نوسه‌ران ناهه‌قی له گه‌ڵ فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی مه‌که‌ن
نوسه‌ران ناهه‌قی له گه‌ڵ فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی مه‌که‌ن
هه‌رگیز له گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم نوسه‌ران به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات بێ ده‌نگ بن، ئه‌ساسه‌ن ئه‌رکی نوسه‌ره به گژ گه‌نده‌لی که‌م و کوریه‌کانی ده‌سه‌لاتدا بهچێتهوه، چونكێ نوسه‌ر پێش هه‌ر که‌سێ تر ده‌بێ خۆی به خاوه‌ن ده‌سه‌لات وگه‌ل وخاک بزانێ.
گه‌ر به‌رپرسێ گه‌نده‌ڵ له سه‌ر حسابی جه‌ماوه‌ر ورگی زل کرد ، ژماره‌ی سه‌یاره وخانووی زیاد کرد، هه‌قه ئه‌وه‌ی له توانای قهلهمدایه له ریسواکردنی و پیشاندانی راستی که‌سایه‌تی نابه‌رپرس بۆ جه‌ماوه‌ر درێخی نه‌کرێ، به تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای کوردستاندا قه‌ت ره‌وا نییه رێ به که‌سێ بدرێ جا با هه‌ڵۆی دوێنێ وشێری ئه‌مرۆ بێ, به باوه‌ری نه‌به‌ردی رابردووی به‌بێته که‌له‌گای کۆمه‌ڵگه وخۆی له سه‌رووی یاساوه دابنێ.
به داخه‌وه زۆرن ئه‌و نا به‌رپرسانه‌ی دوێنێ ماندووی تێکۆشانی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوون و‌ئێستا گه‌نده‌لی ده‌سه‌لاتن، ئه‌وانه نه وه‌فا و رێزیان بۆ رابردووی تێکۆشانی خۆیان هه‌یه ،نه بۆ خوێنی شه‌هیدان ، ئه‌وان نه خۆیان ده‌ناسن نه ده‌زانن پیرۆزی نه‌ته‌وه چییه،به‌لکو پێشتریش رهێکهوت کردوونی به شۆرشگێر و رێکه‌وتیش ده‌یان کات به گه‌نده‌ڵ و هه‌ر به رێکه‌وتیش ده‌گه‌نه پێش دادگای گه‌ل وبه‌ر نه‌فره‌ت ده‌که‌ون.
چه‌ند ئه‌رکی نوسه‌ره نه‌نگی به‌رپرسێ به‌خاته پێش چاو ،ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌رکیه‌تی رێز له به‌رپرسێکی ماندوو په‌رۆش به‌گرێ،نوسین له سه‌ر وه‌زیری رۆشنبیری له‌وه‌ی راستیه‌کان له پێش دیدی خوێنه‌ر ده‌شێوێنێ ، سپی وره‌ش تێکه‌ل ده‌کرێ،له ئانجامدا جگه له که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌زنی قه‌له‌می ئه‌و نوسه‌رانه و هه‌راسانی خوێنه‌ره جدییه‌کانی رۆژنامه‌و سایته ئه‌لکترۆنییه‌کان، جگه له خزمه‌تی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ چ شتێ تر ده‌به‌خشێ؟
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی ته‌مه‌نێکی به‌خشی به رزگاری نه‌ته‌وه،به نووسین ،به خزمه‌تی ئه‌ده‌بی کوردی، له هه‌موو ئان‌و ساته‌کان پشتگیری له ئازادی راده‌ربرین و نوسین کردوه،چه‌ندجارێ له ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنه‌وه هانی رۆژنامه‌کانی داوه با بگیرێن ئازار بهدرێن گرینگ کۆل نه‌ده‌ن.
ته‌نیا به‌رپرسه له دوای راپه‌رینه‌وه له سه‌ر کورسی ده‌سه‌لاته دوو مانگ مووچه‌ی نه‌بێ ژیانی به زاحمهت ده‌که‌وێ.
ئاخر که‌ی ره‌وایه له سه‌ر ئه‌م که‌سایه‌تیه به‌و شێوه‌یه نوسه‌ران له سه‌ر ده‌رکردنی نوسه‌رێ یان بلاوکردنه‌وه‌ی درۆیه‌کی هه‌ڵبه‌سترا و له سه‌ر گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، هێرش بهکرێته سه‌ر، له کاتێکدا به ده‌یان به‌رپرس هه‌ن به رۆژی نیوه‌رۆ گه‌نده‌ڵن،که‌چی نوسه‌ران نهقیان له ئاسدانایه ، که‌مێ خواتان هه‌بێ به ویژدانه‌وه بنوسن گه‌رنا به لای گه‌له‌وه هیچتان که‌متر نابێ له‌و به‌رپرسه گه‌نده‌لانه که هه‌موومانی هه‌راسان کردووه.
دلێر په‌رویز/ هیڵسینکی