تۆوکردنی تراژیدیای کوشتاری ژنان….حه‌مه‌غه‌فور
تۆوکردنی تراژیدیای کوشتاری ژنان
له دیدگای جیاکردنه‌وه‌ی کچان‌و کوڕاندایه
حه‌مه‌غه‌فور
له کۆمه‌ڵگای هاوچهرخو شارستانیدا، وه له شوێنێکی وه‌کو کوردستاندا، یه‌کێک له جوانترین‌و شایسته‌ترین ده‌رهاویشته‌و دیارده‌کان ڕشته‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی بنه‌ڕه‌تییه، که ده‌کرێ ئینسان به سه‌ری به‌رزه‌وه شانازی پێوه بکات. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا یه‌کێک له ناشیرین ترین، نائاسایی ترین، نازانستی ترینو مه‌ترسیدار ترین دیارده‌کانیش له بواری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا، جیاکردنه‌وه‌و دابڕینی کچان‌و کوڕانه له یه‌کتری، که به ڕای من مایه‌ی سهرزهنشتو شه‌رمه‌زاریشه بۆ هه‌موومان.
به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می مۆدێرنه‌و پێش هاتنه ئارای سکۆلاریزم‌و مه‌ده‌نییه‌ت، ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار که‌م، که له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێنهئهپهڕین له کوڕان شانسی خوێنده‌واربوونیان پهیدائهکرد. ئه‌ویش دانه دانه له مناڵی دهوڵهمهندانو ئاغا‌و خان‌و شێخه‌کان له حوجره‌و ته‌کیه‌کاندا ئه‌یانتوانی نحو و ێرفی قورئانی فێرببن. ژنان‌و کچان ده‌بوایه له‌ناو تاڵاوی ژیانی قهبیلهییو ههوارنشینیدا ڕۆژ تا ئێواره له‌ژێر زه‌حمه‌تدا بپڕوکانایهو خزمه‌تی پیاوانیان بکردایه. ژیان‌و کۆمه‌ڵ وه‌کو خۆڵی مردووی به‌سه‌ردا کرابێ له‌ناو نهزانیو دواکهوتووییو ههژاریو داخران‌و په‌رته‌وازه‌ییدا ده‌تلایه‌وه.
به‌ڵام ئێستا که خۆشبه‌ختانه ژیان پێشکه‌وتنی سه‌رسووڕهێنه‌ری به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و کوردستانیش کۆمه‌ڵێکی هاوچهرخو مۆدێرنه‌و ده‌یان ساڵه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی بنه‌ڕه‌تی، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسیشدا زۆر ئاسووده کچان‌و کوڕانمان له هاوشانی یه‌کتریدا خوێندوویانه‌و دهخوێننو فێری زانست‌و زانیاری‌و پێکه‌وه ژیان‌و ته‌بایی بوون‌و ده‌بن، کێشه‌و گرفتێک له ئارادا نه‌بووه. گه‌لێک نامۆ‌و ناجۆرو ناکۆکه که ده‌بینین به دوای وه‌ده‌رنانی ڕژێمی سه‌ددام له کوردستان، وه ته‌نانه‌ت پاش گۆڕبهگۆڕبوونیشی جیاکردنه‌وه‌ی کچان‌و کوڕان بۆته دیارده‌یه‌کی به‌رچاو له کوردستاندا.
یه‌که‌مین پرسیار که به‌ره‌وڕووی هه‌ر چاودێرێکی ده‌ره‌کی ئه‌بێته‌وه له بواری په‌روه‌رده‌دا بۆچی قوتابخانه‌ی کچان‌و قوتابخانه‌ی کوڕان به جیا هه‌یه‌و ده‌بینرێن؟ له هه‌ندێ شوێن وه‌کو حاڵه‌تێکی شاز خوێندنگای سه‌ره‌تایی "تێکه‌ڵاو" هه‌یه! ئه‌م حاڵه‌ته مهیلو نه‌زعه‌و ڕۆحییه‌تێکی بارهێناوه له‌ناو به‌شێک له خه‌ڵکدا که مناڵه مێینه‌کانیان جێگای شه‌رمه‌زاری بن بۆیان‌و وه‌کو ته‌وق‌و به‌ڵایه‌ک ته‌ماشیان بکه‌ن. کێ له پشت ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ڕاوه‌ستاوه؟ له به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه ئه‌م ته‌فره‌قه‌و جیاخوازییه به ده‌ستی ئه‌نقه‌سته که خراوه‌ته ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه؟ ئایا ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه خزمه‌ت به چی شتێک ئه‌کات؟ یاخود ئایا ئه‌ساسه‌ن خزمهتو خێرێکی تێدا هه‌یه، یان ته‌نها ئه‌ڵقه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه بۆ خستنه ڕێی زنجیره‌یه‌کی دراماییو تراژیدیایه‌کی شه‌رماوه‌ر که به دیارده‌ی کوشتاری ژنان ناوی ده‌رکردووه، یاخود ڕه‌شه‌کوژی یان ئه‌نفال وه یا ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی له دژی ژنان!! پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زیی له به‌رامبه‌ر دایک، خوشک‌و دۆست‌و ئازیزانی خۆماندا! به ڕاستی جێگای شه‌رمه‌زارییه!
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندی تریش له‌م باره‌وه دیسانه‌وه هه‌ر جه‌خت کردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مۆدێرن‌و شارستانی. من پێم وایه مه‌سه‌له‌ی جیاکردنه‌وه‌ی کوڕان‌و کچان له یه‌کتری له خوێندنگا بنه‌ڕه‌تییه‌کاندا ڕیشه‌ی بیرکردنه‌وه‌و تێڕووانینهکهی ئه‌چێته‌وه سه‌ر هه‌مان فهرههنگو کولتووری عه‌شیره‌یی‌و ئیسلامی‌و ناسیونالیستی. ئه‌مه سێ کوچکه‌ی خستنه‌گه‌ڕو خولقێنه‌ری ئۆقیانووسێک له تاوانه سه‌ره‌تا له دژی هه‌موومان، ئینجا ڕاسته‌وخۆ له دژی ژنان‌و کچان‌و مێینه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان. ئێره خاڵی ده‌ستپێکردنی شاڵاوی ئه‌نفالکردنی ژنانی کوردستانه که زیاتر له حه‌ڤده ساڵه هه‌زاران هه‌زار که‌س له ژنان‌و کیژانی دڵ پڕ له هیواو خۆشه‌ویستی بۆ ژیان بوونه قوربانی مهیلو نه‌زعه‌ی نامووسپه‌رستانه‌و پیاوسالاری‌و له پێناوی پاککردنه‌وه‌ی شه‌ره‌فی خێزان‌و بنه‌ماڵه‌و تائیفهدا به ده‌ستی باوک‌و براو مێرد‌و کهسو کار ده‌یان هه‌زار تاوان به به‌رچاومانه‌وه ئه‌نجامدران! دهیانو سه‌دان چیرۆکی خۆشه‌ویستی به کۆست کران‌و به تاوانی گه‌وره‌و بێوێنه که‌وتنه‌وه. ئیتر هه‌قه ئێره دوایین مه‌نزڵی ئه‌م تاوانکارییه بێت. کۆمه‌ڵگای مۆدێرنی کوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌م شاڵاوه دواکه‌وتووانه‌و کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا ئه‌توانێ بێته دهستو ده‌ستی تیوریسیه‌نه‌کانی دژه ژن‌و دژه خۆشه‌ویستی ببڕێ‌و له‌جێی خۆیان دایان بنێته‌وه.
به هه‌ق بڕیاری شالیاری په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی کوڕان‌و کچان له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌کاندا، ههنگاوێکی بوێرانه‌و گه‌لێک درووست‌و پۆزه‌تیڤه‌و شایسته‌ی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌که. به پێی لۆژیک پرۆسه‌ی په‌روه‌رده کاتێک ناجۆرو نائاساییه که دوو کاراکته‌رو دوو ڕه‌گه‌زی هه‌ره سهرهکیو هه‌ره ڕیشه‌یی، یانی کوڕان‌و کچان له یه‌ک جیابکرێنه‌وه‌و دوو جیهانی جیاواز‌و سه‌مه‌ره‌یان بۆ درووست بکرێت. له ڕووی بایۆلۆژی‌و ده‌روون ناسییه‌وه ژیانی ئاسایی به‌بێ ڕه‌گه‌زی نێر‌و ڕه‌گه‌زی مێینه هه‌موو مانایه‌ک له ده‌ست ئه‌دات. پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی بنه‌ڕه‌تیش به دابڕینی ئه‌م دووانه له یه‌ک که‌لێنێکی هه‌ره گه‌وره‌ی تێ ده‌که‌وێت که به هیچ شتێک نه پاساو ئه‌درێت وه نه پڕیش ده‌کرێته‌وه. بۆیه هه‌ر جۆره هه‌وڵدانێک له لایه‌ن هه‌ر کهسو لایه‌نێکه‌وه له‌وانه‌ش زانایانی ئایینی‌و ووتاربێژی مزگه‌وته‌کانیش بدرێت بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پێناو ئاساییکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌دا، ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بێت که هه‌وڵه‌که‌ی ده‌چێته خانه‌ی تۆمهتباربوونو بهڵگهداربوون به بانگه‌شه‌کردن بۆ توندوتیژی نوواندنو خولقانی تاوان له دژی ژنانی کوردستان.
دایکان‌و باوکان‌و سه‌رپه‌رشتیارانی مناڵان‌یش هه‌ق وایه گووێڕایهڵی بڕیاری حکومه‌تی ههرێمو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بن‌و بایه‌خ دانه‌نێن بۆ ته‌بلیغاتی ژاراویو تانه‌و ته‌شه‌ری پیاوانی ئایینی. به‌ڵام لێره‌دا حکومه‌تی هه‌رێم پێویسته له مه‌نتیقی به‌رپرسیارێتییه‌وه بڕوانێته بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ڕیگا نه‌دات که‌سانی ناشایسته ده‌ست له کاروباری حکومه‌ت وه‌رده‌ن. حکومه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێت زۆر ساده ئه‌توانێت ڕۆشنگه‌ری به جه‌ماوه‌ر بدات‌و گرنگی بڕیاره‌که‌ی ڕوون بکاته‌وه‌و له متمانه‌ی گشتی به‌هره‌مه‌ندی بکات‌و جێبه‌جێشی باکت.
25/9/2008