ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران…8
ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
-8-
_کوتایی_
فازڵ عوسمان
fadhil.uthman@hispeed.ch
ئه‌ی چار چیه؟
فرمێسک ده‌ره‌قه‌ت نایه‌ت ، پێنوس ده‌سته‌وه‌ستان ، زمان بێ توانا ، له وه‌ی ته‌نها یه‌ک چرکه له چرکه‌کانی ئه‌م مهئساتانهمان بنوسێته‌وه ،له گه‌ڵ هه‌ر چاوتروکانێکی تاڵی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌رمان هاتووه ، یان وا به‌رێوه‌یه که به‌سه‌رمان بێت ، ئه‌وانه‌ی ئێستا مه‌رگی له سه‌رخۆی چاوه‌ڕوانی دهیانکرۆژێت ، ئه‌وانه‌شی وا به‌ڕێوه‌ن و لانه و یاد و ئازیزانیان به‌یادگاری سپاردووه‌و ، به‌ڕێوه‌ن بۆ ئه‌م زیندانه ئازاده‌ی وڵاتانی سارد و سڕی ژیانی په‌نابه‌ری ، له گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی ئه‌م سهرههڵگرتوانه له هه‌ر شوێنێک بن ،چاوتروکان له دوای چاوتروکان ، هه‌ناسه له دوای هه‌ناسه ژماره‌ی ئێمه زیاد ده‌کات ، ئازاره‌کانمان زیاد ده‌کات ، به‌ڵام یه‌ک ناو نیشان وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه ، په‌نابه‌ر ، په‌نابه‌ر ، په‌نابه‌ر.
به‌ڵام له وانه زۆر کاره‌سات بار تر ئه‌وه‌یه که په‌نابه‌ر به‌و حه‌قیقه‌ته تاڵه بگات، رێکخراوێک له بوسهدایه ، کڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌کات، ته‌نها کهوڵهکهیان به‌لاوه گرنگه،ئه‌م غوربه‌ته‌ی په‌نابه‌ران لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، پلان داڕێژه‌ران له خه‌یاڵێک ، ئه‌م غوربه‌ته‌و ئه‌م مهئساتهو ئه‌م له ده‌ست دانی ئازیزانه و ئه‌م که‌شتیه نغرۆ بووانه‌ی ناو ده‌ریاو ئۆقیانووسه‌کان و ئه‌م به‌لۆکه سهربڕینانهی که په‌نابه‌رانی پێ سه‌رده‌بڕدرێت له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌کانی په‌نابه‌رانی ووڵاتانی دوونیاوه له خه‌یاڵێکی تر . ئه‌مانه هه‌موو ته‌مه‌ن و ژان و ژیانی ئێمه‌ن ، به‌ڵام به داخه‌وه له لای وه‌زاره‌ته‌کانی په‌نابه‌ری ته‌نها ژماره‌ن، ژماره‌یه‌کی ڕه‌ق و ڕووت ، له لای ئه‌م پلان داڕێژهرانهش ته‌نها که‌وڵێکی به‌قیمه‌ته بۆ شکۆمه‌ندی یه‌ک تاکه حزب و یه‌ک تاکه حزب. دوایی یه‌ک تاکه حزب و دوو کوتله‌که‌ی.(ئه‌مه‌یان دواتر ڕوون ده‌که‌مه‌وه)
ئه‌ده‌بیاتێک که گه‌وره‌ترین و گه‌رم و گوڕترین تین و ته‌وژم ئه‌به‌خشێت به بزوتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری ئه‌گه‌ر به‌باشی و لێزانی به‌کار بهێنرێت ، ئه‌گه‌ر به چاوێکی ئینسانی ته‌ماشا بکرێت نه‌ک به عه‌ینه‌کێکی پاوانخوازی ، ژیانی هه‌ر په‌نابه‌رێک ،بگره چرکه‌کانی ژیانی په‌نابه‌ریی هه‌ریه‌که‌مان بۆخۆیان چیرۆک و چیرۆک و چیرۆک، ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ن که له‌ناخه‌وه ئینسان ده‌هه‌ژێنێت ، ئه‌گه‌ر پلان داڕێژه‌ران نه‌بن ، بواری ئه‌وه زۆر زۆر له باره ته‌نها ئه‌م ژان و هه‌ست و سۆزه ببێته باشترین هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ده‌وری یه‌کتر کۆبینه‌وه‌و یه‌کگرتووتر فکرێک له بارودۆخه‌که‌مان بکه‌ینه‌وه.
له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه هێنده‌ی وێنه‌ی ئه‌و ڕووحیه‌ته مووزهییهفه بڵاوده‌کرێته‌وه، هینده‌ی گرنگی به‌م کۆبوونه‌وه غه‌یره شه‌رعیانه و مهسروفاتهکانی ده‌درێت، یه‌ک له سه‌دا گرنگی به بارز کردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان نادرێت ، ده‌توانم بڵێم ڕووحیێهته ڕاسته‌قینه‌که هه‌ر وونه تیایدا ، ئه‌وه به زه‌قی به‌رچاو ده‌که‌وێت ته‌نیا فهعالیهتهکانی ئه‌و چه‌ند نه‌فه‌ره ده‌خه‌نه ڕوو ، بۆئه‌وه‌ی وێنه‌کان نیشانی ئه‌و لایه‌نه بدرێت که پلان داڕێژه‌رانی ته‌وزیف کردووه . ده‌بێ په‌نابه‌ران ئه‌م ڕاستیه زۆر چاک بزانن له‌م قۆناغه‌دا وه‌زیفه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌م فدراسیۆنه لێدان و زه‌عیف کردنی په‌نابه‌ران به‌ناوی په‌نابه‌ران ، دوورخستنه‌وه‌ی ترسی ئیعترازی به‌رینی په‌نابه‌ران له سه‌ر ووڵاته پیشه‌سازیه‌کانی جیهان و سیاسه‌ته‌کانی بازاڕی کار ، فه‌راهه‌م کردنی هێزی کاری هه‌رزان ،که پلان داڕێژه‌ران خه‌ریکن له به‌رگی پهریهکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، باجی ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ران ده‌یده‌نه‌وه ، قازانجه‌که‌شی ده‌چێته گیرفانی ئه‌م فیئهته ، ئه‌مه‌ش مقاوهله کردنه به مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ریه‌وه ، نه‌ک دڵسۆزی . بۆیه ئه‌مه گه‌وره‌ترین گورزی له به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران وه‌شاندووه ، له لایه‌ک خۆیان کردوووه به نماینده‌ی په‌نابه‌ران که شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌یان نیه له لایه‌کی تره‌وه ڕێگه‌یان له زۆرینه‌یه‌ک له خه‌ڵکی دانیشتووی هه‌نده‌ران به‌ستووه ، که ئامانجیان ئه‌وه‌یه بۆ ئینسانی په‌نابه‌ر خاوه‌نی ڕێکخراوێک بن ، بۆ خودی په‌نابه‌ر و مه‌سه‌له‌که‌ی هه‌ڵسوڕێن ، بۆیه به‌ناچاری ئه‌مڕۆ دووریان گرتووه ،چونکه ده‌رهاوێشته‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابوردو له کاریگه‌ری ڕه‌فتاره سلبیه‌کانی ئه‌م فئهته، په‌نابه‌ران وا ئه‌مڕۆ باجه‌که‌ی ده‌ده‌نه‌وه ، وه من دڵنیام هه‌رکاتێکیش هه‌ر په‌نابه‌رێک بیه‌وێت نزیک بێته‌وه له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه قاچیان ده‌گیرێت که بۆ ئافه‌رینێک هه‌موو شتێک ده‌که‌ن و له هیچ ناگه‌ڕێنه‌وه ، بۆیه ده‌بێ هه‌موو په‌نابه‌ران به‌گوومان بن له هه‌ر لایه‌نێک که کار و چالاکی تاک لایه‌نه ئه‌نجام بدات و ته‌نها حساب بۆ خۆی بکات که ئه‌م فدراسیۆنه نموونه‌که‌یه‌تی و ده‌یانه‌وێت په‌نابه‌رانی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن .
چاره‌سه‌ر
من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ووتوومه و دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه هه‌موو ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنانه‌ی که په‌نابه‌ران وه‌ده‌ستیان هێناوه موڵکی هیچ لایه‌ن و ڕیکخراوێک نیه به‌ته‌نها ، وه بۆ که‌س نیه ئه‌مه به ته‌نها بۆخۆی پایه‌ماڵ بکا ، بهڵگهگهشی زۆر ئاسانه ئه‌وه‌تا وا به به‌رچاومانه‌وه په‌نابه‌ر ئه‌نفال ده‌کرێت که‌چی که‌سمان ناتوانین کارێک بکه‌ین ، ئه‌مه‌ش ترۆپکی ئیفلیجی پلان داڕێژه‌رانه ،وه من ته‌نها عه‌قلیه‌ته پاوانخوازیهکهی ناو فدراسیۆن و وه‌زاره‌ته‌کانی په‌نابه‌ران به تاوانبار ده‌زانم چونکه ئه‌م فدراسیۆنه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه هه‌ر خۆی به‌ته‌نها ، ئه‌م کۆنتهراته له وه‌زاره‌ته‌کانی په‌نابه‌ری وه‌رگرێت به‌ناوی په‌نابه‌رانه‌وه.
به چاوی خۆمان ده‌یبینین ڕۆژانه ئه‌م فدراسیۆنه و عه‌قلیه‌ته تاک ڕهویهکهی ناتوانێت وه‌زعیه‌تی ژیانی په‌نابه‌ری به ئاراسته‌یه‌کی باشتر بگۆڕیت ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌ته که هه‌ر وه‌ک ووتم ته‌جروبه و بینینی ڕۆژانه سه‌ڵماندویه‌تی. چاره‌سه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه بگه‌ڕیینه‌وه بۆ ئه‌سڵی بابه‌ت که خودی په‌نابه‌ره، ئه‌و کاته ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی زۆر هێمنانه گرفته‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ین پێش هه‌موو شتیک پلان داڕێژه‌ران بناسرێنه‌وه، فدراسیۆنی ڕاسته‌قینه بێته هه‌ڵبژاردن و ئه‌م فدراسیۆنهی ئیستا هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و نه‌مێنێت که فدراسیۆنی(دوو کوتله‌ی دژ به یه‌کی) تاکه حزبێکه و هیچ شه‌رعیه‌تی قانوونی نیه و ناتوانێت ته‌مسیلی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران بکات ، چۆن ؟ ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر ده‌مارگیرانه له مه‌سه‌له‌که نه‌ڕوانین ، ئه‌گه‌ر که‌مێک مونسیفانه له مه‌سه‌له‌که بڕوانین، ئه‌گه‌ر ئینسانی په‌نابه‌رمان بۆ گرنگ بێت، ئه‌وکاته چاره‌سه‌ره‌که زۆر ئاسانتر ده‌بێت . ئیعترازاتهکانمان پێوه‌ر و به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن ، کاتێک ئه‌م فدراسیۆنهی ئیستا که خۆی ته‌نسیب کردووه بانگه‌وازێکی یه‌ک لایه‌نه ده‌کات بۆ مانگرتن یان بۆ خۆ پیشاندان ، ده‌بینین که‌مترین ژماره له په‌نابه‌ران به شداری تێدا ده‌که‌ن ، به‌ڵام دیسانه‌وه به ته‌جروبه‌ی مه‌لمووس ده‌رکه‌وتووه هه‌رکاتێک په‌نابه‌ران به گشتی وه‌ک کاری هاوبه‌شی کۆمه‌ڵیک لایه‌ن به‌شداری بکه‌ن ژماره‌ی به شداربوان چه‌ند قات ده‌چێته سه‌ره‌وه، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و خۆپیشاندانه به هێزه‌ی ڕۆژی 10.12.2007 بوو له شاری مونشن له ئه‌ڵمانیا. که ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی بێ سنور ، فدراسیۆن و ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کورد ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان ڕێکخستبوو. هه‌روه‌ها خۆ پیشاندانی هاوبه‌شی په‌نابه‌ران له به‌رده‌م هه‌یئه‌تی کاروباری په‌نابه‌ری له سویسرا له به‌رواری 10.06.2005 .
چاره‌سه‌ر ته‌نها له ناو ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه ده‌کرێت بدۆزرێته‌وه، فدراسیۆن ته‌نها لێره‌وه ده‌توانێت شه‌رعییه‌تی قانوونی وه‌رگرێت یان وه‌رنه‌گرێت ، من دڵنیام له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌گه‌ر ڕاپرسیه‌ک ئه‌نجام بده‌ین له نێو خۆپیشانده‌راندا پرسیار ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له‌و لایه‌نانه‌ی هاوبه‌شی ئه‌م خۆپیشاندانه‌یان کردووه بکرێت ، ئایا ڕازین که به‌ته‌نها له ژێر چه‌تری فدراسیۆندا ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه ئه‌نجام بدرێت ؟ یان ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری له سه‌رانسه‌ری دونیا بکرێت ، ئایا فدراسیۆن نوێنه‌ری هه‌موو په‌نابه‌رانه؟ ، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که ئه‌رێ بوو ئه‌وا هه‌ق به فدراسیۆنه و هه‌موومان ده‌که‌وینه دوای ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که نه‌رێ بوو ئه‌وا ئه‌م فدراسیۆنه ڕه‌سمیه‌تی نامێنێت ، ئه‌و کاته وه‌زیفه‌ی هه‌موومانه ، ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌کی له‌و جۆره به گیانێکی وه‌رزشیه‌وه قه‌بووڵ بکه‌ین ، جگه له‌مه هیچ شه‌رعیه‌تێکی قانوونیمان نیه ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م شهرعیهتهمان هه‌بێت ده‌بێت له ڕۆژانێکی وه‌هادا ئه‌م شه‌رعیه‌ته قانوونی بکه‌ینه‌وه نه‌ک له هۆڵه داخراوه‌کانی ئه‌و کۆنگرانه‌ی ته‌نها چه‌ند ئه‌فرادێک دایده‌مه‌زرێنن و ئاماده‌ی ده‌بن ،که هه‌ر هه‌مووشیان سه‌ر به یه‌ک تاکه حزبن( کوتله گه‌رایی ) به فدراسیۆنه‌وه ده‌که‌ن ، ئه‌مانه‌ش زۆر به‌ناهه‌ق ته‌نها خۆیان به‌لایه‌نگری په‌نابه‌ر ده‌زانن، هه‌موو دنیاش به دوژمنی په‌نابه‌ر .چونکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سوێندیان خواردووه که ده‌بێ هه‌تا هه‌تایه کۆیله‌ی ئه‌و حزبه‌ی خۆیان بن. بۆیه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و که‌سانه چالاکی بۆ حزب ئه‌نجام ده‌ده‌ن نه‌ک بۆ خودی په‌نابه‌ر ،ئه‌مه گه‌وره‌ترین زیانی به ڕه‌وشی ئینسانی په‌نابه‌ران گه‌یاندوه، له‌بری ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران کۆ بکاته‌وه، که چی به‌پێچه‌وانه‌وه په‌نابه‌رانی نه‌ک هه‌ر به‌ش به‌ش کردووه ،به‌ڵکو جۆرێک له دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌ی له ناو ڕه‌وه‌ندی کوردستانی و عێراقی دروست کردووه، به توندی شه‌خسیه‌تی سیاسی هه‌موومانی هێناوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
پێش کۆتایی
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له لای من ده‌ربازکردنی فدراسیۆن یان هه‌ر ڕێکخراوێکی تره له ژێر چه‌پۆکی تاقمێک ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌شکه‌م به هۆی بواری په‌نابه‌ریه‌وه حزبه‌که‌یان ڕزگار بکه‌ن ، ئه‌مه خولیای سه‌ره‌کی ئه‌م تاقمه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌س به‌کاربوونم له ناو ئه‌م فدراسیۆنه ئه‌م کوتلهگهراییه هه‌تا هاتووه په‌ره‌ی سه‌ندووه له گه‌ڵیشیدا هه‌تا هاتووه گورزی کوشنده‌تری له ڕه‌وشی په‌نابه‌ری وه‌شاندووه ، حاڵ به ده‌ره‌جه‌یه‌ک گه‌یشتووه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه په‌رده له سه‌ر ئه‌م کوتلهگهراییه هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه هیچ که‌س گوێت لێ ناگرێت ، مه‌سئولم له هه‌ر قسه‌یه‌کی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی مواجه‌هه‌ی هه‌ر که‌سێک بکه‌م به ڕوو سووری ، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی که لێڕه‌دا کردوومن قسه‌ی ناو دڵ و هه‌ست و نه‌سته ، وه من لێره‌وه پێم خۆشه ڕایگه‌یه‌نم که من ته‌نها له به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م حزبه و فدراسیۆنهکهی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌م بینیوه ، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستی زۆر ناسکه‌وه ده‌ستم به کاردانه‌وه کردووه هه‌تا کار به‌م ده‌ره‌جه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌شت ، بۆیه باوه‌ڕم پێی نه‌ماوه ، نه‌ک هه‌ر من گومانم له لا دروست بووه به‌رامبه‌ر به‌م تاقمه ، به‌ڵکوو له چاوانی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ریه‌وه که ئاوێنه‌یه‌کی زۆر ڕوونه ، ئه‌م ڕاستیه به‌ڵگه نه‌ویستانه ، وه‌ک مانگه‌شه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه ، بۆیه نه‌مویستووه نه‌خۆم ، نه خه‌ڵک له‌وه زیاتر ههڵخهڵهتینم .زۆر داوای لێبوردن له هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م ئه‌گه‌ر سه‌رم یهشاندبن ، ڕه‌نگه هه‌ندێک توند قسه‌م کردبێت به‌ڵام زۆر خۆش حاڵم که ویستوومه وه‌ک خۆم قسه بکه‌م ، ویستومه ناڕه‌حه‌تی بێ کۆتایی خۆم له مه‌ڕ بارودۆخی په‌نابه‌رێک داگیرم بکات کاتێک له گه‌ڵ هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕێزدا ئاخاوتنم کردووه . داوام ئه‌وه نیه هه‌موو که‌س ڕازی بکه‌م ، به‌ڵکوو چۆن هه‌ست و نه‌ست و شعوری تایبه‌تی خۆتان بڕیار ده‌دا ئه‌وه لای من جێگه‌ی ڕێزه .
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه من له چه‌ند شوێنێکدا ئاماژه‌م به هه‌ندێک دۆکیۆمێنت کردووه که له به‌رده‌ستی فدراسیۆن دایه ، هه‌موو ئه‌ندامانی فدرسیۆن ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له سێ ده‌وره‌ی ڕابوردوودا وه‌ک هه‌ڵسوڕاو ، وه‌ک به‌رپرس کاریان کردووه ، زۆر چاک ئاگادارن له بوونی.
هه‌موو پلان داڕێژه‌رانی فدراسیۆن ( له ناو دوو کوتله دژ به‌یه‌که‌که ) له من باشتر ئه‌م دۆکیۆمێنتانه ده‌زانن ، ئاگادارن و ڕۆژانه باس باسی ئه‌م مههزهلانهیه له ناو خۆیاندا دژ به یه‌کتر ، ته‌نها ئه‌مانه‌ن پێیان وایه کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری ئه‌م ڕاستیانه نازانن ، ئه‌ویش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی دان به‌وه‌دا نه‌نێن،که هه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره قوللابیانهی خۆیانه ئه‌م فدراسیۆنهی به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه.
بۆیه:
یه‌که‌م
له دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نوسینه‌م ، چه‌ند به‌ڕێزێک له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی فدراسیۆن ، چ به نامه ، چ به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان پێوه کردووم و ڕای خۆیان ده‌ربڕیوه . هه‌ر وه‌ک پێشبینیم ده‌کرد ته‌نها ئه‌و که‌سانه به‌م نوسینه‌ی من توڕه بوونه ، که نهویستوویانه و نه‌ده‌یانه‌وێت ئه‌م فدراسیۆنه له‌م گۆشه‌گیریه قورتاری ببێت . ئه‌مه‌ش بۆ من گرنگه ئه‌و هاله موزهییهفهی پلان داڕێژه‌ران ده‌یانه‌وێت له‌ده‌وری خۆیان بیکێشن، خۆیان مه‌عسوم بکه‌ن تێکبشکێنم ، به‌مه ململانێ باڵا ده‌کات و مونافه‌سه به‌شکست ده‌گات . جا بۆ من گرنگ نیه کێ خۆی توڕه ده‌کات ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری هه‌ڵخڕێنین ، هیچ بوار نه‌ماوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌بێت له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین . هه‌ر لێره‌شه‌وه من ئه‌م نوسینه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ران و کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری نوسیوه ، هه‌ڵسوڕانی مه‌یدانی له‌ناو په‌نابه‌ران سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زانیاریهکانمه ، بۆ هه‌ر به‌ڕیزێک له هه‌ر شوێنێک ده‌توانێ و ئازاده ، با به که‌یفی خۆی له چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌که ڕای خۆی بنوسێت بۆ ته‌کانێک به‌ره‌وپێش ، به‌ڵام من وه‌ڵامی هیچ که‌س و لایه‌نێک ناده‌مه‌وه . نه‌ک به‌و مانایه‌ی من ناتوانم وه‌ڵام بده‌مه‌وه، به‌ڵکوو ته‌نها له ڕوانگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌وه ،وه‌ڵام به لاواز ده‌زانم ، به به‌راورد له گه‌ڵ ده‌رخستنی تێڕوانێنی دروستی خۆمان دوور له ده‌مارگرژی و ، ووروژاندنی دهماریهکتری .
من له سه‌ره‌تاوه زۆر به ساده‌یی به شاهێدی هه‌موو ئه‌ندامانی فدراسیۆن داوای ڕوون کردنه‌وه‌ی سکانداڵهکانم کردووه له هه‌ردوو کوتله‌که . نه‌مویستووه ئه‌م مه‌سه‌له ساده‌یه هیچ به‌رگێک بکرێت به به‌ریدا ، داوام کردووه و ویستوومه خاوه‌نی قسه‌ی خۆیان بن، که ده‌ڵێن ئێمه ڕچه شکێنین، ده‌بێ له مه‌شیاندا ڕچه شکێن بن . فه‌رموون ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز. قسه‌کانتان بگۆڕن بۆ کردار . ئه‌گه‌ر نا مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری جێگه‌ی پلان داڕێژه‌رانی تیا نابێته‌وه . ئه‌م نوسینه‌ی من سه‌ره‌تایه بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌م پلان داڕێژه‌رانه . یان ده‌بێ شه‌فاف و مۆدێرن ڕه‌فتار بکه‌ن له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری و کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری ، ده‌بێ چیدی گومان به دوای خۆتاندا په‌له‌کێش نه‌که‌ن . ئه‌م دوو کوتله‌یه‌ی ناو حزبه‌که‌ی فدراسیۆن چیدی ناتوانن حه‌یاتی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری به بارمته بگرن ، و هه‌مان ده‌رده‌که‌ی شورا‌و نه‌قابه‌کان و ڕیکخراوه‌کانی تر لێره ساغ بکه‌نه‌وه . ئایا ئه‌م مونافه‌سه‌یه دۆکیومێنتی ده‌وێت بۆ سه‌ڵماندنی ؟.
دووهه‌م
به‌ڵگه‌و دۆکیۆمێنته‌کان چ وه‌ک قه‌واڵه‌و چ وه‌ک تاپۆی ڕه‌ش ، خودی پلان دارێژه‌ران خۆیانن ، ئێمه و کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ریش ده‌رهاوێشته‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی ره‌فتاره چه‌وته‌کانی پلان داڕیژهرانمان، به چاوی خۆمان بینیوه، ئازارهکانیمان به دڵ و به هه‌ست له ناخه‌وه چه‌شتوه ، دڵنیام بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزیش هه‌روه‌هایه ، ئه‌وه‌ی به خۆم بگه‌ڕێته‌وه،له کۆبوونه‌وه و میتینگه‌کانی په‌نابه‌راندا ، له قسه‌و باسه‌کانمان له نزیکه‌وه هه‌رگیز نه‌متوانیوه چیدی وه‌کو جاران داکۆکی له مێژووی ساڵانی ڕابوردوو بکه‌م ، ڕاستی وه‌ختێک زمان کورت خۆم بینیوه‌ته‌وه ، نه‌مویستوه داکۆکی بکه‌م له‌و ڕاستیانه‌ی که له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری له سه‌ر ئه‌م پلان داڕیژهرانه ده‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه کاتێک ده‌ستم بردووه بۆ کارکردن و ویستومه ههڵسوڕێم ، ئه‌وه‌ی ده‌ستی گرتووم ،ئه‌و بێ باوهڕیهیه که له دڵی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری به رامبه‌ر به‌م فدراسیۆنه قوول قوول چه‌قی به‌ستووه. فه‌رموون خۆتان دادپه‌روه‌رانه بڕیار بده‌ن ، له سه‌رانسه‌ری دونیا ، بارودۆخ له‌مه ناهه‌موارتر و ناخۆشتر و مهئساویتر له مێژووی په‌نابه‌ری هه‌بووه ؟ ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری باوه‌ڕی به‌م پلان داڕێژه‌رانه هه‌بوایه وه‌زع وا ده‌بوو؟ ئه‌مه له ئه‌ستۆی پلان داڕێژهراندایه ، نه‌ک دڵسۆزان . پلان داڕێژه‌ران ده‌بێ ده‌ست به‌رداری ڕه‌فتاری عاسی بوون بن . ده‌بێ زۆر به ووردی ئه‌وه ڕۆشن بێت . زۆر ڕاستی هه‌یه دۆکیۆمێنتی ناوێت . ساده‌یی و دڵسۆزی به دڵ هه‌ستی پێ ده‌کرێت.
سێ هه‌م
که باسی ئه‌م فدراسیۆنهم کردووه ، مه‌به‌ستم سه‌رجه‌م میژووی ئه‌م رێکخراوه‌یه، له ڕۆژی ده‌ست به‌کاربوونیه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی پۆستی سکرتێری فدراسیۆنم به خواستی خۆم له ئه‌ستۆ گرت ، زۆر جار ووتوومه ئێمه نانی قۆناغی زێڕین و خۆشناوی ئه‌م فدراسیۆنهیه ده‌یخۆین ، به‌ری ماندوو بوون و دڵسۆزی هه‌موو دڵسۆزان بوو ، به‌ڵام پلان داڕێژه‌ران به‌م ڕۆژه‌یان گه‌یاند(دوو کوتله‌که) ، بارودۆخی له ڕاده‌به‌دری په‌نابه‌ر هاواری ناو ئه‌م باسه‌ی منه ، چار چیه ؟ چ کارێک بکه‌ین ؟ باشترین کار ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی متمانه و باوه‌ڕه بۆ گومانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری ، کارێکی زۆر ساده ئه‌وه‌یه که خۆمان پلان داڕێژه‌ران ئاشکرا بکه‌ین ، بۆیه من ئه‌م نوسراوه‌ی خۆم سه‌ره‌تا نارد بۆ دڵسۆزانێک وه‌ک به شداریهک له کۆنفرانسی فدراسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ڕوو هه‌رچی هه‌یه باسی بکه‌م و بیخه‌مه ڕوو ، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌یه بڵاومکردۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌وان ڕێگه‌یان له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه و به‌شداری کردنیشم گرت . ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌لگه‌کان سه‌رنگون بکه‌ن . ئه‌وان نایانه‌وێت له کۆنفرانس ئه‌م قسانه بکرێن ،تا ڕاستی بۆ ئاماده‌بووان ڕوون نه‌بێته‌وه .ڕاستی ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران کراوه به قوربانی دوو کوتله‌ی ناو حزب و ئه‌م شه‌ڕه‌ش به حه‌یاتی په‌نابه‌ره‌وه ده‌کرێت ، ئه‌مه شه‌ڕی ئه‌م دوو کوتله پلان داڕێژهرهیه ، کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌ری زۆر چاک له‌مه گه‌یشتوون .
چواره‌م
زۆر هه‌وڵ درا بۆ ئه‌وه‌ی من ببم به ته‌ره‌ف له‌نێوان ئه‌م دوو کوتله‌یه ، که هیچیان به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ریان بۆ گرنگ نیه ، بۆیه به ناچاری ئه‌م ڕێگه‌یه‌م هه‌ڵبژارد که ده‌زانم هه‌ر ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌راندایه که ئه‌م دوو کوتله‌یه که‌شف بن ، تکایه ئه‌م قسانه‌ی من به هیچ مانایه‌ک ناکاته که‌م کردنه‌وه له کار و ماندوو بوون و دڵسۆزی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی هه‌ر ئێستا له ناو ئه‌م فدراسیۆنه هه‌ڵده‌سوڕێن . بۆیه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م نوسینه‌وه من هه‌ڵسوڕاوانی ناو فدراسیۆنم جیاکردۆته‌وه له پلان داڕێژه‌رانی فدراسیۆن ، وه به ئاشکرا ووتوومه ، ئه‌م نوسینه‌ی من ئه‌و که‌سانه په‌ست ده‌کات که فدراسیۆنیان به‌م ده‌رده گه‌یاندووه ، نه‌ک دڵسۆزان . بۆیه وه‌زیفه‌ی دڵسۆزانی ناو فدراسیۆنه ، نه‌هێڵن چیدی نهێنیه‌کان سه‌رنگوون بکرێن ، به‌ڵکو فشار بهێنن بۆ پلان داڕێژه‌ران و ئاشکرایان بکه‌ن.
به‌ره‌نجام وپێشنیار
بۆ هه‌موو دڵسۆزان له سه‌رانسه‌ری دونیا به گشتی
بۆ هه‌موو دڵسۆزان له سه‌رانسه‌ری سویسرابه تایبه‌تی
له بری ئه‌م فدراسیۆنهی له لایه‌ن دوو کوتله‌ی ناو یه‌ک حزب داگیر‌و مۆنۆپۆل کراوه، فدراسیۆنێک بۆ رێکخراوه په‌نابه‌ریه‌کانی کۆردستان و عێراق بێته دامه‌زراندن ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به‌شداری و هه‌ڵسوڕان بۆ هه‌موو که‌س و لایه‌ن و ڕێکخراوێک فه‌راهه‌م بێت ، به‌ره‌نجام و کۆکه‌ره‌وه‌ی هێز و ووزه و ئینساندوستی هه‌موومان بێت ، به‌ئازادیی دیفاع له په‌نابه‌ر بکات ته‌نها په‌نابه‌ر .
فازڵ عوسمان
11.2007