Skip to Content

Wednesday, September 18th, 2024
چه‌کمان بۆ کاتیی ته‌نگانه‌ هه‌ڵگرتوه‌؟!

چه‌کمان بۆ کاتیی ته‌نگانه‌ هه‌ڵگرتوه‌؟!

Closed
by September 30, 2008 گشتی

 چه‌کمان بۆ کاتیی ته‌نگانه‌ هه‌ڵگرتوه‌؟!
 له‌ پشتیوانی مانگرتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا
 ئه‌یوب ره‌حمانی
 
 ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9ی ڕه‌زبه‌ر(مهر) 2708 سی و حه‌وت ڕۆژ به‌ سه‌ر مان له‌ خواردن گرتنی به‌ند کراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێ ده‌په‌ڕی و ئێمه‌ی ئوپوزیسیونیش به‌ گه‌وره‌ و چکۆله، به‌ کۆن و نوێ و به‌ چه‌کدار و بی چه‌ک بوینه‌ته‌ ته‌ماشاگه‌ر و شاهیدی بێ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێک له‌ دڕندانه‌ترین پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤی کورد له‌ کوردستانین‌!
 هێشتا له‌ ئاوایی قوڕیچیا‌ ته‌رمی کاک ئه‌شره‌فی حوسه‌ین په‌ناهی برای به‌ندکراوی مانگرتوی مه‌حکوم به‌ مه‌رگ، کاک ئه‌نوه‌ری حوسه‌ین په‌ناهی، که‌ به‌ پێی ته‌وته‌ئه‌ێکی له‌ پێشدا به‌رنامه‌ بۆداڕێژراو له‌ سنه‌ گیانی لێ سه‌ندرا، به‌ خاک نه‌سپێردراوه‌ که‌ پارێزه‌رانی تاریکی له‌ شاری سه‌قزیش دیاکۆ ساڵحی چالاکی سیاسی به‌ چه‌قو ده‌کوژن و له‌ مه‌هابادیش وێبلاگنوسیک و چالاکێکی بواری مافی مرۆڤ به‌ ناوی داوود ئازاد فه‌ر ده‌که‌وێته‌ به‌ر چه‌قۆی پارێزه‌رانیی دواکه‌وتویی و به‌ خه‌ستیی بریندار ده‌کرێت!
 هێشتا مانگرتوان ده‌ستیان له‌ بینه‌ قاقای مه‌رگ به‌ر نه‌داوه‌ و زۆر بوێرانه‌ دریژه‌ به‌ ما‌نگرتنه‌که‌یان ده‌ده‌ن و ڕۆژانه‌ش ئه‌م یا خۆ ئه‌ویان له‌ باری جسمیه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ نه‌خۆشخانه‌کانه‌وه، به‌ڵام به‌ ته‌مان ده‌ست به‌ سینه‌ی مه‌رگی ده‌ستی دوژمنه‌وه‌ بنێن و ده‌یانهه‌وێت مه‌رگیی شۆڕشگێڕانه‌، مه‌رگیی ئازادیخوازانه‌ بگرنه‌ باوه‌ش! ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه‌ به‌ خۆیان و به‌ گه‌له‌که‌یان که‌ مه‌رگێکیان ده‌وێت بۆ په‌سه‌ند نه‌کردنی مه‌رگی ده‌ستی دوژمن! ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بڕیار بێت بمرین، با سه‌ربه‌رزانه‌ بمرین و یا ئه‌وه‌ی که‌ به‌ سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌ین!
 
 ده‌گێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێن له‌ کاتیی شه‌ڕی به‌ینی ئه‌مریکا و ژاپۆندا هه‌ر وه‌ک له‌ هه‌مو شه‌ڕێکدا ده‌بینرێت، کۆمه‌ڵێک دیل له‌ هه‌ردو لایه‌نی شه‌ڕ ده‌که‌ونه‌ ده‌ست ته‌ره‌فه‌کانی شه‌ڕ. کاتێک ئه‌مریکایه‌کان به‌ ته‌مان کۆمه‌ڵێک له‌ دیله‌ ژاپۆنیه‌کان به‌ کۆمه‌ڵ له‌ سه‌ر ناوگانه‌ زه‌ریایه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانیان تیرباران بکه‌ن، چه‌ند دیلێکی ژاپۆنی ده‌ڵێن ئێمه‌ ئاره‌زوێکمان هه‌یه‌ که‌ پێش له‌ مردن جێ به‌ جێ بکرێت و کاتیک که‌ لێیان ده‌پرسن ئاره‌زوتان چیه‌، یه‌کیان به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌وانی دیکه‌ ده‌ڵێت، ئیوه‌ بۆچی ئه‌و هه‌مو گولله‌ خه‌سار ده‌که‌ن له‌ کوشتنی ئێمه‌دا، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست کوشتنه‌،‌ یه‌ک گولله‌ بۆ هه‌رکامه‌مان به‌سه‌، به‌ شه‌رتێک که‌ ڕێک له‌ سه‌روی نێو چاوانمان بده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی که‌ جوان نیشانه‌ گیری بکه‌ن هه‌ر یه‌که‌ی ده‌سماڵێکی سپیی له‌ سه‌رمان ده‌پێچین، ئیوه‌ له‌ نێوه‌ڕاستی ده‌سماڵه‌ سپیه‌که‌ بده‌ن. فه‌رمانده‌ی تیرباران که‌ران ئه‌و نه‌زه‌ره‌ی دیله‌کانی پێ باش ده‌بیت و پێشی وایه‌ که‌ ده‌شتوانن کۆڵێک گولله‌یان که‌ ڕه‌نگ بو به‌ خه‌سار بچن، بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌. هه‌مو دیله‌ ژاپۆنیه‌کان که‌ بریار وایه‌ تیرباران بکرێن ڕیزده‌که‌ن و ده‌سماڵی سپیی له‌ سه‌ریان ده‌پێچن و به‌ یه‌ک فه‌رمان هه‌ر یه‌که‌ی گولله‌ێک به‌ سه‌ریانه‌وه‌ که‌ ده‌سماڵی سپیی پێوه‌یه‌ ده‌نێن. کاتێک که‌ ده‌که‌ونه‌ سه‌ر عه‌رز فه‌رمانده‌که‌ لییان ده‌چێته‌ پێش ده‌ی هه‌وێت بزانێت کامیان نه‌مردون، تاوه‌کو گولله‌ی خه‌ڵاسیان پیوه‌ بنێت، به‌لام له‌ پڕ دێته‌ دواوه‌ و ده‌حه‌په‌سێت، کاتێک لیی ده‌پرسن چی بوه‌، ده‌ڵێت سه‌یری جێگای گولله‌کان بکه‌ن له‌ نیوه‌ڕاستی ده‌سماڵه‌کاندا، ئه‌وان به‌ خوینی سوری خۆیان له‌ نێوه‌راستی ده‌سماله‌ سپیه‌کاندا ئاڵای ژاپۆنیان دروست کردوه‌، ئه‌وانه‌ وه‌ته‌ن په‌ره‌ستن و جیگای ڕێز لێنانن، ته‌نانه‌ت به‌ مه‌رگیشیان هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا که‌ ئاڵای وڵاته‌که‌یان سه‌ربه‌رز ڕاگرن، به‌ڵێ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ ژاپۆنیه‌ به‌ مه‌رگی خۆیان وانه‌ی ئازاده‌گییان به‌خشی!
 
 نازانم بۆ چی و خه‌تای کێ بوه‌ که‌ شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئا به‌م بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌ی ئه‌مڕۆ‌ گه‌ییوه‌، به‌س ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم که‌ کۆچاندنی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و ڕۆژئاوا له‌ نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ئوردوگا نشینی درێژماوه‌، چاوه‌روانی به‌ سه‌مه‌ر گه‌یشتنی ئه‌زمونی باشور و یا به‌ قه‌ولی مام جه‌لال حکومه‌ته‌ ساواکه‌یان، سیاسه‌تی پاراستنی ئوردوگاکان و مه‌قه‌ڕه‌کانی ئۆپۆزیسیونی ڕۆژهه‌ڵات له‌ باشور، تێرۆر کرانی هێندێک له‌ ڕێبه‌رانی ئه‌حزاب له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات و هه‌روه‌ها ماندو بونی ڕێبه‌رانی حیزبه‌کان له‌ شه‌ڕی چه‌کداری و له‌ عه‌ینی حاڵیشدا حازر نه‌بونی ئه‌وان له‌ دانی جێگای خۆیان به‌ نه‌سڵی نوی و تازه‌ نه‌فه‌ستر، به‌ڵێنی به‌ ده‌سه‌لات گه‌یاندنی هێندێک که‌س واته‌ کۆپی باشور بۆ ڕۆژهه‌ڵات، دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و چاوه‌ڕوانی هێزی ده‌ره‌کی و هێندێک شتی دیکه‌ وای کردوه‌ له‌ ئوپوزیسیونی ڕۆژهه‌ڵات که‌ ئا به‌م شیوه‌ بێ ده‌سه‌ڵات و به‌ قه‌ولی فارس د‌ست از پا درازتر ماتڵی ئاڵوگۆڕێک بێت له‌ ده‌ره‌وه‌. کاتیکیش ده‌بینین که‌ ئه‌مڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئا به‌م شێوه‌ بێ ترس و خۆف ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردستان به‌ند ده‌کات و ده‌یانکوژێت و گوێ نه‌ به‌ پشتیوانی و ئیعتیڕازاتی مافی مرۆڤانه‌ی ئه‌م ولات و ئه‌و ولات ده‌دات و نه‌ گوێ به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کورد ده‌دات و نه‌ گوێ به‌ جه‌ساره‌تی ئۆپۆزیسیون ده‌دات، ته‌نیا ده‌توانم ئه‌وه‌نده‌ بڵێم که‌ ئێمه‌ چه‌کمان بۆ ڕۆژی ته‌نگانه‌ هه‌ڵگرتوه‌!!!
 
 با له‌ پشتیوانی پان و به‌رین و بێ وێنه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی غه‌یره‌ کوردیش گه‌ڕێین، که‌ نه‌یانکردوه‌، ئاخر ئێمه‌ ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌بین و هه‌ر بۆیه‌ش‌ لایه‌قی مه‌رگین له‌ دیدی ئه‌وانه‌وه‌! ئه‌گه‌ر چی له‌ هێندێک لایه‌نه‌وه‌ شه‌یپوری فیدڕالیزمیشیان وه‌ک یاسین به‌ گویدا ده‌خوینین، به‌لام هه‌ر ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌بین، چونکو به‌ ته‌ماین شانمان له‌ شانی ئه‌وان بده‌ین و یه‌کسان بین له‌گه‌ڵیان و ئه‌مه‌ش به‌رته‌ری ته‌ڵه‌بی ئه‌وان مه‌حو ده‌کاته‌وه!!
 په‌حوو… وه‌ڵلا ئه‌م تڕه‌که‌ڵه‌که‌ ئه‌گه‌ر ده‌ جاریش سه‌ر بگرێت، هه‌ر ده‌ڕوخێته‌وه‌!‌
 
 9ی ڕه‌زبه‌ری 2708
   ‌ ‌   ‌         ‌
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.