ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
__4__
فازڵ عوسمان
fadhil.uthman@hispeed.ch
دوو جۆر په‌یڤین له سه‌ر په‌نابه‌ر
قه‌ول وایه فدراسیۆن ئومێدێک بێت بۆ ئینسانی په‌نابه‌ر ،به‌ڵام ئه‌م فدراسیۆنه قه‌ڵس ده‌بێت له هه‌واڵی باشتر بوونی وه‌زعی ناوه‌وه‌ی عێراق و کوردستان ،وه‌ک ئه‌وه‌ی فدراسیۆن بازاڕه‌که‌ی بدا له کزی ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه ووڵاته‌که‌یان ، فدراسیون خوازیاری ئه‌وه‌یه عێراق و کوردستان کاولتر بێت ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی موبه‌رریری چالاکی و هه‌ڵسوڕانه‌کانی ووشک نه‌کات ،ئه‌ویش چاکه‌تی مافی ئینسانی په‌نابه‌رانه ،که له ژێر ناوی ئه‌م چاکه‌ته‌وه دژایه‌تی حوکمه‌ته‌که‌ی عێراق و کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌م دژایه‌تی کردنه ئامانجی حزبێکی سیاسیه که خۆی ئه‌م فدراسیۆنه‌ی دروست کردووه مافی خۆیه‌تی ئه‌م چالاکییانه ئه‌نجام بدات،وه مافی هه‌ر حزبێکی سیاسیه ، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نیه مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری وه‌ک وه‌ره‌قه‌یه‌ک بۆ مه‌رامه سیاسیه‌کانی به کار بهێنێت.
ئه‌وه‌تا ئۆکتۆبه‌ری ژماره 171 ی ساڵی 2007 له لاپه‌ره 8 دا ده‌نوسێت :
چه‌ند ڕۆژێکه میدیاکان باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقیه‌کانی سوریا ده‌که‌ن و ڕایگه‌یاند(ڕۆشنه که باسکردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌م وه‌زعه‌ی ئێستادا ئاکامێکی دیاریکراوی سیاسی له پشته‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ چاره‌نووسی په‌نابه‌ران وه‌ک وه‌ره‌قه‌یه‌کی سیاسی به‌کاربهێنێت بۆ چوونه پشت سه‌ر ئیدعاکانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی باشتربوونی بارودۆخی ئه‌منی عێراق و هه‌روه‌ها ده‌ستی ووڵاته ئه‌وروپیه‌کان کراوه ڕابگرێت که حکومه‌تی عێراق ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازاتێک له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌مه‌ش پێشوازی بکه‌ن له سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ عێراق و کوردستان وه ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی جدی له ئێمه ده‌خوازێت ……)کۆتایی نوسینه‌که‌ی ئۆکتۆبه‌ر.
ئێمه ده‌پرسین ئایا هه‌ڵوێستی جدی ئه‌مڕۆ چی یه ؟ یه‌ک تاکه ڕێکخراو که خۆی به هه‌رقلی کارتۆنی دابنێ و حساب بۆ ئه‌وانی تر نه‌کات؟ ئایا ئه‌وه سکولارانه‌تر نیه ئه‌گه‌ر خۆی به به‌شێک دابنێ و ڕێگه‌و جێگه بۆ که‌سانی تریش بهێڵێته‌وه بۆ به‌شداری کردن ، لای خۆیه‌وه بڕیاری پێش وه‌خت له جیاتی که‌س نه‌دا و که‌مێک چاوه‌ڕوان بێت ، یه‌کسه‌ر ده‌ست نه‌کات به په‌خشکردنه‌وه‌ی قسه‌ی ڕه‌ق و ناخۆش و ئیستفزازیانه له به‌یاننامه‌کانیا ، زۆر په‌له په‌ل کردن له پێچانه‌وه‌ی بڕیاری خێرا گوایه جگه له‌م تاقمه که‌سی تر نیه له گۆڕه‌پانه‌که، ئه‌مه‌ش پرسیارێکی تری لای جه‌ماوه‌ر دروستکردوه له مه‌ڕ ئه‌و ئیمتیازه‌ی که باسی ده‌که‌ن که به حوکمه‌تی عێراق درابێت ، ئایا ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش وه‌ک ته‌ره‌فێک له‌دژی حوکمه‌تی عێراقی یان له دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ئیمتیازێکتان وه‌رگرتبێت ؟ ئه‌م ئیمتیاز وه‌رگرتنه لێکچوونێکی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و ئیمتیازه‌ی له لایه‌ن به‌عسه‌وه به یه‌کێتی درا بوو پێش موفاوه‌زاته‌که‌ی ساڵی 1984، یه‌کێتی لایه‌نه‌کانی تری ته‌سفیه کرد ، ئێستاش فدراسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ناو هه‌موو ڕێکخراوه‌کاندا ئه‌م ده‌وره ته‌سفه‌ویانه به‌ڕێوه ده‌بات به‌ڵام زۆر به بچووک کراوه‌یی . به دڵنیاییه‌وه نه ئێوه‌ی ده‌سکه‌لای تاکه حزب و نه حوکمه‌ته کارتۆنیه‌که‌ی ئه‌مریکا له عێراق و کوردستان یه‌ک زه‌رره حورمه‌تی په‌نابه‌رتان لا گرنگ نیه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ر وه‌ک وه‌ره‌قه‌ی فشار له به‌رامبه‌ر یه‌کتر به‌کاربهێنن . بازنه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌ڵقه له گوێی حزب له ناو ئه‌م فدراسیۆنه‌دا که چاکه‌تی مه‌نسور حکمه‌تیان له به‌ر کردووه و خۆیان شاردۆته‌وه ،ئه‌م چالاکیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، وه هه‌ر ئه‌م فیئه‌ته‌ی ناو فدراسیۆنه ڕابه‌ری ئه‌م ستراتیجه هه‌ڵه‌یه ده‌کات که گشت جه‌ماوه‌ری عێراق و کوردستان به ناسیۆنالیزم و به لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات ده‌بینن و فدراسیۆنیش وه‌ک فلته‌ر به کار ده‌هێننن بۆ ئه‌م ستراتیجه ،ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناو ئه‌م فدراسیۆنه ئه‌م قسانه‌ی من په‌ستیان ده‌کات ده‌که‌ونه ناو ئه‌م بازنه‌یه‌وه .
په‌یڤینی یه‌که‌م
سه‌رده‌م سه‌رده‌می ڕاوی په‌نابه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ر مه‌جبوور بکه‌م حزبه‌که‌م قه‌بووڵ بکات ، وا چاکه خۆمان وه‌کوو یاپراغ له ده‌وری گه‌ڵای په‌نابه‌ران بپێچینه‌وه‌و ڕێکخراوێک بۆ بازرگانی کردن به په‌نابه‌ره‌وه دروست بکه‌ین، که ئه‌مه ئاراسته‌و په‌یڤینی یه‌که‌مه له‌ناو ئه‌م فدراسیۆنه مه‌وجوده به‌ڵام ( په‌نهانه) و تاسه‌ر ئێسک زاڵمانه‌یه به‌ڵێ زۆر زاڵمانه‌و قاچاخچیانه‌یه که‌سێک یان ڕێکخراوێک ئاسه‌واره‌کانی شه‌ڕو ماڵوێرانی بکات به ده‌ست مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌وره بوون و نفوز په‌یداکردن (به‌ناوی فدراسیۆنه‌وه) .
په‌یڤینی دووهه‌م
ئه‌مڕۆ بارودۆخێک هاتۆته پێش له‌عێراق دا که ملیۆنه‌ها ئینسان له‌و ووڵاته هه‌ڵاتوون و پێویستیان به کۆمه‌کی ئێمه هه‌یه و ئه‌مڕۆ ڕۆژی هیممه‌تی ئینسانیانه‌ی ئێمه‌یه، هیچ پێویست ناکات شه‌رت و شروت دابنرێت بۆ په‌نابه‌ر، ده‌بێ وه‌ک ئینسان بڕوانینه په‌نابه‌ر ئه‌مه‌ش جۆرێکی تره له په‌یڤین که په‌یڤینی دووه‌مه که تا سه‌ر ئێسک ئینسانی و پاکه ،له ڕاستیدا ئه‌مه‌یانه ئاراسته‌که‌ی مه‌نسور حکمه‌ت که به‌داخه‌وه ئه‌م تێڕوانینه به‌ته‌واوی بزره لای جه‌ماوه‌ری به‌رینی په‌نابه‌ران هۆکاره‌که‌شی هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاریگه‌ری هه‌ڵویست و ڕه‌فتاره چه‌وته‌کانی ئه‌و هێڵه حزبیه تۆخه‌ی ناو فدراسیۆن که چاکه‌ته‌که‌ی مه‌نسوری له‌به‌رخۆی کردووه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی من ده‌یکه‌م له ته‌جروبه‌ی شه‌خسی خۆمه‌وه ده‌ستم که‌وتووه ئه‌م فدراسیۆنه ده‌بێت له وه ده‌ربازی بێت که وه‌ک پرۆژه‌ی تاکه حزبێک ته‌ماشای بکرێت و له سه‌ر یه‌ک یان چه‌ند که‌سێک تاپۆ بکرێت یان یه‌ک که‌س یان چه‌ند که‌سێک ئیدعای دامه‌زراندنی بکه‌ن و هه‌تا هه‌تایه هه‌ر تاپۆ کرابێت له سه‌ر تاکه شه‌خسێک ،خولیای پۆست و پۆست کاری ئه‌م فدراسیۆنه‌و حزبه‌که‌ی گۆڕیوه بۆ دوو ڕێکخراوی عه‌شیره‌تی یان عائلی که نابێت که‌س ڕه‌خنه و سه‌رنجه‌کانی به‌رێته ده‌ره‌وه.
خاڵێکی تر زۆر گرنگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م فدراسیۆنه‌ی خۆی خۆی ده‌ست به‌کار کردووه ، ده‌ڵێم ده‌سبه‌کار چونکه ( له لایه‌ن هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانه‌وه ، یان هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی نه‌هاتۆته هه‌ڵبژاردن بۆیه زۆر به ساده‌یی هیچ شه‌رعیه‌تێکی یاسایی نیه) ، کاتێک مه‌سه‌له‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به هه‌موو په‌نابه‌رانه‌وه هه‌بێت ،هیچ نۆرمال نیه ته‌نها یه‌ک تاکه حزب بێت و ڕێکخراوێک قووت کاته‌وه و ئێمه‌ش بێین بڵین زۆر چاکه ده‌ستتان خۆش ئه‌مه ڕێکخراو دروست کردنه بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران ، هه‌موو مه‌رجه یاساییه‌کانی ڕێکخراوێکی شه‌رعێ تێدا مه‌وجووده ، به‌ڵام له خۆمان نه‌پرسین بۆ که‌مینه‌یه‌کی زۆر که‌م له په‌نابه‌ران له گه‌ڵمانن ؟ ئه‌وه له لامان نه‌بێت به پرسیار و جه‌سوورانه وه‌ڵامه‌که‌ی به‌خۆمان نه‌ڵێین ،ئایا سه‌دا پێنجی په‌نابه‌ر یه‌کسانه به زۆرینه‌ی په‌نابه‌ران ؟
که‌س نیه ئه‌م ڕاستیه به سنگێکی فراوانه‌وه قه‌بووڵ نه‌کات ته‌نها ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی له‌ناو ئه‌م به‌ناو فدراسیۆنه نه‌بن که ئه‌م مه‌ئمووریه‌ته په‌نهانه بۆ حزب ده‌به‌ن به‌ڕێوه .
سیفه‌تی جیاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م فیئه‌ته ئه‌وه‌یه دوو مۆڕاڵی زۆر دژ به یه‌کیان تێکه‌ڵ کردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له لایه‌ک زمانیان له به‌رامبه‌ر لایه‌ن و ڕێکخراوه‌کانی تری کوردستان و عێراق زۆر هه‌راش و زبر‌و قه‌به‌یه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر حزبه‌که‌ی خۆیان و له به‌رامبه‌ر که‌سانێک فدراسیۆن به مزگه‌وتی خۆیان ده‌زانن، بێ ده‌نگ بگره له بێ ده‌نگی خراپتر، داپۆشه‌ر یان شێره‌وه (شاردنه‌وه) .
ئه‌وه‌تا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له ڕۆژنامه. ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یان شاهێدن که موو له چاوی حزب و لایه‌نه‌کانی تر له دووری هه‌زاران کیلۆمه‌تره‌وه ده‌بینن، به‌ڵام گاسنه‌کانی چاوی خۆیان و ئه‌ندامه‌کانییان نابینن به مه‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌کان وتران ئه‌وا زه‌ره‌ری بۆ حزب هه‌یه.
به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر ئه‌وانه‌ن مونافه‌سه له بری ململانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن ئه‌تمۆسفیرێک هه‌ر ئێستا مه‌وجوده زه‌رره‌یه‌ک ئۆکسجینی تێدا نیه بۆ ململانێ ، ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ناو خۆیاندا له مونافه‌سه‌ی ناشرین تێپه‌ڕناکات . بۆیه ده‌بێ له ناو حزب هه‌ر بێ ده‌نگ بین، له ناو فیدراسیۆنیش هه‌ر بێ ده‌نگ بین ئاخر دونیای ئه‌مرۆ دونیای شاردنه‌وه نیه ،دونیا شه‌فافیه‌ته دونیای ئازادیه ،ئه‌گه‌ر وایه بۆ شه‌ڕ به دیموکراتی ئه‌فرۆشن .ئه‌مه دوو فاقه‌یی ، نیفاق و ڕیا نه‌بێت چییه ؟ ئازادی له ناو ئه‌م تاقمه ڕسوا بووه ، ئه‌مه‌یه ئه‌و نیفاقه‌ی زۆربه‌ی دڵسۆزان له ده‌ستی هه‌ڵدێین(من له به‌رامبه‌ر ئه‌م نیفاق و دوو فاقه‌ییه ده‌مێکه ده‌نگم هه‌ڵبڕیوه، نه‌ک ته‌نها به قسه‌و به نوسین )
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م قسانه‌ی من ده‌یکه‌م هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه ووتوومه کاتی ئه‌وه‌ی به سه‌ر چوو که پێمان ناخۆش بێت یان پێمان خۆش بێت، چونکه ئه‌م جۆره گرفتانه زاده‌ی عه‌قلیه‌تێکی چه‌ق به‌ستوون ده‌مێکه بۆنی ده‌رچووه ، باس نه‌کردن و ترسان له باس کردنی ده‌نگی داوه‌ته‌وه له ناو خه‌ڵک ،بۆیه لانی که‌م بۆ به‌رگری له شه‌خسیه‌تی سیاسی خۆمان به‌ناچاری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان هه‌ڵبژاردووه و له‌م ڕێگه‌یه باشتر نه‌ماوه تاقی نه‌که‌ینه‌وه بیگومان هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شه گۆڕان و وه‌رچه‌رخان دروست ده‌کات که سبه‌ی هه‌رهه‌موومان به‌چاوی خۆمان ده‌بینین نه‌ک ئه‌و ترسنۆکیه‌بێ بنه‌مایه‌ی تاکوو ئێستا که‌مینه‌یه‌ک خۆیان پێوه هه‌ڵواسیوه که ئه‌مڕۆ به داخه‌وه تازه هه‌ر هه‌ڵوێستێک له مانه‌وه زه‌رووره‌تی خۆی له ده‌ست داوه چونکه فدراسیۆن و حزبه‌که‌ی گه‌یم ئۆڤه‌ر بوون به‌مانا ئوسوڵیه‌که‌ی . بۆیه هیوادارم مۆدێلێکی شه‌فاف و شایسته‌ی سه‌رده‌م جێگای بگرێته‌وه و هیوادارم ئه‌م میتوده من به کارمهێناوه که‌س دڵگران نه‌کات ، ئاخر ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌ست به‌کار بووین که ڕچه شکێن بین نه‌ک هه‌ر عێراق و کوردستان که سیناریۆی ڕه‌ش باڵی به‌سه‌ردا کێشاوه، به‌ڵکوو ئه‌و کولتوره سیاسی و ئینسانیه‌ی ئه‌وروپاش بگۆڕین چونکه دیموکراتیه و ئێمه ئازادیمان ده‌وێت ، به‌ڵام سه‌رمان له ناو ئه‌م ئاڵۆزکاویه‌ی فدراسیۆن و حزبه‌که‌ی ده‌رهێناوه بێ گومانم له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تاکوو ئێستا له فدراسیۆن و حزبه‌که‌یدا هه‌ڵده‌سوڕێن به گشتی و ئه‌وانه‌ی سویسرا به تایبه‌تی هه‌مان ئه‌م قسانه‌ی منیان له دڵدایه و په‌نگی خواردووه‌ته‌وه، له‌ناو سیناریۆیه‌کی ڕه‌شی بچووک کراوه شه‌و و ڕۆژ ده‌که‌نه‌وه .
درێژه‌ی هه‌یه ……