چ بێ که‌س بوین ئه‌و ئێواره …….کۆیار ڕه‌ووف
چ بێ که‌س بوین ئه‌و ئێواره …….کۆیار ڕه‌ووف
چ بێ که‌س بوین ئه‌و ئیواره‌ی
هه‌وامان لێ یاساخ کرا
ئه‌و ئێواره‌ی من و ویژدان مۆمیا کراین
نهزهنگی هیچ کڵێسایه‌ک له‌لێ دان که‌وت
نهسهدای هیچ مزگه‌وتێکیش
بێ له‌مزگه‌وتی شاره‌که‌م
ئه‌و ئێواره من مه‌سیح بوم
نیشتیمان خاچ
به‌عس بزمار
جیهان چهککوشێکی غه‌ددار
ئه‌و ئێواره هه‌موو ڕێگاکانت ڵێ گیرا
په‌نجه‌ره‌یه‌ک نه‌مایه‌وه بۆ هه‌وا
ده‌رگایه‌ک نه‌مایه‌وه بۆده‌رباز بون
ده‌ستێک نه‌مایه‌وه بۆنزا
هه‌و ئیواره بێکه‌س مایته‌وه
به‌دیار هه‌ناسه خنکاوه‌کانه‌وه
به‌دیار ته‌رمی عومه‌ر خاوه‌ر و
به‌دیار گۆرانیه ته‌واو نه‌کراوه‌کانی به‌هار و
به‌دیار سیاچه مانه‌ی مۆمیاوه
ئه‌و ئێواره عه‌نه‌ب پڕ بوبو له‌په‌ری له‌پێ که‌وتو
کانی عاشقان پڕ بوو له‌گۆزه‌ی شکاوو
گوڵان پڕ بوو له گوڵدانی بێ ناز که‌وتوی
چه‌رپای خه‌زانی به‌هارو
به‌دیار هه‌موو جیهانه‌وه
هه‌وایان لێ یاساغ کردی و
هه‌رچی ئاژانسس هه‌بوو بێ ده‌نگ
به‌دیار شه‌وی سوری تۆوه
پێکیان نۆشی
ئه‌ی هه‌ناسه‌ی یاساغ کراو
ده‌فێکی زیکر بێنه‌وه
توخوا ئازیز هه‌گه‌ر ئه‌مجار گه‌رایته‌وه
شوشه‌یه‌ک له بۆنی ئه‌وم بۆ بێنه‌وه
وێنه‌یه‌کی مناڵی من به‌جێماوه
له کۆڵانی کانی قوڵکه بیهێنه‌وه
مه‌رکانه‌یه‌ک ئاو بینه‌وه بۆ سه‌بوری
با نه‌مکوژێ خه‌می دوری،
شارهشههیده ته‌نهاکه‌م
له‌گه‌ڵ هه‌موو ههناسهیهکتا من له‌وێم
هه‌رچی ئینجانه‌ی شکاوه ئه‌زانم هی چ گوڵێکه
هه‌رچی گۆزه‌ی به‌جێماوی
سه‌ر کانی کانی عاشقانه ئه‌زانم هی ج ماڵێکه
هه‌رچی په‌پوله‌ی سوتاوه
ئه‌زانم هی چ مۆمێکه
هه‌رچی تارای سورو ئاڵی ئیواره‌ی شه هیدی تۆیه
ئازانم هی چ بوکیکه
ئه‌زانم کانیه‌که‌ی عه‌نه‌ب،
عه‌بابه‌یلێ ، چه‌ند ماسی تێدا خنکاوه
ئه‌زانم هه‌مو شه‌قامێک
چه‌ند کۆتری لێ به‌جێ ماوه
ئه‌و ئێواره من له‌وێ بووم
پێنج هه‌زار دڵ له لێدان که‌وت به‌چرکه‌یه‌ک
ده‌هه‌زار چاو وه‌ک ههڵماتی
شینی ده‌ستی مناڵانت لێت بزر بون
پینج هه‌زار سنه‌وبه‌ری جوان
به‌گازی خه‌رده‌ل سوتینران
پێنج هه‌زار په‌پوله‌و زه‌یتون
به مۆمیایی له‌به‌غداوه
بۆ مۆزاخانه‌ی یوو ئێن وبه‌رلین
واشنتۆن, له‌نده‌ن و مۆسکۆ به‌ڕێ کران
شاره شه‌هیده ته‌نهاکه‌م
ئه‌و ئێواره چه‌ند ته‌نها بویت
ئێسته‌ش هێنده
زه‌مه‌نێکه وه‌کوو بوکۆکی ڕه‌شپۆش
ده‌رۆزه‌یان پێ کردیت و ،ده‌رۆزه ت کرد
که‌چی گوڵه گهنمهکانت
به ساوایی مللان ئه‌نێن به‌لاره‌وه
ده‌سته‌کانت ، هێشتا پڕن له قوڕاوی
ئه‌و ئێواره‌ی
ڕوبار له‌گه‌ڵ زه‌ریا هێنای
قاچه‌کانت هێزیان نیه
بگه‌نه نه‌خۆشخانه‌کان
له‌و کاته‌وه‌ی که برا بێ دایکهکهنم
له‌که‌سێکیان ماره کردیت
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌زۆر بتبات
ئه‌و شه‌وه هه‌تکیان کردیت
ئاگام لێیه ئه‌م به‌هاره زامه‌کانی هاتونه سۆ
هاوار ئه‌که‌ی ؛:
هه‌ناسه‌کانم بده‌نه‌وه و
باکانیش هامووی بۆ خۆتان
ده‌سته‌کانم بده‌نه‌وه و بازنگهکانم بۆ ئێوه
کۆشکه‌کانی سیاسه‌ت هه‌مووی بۆ خۆتان
خانوه گڵهکانم بده‌نه‌وه
شه‌قامه‌کانم بده‌نه‌وه و
لافیته‌کان لێ که‌نه‌وه
گووێ قڵیشاوهکانم بێنن بمده‌نه‌وه
گواره‌کانم بۆ ئێوه
کتێبخانه‌که‌م بده‌نه‌وه و
کتێبه‌کانتان به‌رنه‌وه
چاوه‌کانم بده‌نه‌وه‌و
چاویلکهکانتان به‌رنه‌وه
بێنن وشه ساده‌کانم بمده‌نه‌وه
درۆکانیشتان به‌رنه‌وه
درۆکانیشتان به‌رنه‌وه
———– به‌ریتانیا
ئه‌م شیعره له‌ساڵی 2006 له فێستیفاڵی لهhalabja bloody Friday له‌شاری هه‌ڵی به‌ریتانیا خهێندرایهوه که تایبه‌ت بو به هه‌ڵه‌بجه