Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
با‌ شکست به‌ مانگرتوه‌کان نه‌هێنین!

با‌ شکست به‌ مانگرتوه‌کان نه‌هێنین!

Closed
by October 8, 2008 گشتی

 با‌ شکست به‌ مانگرتوه‌کان نه‌هێنین!
 ئه‌یوب ڕه‌حمانی

 rahmayub@yahoo.de
 
 
 هه‌ر وه‌ک هه‌مومان ئاگادارین له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ چواری خه‌رمانانی 2708هه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 16ی ڕه‌زبه‌ر (ڕه‌زبڕ) 44 ڕۆژ به‌ سه‌ر مان له‌ خواردن گرتنی به‌ندکراوه‌ سیاسیی و مه‌ده‌نیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیی کوردستان له‌ ژێر داگیرکاریی و ده‌سه‌ڵاتداریی چه‌په‌ڵترین دیکتاتۆڕه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ تێ ده‌په‌ڕێت و ئه‌و به‌ند کراوانه‌ به‌ خۆراگرینترین شیوه‌ تاوه‌کو ئیستا به‌ ئیراده‌ێکی پۆڵایینه‌وه‌ ده‌ستییان له‌ مان له‌ خواردن گرتنه‌کان به‌ر نه‌داوه‌ و درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
 له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتیی کۆماری ڕه‌شی ئیسلامیی، ته‌نیا چالاکانی کورد نین که‌ له‌ به‌ندیخانه‌کان ده‌کرێن به‌لکو چالاکانی باقی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کان و بگره‌ نه‌ته‌وه‌ی فارسیش ئه‌گه‌ر له‌ ته‌ک ئه‌و ڕژیمه‌دا نه‌بن و هاوکاریی ڕژیم نه‌که‌ن، ئه‌ونیش به‌ که‌مێک ئاوانسه‌وه‌، به‌لام هه‌ر ده‌خرێنه‌ به‌ندیخانه‌کان. ئیستا به‌ندکراوه‌ سیاسییه‌کان له‌ ئیران نه‌ ته‌نیا چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و هۆویه‌ت ته‌ڵه‌بیی کورد، به‌لکو چالاکانی به‌لوچ، تورکه‌مان سه‌حرا، عاڕه‌به‌کانی ئه‌حوازی باشوری ئیران و ئازه‌ریه‌کان و فارسیش له‌ خۆ ده‌گرن. ئه‌م به‌ندکراوه‌‌ سیاسیی و مه‌ده‌نیه‌ غه‌یره‌ کوردانه‌ تازه‌ هه‌واڵی مانگرتوانی کوردیان به‌ ده‌ست گه‌ییوه‌ و ڕۆژانه‌ له‌م زیندان و له‌و شار ده‌بیستین که‌ تاک تاک و به‌ کۆمه‌ڵ په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ ریزی مانگرتوانه‌وه‌ و هه‌م بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتوانیی کورد و هه‌م بۆ باشتر بونیی وه‌زعیی خۆیان و ناو به‌ندیخانه‌کانیان و بۆ به‌ڕێوه‌چونیی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی مرۆڤ له‌ به‌ندیخانه‌کاندا به‌ ڕیزی مانگرتوان په‌یوه‌ست ده‌بن. ئه‌مه‌ خۆی ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنیت که‌ ئیستا ئیتر دوای 44 ڕۆژ مانگرتنه‌که‌ به‌ ته‌مایه‌ حاڵه‌تیکی سه‌رتاسه‌ریی و هاوپشتیێکیی راسته‌قینه‌ی باقیی به‌ند کراوه‌ سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کانی ئێران و فارسیش بێنێته‌ ریزی مانگرتوان و شانسێکیی زۆر گه‌وره‌تر ببخشێت به‌ به‌ندکراوان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ سه‌ربکه‌ون و ده‌سکه‌وتیکی مه‌زنیش بۆ خۆیان و گه‌له‌که‌یان وه‌ده‌ست بێنن و کۆماری ڕیسوای ئیسلامیی ئێرانیش له‌ به‌ر ده‌م خه‌ڵکانیی جیهاندا به‌ چۆکدا بێنن!
 
 ماوه‌ێکه‌ ئه‌م که‌سایه‌تیی و ئه‌و چالاک و فلان هومه‌رمه‌ند هه‌ستیی دڵسۆزییان بزواوه‌ و ده‌ستیان داوه‌ته‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی وتار و داواکاری له‌ به‌ندیه‌ سیاسیه‌ مانگرتوه‌کان که‌ واز له‌ مانگرتنه‌که‌یان بینن. ئه‌گه‌ر چیی ئه‌م دڵسۆزانه‌ ته‌نیا و ته‌نیا مه‌به‌ستییان دڵسۆزیی و گه‌راندنه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیی جیسمییه‌ بۆ‌ به‌ندکراوان، به‌لام ئه‌وان نه‌خواسته‌ و به‌ بی ئه‌وه‌ی که‌ مانگرتوان به‌ قه‌ده‌ر نوکه‌ ده‌رزیێک گوێ له‌ قسه‌ و داخوازیه‌کانیان گیرابێ و چکۆله‌ترین سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ست هینابێت، مانگره‌تنه‌که‌یان به‌ شکست ده‌کێشێت به‌ جۆرێک که‌ تازه‌ له‌ حه‌یاتیی ناو زیندانیی سیاسیی خۆیاندا وه‌ها ئاکسیۆنێک ناگێڕن و بۆ پارێزگاری له‌ مافه‌کانیان ناجوڵینه‌وه‌. من بۆخۆم یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م که‌ ته‌جروبه‌ی شکستیی مانگرتنم چێشتوه‌ و ده‌زانم که‌ شکستی دوای مانگرتن له‌ باریی ڕۆحیه‌وه‌ چ زه‌ربه‌یکیی کاریگه‌ره، بۆیه‌ پیویسته‌ مانگرتوان سه‌ربکه‌ون و پێویسته‌ ئیراده‌یان به‌ هێزتر بکرێت و نه‌ک لاواز بکرێن!‌
 له‌ کاتێکدا که‌ به‌ند کراوانیی سیاسیی و مه‌ده‌نیی و چالاکانیی بواری مافیی ژنان و منداڵان و مافیی مرۆڤیی غه‌یره‌ کورد ورده‌ ورده‌ په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ ڕیزی مانگرتوان، ئیمه‌ بێین و باریی عاتیفیی قه‌زیه‌که‌ بمانگرێت و داوا له‌ مانگرتوان بکه‌ین که‌ شکست به‌ خۆیان و سه‌رکه‌وتن بۆ کۆماریی ڕه‌شی ئیسلامیی مسوه‌گه‌ر بکه‌ن کوا ڕه‌وایه‌؟
 
 من ئه‌م داخوازیه‌ی ئه‌و دلسۆزانه‌ به‌ جیدیی ڕه‌ت ده‌که‌مه‌وه‌ و داوا له‌ هه‌مو به‌ند کراوانیی سیاسیی و مه‌ده‌نیی کورد ده‌که‌م که‌ تا گه‌یشتن به مه‌به‌ست و تا وه‌دی نه‌هاتنیی سه‌رکه‌وتنیی مه‌زن، واز له‌ مان له‌ خواردنه‌که‌یان نه‌هێنن و ئه‌وه‌نده‌ش بزانن که‌ وا به‌ند کراوانیی غه‌یره‌ کوردیش به‌ ته‌مان به‌ ئێوه‌ په‌یوه‌ست ببن یا خۆ په‌یوه‌ست بون و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش چالاکان و پشتیوانانی مافیی ئێوه‌ی شۆڕشگێڕ ده‌نگیی مانگرتنیی ئیوه‌یان به‌ هه‌مو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نێو نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤدۆسته‌کانیی جیهان گه‌یاندوه‌ و ده‌ی گه‌ێنن و ئه‌گه‌ر بێت و ئێوه‌ سه‌رکه‌ون و ڕژیم به‌ چۆکدا بێنن، ئه‌وا بۆ هه‌میشه‌ له‌ یاد ناچنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر شکست بخۆن، هه‌م بۆ داهاتویی ڕۆحیی و ره‌وانیتان و هه‌م بۆ بزوتنه‌وه‌ ڕه‌واکه‌تان ئاکامیی ناخۆشی ده‌بیت که‌ من هیوادارم وای لی نه‌یات!
 
 له‌ کۆتاییدا ڕه‌نگه‌ هێندێک که‌س ڕه‌خنه‌ له‌ من بگرن بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م، به‌لام دلنیام که‌ داهاتوو ده‌ی سه‌لمێنێت که‌ کامییان باشتر بون، کۆڵ نه‌دان تا سه‌رکه‌وتن یا خۆ ته‌سلیم بون به‌ بی وه‌دیی هاتننی چکۆله‌ترین داخوازیی؟
 
 جاریکیتر داوایی خۆراگریی و هیوایی سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزیتان بۆ به‌ ئاوات ده‌خوازم.
 
 بژیی چل و چواره‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنتان
 بڕوخێت ڕژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستیی کۆماریی ڕه‌شی ئیسلامیی ئێران
 
 
 
 16ی ڕه‌زبه‌ری 2708‌
 
 

Previous
Next