانووسن و به مێنتاڵی مه‌لا شیکاری هه‌موو هاوکێشه‌و پێودانگ و ئه‌گه‌رو گریمانه‌کان و ئۆڵتێرنهتیڤهکان ده‌که‌ن، له دوو دۆخ به‌ده‌ر نییه. یان خوێنه‌ریان پێ گێل و نه‌دانه و پێیانوایه چۆنیان بوێ ده‌یڕه‌تێنن، هاوکاتیش خۆیان پێ زاناودانایه. یاخود خۆیان کێماسییان هه‌یه و گێلن هه‌ست بهگێلیی خۆیشیان ناکه‌ن، هه‌ر به‌م گێلییهشهوه خۆیان لێ ده‌بێته که‌سێکی مه‌زن و به‌توانا، داستانی ئه‌فسانه‌ی گه‌وره‌یی و بلیمه‌تیی و زۆرزانیی له‌مێشکی خۆیاندا چێده‌که‌ن و به‌خوێنه‌ری جه‌ڵه‌بیی ده‌فرۆشنه‌وه.
به‌واتایه‌کی تر، کاتێ نووسه‌ر به دیسکۆرسی مه‌لا، داتا‌و زانین په‌خش ده‌کات، ئاماژه‌ش به‌هیچ سه‌رچاوه‌و نووسینێکی تر نادات، ئه‌و کاره پلهیجهریزمه( plagiarism )، پلهیجهریزمیش به‌واتای دزین و به‌تاڵانبردنی ماڵی خه‌ڵکه، نووسه‌ر به‌نه‌زانیی و گێلیی له‌سه‌ر خۆی تۆماری ده‌کات. ئه‌م چه‌ته‌یی و راوڕووته له بواری ئه‌کادیمییدا پێی ده‌گوترێ " تاوانی ئه‌کادیمیی – academic offence "Stubbings & Brine, 2003, p.21-22) ) .
چۆن له کوردستاندا، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو دزیی و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسێک له‌سه‌ر کار لانه‌براوه، له‌کاتێکدا، گه‌نده‌ڵیی هه‌موو سنوورێکی لۆژیکیی تێپهڕاندووهو بووه‌ته شێرپه‌نجه‌یه‌ک سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه‌ی ئیفلیج کردووه. به‌هه‌مان میتۆدی به‌ره‌ڵاییش، تا ئێستا هیچ نووسه‌رێ، ئهکادیمستێ، لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌گوڵ کاڵتری پێنه‌وتراوه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو دزیی و چه‌ته‌ییه‌ی ده‌یکه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو کتێب نووسینه‌ی، بۆ نمهکیش ریفرێنسێکی تێدا نانووسن،له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو وتار و لێکۆڵینه‌وه‌و بهدواچوونانهی به‌ناوی بلیمه‌ته‌کانی کورده‌وه ده‌کرێ … که‌چیی بۆ ده‌رمانیش سه‌رچاوه ده‌ره‌کییه‌کان باس ناکه‌ن، له باشترین دۆخدا ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یشی پێ بده‌ن، زۆر به‌که‌موکوڕیی و نائه‌کادیمیی ونازانستییانه سه‌رچاوه‌کان ده‌نووسنه‌وه، هه‌ندێکیان هه‌ر بوونیشیان نییه، یان هه‌ر نادۆزرێنه‌وه.
مێژوونووسی سکۆتلاندیی James Alexander Mackay کاتێ بیبلۆگرافییهکهی له‌سه‌ر Alexander Graham Bell نووسی، له ساڵی 1998دا ناچار بوو هه‌مووی له‌بازاڕ بکشێنێته‌وه، چونکه له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی که ده‌رکه‌وت پله‌یجه‌ریسته، ریسوا بوو . هه‌روه‌ها پرۆفیسهرێک له ئه‌فریکای باشوور به‌ناوی Marks Chabedi تێزی دۆکتراکه‌ی له زانکۆی فلۆریداوه دزییبوو، کاتێ پێیزانرا، پۆستی پرۆفیسهریان لێسه‌نده‌وه‌و له کاره‌که‌یشی ده‌ریانکرد .
پوخته‌ی باسه‌که‌و چاره‌سه‌رییه‌کی به‌په‌له.
تێکست و ئه‌ده‌ب و نووسینی کوردیی له‌قه‌یرانێکی کو‌لتووریی و ئه‌کادیمییدایه. خوێنه‌رێکی زۆر به‌شێوه‌ی مێگه‌ل په‌یدابوونه و بوونه‌ته ده‌روێشی کتێبنووسانی بێ ریفرێنس و کۆمه‌ڵی نووسه‌ری پلهیجهریست، له‌هه‌مان کاتیش‌دا زۆرێک له‌م نووسه‌رانه، که‌س ناوێرێ یان ناتوانێ ره‌خنه‌یان لێبگرێ و پێیان بڵێ پێتان خوار داناوه، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر تێکستی کوردی‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندیش کردووه، به‌ڵام وێرانیشیان کردووه.
به‌کورتییه‌که‌ی فۆبیایه‌کی گه‌وره هه‌یه له‌نێو خوێنه‌ری جهڵهبییدا که نابێ ده‌ستیان بۆ ببردرێ و ره‌خنه‌یان لێ بگیردرێ. ئه‌و فۆبیایه‌ش له فۆبیای حیزبیی ده‌چێ، که تۆی هاووڵاتیی یان نووسه‌ر نه‌ک هه‌ر نابێ ره‌خنه له گه‌نده‌ڵیی و گرفته‌کانی سه‌رۆک و به‌رپرسه‌کان بگریت، به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌میشه وه‌ک هێمایه‌کی پیرۆز باسیان بکه‌یت. خوویه‌کی تری خراپ له ناو نووسه‌ری کورد و خوێنه‌ری کورددا په‌یدابووه، ئه‌ویش رهدووکهوتنه ، ره‌دووی رۆمان که‌وتنه. فاکته‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م رهدووکهوتنه، فانتهسییکردنێکی ئازادانه و خۆدزینه‌وه‌یه له ستایڵی ئه‌کادیمیی نووسین. چونکه رۆمان بێ ریفرێنسه، ئیتر حه‌زیان به نووسینی بێ ریفرێنسه.
بۆ ئه‌وه‌ی تێکستی کوردیی به‌هێز بکه‌ین، لای که‌م چه‌ندین ژۆرناڵ پێویسته، به ئاستێکی به‌رز، وتار‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیی له‌سه‌ر بابه‌ته کو‌لتووریی و سیاسیی و ته‌نانه‌ت زانستییه‌کانیش بڵاوبکه‌نه‌وه. ده‌بێ زانکۆکان، هه‌ندێ نووسه‌ری پسپۆر، سکۆلار، ده‌وڵه‌مه‌ندی ویژدان زیندوو، ده‌زگا و کۆمپانیای چاپ و په‌خشی سه‌ربه‌خۆ، به‌م کاره هه‌ڵسن و بیرێکی ورد‌و دروست له‌م بێ ژۆرناڵییهی کورد بکرێته‌وه‌و سنوورێکی بۆ دابنرێ و به‌هاو مۆراڵ بۆ تێکستی ئه‌کادیمیی بگێڕدرێته‌وه. خه‌می ئه‌م نووسینه نه بێ به‌هاکردنی ده‌قی ئه‌ده‌بیی، رۆمان و رۆژنامه‌وانییه و نه کردنی نووسینی ئه‌کادیمیشه به پێوه‌رێکی پیرۆز، به‌ڵکوو خه‌می ده‌ستپێوه‌گرتنی به‌های نووسینی ئه‌ده‌بیی و ئه‌کادیمییه وه‌ک خۆیان.
هاوکاتیش ئه‌م نووسینه پێیوایه که به‌شێک له له‌رزۆکی نووسینی ئه‌کادیمیی له نووسینی کوردییدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌مته‌رخه‌میی و کههێڵ (پاسیڤ- passive) ی ئه‌کادیمییه‌کانی کورد. چونکه زۆرینه‌ی ئه‌کادیمییه‌کانی کورد، تاک و ته‌رایان نه‌بێت، ته‌نیا له ئاستی سه‌ر زاره‌کیی و منگه منگدا له نه‌بوونی نووسینی ئه‌کادیمیی ده‌دوێن، که‌چی له ئاستی کرده‌ییدا هه‌میشه به بیانووی بێکاتیی، خۆیان له‌و ئه‌رکه ئه‌کادیمییانه ده‌دزنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و باسه پێیوایه ئه‌و ئاراسته رۆشنبیرییه کوردییه‌ی که خه‌ریکه هه‌موو سه‌نگی زمان، هزرکردن و لێکدانه‌وه‌ی پرسیاره ئاڵۆزه‌کانی ژیانی کورد له رۆژنامه‌وانیی و رۆمان‌دا کۆبکاته‌وه، جێگه‌ی مه‌ترسییه.
جه‌نیوه‌ری 2008
Bibliography
1. Cantor,A,J.(1993). A Guide to Academic Writing, Westport,CT, Praeger.
2. Cross, G. (1990). A Bahktin exploration of factors affecting the collaborative writing of an executive letter of an annual report, Research in the Teaching of English, 24( 2), 173-202.
3. Deleuze, G. and Guattari, F. (1986). Kafka: Toward a Minor Literature (Theory and History of Literature, Vol 30), Translated by Dana Polan, forwarded by Réda Bensmaïa, University of Minnesota Press, Minneapolis and London.
4. Heim M. (1993). The metaphysics of virtual reality. New York: Oxford University Press.
5. Krestiva, J. (1984). Revolution in Poetic Language, New York, Colombia University Press.
6. Ludescher, T. (2003), Etel Adnan: Critical Essays on the Arab-American Writer and Artist, Journal of MELUS. Volume: 28. Issue: 4,P.229.
7. Östholm, Hanna.(2000), SYNDAFLODEN FRÅN TRYCKPRESSARNA-Skräpkulturens” tidlösa farlighet”, Tidskriften ”Tvärsnitt”,NR 2. S. 14_27.
8. Reeves, M. (2000), Telling the Tale of the Rise of the Novel, Journal of CLIO, Volume: 30. Issue: 1,p.25
9. Said, E. (1978). Orientalism , New York: Vintage.
10. Schwarz, D.(1982, The Importance of Ian Watt's The Rise of the Novel, , The Journal of Narrative Technique 12.2
11. Stubbings, R. & Brine, A. (2003). Plagiarism and the role of the library, CILIP Update. 2(12) pp.21-23.