
ڕووی ده‌مم له ( زه‌نگ ) ی گه‌رمیان ده‌که‌م
ڕووی ده‌مم له ( زه‌نگ ) ی گه‌رمیان ده‌که‌م
موحسین جوامێر ـ سوێد
به‌بۆنه‌ی سێیه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی حه‌فته‌نامه‌ی ( زه‌نگ ) ه‌وه، ده‌سکه‌گوڵێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی دڵگر و جوانی وڵاتی سوێدتان ده‌قه‌به‌ڵ ده‌که‌م، هیوامه ئه‌و لاوه ئازا و خوێنگه‌رمانه‌ی گه‌رمیان، هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو بن، کچ و کوڕانیان ههنووکهیهکی به‌خته‌وه‌ر و داهاتوویه‌کی سه‌ربه‌رزیان هه‌بێت، ڕازی دڵیان بێته جێ و هه‌موو له هه‌موو به‌نیازی خۆیان بگه‌ن، کچ به دڵداری خۆی و کوڕیش به یاری خۆی خه‌نی بێ؛ به‌ڵام به‌حه‌ڵاڵی. دڵنیام گه‌نجانمان که هه‌میشه‌به‌هاری ته‌مه‌ن و ژیانمانن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گه‌رمیان، به‌هیچ مافێکیان شاد نه‌بوونه و ئۆقره‌یان نه‌گرتووه، له‌کاتێکدا بێنێوبڕ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له هێڵی ته‌ماس بوونه و ژوانیان له‌گه‌ڵ دکتاتۆرییه‌تدا بووه، تووشی ڕه‌شه‌با و ئازاری چه‌ندین هێنده هاتوون، لهچاوهاوزمانانی شوێنه‌کانی دیکه‌دا.. ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنی ناوی ( زه‌نگ ) یش کاردانه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه بووبێت، چونکه هه‌رده‌م له‌سه‌ر پێ وه‌ستاون و چاوه‌ڕێی ڕه‌وشی نوێی کاره‌ساتئامێز بوونه. به‌نده ئه‌گه‌ر خۆر‌ت و لاو و خوێنه‌رانی ( زه‌نگ ) ی ئازیز گوێ قوڵاغم بن، به پێویستی ده‌زانم ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، له نووسیندا، به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه :
1ـ مسۆگه‌رکردنی ژیانێکی ئاسووده بۆ گه‌نجان؛ ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته.. وڵاتی پێشکه‌وتوو که حوکمڕانی ده‌کا، له‌سه‌ر یاسا و ڕێسای ( ده‌وروته‌سلیم ) ڕه‌وتار له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کاندا ده‌کات، واتا بۆ ئه‌وه کار ده‌کا هه‌تا نه‌وه‌کان به ڕێکترین شێواز په‌روه‌رده بکا و ته‌ندروستانه په‌یامی ژیان ئاڵوگۆڕ بکرێ و پرۆسه‌ی پێشکه‌وتن به‌رده‌وام بێت.. هه‌ر بۆیه پێگه‌یاندنی منداڵ و گه‌نج، بێڕاده بایه‌خی پێ ده‌درێت، نه‌ک هه‌موو شتێک بۆ گه‌وران و ئاره‌زووه‌کانی نهونهمامانیش پێشێل و زینده‌به‌چاڵ بکرێن. به‌داخه‌وه، له وڵاتی ئێمه‌دا داوای هه‌موو شتێک له لاو ده‌کرێ، که‌چی که‌مترین مافیشی ده‌خورێت. بۆیه ده‌بێ گه‌نجانمان وریا بن و سوور بن له‌سه‌ر داواکانیان، هه‌رگیز نه‌به‌زن و حیزبییانه‌ش تێنهفکرن؛ چونکه ئه‌وسا سه‌رکز و زه‌لیل ده‌بن و ئیبداعیان که‌م ده‌بێته‌وه.
2ـ ڕاسته نه‌وه‌کانی کورد ئه‌رکی پارێزگاریی میلله‌ت و وڵاتیان له ئه‌ستۆدایه، وه‌لێ نابێ ئه‌م قه‌وانه وا بکا به بیانووی مه‌ترسییه‌کانی ده‌ره‌کی، بچووکترین مافیان پێ ڕه‌وا نه‌بینرێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا خه‌ڵکانێک له‌سه‌ر حسێبی وان بله‌وه‌ڕێن. بێجگه له‌وه، بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات ـ له ته‌نگانه‌دا ـ خۆیشی هیچ نه‌کا و له ته‌قه‌یه‌کی دوژمن بڕه‌وێته‌وه. هاوکات من ئارخهیانم، ته‌شقه‌ڵه‌ی سه‌رده‌می پێشوو، به‌شێوه‌ی ئه‌وسا، هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه.
3ـ توانای کچان په‌ره‌ی پێ بدرێت، چونکه دنیایه‌کن له وزه.. تاکه جیاوازیی ئه‌وان له کوڕ و پیاوان، ئه‌وه‌یه، ئه‌وان ناسک‌تر، به‌ویژدانتر، ئاشتیخوازتر و له ڕه‌گه‌زی نێر ئینسانترن.
4ـ نابێ چیتر بانگه‌شه‌ی ( هێشتا ئاسه‌واری ڕژێمی پێشوو و کاریگه‌رییه‌کانی له وڵات‌دا ماون ) له ده‌سه‌ڵات قبووڵ بکرێت، ئه‌مه ته‌نیا پاساوێکه بۆ شاردنه‌وه و دریژه‌پێدانی ژیانی گه‌نده‌ڵ. وڵاتێکی وه‌کوو ئه‌ڵمانیا، بۆ نموونه، به ده ساڵ دوای شه‌ڕی یه‌که‌می دنیا، به‌شێوه‌یه‌ک ئاوه‌دان کرایه‌وه، هه‌ر ده‌تگوت شایی تێدا کراوه نه‌ک شه‌ڕ. که‌چی لای ئێمه دوای دوو ده‌یه له ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌بردن، له کتێبی مه‌کته‌بی کورده‌واریدا وشه‌ی به‌سه‌زمانی ( جێبه‌جێکردن ) به چوار شێوه ده‌نووسرێ و سه‌رکوت ده‌کرێت : ( جێ به‌جێ کردن )، ( جێبه‌جێ کردن )، ( جێ به‌جێکردن ) و ( جێبه‌جێکردن ).
5ـ خه‌ریکه نه‌زانانه دۆڵ و زوڕنای خوێندن به دیالێکتان، لێ ده‌درێ، که هاوشێوه‌ی ئه‌م دیارده قێزه‌ونه، له‌هیچ وڵاتێکی دنیادا نموونه‌ی نییه، ته‌نانه‌ت له وڵاته دواکه‌وتووه‌کانیشدا. ئه‌وه‌ی ئێسته‌ش هه‌یه، سه‌ره‌تایه‌کی زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه ده‌بین به چه‌ندین میلله‌ت و تانوپۆمان کوێر ده‌بێته‌وه. ده‌نا، به زمانێکی دیکه‌ی بیانی بخوێندرێ، زۆر بێزیانتره.
6ـ له سوێدا پیرۆزترین مه‌خلووقات؛ منداڵه، که‌م که‌سیش هه‌یه ئه‌م ده‌قانه‌ی خواره‌وه له‌باره‌ی منداڵانه‌وه، نه‌زانێت یا له ئه‌زبه‌ری نه‌بێت، هه‌تا خودی ساوایانیش :
هه‌ر منداڵێک
ـ هه‌ر منداڵێک هه‌موو ده‌مێ لۆمه‌ی بکرێ، ته‌نیا فێری سه‌رکۆنه‌کردن ده‌بێت.
ـ هه‌ر منداڵێک لێی بدرێ، ته‌نیا فێری شه‌ڕ و شه‌ڕفرۆشی ده‌بێت.
ـ هه‌ر منداڵێک به‌سه‌رخۆیدا بشکێته‌وه، ته‌نیا فێری شه‌رمنی ده‌بێت.
ـ هه‌ر منداڵێک هه‌میشه گاڵته‌ی پێ بکرێ، ته‌نیا ده‌روونێکی نه‌خۆش و ویژدانێکی به‌ئازار له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌ڵام :
ـ هه‌ر منداڵێک هه‌میشه هان بدرێ و ئافه‌رینی پێ بوترێ، فێری بڕوابه‌خۆکردن ده‌بێت.
ـ هه‌ر منداڵێک به دڵفراوانییه‌وه به‌ره‌و پیریه‌وه بچن، فێری زات و جورئه‌ت ده‌بێت.
ـ هه‌ر منداڵێک مه‌تح بکرێ و په‌سند بدرێ، فێری داد و عه‌داله‌ت ده‌بێت.
ـ هه‌ر منداڵێک هه‌ست به دۆستایه‌تیی ئه‌وانیدیکه بکا، فیری لوتف و دڵنه‌رمی ده‌بێت.
ـ هه‌ر منداڵێک له ئاسووده‌ییدا بژی، فێری متمانه ده‌بێت.
ـ هه‌ر منداڵێک هه‌ست به ئه‌ڤینی بکا و باوه‌شی پێدا بکرێ، دنیای خۆش ده‌وێت.
بریا ئه‌م ده‌قانه‌ی سه‌ره‌وه له هه‌موو شوێنێکی کورده‌واریدا ههڵبواسرابان و به جیددی کاریان بۆ بکرایه. هه‌روه‌ها هیواخوازم دلێرانی حه‌فته‌نامه‌ی ( زه‌نگ )، زاڕۆکانی گه‌رمیانیان له‌بیر نه‌چێ و پاشکۆیهکیان ـ ئه‌گه‌ر مانگێ جارێکیش بێت ـ بۆ ته‌رخان و بڵاو بکه‌نه‌وه، ده‌کرێ ناوی ( زه‌نگۆڵه‌ی منداڵان ) ی لێ بنرێت، ئه‌مه‌یان ته‌نیا پێشنیارێکه.
سه‌رنج.! ئه‌م وتاره له ژماره ( 97 ) ی ڕۆژنامه‌ی ( زه‌نگ ) دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
mohsinjwamir@hotmail.com
16/09/2008