ڕه‌خنه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی تۆراو له وه‌ختی زائیعدا!
ڕه‌خنه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی تۆراو
له وه‌ختی زائیعدا!
حه‌مه‌غه‌فور
(له به‌رامبه‌ر ئیدیعاکانی نه‌وشیروان مسته‌فادا)
hamaxafoer@yahoo.com
له‌و ساوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی تۆراوه‌و ده‌زگایه‌کی ژورنالیستی بچووکی به‌ناوی کۆمپانیای ووشه‌وه پێکه‌وه‌ناوه، زیاتر له جارێک له ناواخنی ژماره‌یه‌ک زنجیره ووتاری سیاسی ڕه‌خنه‌ئامێزه‌وه له سه‌رکردایه‌تی کورد، به تایبه‌تیش له ڕابه‌رایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی، گه‌ره‌کیه‌تی خه‌یاڵی "ڕه‌وتی چاکسازی‌و پاکسازی" خۆی بره‌وبداو گوایا وه‌کو قسه‌که‌ری ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، واته یه‌کێتی‌و پارتی ئه‌ژمار بکرێ. به ئومێدی ئه‌وه‌ی له په‌نای ده‌نگی پێی ئاراسته‌ی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تی‌و نه‌فره‌تی هه‌مه‌گیری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ‌و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردی، نووزه‌ی ڕاوێژکارییه‌کانی خۆی‌و گروپه‌که‌شی بگاته گوێی سه‌رکردایه‌تی کوردی. تا له‌م ڕێگایه‌وه بودجێتی تێچوونی کۆمپانیاکه‌شی له‌و داهاته‌ی وا به‌ڕێزیان به سامانی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌یخه‌مڵێنێ‌و ئێستا هه‌ردوو حیزب ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتووه‌و به ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشان‌و په‌خشانی ده‌که‌ن، دابین‌و حه‌ڵاڵ بکات.
به‌ڵام من لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر دوایین ووتاری نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌که‌م به ناوی؛ (هه‌لێکی مێژوویی به‌ڵام له ده‌س چوو) که ئه‌مڕۆ له سایتی سبه‌ی‌دا بڵاوبۆته‌وه. مسته‌فا ده‌سپێکی ووتاره‌که‌ی به‌م بڕگه‌یه ئه‌کاته‌وه:" گه‌لان هه‌موو جار هه‌لیان بۆ هه‌ڵناكه‌وێ. له ده‌یان ساڵ خه‌بات و چاوه‌ِروانی دا له زه‌مان و زه‌مینێكی دیاریكراودا ئینجا ره‌نگه یه‌كجار هه‌لێكی له‌بار بۆ گه‌لێ بڕه‌خسێ ئامانجێكی گه‌وره‌ی خۆی به ده‌س بهێنێ. قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له له‌و زه‌مان و زه‌مینه‌دا كارامه‌یی و ناكارامه‌یی یان لێ وه‌شاوه‌یی و لێ نه‌وه‌شاوه‌یی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گه‌له ده‌رئه‌خا." (هێڵ هی منه).
به شێوه‌ی گشتی ئه‌م قسه‌یه ڕاسته. به‌ڵام بۆ ڕابه‌رایه‌تی‌و سه‌رکردایه‌تی جووڵانه‌وه‌یه‌ک که مه‌به‌ستی بووه یان ئامانجی ئه‌وه بووه وه‌ڵام به مه‌سه‌له‌ی ڕۆژ یان زه‌مانه‌که‌ی بداته‌وه، وه بۆ ئه‌م کاره‌ش پشتی به هێزی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی به‌ستووه‌و په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌نگاوته‌نگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک یان گه‌له‌که‌یدا به‌رقه‌رار کردووه. ڕێزی له ئیراده‌و ڕای گشتی کۆمه‌ڵگاکه‌ی گرتووه. نه‌ک خۆی‌و ئامانجی گه‌له‌که‌شی خستبێته سه‌وداو مامه‌ڵه‌وه له پێناوی ئامانجی ته‌سکی حیزبایه‌تیداو به‌مه‌به‌ستی گه‌شتن به کورسی ده‌سه‌ڵات له پشتی په‌رده‌وه یاخود زۆر جارانیش به ئاشکرا له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌ل‌و نیشتمان ده‌ستی تێکه‌ڵ کردبێت!
له بڕگه‌یه‌کی تری هه‌ر ئه‌م ووتاره‌دا ئاوا ئه‌نووسێت: " له دوای ڕووخانی به‌عس، كورد له عیراق دا، له پاش چه‌ندین ساڵ خه‌بات و چاوه‌ڕوانی هه‌لێكی مێژویی بۆ هه‌ڵكه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی، به تایبه‌تی دیاریكردنی سنوری كوردستان، بچه‌سپێنێ. ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی دا بیقۆستایه‌ته‌وه له‌وانه بو ده‌سكه‌وتی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابوری پێشمه‌رگه‌یی گه‌وره‌ی به‌ده‌س بهێنایه‌و، بیتوانیایه هه‌ندێ له كێشه كۆنه‌كانی به‌لادا بخستایه له‌وانه كێشه‌ی سنوری كوردستان، كه ماكی دێرینه‌ی زۆر به كێشه‌كانی تری بوه.
سه‌ركردایه‌تی كورد، به‌هۆی ململانێ ی حیزبیی ناوخۆیانه‌وه، بۆ رازی كردنی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م هه‌له‌ی له ده‌س دا." (هێڵ هی منه).
ئاشکرایه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م ووتاره‌دا باسی ئه‌کات، خۆشی یه‌کێک بوو له سه‌رکرده دیاره‌کانی ناسیونالیزمی کوردی‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. ئه‌گه‌ر ناکارامه‌یی یاخود لێ‌نه‌وه‌شاوه‌ییه‌ک له سه‌رکردایه‌تی کوردا بووبێت تا ئه‌م ده‌قیقه‌یه‌ش، ئه‌وا به‌شێکی باشی له به‌ڕێزیان وه‌شاوه‌ته‌وه. بێگومان سه‌رانی ئه‌م جووڵانه‌وه قه‌ومییه به‌وه ناوبانگیان ده‌رکردووه که هه‌میشه کارتی یاری بوون به ده‌ستی زلهێزه‌کان‌و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ره‌وه‌و هه‌رگیز له‌و هه‌ل‌و ده‌رفه‌تانه‌ی به‌ڕێزیان باسی ده‌که‌ن، نه‌ک هه‌ر خاوه‌ن قه‌رارو ستراتیژ نه‌بوون وه نه‌ک هه‌ر هیچ نه‌خشێکیان له سه‌رهه‌ڵدانیدا نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌میشه دوای ڕووداوه‌کان که‌وتوون‌و سه‌ریان لێی ده‌رنه‌چووه‌و کڵاویان کراوه‌ته سه‌رو به‌ده‌ستی به‌تاڵ ڕه‌وانه کراونه‌ته‌وه، له دوا جاریشدا شه‌ڕی براکوژیان پێکردوون. نسکۆکانی جووڵانه‌وه‌ی قه‌ومی کورد تا ئه‌مڕۆش کاره‌سات به شوێن کاره‌ساتی به شوێنه‌وه بووه بۆ خه‌ڵکی سته‌م لێچووی کوردستان.
ناکارامه‌یی‌و هیچ له بارا نه‌بوون سیفه‌ت یان شوناس‌و کاراکته‌رێکی نه‌خوازراو نییه که ئه‌م‌و ئه‌و بیبڕن به باڵای سه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا. به‌ڵکه ئه‌مه ده‌رهاویشته‌ی ناکۆکییه‌کی هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه که له زات‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م جووڵانه‌وه کوردیه‌وه هه‌ڵقوڵاوه. ناکۆکییه‌ک که به‌گوێره‌ی پێناسه‌ی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه‌و جووڵانه‌وه قه‌ومیه‌که‌شی له‌وه‌دا خۆی نیشان داوه‌و ئه‌دات که هه‌ژموونی پێشمه‌رگانه‌و یاخیبوونی چه‌کداری‌و ماهییه‌تی عه‌شیریی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر فیکر‌و سیاسه‌ت‌و دیدگا‌و ئایدیۆلۆژیای ئه‌م سه‌رکردایه‌تییه‌دا. بۆ سه‌رکردایه‌تی کوردی پله‌دوویی‌و سته‌می سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو پردێک بۆ گه‌یشتن به مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ته‌ماشا کراوه. هه‌رگیز وه‌کو ئامانجێکی ستراتیژی مه‌سه‌له‌ی کورد نه‌چۆته ناو پرۆگرام‌و ئه‌جێندای سیاسی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و حیزبه‌کانیشیه‌وه. باشترین به‌ڵگه‌م حه‌ڤده ساڵی ڕابردووه که چۆن کوردستان لکێنرایه‌وه به‌عێراقه‌وه. به مروری زه‌مه‌ن ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خشی بووه له درووست بوونی که‌لێن‌و مه‌ودایه‌کی گه‌وره له نێوان خه‌ڵک‌و ئه‌واندا. ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌رانی کوردایه‌تی شه‌ریکبوون بووه له ده‌سه‌ڵاتدا به هه‌ر نرخێک بێت، نه‌ک تێکۆشان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه یاخود چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد. مه‌وقعیه‌تی سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه‌و شوێنی هه‌ڵکه‌وتنی جوگرافیی کوردستان له نێوان سێ ووڵاتی گرنگی خۆره‌ڵاتی ناویندا که دام‌و ده‌زگای ده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر پایه‌ی فاشیزمی قه‌ومی داڕشتووه، گیان سه‌ختییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری داوه به پرۆسێسی ڕێگاچاره ته‌قلیدییه‌کانی بۆرژوازی بۆ یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد. ئه‌مه‌ش جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی فڕێداوه‌ته ناو ململانێ نه‌بڕاوه جیهانی‌و ئیقلیمییه‌کان له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌و پێناسه‌ی سه‌ره‌وه‌ی.
به‌ڵام ڕه‌خنه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌رکردایه‌تی کورد‌و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌گه‌ریش بچنه چوارچێوه‌ی مه‌نتیقی گشتی سه‌رکردایه‌تییه‌کی کارامه‌ی قه‌ومی کورده‌وه ئه‌فسوس له وه‌ختی زائیعدایه‌و ئه‌سته‌مه فریای سه‌رکردایه‌تی فیعلی کوردی بکه‌وێت! له لایه‌کی تریشه‌وه ته‌فسیرو خوێندنه‌وه‌کانی کاک مسته‌فا بۆ دۆخی ئێستای عێراق، بۆ جێگای حه‌ره‌که‌ی قه‌ومی کورد‌و ڕووداو وه ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌ر شانۆی سایسه‌تی عێراق، به درک‌و که‌ره‌سه‌کانی شیکردنه‌وه‌ی سیاسی عێراقی سه‌رده‌می (پۆل بریمه‌ر)و حکومه‌تی ئینتیقالییه‌وه لێکئه‌داته‌وه.
ئێستا پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و زه‌مه‌نه‌دا ڕۆشتووه‌و ڕاپۆرتی به‌یکه‌ر-هاملتۆن ته‌تبیق ده‌کرێ‌و باڵانسی سیاسی جیهانی‌و ئیقلیمی‌و ناوخۆیی عێراقیش تێکه‌ولێکه‌ی زۆری تێکه‌وتووه. به تایبه‌تی دوای 22ته‌مموزو تێپه‌ڕاندنی بڕیاری 24ی ده‌ستورو ململانێکانی ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و خانه‌قین‌و جه‌له‌ولاو بلۆکبوونی ماده‌ی 140. داڕمانی ئیئتیلافه‌کانی نێوان کورد‌و شیعه‌و نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ سوننه‌کان‌و پاشه‌کشه‌پێکردنی کورد له‌و ناوچه نیزاع له‌سه‌ر بووانه‌ی باسیان ده‌کرێ، پڕۆژه‌ی فیدراڵیزمی پووچه‌ڵ کرده‌وه. ئیئتیلافی ته‌وافوقی له چوارچێوه‌ی فیدراڵیه‌تدا مانا‌و بوونێکی نه‌ماوه‌و دیاری کردنی سنووری کوردستان یه‌ک لایه‌نه‌و به هێزی میلیشیاو پێشمه‌رگه یاری کردنه به ئاگرو کاره‌ساتی به شوێنه‌وه ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
تا کاتێک کوردستان له دۆخی ئێستای ده‌رنه‌چێ‌و له ئۆردوگاوه به‌رزنه‌کرێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگاو ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن ئیعتیباراتی نێوده‌وڵه‌تی، وه تا کاتێک کوردستان به‌شێک بێت له عێراق، باسی دیاری کردنی سنووری کوردستان جگه له خۆخه‌ڵه‌تاندن شتێکی تر نییه. ئێوه هه‌مووتان لێپرسراون له دۆخی ئۆردوگایی‌و چاره‌نووسی هه‌ڵواسراو وه نادیاری کوردستان. ئێوه هه‌مووتان به نه‌وشیروان مسته‌فاشه‌وه ڕووتان کرده ئه‌مریکاو پاڵتاندا به دوژمنانی کورده‌وه‌و پشتیشتان کرده خه‌ڵکی کوردستان. حه‌ڤده ساڵه ده‌رفه‌ت هه‌یه کوردستان له گشتپرسییه‌کدا چاره‌نووسی یه‌کلا بکرێته‌وه، ئێوه ڕێگربوون. ئه‌وه باشترین هه‌ل بوو که بۆ یه‌ک جار ڕێگا بدرێت خه‌ڵکی کوردستان هه‌قیان ببێ ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان‌و ووڵاته‌که‌یان. جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌ر له هه‌ر دوژمنێکی تر ئه‌و هه‌قه‌ی له خه‌ڵکی کوردستان زه‌وت کرد. بۆیه ڕه‌خنه‌کانت له کاتی به‌سه‌رچوودایه، له هه‌مانکاتیشدا بانگه‌شه‌یه بۆ به‌خشینه‌وه‌ی نائومێدی‌و له پشتی سه‌ری سه‌رکردایه‌تی کوردییه‌وه خۆ دزینه‌وه‌تانه له ڕاستییه‌کان. کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆو ئارام یه‌ک ڕێگای له‌پێشه، ئه‌ویش به‌رپاکردنی ڕێفراندۆمێکی ئازاده بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی ناقه‌ومی‌و سکۆلار. ڕابه‌رایه‌تییه‌ک ئه‌توانێ شانازی مێژوویی بدات له یه‌خه‌ی خۆی که به خێرایی خه‌ڵکی کوردستان به‌م ئاراسته‌یه‌دا ڕێنوێنی بکات‌و به سه‌رکه‌وتنی بگه‌یه‌نێت.
29/9/2008