نه‌زه‌ند به‌گیخانی له سه‌ر شانۆی لۆرۆند پوای پاریسی
نه‌زه‌ند به‌گیخانی له سه‌ر شانۆی لۆرۆند پوای پاریسی
له دووی ئۆکتۆبه‌ر و له سه‌ر شانۆی لۆرۆند پوا ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا شاعیری دووره وڵات نه‌زه‌ندی به‌گیخانی هاوکات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک شاعیری ناوداری سه‌رزه‌مین به‌شداری ده‌کات له ڤێستڤاڵی شیعری جیهانی دووه‌م ، بریاره به‌گیخانی له‌م ڤێستڤاڵهدا چه‌پکێک له شیعره‌کانی خۆی به هه‌ردوو زمانی کوردی و فه‌ره‌نسی بخوێنێته‌وه. نه‌زه‌ند ده‌نگێکی دیاره له شیعری مه‌نفای کوردی و له نێو نووسین و لێکۆڵێنه‌وه‌کانی گه‌وره نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانی جیهانی جێگایه‌کی دیاری بۆ خۆی کردووه‌ته‌وه و بۆ میلله‌ته‌که‌یشی شانازی. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرایه له ئه‌ده‌بی به‌راوردکاری دانیشتگای سۆربۆن و کۆمه‌ڵێك دیوانی له چاپداوه به هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی. چه‌ندین قه‌سیده‌ی ئه‌و بۆ ئه‌نتۆلۆژیای شیعری جیهانی په‌سه‌ندکراوه و بۆ چه‌ند خه‌ڵاتێکیش کاندید کراوه و له لایه‌ن کۆمه‌ڵی پارێزه‌ر و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ له ساڵی 2000 خه‌ڵاتی ئێما ههمفریسی به‌ریتانی پێبه‌خشراوه. دوابه‌وای ئه‌م ڤیستیڤاڵه نه‌زه‌ند به‌گیخانی ده‌فرێت بۆ له‌نده‌ن و له‌وێنده‌ر باسێک له ژێرناوونیشانی به‌خته‌وه‌ری له ڕێگای نووسینه‌وه دگه‌ڵ کۆمه‌ڵێک توێژه‌ری نێوبانگی دونیا پێشکه‌شده‌کات له کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی که له 9 و 10 ئۆکتۆبه‌ر ساز ده‌کرێت.
سه‌رکه‌وتوبن ئه‌وانه‌ی باڵویزی هه میشه‌یی نه‌ته‌وه‌که‌یانن .
بۆ پترزانین له مه‌ڕ ئه‌م هه‌واڵه سه‌ردانی ئه‌م جوته لینکه بکه‌ن :
http://www.billetreduc.com/23526/evt.htm
http://www.terrapinn.com/2008/happy/speakerList.stm