یادی 190 ساڵه‌ی له دایک بوونی کارل مارکس
(ئه‌گه‌ر مارکس نه‌بووایه خه‌ڵک هه‌ژار تر ده‌بوون). یادی 190 ساڵه‌ی له دایک بوونی کارل مارکس.
ده‌بێت خۆراک و پۆشاک و شوێنی حه‌وانه بۆ مرۆڤ دابین بکرێت، پێش ئه‌وه‌ی ئاووڕبداتهوه بۆ سیاسه‌ت و زانست و ئه‌ده‌ب و ئاین..
مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان
m_o_osman@hotmail.com
به‌شی یه‌که‌م
(هچ ڕۆژێک ماوه‌م نه‌داوه به درێژایی بوونی ئینتهرناسۆینالست، به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه نامانه‌ی که ستایشیان ده‌کردم و بێزاریاندهکردم. نامه‌کان له وڵاتانی جیاوازه‌وه به‌ده‌ستم ده‌گه‌شت. به‌ڵکو هه‌رگیز وه‌ڵامیانم نهئهدانهوه، مه‌گه‌ر له چه‌ند حاڵه‌تێکی زۆر جیاوازدا) ( مارکس)
.. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی بوونی چینه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ و دۆزینه‌وه‌ی خه‌بات له نێوانیاندا، فه‌زلیان بۆ من ناگه‌ڕێته‌وه. به ماوه‌یه‌کی درێژ مێژووناسه برژوازییهکان پێش من که‌وتن له ناسینی په‌ره‌سه‌ندی مێژووی خه‌باتی چینه‌کان. هه‌روه‌ها ئابووریناسانی برژوازیش باسی پێکهاته‌ی چینه ئابوورییه‌کانیان کردووه. ئه‌وانه‌ی نوێ بن و من به‌ڵگه‌م بۆ هێنابن ئه‌مانه‌ن: 1- بوونی چینه‌کان ته‌نها پێوه‌ندی به قۆناغێکی مێژووی دیاریکراو هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌مدا. 2- خه‌باتی چینایه‌تی وه‌ک پێویست دیکتاتۆرییه‌تی پرۆلیتاریا به‌رهه‌م ده‌هێنێت. 3- خودی ئه‌م دیکتاتۆرییه‌ش جگه له خه‌باتی تێپه‌ڕاندن بۆ کۆتای هێنان به هه‌موو چینه‌کان و بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ چینایه‌تی زیاتر نییه.) ( مارکس).
( مێژووی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک( جگه له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی) تا ئه‌مڕۆ جگه له مێژووی خه‌باتی چینایه‌تی شتی تر نییه)
(له شوێنێکدا هیگل ده‌ڵێت: هه‌موو ڕووداوه‌کان و که‌سایه‌تییه مه‌زنه‌کان له مێژووی جیهاندا دووجار ده‌رده‌که‌ون، له‌بیری چوو ئه‌مه‌ی بخاته سه‌ر، جارێک وه‌ک تراجیدیا و جارێک وه‌ک گاڵته‌جاری ده‌رده‌که‌ون (مارکس)
( خه‌ڵک مێژوویان به‌ده‌ستی خۆیان دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام به ئاره‌زووی خۆیان دروستی ناکه‌ن. ئه‌وان دروستی ناکه‌ن له باردودۆخێکدا که خۆیان هه‌ڵیببژێرن به‌ڵکو له بارودۆخێکدا که ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه وڕاسته‌وخۆ له ڕابردووه پێیانبه‌خشراوه و بۆیان گۆزراوه‌ته‌وه) ( مارکس)
( شێوازی به‌رهه‌م هێنانی ژیانی مادی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و فیکری کارله‌یه‌ک بکه‌ن ، بیروهۆشی خه‌ڵک گوزه‌رانیان دیاری ناکات، به‌ڵکو ئه‌وه گوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تییه که بیروهۆشیان دیاری ده‌کات) (مارکس)
( هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نامرێت ئه‌گه‌ر پێش خۆی هه‌موو هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان په‌ره‌نه‌سه‌نێت که ڕێگه‌ی بۆ ئاماده‌کردووه، هه‌رگیز پێوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی نوێی به‌رزتر سه‌رهه‌ڵنادات پێش ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌کانی بوونی مادییانه‌ی له‌ناو جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگه کۆنه‌که‌وه ئاماده‌نه‌بووبێت. به‌م هۆیه‌وه مرۆڤایه‌تی هیج مه‌سه‌له‌یه‌ک ناخاته ڕوو ئه‌گه‌ر تووانای چاره‌سه‌ری نه‌بێت ) (مارکس)
( ئایین په‌ناگه‌ی ناڵاندنی مه‌خلوقه چه‌وساوه‌کان و خه‌یاڵه دڵخۆشهکانییهتی، ڕه‌خنه‌گرتن له ئایینیش ڕه‌خنه‌گرتنه له‌و دۆڵه فرمێسکاوییه‌ی که پڕه له گوڵی خه‌یاڵی که ئایین وه‌ک خه‌رمانێکی پڕشنگدار چوارده‌وری داوه. ڕه‌خنه‌گرتن له ئایین ئه‌و گوڵه خه‌یاڵییانه ده‌چنێته‌وه که چه‌وساوه‌که له کۆتوزنجیرهکانیدا ده‌یبینێت، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتن له ئایین، چه‌وساوه بێبه‌ش ناکات له‌و به‌خته‌وه‌رییه که به‌بینینی گۆڵه خه‌یاڵییه‌کان هه‌ستی پێده‌کات، به‌ڵکو له‌و کۆتوزنجیره ڕزگاری ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵه ڕاستهقیینهکان بچنێت) (مارکس)
له نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و کۆمه‌ڵگه‌ی کۆمۆنیستی، قۆناغێکی تێپه‌ڕبوون( تحول) هه‌یه که گۆڕینێکی شۆڕشگێڕانه‌یه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کۆمۆنیستی، قۆناغێکی گۆڕانی سیاسی ده‌گونجێنێت له‌گه‌ڵ خۆیدا، که ده‌وڵه‌ت ناتوانێت جگه له دیکتاتۆری شۆڕشگێڕانه‌ی پرۆلیتاریانه نه‌بێت، 235 به‌رگی دۆۆوم نقد برنامج غۆتا
( فه‌یله‌سوفه‌کان ته‌نها جیهانیان شیکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته ده‌بێت جیهان بگۆری ) موچوعات عن فیورباخ ل 38 .
( چۆن داروین یاسای په‌ره‌سه‌ندنی له سرووشتی زیندهڵهوه( عچوی) دۆزییه‌وه، هه‌روه‌ها مارکس یاسای په‌ره‌سه‌ندنی مێژووی مرۆڤایه‌تی دۆزییه‌وه، ئه‌و ڕاستییه ئاسانه‌ی که له ژێر کۆمه‌ڵێ ئایدۆلۆجییه‌وه بوو، ئه‌و ڕاستییه ئه‌مه‌یه: مرۆڤ ده‌بێت خۆراک و پۆشاک و شوێنی حه‌وانه‌ی بۆ دابین کرابێت، پێش ئه‌وه‌ی ئاووڕبداتهوه بۆ سیاسه‌ت و زانست و ئه‌ده‌ب و ئاین…) دوا وشه‌ی ئه‌نجلس بۆ هاوڕیی مارکس. هه‌ریه‌ک لهودهستهواژانه یان ئه‌و پرۆگرافانه ئاماژه بۆ چه‌مکێکی ماتریالیزمی مێژووی و ماتریالیزمی دیالیکتیک ده‌کات و سه‌دان بزووتنه‌وه‌ی فیکری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و نووسینانه‌وه هێڵی فیکری خۆیان ڕۆشن ده‌کرده‌وه و به‌رنامه‌ی گۆڕینی کۆمه‌ڵگه‌یان داده‌ڕشت. ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخواز و کرێکاریش سه‌دان کتێبیان نووسی چی وه‌ک شیکردنه‌وه‌ی و چی وه‌ک به‌رده‌وامبوونی ئه‌و نووسینانه. ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه کڵۆکی به‌رهه‌می فیکرێ مارکسه و هێمان بۆ ئه‌م چه‌مکانه.( خوێندنه‌وه‌یه‌کی مادیانه بۆمێژوو، قۆناغه‌کانی کۆمه‌ڵگه، زیده‌بایی، فرۆشتنی هێزی کار، کاری گرێگرته، قۆناغی سۆسیالیستی و ده‌سه‌ڵاتی کرێکاران و نه‌مانی چینه‌کان، پێویستییه‌کانی ژیان، جیابوونه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت و به هۆشهێنانهوهی خه‌ڵک دژ به ئایین، مه‌سه‌له‌ی فه‌لسه‌فی، ماده پێش فیکر،). ته‌نها له‌و چه‌ند دێڕه‌ی که له ڕه‌خنه له به‌رنامه‌ی غوتا هاتووه، باسی ده‌وڵه‌تی کرێکاری ده‌کات، لینین له‌سه‌ر ئه‌وه کتێبی ئیمپریالیزم به‌رزترین قۆناغی سه‌رمایه‌دارییه نووسی، هه‌روه‌ها مه‌نسووری حیکمه‌ت کتێبی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رده‌مانی شۆڕشی نووسی. ئهلێر تێبینیه‌کی گرنگ بده‌م ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مارکس پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌م شێوه‌یه ده‌کات، که ده‌وڵه‌ت یاسای به‌ڕیوه‌بردنی قازانجی ئه‌و چینه‌یه که له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره، به‌ڵام له کاتی شۆڕشدا چینی کرێکار که ده‌وڵه‌ت پێکده‌هێنێت، له ڕووی ئابوورییه‌وه چینێکی ده‌سه‌ڵاتدار نییه، بۆیه ئه‌لێره‌دا باسی قۆناغی تێپه‌ڕبوون دێته ئاراوه. که مه‌به‌ستی مارکس ئه‌وه‌یه، مانای ده‌سه‌ڵاتی کرێکارانه و ده‌وڵه‌تی خۆیان پێکده‌هێنن بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت، ته‌نها قۆناغه و سیسته‌م نییه و سۆسیالیزمیش سیسته‌م نییه به‌ڵکو قۆناغها هه‌تا ئێسته چی بیرمه‌ندێک هاتبێت که ئه‌وه‌نده کاری کردبێته سه‌ر مرۆڤایه‌تی، نه‌ک وه‌ک چهنایهتی (زۆرینه، هه‌رچه‌نده زۆرترین لاینگری هه‌یه له جیهاندا) به‌ڵکو وه‌ک چۆنایه‌تی وبه‌م بیروباوه‌ڕه ئینسانییه که له ژیانی ڕۆژانه‌یدا ڕه‌نگی دابێته‌وه، له سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه‌وه تا ئێسته، هیچ بیرمه‌ندێک یان که‌سێک یان بیروباوه‌ڕێک نه‌هاتووه که دوژمنی سه‌رسه‌ختی سه‌رمایه‌داری بێت، وه‌ک مارکس و بیروباوه‌ڕه‌که‌ی. سه‌رمایه‌داری نه‌ک وه‌ک به‌شێک یان وه‌ک بیروباوه‌ڕێک که ئابووریناسان باسی لێده‌که‌ن، یان وه‌ک چه‌مکێکی فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو سه‌رمایه‌داری وه‌ک سیسته‌مێکی هه‌مه‌لایه‌نه که هه‌موو کاری ئۆرگانه‌کانی له پێناو که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌دایه و وه‌ک سیسته‌می کڕینی هێزی کار و په‌یوه‌سته به کاری کرێگرده.(مارکس و بیروباوه‌ڕی به سه‌ختترین دۆژمنی برژوازییهت ده‌ژمێریت، چونکه سه‌رمایه‌داری مارکسیزم به خه‌یاڵ داده‌نات، وه‌ک لینین ئه‌ڵێت چاوه‌ڕوانی باشتر ناکرێت ، چونکه له هه‌موو ژیاندا زانستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێلایه‌ن نییه له کۆمهڵگایهکادا که کێشمه‌کێشی چینایه‌تی تێدابێت،)( مارکس انجلس، مختارات ل 28
بلێمه‌تی مارکس به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه به‌سته که وه‌ڵامی هه‌موو کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی دایه‌وه، مارکسی ڕه‌خنه‌گر له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری و مارکسی به‌گڕخستنی هه‌موو تواناکانی له پێناوی به‌دی هێنانی سۆسیالیزم و دۆنیایه‌کی شایه‌سته به ئینسان و بۆ له ناوبردنی چینه‌کان، ئه‌م مارکسه جێگه‌ی ڕه‌خنه نه‌بوو چونکه توانایان نه‌بوو و نییه وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی بده‌نه‌وه، بۆیه وه‌لامیان ته‌نها دوورخستنه‌وه و ماوهنهدانی به قسه‌کردن وچالاکی. به‌ڵام مارکسی تاک و مارکسی نه‌بوونه و نه‌هامه‌تی که هه‌ندێ جار کۆمه‌ڵێ پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی کێشه‌یان بۆ دروستکردبوو، به‌ڵێ توانیان ڕه‌خنه له‌م مارکسه بگرن، به‌ڵام چۆن ڕه‌خنه‌یه‌ک! ته‌شهیر و سوکایه‌تی کردن، ئه‌و سۆکایهتییه و دڕاندهیهتییه که به مارکس کرا به که‌سی تر نه‌کراوه. نه‌ک له لایه‌ن هاوبیرانییهوه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵکو نه‌یارانیشی ناتوانن ئه‌و ڕاستییه بشارنه‌وه.
( له‌وباوه‌ڕه‌دام که تۆ تێده‌گه‌یت له‌م ژیانه سهختهمه، ژنه‌که‌م ده‌روخێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بارودۆخه‌که بڕوات، ماندووبوونی به‌رده‌وام و کێشمه‌کێشه بچووکه‌کانی ڕۆژانه هه‌موو هێزی له‌ناوبردین، له‌سه‌ر ئه‌مانه‌وه حه‌قاره‌تی دوژمنانم، که هه‌وڵناده‌ن بابه‌تییانه هێڕش بکه‌نه سه‌رم به‌ڵکو له‌به‌ر نه‌زانینیان تۆڵه ده‌که‌نه‌وه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ناشرینترین قسه‌وقسه‌ڵۆکه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که پێوه‌ندی ته‌نها به‌منه‌وه بێت، به قاقای پێکه‌نین وه‌ڵامیانم ده‌دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بوختانانه ئارامی نابه‌خشنه ژنه‌که‌م.
ئیریک فرۆم ده‌نووسێت: شێواندنی که‌سایه‌تی مارکس به ئاوازێکی ڕێک ئه‌نجامده‌درا و ڕۆژنامه‌نووسان سیاسه‌تمه‌داران ده‌یڵێنه‌وه) (وه‌سفی مارکسیان ده‌کرد به که‌سێکی تاکڕهووی و گۆشه‌گیر و درنده‌و و سه‌رکێش و سڵتهوی) به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌نووسێت، زۆر که‌من ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی ئینسانی پێکه‌وه ژیابن وه‌ک مارکس و جینی هاوسه‌ری که به شیوه‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێش پێوه‌ندی ئینسانیان هه‌بوو)
له لایه‌کی تره‌وه، مارکسی زانای ئابووریناس و مارکسی یاسازان و زمان‌زان و مارکسی هه‌ڵگری زانیاری ورد، جێگه‌ی ستایش بوو لای داموده‌زگای برجوازییهکان و لیبراله‌کان.
مارکس پێش هه‌موو شتێک، شۆڕشگێڕێکی پۆڵاینی ڕێگای به دیهێنانی دۆنیایه‌کی باشتر بوو و ڕه‌خنه‌کانی مارکس له‌سه‌ر بنجینه‌ی شیکردنه‌وه‌یه‌کی زانستییانه و چینایه‌تییانه بوو بۆ بنه‌ماکانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری. چی تیوری و چی له ڕووی پراکتیکه‌وه، هه‌ر هه‌موو هه‌وڵدانی ئه‌وه بوو که کرێکاران و خه‌ڵکی زحمه‌تکێش ناسنامه‌ی چینایه‌تی خۆیان بزانن، ناسنامه به‌و مانایه ههملایهنه له خه‌باتی چینایه‌تی و پێکهاته‌کانی چینه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی بزانن و ئامرازه‌کان و بنه‌مه‌کانی چینه‌کانیش و چۆن ڕووبه‌ڕووی سه‌رمایه‌داری ببێته‌وه که سه‌رمایه‌داری خاوه‌نی هه‌موو شتێکه، له پاڵ تانک و چه‌ک، له‌شکرێکی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست و ده‌زگایه‌کی زه‌به‌لاحی میدیا و فیکری بۆ له‌خشته بردنی چینی کرێکار و شێواندنی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی به‌ڕێده‌خات. بۆیه مارکس ده‌ڵێت : خه‌ڵکی به گێل ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر ناسانامه‌ی چینایه‌تی خۆیان نه‌زانن. هه‌تا دونیا مابێت بیروباوه‌ڕی نوێ ده‌بێته‌وه و لاینگرانی زۆر ده‌بن..