Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
كەى كێشەیە مێردت هەبێت!!

كەى كێشەیە مێردت هەبێت!!

Closed
by September 30, 2008 ژنان

 كەى كێشەیە مێردت هەبێت!!
  ن/ خەندە جەمال رەئووف

 
 كچە وردیلەیەكى رۆح سوكو ئازاو ئیشكەر، رەنگ ئەسمەر، بەئەسڵ خەڵكى ئەسیوپیایەو لەیەكێك لەدامەزراوە ئەهلییەكان كارى پاككەرەوە دەكاتو زۆربەى ئەو بڕە پارەیەشى كەدەستى دەكەوێت، لەڕێگەى بانكە ئەهلییەكانەوە دەنێرێتەوە بۆ كەسوكارى بۆ ئەسیوپیا، لەمیانى تێكەڵبوونى بەكارمەندەكانى شوێن كارەكەى هەندێ زمانى كوردىو عەرەبی فێربووەو كارى رۆژانەى پێ بەڕێ دەكات…
 كاتێك باسێكى خۆى لا كردمەوەو وتى: كوڕی كوردى ئێرە حەزیان بەئێمە نییەو دەڵێن ئێوە رەشن! بەڵام ئەوەى سەیرە ئەوەیە كە بۆ مەرامە تایبەتییەكانى خۆیان رەشو سپیو سور ناخوات منیش وتم بۆ ؟ چی روویداوە؟
  گێڕایەوەو وتى: كاتێك بەڕێكەوتم بۆ بانك تا هەندىَ كاروباری خۆم بەڕێ بكەم، لەڕێی گەڕانەوەم بەتەكسى بۆ شوێنى كارەكەى خۆم ، مۆبایلەكەم لەنێو تاكسیەكەدا بەجێ هێشت، كاتێ گەیشتمەوە دواى دوو سەعات پشوودانم بیرم كەوتەوە كە مۆبایلەكەم پێ نەماوە، منیش پەیوەندیم بەژمارەكەى خۆمەوە كرد، تا بزانم كێ وەڵامم دەداتەوەو لەكوێ بزرم كردووە، كوڕێك وەڵامى دامەوەو نەیهێشت قسەكانم تەواو بكەم لەیەك حاڵى بووینو زانینم كەشۆفێری تاكسیەكەیە، ئەویش وتى ناونیشانى شوێنەكەتم بدەرێ خۆم بۆت دەهێنمەوەو دەبێت كرێ تەكسیەكى ترم بدەیتێ، منیش وتم كێشە نییە بەس مۆبایلەكەم بۆ بگەڕێنەوە.
 كاتىَ گەیشتە بەردەرگى كارەكەم، وتى: فەرموو ئەوە مۆبایلەكەت، منیش زۆر سوپاسم كرد، بەڵام ئەو وتى: حەزدەكەم ژمارەكەتم بدەیتێو پەیوەندیمان هەبێتو ببینە هاوڕێ، منیش بەلامەوە سەیر بوو وتم ناتوانم شتى وابكەم حەزم بەهاوڕێیەتیش نییە، كەچى ئەو چەندبارەى كردەوە، منیش وتم مێردم هەیە (كە واش نییە) بۆ ئەوەى وازم لێبێنێت، كەچی وتى جا ئەوە كەى كێشەیە!! بەهەرحاڵ دواى بگرەو بێنەیەكى زۆر بەهەر كلۆجێك بێت، لەكۆڵ خۆمم كردەوە. بەڵام ئەوە دوو رۆژە هەر تەلەفونم بۆ دەكات منیش وەڵامی نادەمەوە، لەگەڵ ئەوەشى داواى ژمارە مۆبایلەكەمى كرد نەمدایە، بەڵام ئەو پێشتر ژمارەكەی منی پێزانیبوو، لاى خۆى گلى دابووەوە، زۆر بێزار بوومو ئیزعاجی كردووم.
 بۆیە منیش دەڵێم، بەداخەوە هەندێ لەپیاوانو كوڕان هەن تەنانەت بەمێردبوونی ژنانیش ئاستەمێك دروست ناكات بۆ نیازە گڵاوەكانى خۆیانو ئەوە رێزو حورمەتیانە بۆ ئەو كیژە غەریبو بێ دەرەتانانەى كە لەپێناوى قوتى ژیانى خێزانەكەیاندا وڵاتو ماڵو كەسوكاریان جێهێشتووەو هاتوونەتە ئەمپەڕی دنیا تا كارێك بكەن، ئەنجام ئەوەش هەندێ لەو كارەساتە ناخۆشانەیە كە بەسەر زۆربەیاندا دێت.
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.