ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران…به‌شی شه‌شه‌م
ئاگاداریه‌ک بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی به‌ڕێز
من ئه‌م نوسینه‌م له هه‌شت به‌ش پێکهاتووه ، سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2007 نوسیبووم به‌ڵام له هیچ شوێنێکدا بڵاوم نه‌کردبۆوه ، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به دوای ده‌رفه‌تێکی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕام ، کۆنفرانسی فدراسیۆن به‌ته‌مابوو ببه‌سترێت له 07.09.2008 له سویسرا ، بڵاوکراوه‌یه‌کیان به‌ناوی (بهرهوکۆنفرانس) ده‌رده‌کرد ، منیش به چاکم زانی بینێرم بۆ ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی لای خۆیان بڵاوی بکه‌نه‌وه . ئه‌وه‌م به باش زانی ئه‌م نوسینه له‌وێدا ببێته جێگه‌ی مشت و مڕ و ڕا گۆڕینه‌وه‌ی ڕوو به ڕوو ، فدراسیۆن به‌سترا و ته‌واویش بوو به‌ڵام له‌وێ به داخه‌وه بڵاو نه‌کرایه‌وه. دواتر ناردم بۆ ده‌زگای هاوپشتی . هه‌ر ڕۆژه به‌شێکم بۆ ده‌نارد تا به‌شی پینجه‌م ، به‌ڵام به‌شی شه‌شه‌می لای خۆی ڕاگرت . واتا به‌شی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و هه‌شته‌م به بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆمی تێدا هه‌بێت له سه‌یته‌ره‌که‌ی ئه‌م براده‌رانه زیندانی و سه‌رنگوون کرا . جێگای خۆیه‌تی بۆ ئه‌مانه‌تی نوسین ئه‌وه‌نده بڵێم، من جارێکی تر به‌م سێ به‌شه‌دا چوومه‌وه‌و ، شتم بۆ زیاد کردووه، شێوازی نوسینهکهیم نه‌گۆڕیوه ، هیچم لێ که‌م نه‌کردۆته‌وه، له باری دارشتن و خاڵبه‌ندی و ڕێزمانه‌وه گۆرانکاریم تێداکردووه ، به‌ڵام له ڕووی ناوه‌ڕۆکه‌وه هه‌ر هه‌مان شته.
ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
به‌شی شه‌شه‌م
فازڵ عوسمان
fadhil.uthman@hispeed.ch
سیفه‌ته جیاکه‌ره‌وه‌کانی پلان داڕێژه‌رانی ناو ئه‌م فدراسیۆنه
گهندهڵۆکی
من به ئه‌رکی ده‌زانم ئه‌م ڕاستیانه بڵاوبکه‌مه‌وه تا په‌نابه‌ر به چاو ڕۆشن ئێمه په‌سه‌ند بکات ، یان توڕمان هه‌ڵدا ، هه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌مان به‌ده‌سته‌وه ماوه له به‌رامبه‌ر تاقمێک له ناو فدراسیۆن و داڕێژه‌رانی پلانه‌کانی که ده‌یانه‌وێت هه‌تا هه‌تایه کۆمه‌ڵگای په‌نابه‌ری ئه‌م ڕاستیانه‌یان پێ نه‌گات ، و نهێنیه‌کان به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه ،لانی که‌م جورئه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان په‌رده له سه‌ر که‌م و کوڕێهکانمان هه‌ڵده‌ینه‌وه و لاوازیه‌کانمان به سنگێکی فراوانه‌وه به ده‌ور و به‌رمان ڕابگه‌یه‌نین ، گومانی تێدا نیه ئه‌م جۆره شه‌فافیه‌ته ساده‌ییه‌ک له که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنێت زۆر زه‌رووریه بۆ هه‌ر هه‌ڵسوڕاوێک بیه‌وێت له باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه متمانه‌ی په‌نابه‌ران وه‌ده‌ست بهێنێت و دیواره‌کان و به‌ربه‌سته‌کانی نێوان په‌نابه‌ران که‌متر بکاته‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی په‌نابه‌ر به مه‌خلوقێکی عه‌جایه‌ب داده‌نێن ، ئه‌وانه‌ی خۆیان به که‌سی تایبه‌ت داده‌نێن و په‌نابه‌ریش به جیاواز ته‌ماشاده‌که‌ن وه له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی فلانه په‌نابه‌ر مافی په‌نابه‌ری هه‌یه یان نیه هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ په‌نابه‌ردا ده‌که‌ن بۆیه ته‌نها وه‌ک موشته‌ری و دوکاندار چاو له په‌نابه‌ر ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌مانه‌شن چاکه‌ته‌که‌ی مه‌نسور حکمه‌تیان له بهرکردووهو ڕوخساره ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆیان پێ شاردۆته‌وه ، واتا له ناوه‌وه په‌یڤینی یه‌که‌م و له ڕوخساردا په‌یڤینی دووه‌م له به‌رئه‌وه‌ی پلان دارێژه‌رانی فدراسیۆن خولیای حزبێک له ناو دهماغیانه ته‌نها حزب پاڵنه‌ریانه نه‌ک خودی ئینسانی په‌نابه‌ر ،که ئه‌م حزبه‌ش فه‌شه‌لی هێناوه، ماڵه قهڵبهکهیان ڕۆژ له دوای رۆژ مه‌علوم تر ده‌بێت بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگا،بۆیه ده‌یانه‌وێت به به‌کارهێنانی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری خۆیان بپه‌ڕێننه‌وه تا وه‌کوو بزانن خوا چی به چی ده‌کا . له به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه ئه‌م تاقمه نایانه‌وێت ئه‌م ڕاستیانه ئاشکرا بن، خوا خوایانه ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م ڕاستیانه ده‌زانن له به‌رچاویان نه‌مێنن و که‌سانێ جێگایان بگرنه‌وه که هیچ زانیاریه‌کیان له مه‌سه‌له‌که نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه ئه‌م تاقمه ئه‌وه به ئه‌رک ده‌زانن که ئه‌م ڕاستیانه بشارنه‌وه ، ئه‌مه‌ش عه‌ینی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له کوردستاندا بڵاوبۆته‌وه ، به‌ڵام به بچووککراوهیی ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان گه‌نده‌ڵ بن ئه‌م تاقمه‌ش گهندهڵۆک .
کۆپی ڕه‌فتاری نائینسانی(زینده‌خه‌و)
ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه به‌ناوی ئینسانیه‌ته‌وه ڕاوی په‌نابه‌ر ده‌که‌ن ، سه‌ری زمان و بنی زمانیان مه‌سه‌له پیرۆزه‌کانی ئینسانه به‌ڵام ته‌نها به قسه ،که‌چی له پراکتیکدا زۆر دوورن له ڕاستیه‌وه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو له زینده‌خه‌وی به‌رده‌وامدان بۆ کۆپیکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره دزێوه‌کان، له چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتری ، وه‌عده‌و وه‌عید ،قسه هه‌ڵبه‌ستنی ناسیاسی ، پێکه‌نین له ڕووه‌وه ناو زڕاندن له پشته‌وه . من داواتان لێ ده‌که‌م ئه‌مانه بناسن که ته‌نها زه‌لامی ڕۆژی لێقه‌ومان نین به‌ڵکو هه‌رکه ئاگره‌که له خۆیان نزیک بۆوه ئه‌وا زۆر زوو توێژاڵهکهیان فڕێده‌ده‌ن و که‌سانی تر توش ده‌که‌ن ، خۆش به ختانه نه‌ک هه‌ر به‌م سیفه‌ته ناسراون ، سیفه‌تی تر زۆرن به تایبه‌تی شاردنه‌وه و داپۆشینی خلافاتهکان وسکانداڵهکانیان که له مه‌یاندا ته‌قلیدێکی کوێرانه‌ی ناسیۆنالیسته‌کان ده‌که‌ن ، له ناو ئه‌م تاقمه‌دا زۆرتر هه‌ست به‌وه ده‌که‌ی له سه‌رده‌می نازیه‌ت و هتلردا ژیان ده‌که‌ی وای لێ هاتوه له ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌دا هه‌ست به‌وه بکه‌ی که له ناو عائلهیهکی قه‌دیمی که نابێت هه‌رگیز ته‌قالیده‌کانی تێکبشکێنیت ته‌نانه‌ت له سه‌ر حسابی هه‌ستی ئینسانیش . ئه‌م سیفه‌ته له گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوێکی سرک دا یه‌ک ناگرێته‌وه که هه‌ست و سوز و ڕێز و خۆشه‌ویستی له پێش هه‌موو پێوه‌ره‌کانی تره‌وه بێت بۆی .
دوفاقه‌یی ، بانگه‌واز بۆ نه‌گبه‌تی
یه‌کێکی تر له ڕه‌فتاره‌کانی پلان داڕێژه‌رانی ئه‌م فدراسیۆنه دووفاقه‌یی ، تێک نه‌کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی خۆیانه ، ئه‌وه‌تا فدراسیۆن ده‌ستی داوه‌ته هه‌ڵڵا بۆ په‌نابه‌رانی کوردستان به‌و ده‌لیله‌ی که دیفاع له لاوان و گه‌نجانی کوردستان ده‌که‌ن ، به‌حساب خه‌ڵکی کوردستانیان بۆ گرنگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یانه‌وێت جارێکی تر به به‌رگێکی تره‌وه خۆیان میکیاج بکه‌نه‌وه و خۆیان به خه‌ڵکی کوردستان بناسێننه‌وه به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر سه‌یره که خه‌ڵکی کوردستان زۆر چاک ده‌یانناسن ، خه‌ڵکی کوردستان نه‌گۆراون ئه‌وه ئه‌مانه‌ن خۆیان لێ گۆراوه . باشه با له‌وه گه‌ڕێین کێ گۆڕاوه‌و کێ نه‌گۆڕاوه به‌ڵام لێره‌دا گرفتێکی تر سه‌رهه‌ڵده‌دا کاتێک فدراسیۆن ده‌ڵێ ئێمه بۆ په‌نابه‌رانی کوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین له‌و لاوه حزبه‌که‌ی فدراسیۆن قوڕاوێکی وه‌ها خه‌ستی نه‌گرتۆته‌وه تاکو په‌نابه‌رانی کوردستان جارێکی تر به ئاسانی باوه‌ڕ به‌و حزبه‌و فدراسیۆنهکهی بکه‌ن که به ئاشکرا ڕێگه له‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرن که پێیان خۆشه ئاڵای کوردستان هه‌ڵبکه‌ن،هه‌ڵکردنی ئاڵا له خۆپێشاندانه‌کانی په‌نابه‌راندا زۆر جار مشتومڕی له ڕاده‌به‌ده‌ر ناخۆشی دروست کردووه. بۆیه ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ی ئه‌م تاقمه باسی لێوه ده‌که‌ن، له‌لای کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری تورێک ناکا . ڕوحیهتێک که ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه‌ی فدراسیۆن بڵاوی ده‌که‌نه‌وه هه‌رگیز له گه‌ڵ ڕوحی زیندوو و پڕ به‌زه‌یی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان نایه‌ته‌وه ،چونکه ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه چه‌ندین ساڵه ده‌یانه‌وێت ڕوحیه‌تی زیندووی خه‌ڵک بمرێنن به‌ناوی ئینسانیه‌ته‌وه ، ده‌یانه‌وێت به‌ناوی ئینسانیه‌ته‌وه دوژمنایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن . ته‌نها دوژمنایه‌تی . سه‌ر له به‌ری کوردستان پانتاییه‌کی ڕه‌شه لای ئه‌م زاتانه . سه‌ر له به‌ری ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م فدراسیۆنه و حزبه‌که‌ی شاهێدی ئه‌م قسه‌یه‌ن ، که به‌ڕای من ئه‌م جۆره له ته‌بلیغ زاده‌ی عه‌قلێکی کامڵ و ژیر نیه، ئه‌گه‌ر ته‌نها ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه دووباره بکاته‌وه ،ته‌نها باسی وێرانی و کاولکاری و کوشتن و فه‌وتان دووباره بکاته‌وه . ئه‌مه ڕاستیه‌که له سه‌ر ئه‌م فدراسیۆنهو حزبه‌که‌ی نه‌ک گله‌یی ، هۆیه‌که‌شی بۆ هه‌ر که‌س یه‌ک رۆژ له ناوخه‌ڵک ژیابێت ده‌زانی ئه‌م زمانه ته‌نها زمانی ئه‌و جۆره تاقمانه‌ن که زۆر دوورن له ناخ و هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌رو واقع ،جا له به‌ر هۆی له ده‌ستدانی دڵی جه‌ماوه‌ر به ناچاری جگه له دڵشکاندن و خه‌مبار کردنی جه‌ماوه‌ر هیچ قه‌وانێکی تر نازانن.
بێ مه‌سئولیه‌تی و سه‌ر کردن به ناو قوڕا
گرنگه ئه‌م خاڵه ڕۆشن بێت که ئه‌وه‌ی من ده‌یکه‌م زۆر دره‌نگه ، ده‌بوایه زۆر زووتر ئه‌مه بکه‌م هه‌روه‌ها زۆر گرنگه بزانن که من نه بوختان ده‌که‌م نه ده‌مه‌وێت کێشه‌و مه‌سائلی شه‌خسی بوروژێنم ، نه توهمه و نه ئیتیهامات ، من به ئاشکرا و زۆر به ڕوونی داوام ئه‌وه‌یه که ده‌ستی ئه‌و که‌سانه کورت بکه‌مه‌وه که خۆیان کردووه به خاوه‌نی ئه‌م ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریانه ، بۆ نموونه له ناو فدراسیۆن به‌تایبه‌تی ، یه‌کێتی شورا‌و نه‌قابه کرێکاریه‌کان….هتد که به ده‌ست هه‌مان به‌ڵاوه خه‌ریکه له به‌ین ده‌چن . ئه‌م سه‌رنجانه‌ی که نوسیومه له‌و ڕوانگه‌وه ده‌ینوسم که من خۆم وه‌ها ڕه‌فتارم پێ کردووه پێش ئه‌وه‌ی بینوسم چه‌ندین جار هه‌وڵم داوه به کرده‌وه له کۆبونه‌وه‌کان به ئاشکرا ڕای خۆم ڕۆشن ده‌ربڕم ،ناڕه‌زایه‌تی ڕووبه‌ڕووم نیشان داوه به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه خه‌ڵک هه‌ر هه‌موو بیزاره له ده‌ست ئه‌م ڕه‌فتاره نا سیاسیانه‌ی ئه‌م تاقمه. به‌ڵام که‌س ئاماده نیه به‌ئاشکرا ڕایبگه‌یه‌نێت وه‌ک من . من له‌و مه‌بده‌ئه‌وه په‌رده‌م له سه‌ر ئه‌م جۆره عه‌قلیه‌ته هه‌ڵداوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه ڕاچڵه‌کێنم وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو ، دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ی ئێمه به‌کۆتا بهێنم به‌م ڕاگه‌یاندنه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هه‌وڵم داوه له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان من به ئاشکرا ئه‌م مه‌سه‌لانه‌م باسکردووه ، زۆربه‌ی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی له کار و چالاکی ساردبونه‌ته‌وه له به‌ر پاراستنی ڕێزی شه‌خسیه‌تی خۆیان دووریان گرتووه و بێ ده‌نگ بوون ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م تهکینهوهیهی هه‌ڵسوڕاوان و جه‌ماوه‌ری په‌نابه‌ران له‌م فدراسیۆنه یه‌ک زه‌ڕره پلان داڕێژه‌رانی ڕانهچڵهکاندووه ، بۆیه ته‌نها ئه‌م ئوسلوبه ده‌ری ده‌هێنێت له گه‌ڵ ئه‌م تاقمه ، ده‌بێت براده‌ری و هاوڕێیه‌تی و علاقاتی شه‌خسی تێکه‌ڵ نه‌که‌ین له گه‌ڵ جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکی سه‌رشان . من له‌و مه‌بده‌ئه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پره‌نسیپه به‌رقه‌رار بێت له نێوانمان ، ئه‌وه‌ی ڕێزی لێ ده‌گرم ڕوو به ڕوو ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرم . ده‌بێ هیچ که‌سیش له‌مه زویر نه‌بێت . من ده‌مه‌وێت ڕوون بم . هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت مه‌سئولیه‌تی قسه‌کان و کرده‌وه‌کانم له ئه‌ستۆی خۆم بگرم ، به هه‌مان شێوه به‌رامبه‌ره‌که‌شم وه‌ها بێت له نێو هه‌ڵسوڕان و ئه‌نجامدانی کار و چالاکی .
له ناو ئه‌م فدراسیۆنه شتێکی تر زاڵه که جگه له ووشه‌ی بێ پره‌نسیپی هیچ ووشه‌یه‌کی شایسته ترم نه‌دۆزیه‌وه بۆ وه‌سفکردنی ، ئه‌م بێ پره‌نسیپیه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که‌سێک نیه ڕه‌خنه‌یه‌کی جدی لێ بگرێ و بڵێ ئیتر به‌سه، تاکه‌ی به‌ناوی براده‌ری و خزمایه‌تی گه‌مه بهئامرازیهکهوه بکرێت که چاره‌نووسی په‌نابه‌ران ده‌توانێت بگۆڕێت به‌ره‌و باشتر . هه‌روه‌ک ووتم پلان داڕیژه‌ران ناهێڵن که‌سێک هه‌بێت گه‌مه‌که‌یان لێ تێک بدات و ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان به کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ران بناسێنێت ، من له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌م کاره‌م کردووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سئولیه‌ت مه‌سئولیه‌ت بێت و براده‌ری و خزمایهتییش به جێگه‌ی خۆی ، ته‌نها ڕێگه‌یه‌کیش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ین هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌م بێ پرهنسیپیانه وه‌ده‌نگ بێین . چیدی ئه‌م تاقمه ئه‌وه له ئێمه چاوه‌روان نه‌بن که هه‌ر ده‌بێ بۆیان داپۆشین .
ته‌ماشای به‌یاننامه‌و نوسین و قسه‌کانی ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه بکه‌ن له ڕۆژنامه‌و گۆفار و ڕادیۆکه‌یان بزانن خۆیان چی به به‌رامبه‌ره‌که‌یان ناڵێن بۆچی بۆخۆیان ڕه‌وایه خۆیان بکه‌ن به قازی ، ئه‌ی بۆچی که خۆیان ده‌خرێنه ناو بازنه‌ی لێ پرسینه‌وه به شێر و ڕێوی و به‌یت و بالۆره‌ی که‌یسی شه‌خسی سه‌ری خۆیان ده‌که‌ن به ناو قۆڕاوه خه‌سته‌که‌ی پاشه‌ڵیان . له بری مه‌سئولیه‌ت له خۆ نیشاندان ته‌نها خهیاڵێان بۆ یه‌ک شت ده‌چێت ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و قه‌وانه کۆنه‌یه که چه‌ندین ساڵه ده‌یڵینه‌وه هه‌ر که‌س ڕه‌خنه‌ی لێیان گرتبێت به‌و شته ناوزه‌دیان کردووه که له حزبیهتدا زه‌عیفه ، یان هه‌مان ڕه‌فتاری حزبه کۆنه په‌رسته‌کان کۆپی ده‌که‌نه‌وه به‌وه‌ی ڕه‌خنه گر به ده‌م کوت کردن بایکۆت ده‌که‌ن ، یان ڕه‌خنه‌گر جۆره حیکایه‌تێک ده‌بیستێ ده‌قاوده‌ق ، ئه‌گه‌ر له ناو دواکه‌وتووترین حزب و ڕێکخراوی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ش ڕه‌خنه بگرێ ، هه‌ر ئه‌و قسانه ده‌بیستێ . تۆ ڕه‌خنه‌ت له دوو ڕوویی گرتووه ئه‌و ده‌ڵێ نابێ به‌و ئوسلوبه ڕه‌خنه بگری ، تۆ ڕه‌خنه‌ت گرتووه و نوسیوته ده‌ته‌وێ بڵاوی بکه‌یته‌وه ،له‌ولاوه وه‌ڵامێکت بۆ ده‌نێرن ، یان ئه‌مڕۆ به فه‌ردا تا ئاخره‌که‌ی وه‌ڵامه‌که ده‌گات …چێه ؟ نا بێ ئه‌م شتانه بڵاو بکرێنه‌وه چونکه حزب ، یان فدراسیۆن به‌م شته زه‌عیف ده‌بێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی بچوکترین نرخ بۆ مه‌سئولیه‌ت له ناخی ئه‌و حزبیهته قهویهی خۆیان هه‌بێت ئه‌ی مه‌سئولیه‌ت چی لێ به‌سه‌رهات ؟ به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌مترین هه‌ستیان تێدا هه‌بێت که هه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌یه به‌م ڕۆژه‌ی گه‌یاندوون . که‌چی باسی زه‌عیف بوون هه‌ر نابڕێته‌وه من ده‌مه‌وێ ئه‌مه ڕوون بێت بۆ جه‌ماوه‌ری په‌نابه‌ر نه ئه‌مه ڕێکخراوه نه ئه‌وه‌ش حزبه ، ئه‌گه‌ر جورئه‌ت هه‌بێت .
زیندانێک بۆ ڕاده‌ڕبڕین
ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه جارێک به‌ناوی کرێکاران ،،جارێک به‌ناوی بێکاران ، جارێک به‌ناوی په‌نابه‌ران جارێک به‌ناوی ژنانه‌وه چی نه‌ماوه له ڕۆژنامه و ڕادیۆکهیانهوه به به‌رامبه‌ره‌که‌یان نه‌ڵێن؟ بچوکترین هه‌واڵ له دوورترین قوژبنی کوردستان ده‌که‌ن به گه‌وره‌ترین کوببه‌ی دونیا، ته‌نها پاساوێک که هه‌یان بێت ئه‌وه‌یه که ئه‌مان دژ به ناسیۆنالیزم ئه‌م کاره ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌م قه‌وانی ناسیۆنالیزمه وه‌ها سه‌ری لێیان شێواندووه که هه‌موو کۆمه‌ڵگه به ناسیۆنالیزم ببینن بۆیه ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ش به‌چاوی گومانه‌وه ته‌ماشایان ده‌که‌ن . ،به‌ڵام له شاردنه‌وه‌و په‌رده پۆشکردنی سکانداڵه‌کانی خۆیان ،له داپۆشینی عه‌یبه‌کانی خۆیان له خۆ دزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت خۆیان له زیندانه قوڵه‌که‌ی ڕاده‌ربڕین قایم ده‌که‌ن ، به‌ڵام جوق و مۆسیقای ڕادیۆکه‌یان دژ به به‌رامبه‌ره‌که‌یان ده‌بێت به میمبه‌ری ئازادی ڕا ده‌ربڕین . بۆچی باسی خیلافاته‌کان و شه‌ڕه‌کانی خۆتان ده‌شارنه‌وه به‌ڵام موقابه‌له و نوسین له سه‌ر خه‌ڵک به مه‌سئولیه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ؟ ئه‌گه‌ر نه‌فه‌رێکی پارتی یان یه‌کێتی خیلافێکی هه‌بێت یه‌کسه‌ر داوای موقابه‌له‌ی ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆتان بن سه‌ری لێ شۆڕ ده‌که‌ن و په‌رده پۆشی ده‌که‌ن و ووسکتهی لێ ده‌که‌ن .ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی نه‌فه‌ره‌کانی خۆشتان ده‌خنکێنن باشه ئه‌م هه‌رایه‌ی ئازادی ڕادهڕبڕینتان له پای چی ؟ ئه‌مه زیندانی ڕاده‌ربڕینه نه‌ک جه‌نائن ئهلموعهللهقهی ئازادی ڕاده‌ربڕین .
داتا‌کان شتێک ده‌ڵێن و فدراسیۆن شتێکی تر(نه‌خوێنده‌واری)
به‌کارهێنانی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری وه‌ک وه‌ره‌قه‌یه‌ک بۆ ئیمتیازێکی کاتی که به دڵنیاییه‌وه ده‌چێته گیرفانی ته‌نها تاقمێک له‌ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌و حزبه‌که‌ی . په‌نابه‌رانیش له کۆتاییدا له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن زیاتریان بۆ نامێنێته‌وه بۆیه ڕۆژ له دوای ڕۆژ کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری زیاتر له‌م فدراسیۆنه دور ده‌که‌ونه‌وه ، بۆیه نابێ چیدی ڕێگه بده‌ین مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری به‌م شێوه زه‌قه ئیستغلال بکرێت له لایه‌ن یه‌ک حزبه‌وه ، بۆیه نابێت چیدی ڕێگه بده‌ین ئه‌م ڕێکخراوه خۆی به نوێنه‌ری هه‌موو په‌نابه‌ران دابنێ و ده‌بێ ئه‌و ناوه قه‌به‌یه له خۆی بکاته‌وه ، ته‌نها بۆیان هه‌یه ناوی ڕێکخراویک له خۆیان بنێن ، وه‌ک ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ، کهپاساوی مونه‌ززه‌م بوون هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌م ڵێڵیانه بڕه‌وێنێته‌وه که له خودی پێشێل کردنی مافی په‌نابه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت (که به‌ڕای من ئه‌مه خۆی جۆرێکه له ڕاسیستی بۆ حزبێکی دیاریکراو که له ڕاسیستی ترسناک تره جونکه به‌ناوی ئینسانی بوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ) که گه‌وره‌ترین و ترسناکترین نا موونهززهمیه ، دوا خۆپیشاندانی فدراسیۆن له سویسرا له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌ناهه‌نده‌یی به‌داخه‌وه ئه‌و پرسیاره ده‌کاته ماڵ له سه‌ریان که بۆچی له سه‌دا پێنجی په‌نابه‌ران له گه‌ڵیاندان ئه‌گه‌ر وای دابنێین لانی که‌م ئه‌مڕۆ 3000 هه‌زار په‌نابه‌ر له سویسرادا هه‌یه .
نموونه‌یه‌کی تر ، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی شاری زیوریخ که له لایه‌ن به‌ره‌ی چه‌پ و ئازادیخوازی سویسرایی به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م ڕێکخرابوو ، که چیی فیدراسیۆن هه‌رچه‌نده که ده‌زانێ له %5 ی په‌نابه‌رانی له گه‌ڵدایه له سویسرا به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ده‌یه‌وێت خۆی بکا به خاوه‌نی ئه‌م حه‌شاماته‌ی که هاتبوونه مه‌یدان له دژی ڕاسییزم . فدراسیۆنیش خۆی به‌م حهرهکهتهوه هه‌ڵواسیبوو ،که‌چی به‌داخه‌وه له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا وا باسی له فدراسیۆن هیناوه‌ته مه‌یدان که گوایه شه‌قام به ده‌ست ئێمه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان و عێراقه‌وه بوبێت که من دڵنیام ته‌نانه‌ت ئه‌و ژماره که‌مه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان و عێراق که له‌و ڕۆژه‌دا ئاماده ببوون( ده‌ستیان خۆش بێت) که ته‌نها پێشوازی بوو له ڕیزی ئینته‌رناسیۆنالی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی که له دژی ڕاسییزم بوو به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی فدراسیۆن ده‌یه‌وێت ئه‌م وێنه‌یه بگۆڕێت به‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ی ئه‌مانه‌وه هاتوون ، که ئه‌مه‌یان نه‌ک هه‌ر وا نیه به‌ڵکوو له هه‌مان کاتدا ئه‌مه خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها خۆ پف دانێکی بێ ئیستفادهو خۆ گیڤ کردنه‌وه‌یه‌که زیاتر تووڕه بوونه‌و هیچی تر ، تووڕه‌بوون له کێ ئه‌مه بۆخۆی پرسیارێکی تر و تێکه‌ڵ کردنێکی تره که ئه‌م فدراسیۆنه دێت له خلالی فدراسیۆنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی توڕه ده‌بێت و خۆی به‌تاڵ ده‌کاته‌وه که ئه‌مه ئه‌و ستارتیجه هه‌ڵه‌یه‌یه که من له دهستپێکهکهمدا ئیشاره‌م پێ کردوه جارێکی تر دوو باره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌م فدراسیۆنه هه‌موو خه‌ڵک به ناسیۆنالیزم ده‌زانێت بۆیه له خلالی فدراسیۆنه‌وه دێت دژایه‌تی ناسیۆنالیزم ده‌کات ،به‌ڵام له دواییدا دێت و ئه‌مه به په‌نابه‌ران ده‌فرۆشێته‌وه و ده‌ڵێ ئێمه بۆ ئێوه ده‌گرین که ئه‌مه‌یان دووره له ڕاستیه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده و به‌س ، به‌ڵکوو ئه‌م جۆره حه‌ره‌کاتانه ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م فدراسیۆنه هیچ حساب بۆ خه‌ڵکی په‌نابه‌ر له ئهجنداکهیدا نه‌بێت، خۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌راندا ژیابێت ده‌زانێ کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی فره ڕه‌نگه مۆزائیکێکه ئه‌گه‌ر له ڕابوردوودا هه‌ڵه ده‌مانخوێنده‌وه، ئه‌وا چی دی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه دادی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ران نادات ، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ن و رێکخراوێک ڕێز بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی له ئهجنداکهیدا هه‌بێت مانای ڕێزی تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران هه‌یه و پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته .
که فدراسیۆن سوور ده‌زانێ له خۆپیشاندانێک بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ر ته‌نها له %5 ی په‌نابه‌ر به‌شدار بێت و ئاماده‌بێت له گه‌ڵماندا بێت ئایا ئه‌وه که‌ی ڕاسته ، که‌ی ڕه‌وایه خۆپیشاندانێک خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری گشتی په‌نابه‌رانی سویسرا له دژی (بلۆخهر) ڕێکیخستبێ ، که‌چی فدراسیۆن یان چه‌ند نه‌فه‌رێک له فیدراسیۆن به‌شداریان تیدا کردبێ ، به خۆپیشاندانی ته‌نها فدراسیۆن له قه‌ڵه‌م بدا و به ڕوژی نیوه‌ڕۆ هاوار بکا و بڵێ ئه‌وه شه‌قامه‌کانی سویسرا وا به ده‌ست په‌نابه‌رانی کوردستانه‌وه‌ن ، ئایا ئه‌مه ڕه‌وایه ؟. نه‌ک هه‌ر ڕه‌وا نیه ، به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا به‌زمانێکی تر مانای ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌ر خۆمان بین و به‌س ، پێویست ناکات لایه‌ن و ڕێکخراوی تر خۆیان ماندوو بکه‌ن.
هه‌ر ڕێکخراوێک بیه‌وێت سود به په‌نابه‌ران بگه‌یه‌نێت ده‌بێ قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بزانێت و ڕێز بۆ ئه‌وانی تریش دابنێت . ئه‌م مه‌یدانه هه‌موومانی پێویسته ، بۆ هه‌ر که‌سێکی دڵسۆزی په‌نابه‌ران ئه‌وه مایه‌ی چاوه‌ڕوانیه که ئه‌م بواره چه‌نده ئاوه‌دان و قه‌ڵه‌بالغ بێت کاریگه‌رتر ده‌توانین بێینه مه‌یدان . ناکرێت له سه‌ر حسابی په‌نابه‌ران تاکه ڕێکخراوێک ڕووی گرژ و مۆن به وانی تر نیشان بدات . نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو ئه‌م فدراسیۆنه ده‌قیقه‌ن ئه‌و کاره ده‌کات ، له وانه‌یه به قسه بڵێن مه‌یدان ئاوه‌ڵایه بۆ هه‌موان ، به‌ڵام له پراکتیکدا کارێکی وایان کردووه هه‌رکه‌س بیه‌وێت کارێک ئه‌نجام بدات یان ده‌بێ کۆمۆنیست بێت یان ده‌بێت دوژمنی هه‌موو کۆمه‌ڵگا بێت . بۆیه ناکرێت تاسه‌ر له‌م مه‌سه‌له‌یه بێ ده‌نگ بین، له نێوان به‌رژه‌وندی پلان داڕێژه‌رانی ئه‌م فدراسیۆنه و به‌رژه‌وندی په‌نابه‌ران، چاره‌نوسی په‌نابه‌ر بۆ ئێمه فه‌رزتره .
درێژه‌ی هه‌یه…..