
یادی 190 ساڵه‌ی له‌دایکبوونی مارکس ….به‌شی دووهه‌م
هنریک هاینه‌ی گه‌وره شاعیری شۆڕشگێڕی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: من ته‌نها هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران وه‌ک بلزاک و بیرلیز هاوڕێم نین، به‌ڵکو شوڕشگێڕێکی وه‌ک مارکس‌یش هاوڕێمه
m_o_osman@hotmail.com
به‌شی دووهه‌م
پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت و گه‌نم ڕه‌نگ، توێڵێکی پان و ده‌موچاوێکی تووکن، دوو چاوی گه‌وره و ڕه‌ش و جوان و پڕ له پرسیار و تیژ. به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پشتی نه‌ختێ درێژتر بوو له قاچه‌کانی،، بۆیه که داده‌نیشت زۆر قه‌به( ڤخم) دیاربوو. له‌به‌ر ئه‌م شێوه ئه‌سمه‌ر و پڕ تووکه‌یه، هه‌ر به‌ناوی مهغربییهکهوه بانگیان ده‌کرد، به‌تایبه‌تی ئه‌نجلس و جینی ومنداڵه‌کان حه‌زیان ده‌کرد وا بانگی بکه‌ن) مارکسی مرۆڤ جوانترین پێوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری، هه‌ر له ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه له‌هه‌ر حه‌ڵقه‌یه‌کی نوێ به‌شداری بکردایه ده‌بووه ناوه‌ند و ڕۆڵی سه‌رکی ده‌بینی وه‌ک باوه‌ر و کوین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی که به ده‌یان ساڵ له‌و گه‌وره‌تربوون، جێگه‌ی ته‌قدیر بوو لای هه‌موو، چونکه بیروبۆچوونه‌کانی به به‌ڵگه‌وه ده‌خسته ڕوو، له‌گه‌ڵیدا ئاماژه‌ی بۆ شاکاره ئه‌دبییه‌کان ده‌کرد و به‌تایبه‌تی پاڵه‌وانانی ناو داستانه‌کانی ئه‌غریق و شانۆگه‌رییه‌کانی شه‌کسپیر، وایان لێهاتبوو له‌ماڵه‌وه هه‌موو له‌به‌ریان بوو. کۆڵنه‌ده‌ر و بیری تیژ و سووربوون بۆ شیکردنه‌وه‌ی جیهان و نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤ و هه‌وڵدان بۆ ناسینی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه. بۆیه دوور نییه هه‌رچه‌ند ساڵ جارێک به بیرمه‌ندی جیهان ده‌ژمێرێ و به‌سه‌رده‌می مارکس پێناسه ده‌کرێت. ماندوو نه‌ده‌بوو له خوێندن و شیکردنه‌وه.
ئه‌م مارکسه شۆڕشگێڕه و ماندوونه‌ناسه که برژوازییهت و که‌نیسه و پیاوانی که‌نیسه و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دژی ده‌وه‌ستان و پێشبڕکێیان ده‌کرد ئاخۆ کامیان زووتر گورز له مارکس و بیروباوه‌ڕه‌که‌ی بووشێنێت، ئه‌م مارکسه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ناخۆشترین بارودۆخی دارای و ته‌ندرووستی ده‌ژیا و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بوونه‌وه به‌ڵام بۆ یه‌ک چرکه په‌شیمان نه‌بووه‌وه له په‌لاماردانی داموده‌زگای سه‌رمایه‌داری، به‌ڕاستی که ژیانی به‌دبه‌ختییان ده‌خوێنمه‌وه و ئێسته ده‌ینووسمه‌وه موچرکه‌یه‌ک به له‌شمدا دێت، که‌سێک به‌م شێوه ژیابێت چۆن توانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت و چۆن ئه‌و شاکارانه‌ی نووسیوه و چۆن به‌م بیره پۆڵاییه ڕووبه‌ڕووی داموده‌زگای سه‌رمایه‌داری بووه‌وه،( هه‌رگیز یارمه‌تی ئه‌نجلس بۆ مارکس بێ‌سنوور بوو) مارکس و ژنه‌که‌ی ڕووداوی دڵته‌نگ به‌دوای یه‌کدا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بووه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ منداڵه‌که‌ی( ئیدغار له 1847تا 1855 به نه‌خوشی سیل مرد. فرانزیسکا 1851 بۆ 1852 به نه‌خۆشی سنگ مرد، هیریغ گیودا 1849 بۆ 1850 به نه‌خۆشی سنگ مرد.) و جینیش نه‌خۆش بوو و منداڵی چواره‌میشیان بوو، به‌م ده‌رده سه‌رییه‌وه که مشوری نه‌خۆشی و منداڵه‌کانیان بوون، خاوه‌ن خانووه‌که ده‌ریانده‌کات چونکه توانایان نه‌بوو کرێی خانووه‌که بده‌ن، وێڕای یارمه‌تیدانیان له‌لایه‌ن ئه‌نجلسه‌وه، هه‌ژاری بنهقاقایانی گرتبوو، شتومه‌کی ناوماڵیان ئه‌وه‌نده کۆنه‌و دارزیوبوو، باس ناکرێت و هه‌موو پێکهاته‌ی هه‌ردوو ژووره‌که ساده‌ترین پێویستییه‌کانی ماڵی تێدا نه‌بوون. هه‌موویان له‌یه‌ک ژوور ده‌خه‌وتن و ئه‌و ژووره‌که ته‌رخان کرابوو بۆ شوێنی خوێندنه‌وه و یاری منداڵه‌کان و وه‌ک موبهقیش به‌کار ده‌هێنرا، له ناکاو له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1850 کوڕه بچووکه‌که‌یان ( گیۆدا) مرد ، پاشان کچه یه‌کساڵه‌که‌ی( فڕانسیسکا) دوای ئیلتهابێکی سه‌ختی سییه‌کانی مرد. ئه‌نجلس دوای مردنی فڕانسۆسکیا نامه‌یه‌کی نووسی و خۆزگه‌ی ده‌خواست ئه‌گه‌ر شوێنێکی ته‌ندرووست هه‌بێت و بگوێزیته‌وه و له‌وێ بژیت. هه‌روه‌ها کۆڕه بهنازبهخێوکهرکهیان و خۆشه‌ویسته‌که‌یان( ئهدغار) به نه‌خۆشی سیل له ئازاری ساڵی 1855.مرد.
قه‌رزداره توڕه‌بووه‌کان، قه‌سابه‌کان، نانهوهخانهکان، وئه‌و فه‌رمانبه‌ره حکوومییانه که هه‌وڵیانده‌دا قه‌رزه‌کان بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌مانه هه‌موو ڕۆژێ ده‌رگایان به مارکس ده‌گرد و داوای قه‌رزیان ده‌کرد.
مارکس له مانگی دووی ساڵی 1852 ده‌نووسێت: مه‌سه‌له‌که گه‌شته ڕاده‌یه‌ک که جێگه‌ی پێکه‌نین بوو، به‌شێوه‌یه‌ک ناتوانم له خانووه‌که‌م بڕۆمه ده‌ره‌وه چونکه توانای ئه‌وه‌م نییه پاڵتوهکهم بگه‌ڕێنمه‌وه که به بارمته دامناوه و ناتوانم گۆشت بخۆم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانم قه‌رز بکه‌م. پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌نجلس ئاگادار ده‌کاته‌وه که ناتوانم خواردن بۆ خێزانه‌که‌م بکڕم له به‌ر نه‌بوونی، 8 ڕۆژ ته‌نها نان و په‌تاته‌مان خوارد، دڵنیانیم ئه‌گه‌ر بتوانم ئه‌مڕۆ نان و بهتاتهکهش بۆ خێزانه‌که‌م دابین بکه‌م، چۆن بتوانم له‌م وه‌زعه جه‌هه‌نمییه ڕزگارم بێت؟ له نامه‌یه‌کی تردا ده‌نووسێت: ژنه‌که‌م و کچه بچووکه‌که‌شم نه‌خۆشن و له‌به‌ر نه‌بوونی ناتوانم بانگی بزیشک بکه‌م، هیچ شتێکم نه‌نووسیوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای کڕینی ڕۆژنامه‌کانم نییه. خۆزگه خاوه‌ن خانووه‌که بهاتایه و فڕهمانی بدایه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 20 جینییه کرێی خانووه‌که نه‌ده‌ین، به هه‌قی زه‌وی چۆن بتوانم ئه‌م کێشه شه‌یتانییه چاره‌سه‌ر بکه‌م؟. له هه‌فته‌کانی ڕابردوودا چه‌ند شیلنگێکم له کڕێکاران قه‌رز کرد، ئه‌وه زۆر ترسناک بوو به‌ڵام چارم نه‌بوو و زۆر پیویست بوو ئه‌گینا له برسا ده‌مردین. ئه‌مه ژیانی مارکس بوو و به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و جانه‌وه‌رانه ده‌وه‌ستا. جینییش که وازی له نازو نه‌عمه‌تی خانه‌واده‌که‌ی هێنابوو که ده‌ستڕۆ و کۆنه‌په‌رستبوون، ئازاری دهچشت به ده‌ستی نه‌بوونی و به‌م نه‌خۆشی و خه‌فه‌تی مردنی منداڵه‌کانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هه‌ڵده‌ستا به ئه‌نجامدانی کاره‌کانی مارکس وه‌ک چاپکردن و کۆپیکردن به ده‌ست و ناردنی پۆست، بۆیه له نامه‌یکدا هاوار ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده به‌ده‌ست کۆپیم کردووه په‌نجه‌کانم خه‌ریکن ده‌که‌ونه خواره‌وه.
ئاسان نییه باسکردنی ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی مارکس به‌م چه‌ند زنجیره‌یه و ئیمکانیشی نییه، به‌ڵام ههولدانێکه بۆ ناسینی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه و له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌رشیفی مارکسی به کوردی زۆر هه‌ژاره. مارکس له 5 مانگی ئایاری ساڵی 1818 له شاری تریر له ناوچه‌ی رینان له ئه‌ڵمانیا له‌دایک بووه، له خێزانێکی ده‌ستڕۆ و باوکی پارێزه‌ر و که‌سێکی ڕۆشنبیر بوو که توانیبووی له بیروباوه‌ڕی ئایینی ڕزگاری بێت، زۆر بایه‌خی ده‌دا به‌ئه‌ده‌بی فه‌لسه‌فی هه‌روه‌ها لوک و فۆلتیر و دیدرۆی ده‌خوێنده‌وه. یه‌هوودی بوون و پاشان بوونه پرۆتیستان.. ئه‌م خێزانه شۆڕشگێڕ نه‌بوون.
ئاسان نییه بزانین ژیانی منداڵی و ماوه‌ی خوێندنی له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی. چونکه نه مارکس باسی ئه‌و زه‌مه‌نی کردووه و نه شتێک واشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه له بیره‌وه‌ریی هاوڕێکانی مارکس و نازانین قوتابخانه چی به‌شدارییه‌کی کردووه له په‌ره‌سه‌ندنی بیر و هۆشی مارکس. وه‌ک دیار بووه مارکس توانایه‌کی زۆری هه‌بوو له تێگه‌یشتنی وانه گران و ئاڵۆزه‌کان. له تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتاییدا مارکس هه‌ندێ سه‌ختی ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه له وانه‌کانی ئاین و مێژوو. به‌ڵام مامۆستایانی زمانی ئه‌ڵمانی له کاتی تاقیکردنه‌وه‌کاندا له وانه‌ی په‌خشان بابه‌تێکی سه‌رنجڕاکێشیان به‌دی کرد له نووسینه‌که‌ی مارکس، وتاره‌که‌ی به ناونیشانی ( بیروباوه‌ڕی لاوێک پێش ئه‌وه‌ی پیشه‌یه‌ک بۆ خۆی دیاری بکات) ئه‌و مامۆستایانه‌ی که سه‌رپه‌رشتی تاقیکردنه‌وه‌که‌یان ده‌کرد ئه‌م وتاره‌یان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و وتیان زۆر ڕێک و پڕ له بیر و باوه‌ڕ نووسراوه، ئه‌م بڕگه‌یه وه‌ک خۆی ده‌هێنمه‌وه که له وتراهکهدا نووسراوه ( هه‌موو کاتێک ئێمه ناتوانین ئه‌و پیشه‌یه بۆ خۆمان ههلببژێرین که ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، پێوه‌ندییه‌کانمان له کۆمه‌ڵگه‌دا به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان کار ده‌کاته سه‌رمان پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێک وه‌رگرین له چاره‌نووسی ئه‌م پێوه‌ندییانه) ، ئه‌م چه‌ند دێڕه دواتر به فراوانی له نووسینه‌کانیدا ده‌رده‌که‌ویت به‌تایبه‌تی قسه‌کردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی کار‌و و نووسین و مێژوو.
. ڕێک له 25 ئابی ساڵی 1835 ده‌ستی به خوێندن کرد له زانکۆی بۆن. یه‌ک ساڵ لیره مایه‌وه وخوێندنهکهی له بوواری یاسادا قووڵ و فراوان نه‌بوو. زانیارییه‌کی ڕاسته‌وخۆ نییه له‌سه‌ر ئه‌م ماوه‌یه‌ی مارکس، به‌ڵام له ڕێگه‌ی نامه‌کانی بۆ باوکی هه‌ندێ توێ یاخیبوون به‌دیده‌کرا، له‌م ساڵه‌دا مارکس له له‌گه‌ڵ جینییدا حه‌ڵقه‌ی هاوسهرییهتیان گۆڕییه‌وه که هاوڕێ منداڵیی بوو.
باوکی مارکس بڕیاریدا خوێندنه‌که‌ی له به‌رلین ته‌واو بکات، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی جینی فۆن وستیفان ماره ببڕێ، خۆی به‌رلینی ههڵهنبژارد و فه‌لسه‌فه‌ی هیگلیش ڕاینهکێشا بۆ به‌رلین، چونکه ئه‌و هیچی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه نه‌ده‌زانی. ئێمه زانیارییه‌کی ته‌واومان له‌سه‌ر ژیانی مارکس هه‌یه له‌م ساڵه‌دا له به‌رلین، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نامه‌یه‌یی که ناردبوو بۆ باوکی، نامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که لاوێکی بچووک تێده‌کۆشێ له پێناوی گه‌شتن به ڕاستی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماندوش بێت له‌ڕووی جه‌سه‌دیی و عه‌قلییه‌وه، هه‌روه‌ها له نامه‌که ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که توێنێتی له مه‌عریفه ناشکێت و توانه‌کانی بێ سنووره له به‌رده‌وامبوون له‌م کاره، و ره‌خنه‌ی توند له خۆی ده‌گرد، و ئه‌و رۆحه جه‌نگاوه‌ره بوێره‌ی له خۆدا به‌دیده‌کرد.
که گه‌شته به‌رلین ژیانی خۆشه‌ویستی نوێ هاواری بۆ ده‌کرد، هه‌موو سۆزی له 3 نامیلکه‌ی شیعردا نووسییه‌وه که بۆ جینی خۆشه‌ویستی ناردبوو، ئه‌م شیعرانه جگه له رۆمانتیکێکی بێمانای گه‌نجێک زیاتر نه‌بوو، شیعر جگه له گرنگییه‌کی سانه‌وی زیاتر نییه بۆی وه‌ک له‌و نامایهدا که بۆ باوکی ناردبوو، ئه‌و سه‌رقاڵی خوێندنی یاسا بوو به شێوه‌یه‌کی فراوان، به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه ئاره‌زووی هه‌بوو زۆرانبازی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه بکات. ده‌ستی کرده خوێندنی هینیکوس و سیبوت و ئه‌وانی تر، ویستی فه‌لسه‌فه‌ی یاسا دابنا که زیاتر تێبینی و ڕه‌شنووسی نوسیبوو، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو و هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و کتێبانه‌ی که ئه‌یخوێنده‌وه به کورتی له‌سه‌ریان بنووسێت، ئه‌مانه‌و و زۆر شتی تری بۆ باوکی نووسیبوو و چی گۆڕانکارییه‌ک به‌سه‌ریدا هاتووه. نامۆترین شت ئه‌وه‌یه که ئه‌م لاوه پڕ له حه‌ماسه‌ته بۆ په‌روه‌رده‌کردنی خۆی داوا له باوکی ده‌کات ئه‌گه‌ر ماوه‌ی بدا با ئێسته سه‌ردانیان بکات نه‌ک له ماوه‌ی ساڵی داهاتوو، باوکه‌که وتی نه‌خێر نابێ ئێسته بێته‌وه، ئه‌مه دڵره‌قییه یان پهوهردهیه یان که‌لتووره؟
له ته‌مه‌نی 20 سال مانای ساڵانی 1838 ئ 1839 نزیکه ئه‌بووه له بیروباوه‌ڕی هیگل و زۆربه‌ی نوسه‌ران و مامۆستایان ئه‌و زانکۆیانه له‌یه‌ک نزیک بوون، ئه‌و سێ ساله‌ی که له به‌رلین به‌سه‌ری برد پڕ بوو له ناسین و گه‌ڕان و گفتوگۆکردن، ، نه‌ک هه‌ر ئه‌م به‌ڵکو زۆربه‌ی نووسه‌ران و مامۆستایانی زانکۆ به‌شداریان ده‌کرد، مارکس به‌ته‌واوه‌تی بووه هیگلی و له‌و هه‌موو خوێندنه‌وه‌ی و زانیاری و تێکه‌ڵبوونه‌یه توانی زۆر مارکسیانه ڕه‌خنه له هیگل بگرێت، نه‌ک له ڕووی شێوه‌ی ناسینی کۆمه‌ڵگه به‌ڵکو له‌وه‌ی که بنه‌ڕه‌تی ژیانی له چه‌مکێکی میسالییه‌وه شیده‌کرده‌وه، چونک هیگل باوه‌ڕی به میسالی هه‌بوو، به‌ڵام بۆ شیکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به شێوه‌یه‌کی زۆر دروست گه‌شته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که کێشمه‌کێشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و جیاوازییانه‌ی که هه‌یه له کۆمه‌ڵگه، دروستترین ڕێگه‌یه بۆ ناسنی کۆمه‌ڵگه، مارکس ئه‌م شیوه‌ی به‌دڵ بوو، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین که دیالیکتیکی مارکس کۆپی دیالیکتیکی هیگل نه‌بوو، وێڕای که له زۆر خالدا یه‌ک بوون، به‌ڵام له ناسینی ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی کێشمه‌کێشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناکۆکی چینایه‌تییه‌وه تێڕوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای دیالیکتیک جیاواز بوو.. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕه‌خنه‌ی که فورباخ له هیگلی گردبوو تینوێتی مارکسی نه‌شکاند، چونکه هه‌رچه‌نده فورباخ مادیانه بیری ده‌کرده‌وه به‌ڵام بۆ ناسینی کۆمه‌ڵگه پشتی به جیاوازییه‌کان و کیشمه‌کێشه چینایه‌تییه‌کان نه‌ده‌به‌ست، ئه‌م مرۆفی مۆجهرهد کردبوو له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، لینین ده‌نووسێت( لودفیغ فورباخ له ساڵێ 1836 به‌تایبه‌تی ره‌خنه‌ی دژی لاهووت توند کرده‌وه به‌ره‌و مادییه‌ت ده‌چوو به‌تایبه‌تی له ساڵی 1841 به‌ته‌واوه‌تی زاڵ بوو به‌سه‌ریدا و کتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی نووسی( ناوه‌ڕۆکی مه‌سیحی) و له ساڵی 1842 کتێبی ( بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه‌ی دواڕۆژ) نووسی. ئه‌نجلس ده‌ڵێت دوای ئه‌م دوو کتێبه هه‌موومان ( هیگلیه چه‌په‌کان به مارکسیشه‌وه بووینه لایه‌نگرانی فورباخ).
………. درێژه‌ی هه‌یه……………….
سه‌رچاوه‌کانی به‌شی یه‌که‌م:
1 له مارکسه‌وه بۆ ولهام بلوس ، له‌نده‌ن 10-11- 1877 مختارات مارکس ئه‌نجلس به‌شی چواره‌م
مختارات مارکس ئه‌نجلس به‌شی چواره‌م 2 له مارکسه‌وه بۆ یوسف فیدیمایر له‌نده‌ن 5 ئازار 1852
3 مانه‌فێستی کۆمۆنیستی
مختارات مارکس ئه‌نجلس به‌شی یه‌که‌م ل 138 4 هه‌ژده‌ی مانگی برۆمیری لویس پۆنابرت
5 هه‌ژده‌ی مانگی برۆمیری لویس پۆنابرت
مارکس مساهمه فی نقد الاقتێاد السیاسی6
7 مارکس، مساهمه فی نقد الاقتێاد السیاسی
8 نقد فلسفە الحق عند هیگل
ل 81 ( کارل مارکس) فرانز میهرنیغ دار الگلیعه 9 نامه‌یه‌کی مارکس بۆ واید مایر له ئابی ساڵی 1851
:10 ئیریک فرۆم ( مفهوم الانسان عند مارکس دراسات فکریه ترجمە محمد سید رێاێ ێ 101
سه‌رچاوه‌کانی به‌شی دووهه‌م :
هنریک هاینه ( ێدر الاسفار) ترجمە عادل العامل
کارل مارکس ( فرانز مهرنیغ ل 180_181 دار الگلیعە
http://en.wikipedia.org/wiki/Image:Karl_Marx_001.jpg
أراو و أفکار تألیف فرانسیس وین ترجمە سعدی عبداللگیف
کارل مارکس ( فرانس مهرنیغ)
هه‌مان سه‌رچاوه
له‌م به‌شه ئه‌م 3 سهرچاوهمه به‌کارهێنا ئه‌وه‌ی فرانس میهرنیغ به ناونیشانی کارل مارکس و ئه‌وه‌ی لینین ده‌رباره‌ی کارل مارکس و ئه‌رشیفی مارکسییه‌کان به هۆله‌ندی،
ناوه‌کان:
ئه‌نجلس فردریک: 1820 _ 1895 له‌گه‌ڵ مارکسدا جیاناکرێته‌وه، وه‌ک مارکس ڕابه‌ری پرۆلیتاریای جیهانییه. باوه‌ر برۆنۆ ( 1809 _1882) فه‌یله‌سوفێکی میسالی ئه‌ڵمانییه، یه‌کێکه له دیارترین نوێنه‌رانی هیگلینه گه‌نجه‌کان، ڕادیکالێکی برژوازی بوو، دوای 1866 بووه لیبرالێکی نه‌ته‌وه‌یی.
بلوس ولهلم ( 1849 _ 1927) سۆسیال دیموکراتێکی ئه‌ڵمانی بوو، ڕۆژنامه‌نووس و مێژوونووس بوو، له کاتی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م سۆسیالستێکی شۆفینی بوو. جینی( 1814_1881) له خێزانی فۆن ویستفالن، هاوسه‌ر و هاوڕێ و یارمیتیدهری دڵسۆزی مارکس بوو.
شه‌کسپیر ولیام ( 1564 _1616)نووسه‌ر و شانۆنووسێکی گه‌وره‌ی ئینگلیزییه.
فڕانس میهرنیغ ( 1846_1919)له خه‌باتگێڕه ناوداره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی كڕێکاری ئه‌ڵمانیا بوو. مێژوونووس و نووسه‌ر و لێکۆڵه‌رێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوو. نووسه‌ری ژیاننامه‌ی کارل مارکسه، ڕوڵی به‌رچاوی هه‌بوو له دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئه‌ڵمانیا. فۆرباخ لودفیغ ( 1804_ 1872) فه‌یله‌سوفێکی مادی گه‌وره بوو پێش مارکس، به‌ڵام دیالکتییکی نه‌بوو. فیدیمایر یوسف ( 1818 _ 1866) هاوڕێی خه‌باتی مارکس و ئه‌نجلس بوو، ڕابه‌ری کرێکارانی ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا بوو. ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیست بوو، به‌شداری کرد له شۆڕشی 1848_ 1849 له ئه‌ڵمانیا و له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریکا، به فراوانی بیروباوه‌ڕی مارکسی له ئه‌مریکا بڵاوکرده‌وه. لینین فلادیمیر ئیلچ : 1870 _ 1924، ڕابه‌ری شۆڕشی ئوکتۆبه‌ری مه‌زنه.
مه‌نسووری حیکمه‌ت (1950 _2002) دامه‌زرێنه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارییه. هیگل ولهلم فریدریک: 1770_1831: گه‌وره‌ترین نوێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکی ئه‌ڵمانییه، باوه‌ڕی به میسالی بابه‌تییانه ( موچوعی) هه‌بوو هنریگ هاینه ( 1797_1856) گه‌وره شاعیری شۆڕشگێڕی ئه‌ڵمانی بوو، هاوڕێی مارکس بوو و خاوه‌ن ڕسته نه‌مره‌که‌یه که ده‌ڵێت، ( ئه‌وه‌ی به کتێب سووتاندن ده‌ست پێ‌بکات به ئینسان سووتاندن کۆتایی پێدێنێت).