
دۆستایه‌تی په‌نابه‌ر، به دوژمنایه‌تیکردنی فیدراسیۆن ناکرێ، ….
دۆستایه‌تی په‌نابه‌ر، به دوژمنایه‌تیکردنی فیدراسیۆن ناکرێ، خه‌بات و قوربانی پێویسته.
ئه‌حمه‌د عه‌لی
سه‌ره‌تای ئۆکتۆبه‌ر 2008
ahmadli525@hotmail.com
به‌شی دوه‌م و کۆتایی
وڵامیک بۆ فازل عوسمان
فازل عوسمان سه‌ری له خۆی و له خوێنه‌ر شێواندوه. نه خۆی و نه هیچ که‌سێک ناتوانێ قسه کانی
سه‌ره‌تای و کۆتایی پێکه‌وه ببه‌ستێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو به‌شی نوسینه‌که‌یدا شتی تازه‌ی کهشفکردبێ یان ئیبداعی له تهحلیلهکانیا کردبێ،ئه‌و بیئه‌وه‌ی حسابیک بۆ قسه‌کانی دوێنێی بکا ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌ی ده‌کاته‌وه،به پێی ئه‌و وتاره‌ی که فازل بۆ منی ناردوه کوتله و کوتله تیادا نه‌بوو، کوتلهکوتله کاری له ماوه‌ی چهنڕۆژیکدا ئیزافه بوه و پێشتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئارادا نه‌بوو.، حه‌رف به حه‌رفی قسه‌کانی، من قسه‌م له سه‌ری هه‌یه، فازل زوعفی گه‌وره‌و زۆری داوه، به‌ڵام پێموایه هێنانه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه ئیتیهاماتانهی ئه‌و و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌ی تێبگات.زۆر به داخه‌وه له کاتێکدا که مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری له ته‌واوی دونیادا و وه له ووڵاتیکی وه‌ک سویسرادا به‌و په‌ری سه‌ختی خۆیگهشتوهو هێرشه‌کانی سه‌ر په‌نابه‌ر توند‌و وه‌حشیانه بونه‌ته‌وه ئیمه ناچارین ئه‌م بابه‌ته بنوسین. کاشکا بابهتو ڕه‌خنه‌ی هه‌ر که‌سیک له ئێستادا پێشڕه‌وی بوایه‌و پێشنیاری کار بۆ دیفاع له په‌نابه‌ران بایه‌ت، ڕه‌خنه و شه‌ڕ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌ر بوایه‌ت.زۆر به داخه‌وه ناچارین به‌م زمانه وه‌ڵامبده‌ینه‌وه.
ئه‌و ئه‌ڵێ( ئیعترازێک هه‌ر به ته‌نها فدراسیۆن ئه‌نجامی بدات که‌مترین په‌نابه‌ر به‌شداری تێدا ده‌که‌ن ، له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو ئیعترازاته هاوبه‌شه‌کان زۆرترین ژماره له په‌نابه‌ران به‌شداری تێدا ده‌که‌ن) ئه‌م قسه‌یه زۆر بێبنه‌مایه، کام ئیعترازی هاوبه‌ش ؟کام حزب و ڕیکخراوو لایه‌ن بۆ ته‌نیا جارێکیش ناڕه‌زایه‌تیه‌کی به‌ڕێخستوه له سویسرا؟ ئه‌م ڕه‌فیقه( میانڕه‌وه) بۆ به ده‌لیل قسه ناکاو ناوی ڕێکخراوه‌کان بدا به خوێنه‌ر؟ ئاخر ئه‌و براده‌ره باش ده‌زانێ له ماوه‌ی نزیک به 10 ساڵی خه‌باتی فیدراسیۆن یه‌ک ڕێکخراو و لایه‌نی کوردی وعێراقی تیادا نه‌بوه. ئه‌گه‌ر هه‌بوه ناوی 1 ڕێکخراوو لایه‌نی کوردی بده به خوێنه‌ر.تکایه ده‌س له‌م بوختان و قسه هه‌ڵبه‌ستنه هه‌ڵگره. ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌توانی دهلیلهکانت به خوێنه‌ر بده‌ی باوه‌ڕ به قسه‌کانی داهاتوشت ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر کاریش له گه‌ڵ فیدراسیۆن ناکه‌ی ئازادی و ده‌توانی له گه‌ڵ ڕێکخراوه وه‌همیه‌کانی خۆتا کار بکه‌ی،ئێستا که نین هیوادارم له ئاینده‌یا دروستبن و په‌نابه‌رانیش به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ی تۆوه بێن.
ئهوئهڵێ( ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانێک که ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی موعارزن یان ڕایه‌کی جیاوازیان هه‌یه له گه‌ڵ حزبه‌که‌ی فدراسیۆن به هه‌مان شێوه به‌شیان خوراوه یان ده‌خورێ) ئه‌مه‌ش بوختانیکیتره له قسه‌کانی فازل. باسی ئێستای من دیفاع له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق نیه ، به‌ڵام پێویسته خوێنهرانیک که ئاگایان له‌م ماجه‌رایه نیه حه‌قیقه‌ته‌کان وه‌ک خۆی تێبگه‌ن بۆ مه‌گه‌ر فازل په‌یوه‌ندی و هه‌ڵوێستی من نازانێ له گه‌ڵ حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراقدا ؟ بۆ مه‌گه‌ر له کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆند اسکرتاریهت و سکرتێر هه‌ڵبژێردرا یان له کۆبونه‌وه‌یه‌کی حزبیدا؟ ئه‌م براده‌ره هاتوه کێشه‌ی خۆی له گه‌ڵ حزبدا له نێو فیدراسیۆن ساغ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا ته‌نها 1 ده‌لیلی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق به هه‌ر جۆریک بێ جا ، ده‌ستی خستبیته کاروباری فیدراسیۆنه‌وه ، جورئه‌ت بکاو بیخاته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ر، هیچ خوینهریک ئه‌وه له نوسه‌ر قه‌بوڵ ناکا قسه‌ی نه‌سه‌لمێنراوی پێبفرۆشێ. به ڕاستی ئه‌م ئیتیهامه فه‌خره بۆ ئینسان؟
ئه‌ی مه‌گه‌ر فازل ته‌عین نه‌کرا وه‌ک سکرتێری فیدراسیۆن و نه‌چوینه پشتی؟ مه‌گه‌ر هه‌وڵی زۆرمان نه‌دا کارێک بکا؟ دواتر فازل ده‌رکرا یان کاری پێنه‌کرا؟ فازل خیلافی هه‌بوو لابرا یان چی ..؟ ئه‌و له کوێدا بو به سکرتێرو له کوێدا لابرا؟ گوناهی که‌س نه‌بوو که ئه‌و له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکد اتهنانهت ڕاگهیاندنێکیشی ده‌رنه‌کرد نه‌ک کارێکی کردبێ ! نهێنی له چیدا بوو ئه‌و گۆشه‌ی ماڵی هه‌ڵبژارد؟ ئه‌و زۆر پێش ئه‌م قسانه‌ی ئاگای له په‌نابه‌ر نه‌مابوو بۆیه‌ش کۆبونه‌وه‌ی گشتیمان ڕاگه‌یاند و جارێکی‌تر هاتینه‌وه مه‌یدان! ئاخر له وه‌ختێکا که توندترین هێرش بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له سویسرا ده‌ستی پێ‌کردبوو ئه‌و براده‌ره خه‌ریکی چی‌بوو؟ ئه‌زیزم ئه‌م ده‌وری ڕابه‌ری و پێشڕه‌ویه‌ی که باست کردوه ته‌نها به خه‌بات ده‌توانی به ده‌ستی بێنی، تۆ ناتوانی له کونجی ماڵه‌وه خه‌ریکی حوکمدانی خه‌باتێکی ڕه‌وای سه‌دان ئینسانی خه‌باتگێڕ بی. مه‌یدانیکی گه‌وره‌و فراوان بۆ کار هه‌یه‌و زه‌حمه‌ت بکێشه له بری ئه‌و هه‌موو جنێوه‌ی به ئێمه‌ت داوه به بیانوی دیفاع له په‌نابه‌ر بڕۆ په‌نابه‌ران کۆکه‌ره‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی به ڕیبخه.. به‌رژه‌وه‌ندی کێ له‌م جنێو‌و تۆمهتانهدایه؟ ئه‌م هه‌موو بێده‌ربه‌ستی و نابهرپرسیه چیه وا به خه‌ساری ئه‌ده‌ی؟
ئه‌و ئه‌ڵێ( بانگه‌وازتان ده‌که‌م به‌شداری ئه‌م گفتوگۆیه بن ،له‌پیناو هێنانه کایه‌وه‌ی ڕێکخراوێک(مه‌رج نیه ناوی فدراسیۆن بێت) به‌ڵام گرنک ئه‌وه‌یه بۆ ئینسانی په‌نابه‌ر بێت ته‌نها ئامانجی ئینسانی په‌نابه‌ر بێت. ) کام گفتوگۆ؟ من پێموانیه هیچ که‌س دوای که‌سێک بکه‌وێ له بری ڕه‌خنه جنێو بدا‌و له بری پێشنیار تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستێ ! که‌سێک بانگه‌وازی خه‌ڵکی ده‌کا بۆ پێکهێنانی ڕێکخراو، هه‌ڵسوڕاوی جدی مه‌یدانه‌که‌ی خۆیه‌تی، مه‌گه‌ر دۆستی ئازیزی ئیمه تۆ 2 ساڵه ئاگات لێیه چی ئه‌گوزه‌رێ؟زیاتر له ساڵێکه به‌شداری له ته‌نها 1 کۆبونه‌وه نه‌بێ کارێکت کردوه؟ له گه‌ڵ 2 په‌نابه‌ر قسه‌ت کردوه‌و کۆبویتهتهوه؟ مه‌گه‌ر تاوه‌کو کۆنفرانس تۆ نوێنه‌ری ئیمه نه‌بووی له شاره‌که‌ی خۆت؟مه‌گه‌ر ئیمه‌ت ئاگادارکرده‌وه که خیلافت هه‌یه‌و کار ناکه‌ی؟ داوات کرد ناوه‌که‌ت که له زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هاتوه لا ببه‌ین؟من سه‌راپای ئه‌مانه‌م به ده‌لیل له به‌رده‌ستایه. ته‌نانه‌ت ئه‌و قسانه‌شی له‌و ته‌نیا کۆبونه‌وه‌یه کردوته.
ئه‌و ئه‌ڵێ( یه‌ک نه‌فه‌ر ی له ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و غه‌یره کورد ( عێراقی بۆ نموونه عه‌ره‌ب ،یان تورکمان …هتد) تێدا نادۆزرێته‌وه) هه‌ر به ڕاستی ئه‌م قسه‌یه خۆت باوه‌ڕت پێههیه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر من فۆرمی ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب بڵاو بکه‌مه‌وه ئه‌ڵێی چی؟ئاماده‌ی دان به هه‌ڵه‌و بوختانهکانتا بنێی ؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر له کۆبونه‌وه‌ی فراوانی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن له زوریخ 20/01/08 خۆت ته‌نیا کارت ته‌رجومه‌ی کوردی بۆ عه‌ره‌بی نه‌بوو بۆ په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب زمانی کۆبونه‌وه‌که؟ به ڕاستی تۆمهتکردن ئازایه‌تی نیشانده‌دا ؟به ڕاستی ئینسان بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌رچی به ده‌میدا بێ نه‌یگێڕێته‌وه فه‌خره؟ تۆ ئازادی له‌وه‌ی مێژووی خۆت توڕههڵدهی یان ژێرپێیخهی. به‌ڵام ناتوانی مێژووی به‌شێک له خه‌ڵکانێک که په‌یوه‌ندیان به تۆوه نیه ژێرپێخهی .خه‌ڵکی قوربانی گه‌وره‌یانداوه تا مێژوویان دروستکردوه.
فازل له یه‌کێک له تۆمه‌ته‌کانی تری‌دا ئه‌ڵێ( هه‌ر ئێستا چه‌ندین به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه هه‌ن که به‌رپرسه‌کانی حزب یان فدراسیۆن خزم و که‌سی خۆیان هێناوه‌و ئیقامه‌یان بۆیان وه‌رگرتووه) ، من له سه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ده‌وه‌ستم. ئه‌م مه‌سه‌له ئیتر جنێو نیه که ئه‌کرێ ببه‌خشرێ، ئه‌مه ئیتر ئه‌وپه‌ڕی دوژمنایه‌تی فازڵه له گه‌ڵ هه‌یبه‌ت و جێگه‌و شوێنی فیدراسیۆن و ئه‌و که‌سانه‌ی که تا دوێنێ به ڕابه‌ر و سه‌رشناس و ….هتد ده‌زانی،ئه‌مه ئیتر ئه‌و سه‌ری شکست و ڕاگه‌یاندنی ئیفلاسی فازڵه. شکی تیادا نیه فازل ده‌بێ ئه‌م قسه‌یه بسه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر نا، ئێمه به دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌ڕۆین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر فازڵ ئاگای له مه‌سه‌له‌یه‌کی وا هه‌بێت و بێده‌نگه‌ی لێکردبێ ، حه‌تمه‌ن هه‌م شه‌ریکه ، هه‌م بێجورئهت. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌ی به ده‌سته‌وه هه‌یه ئێمه داوای لێده‌که‌ین بیخاته به‌رده‌م ڕایگشتی.
ئه‌و ئه‌ڵێ( تاوانی ئه‌م نه‌توانینه‌ی ده‌بێ له سه‌ر بکرێت به ماڵ ،تاوانی ئه‌م فدراسیۆنه هه‌روه‌کوو تاوانی ئه‌و دکتۆره نه‌شته‌رگه‌ره درۆزنه‌یه که جگه له‌وه‌ی درۆزنه هه‌روه‌ها تاوانباریشه) ئه‌م به‌ڕێزه ئیمه به تاوانبار ده‌زانێ که ناتوانین له سه‌دا پێنجی په‌نابه‌ر بێنینه خۆپیشاندانیکهوه ،ئه‌گه‌ر بڕیار بێ کۆنه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران بۆ خۆپیشاندانێک تاوانبێ ئێمه ! ئه‌وه تاوانباری ئه‌سڵی ده‌بی تۆ ده‌بیت، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک که‌ست نه‌هێناوه خۆشت نه‌هاتووی، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه تۆ ناتوانی خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستت بۆ هه‌لومه‌رجی دونیا‌و ئاڵوگۆرهکان و وه‌زعی په‌نابه‌ر هه‌بێ، تۆ ناتوانی له‌وه تیبگه‌ی که هاوکێشه‌ی ئه‌م هێزانه، په‌نابه‌ر و ده‌وڵه‌ت، جیاوازی گه‌وره‌یان هه‌یه،له‌وه‌ی په‌نابه‌ریان به جۆرێک ته‌نگپێهه‌ڵچنیوه که‌میان ده‌توانن فریای بیر کردنه‌وه له‌وه بکه‌ون که ئیراده‌یه‌ک هه‌یه‌و ده‌توانێ ئاڵوگۆڕ به سه‌ر ئاینده‌یا بێنێ .له‌وه‌ی که نائومێدی په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندی و فاکتی پشتی ئه‌م نائومیدیه ئیمه نین، سیاسه‌تی دڕندانه‌ی ئه‌م ووڵاتانه‌و ئیتیفاقی ئه‌و ناسیۆنالیستانه‌یه له گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپا،ئه‌و ناسیۆنالیستانه‌ی که تۆ به دورکه‌تنه‌وه‌ی په‌نابه‌ر لێیان سه‌خڵه‌ت ده‌بی وله به‌ر ئه‌وه‌ی کارمان له گه‌ڵیان نه‌کردوه سوکایه‌تیمان پێئه‌که‌ی و ئومیده‌واری پییان، ناڕێکخراوی په‌نابه‌رانه، ئاستی هۆشیاری و هه‌موو ئه‌و سه‌ختی و ده‌ردانه‌یه که له کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیانه‌وه هه‌ڵیانگرتوه، کاریگه‌ری که‌می حه‌ره‌که‌ته ناڕه‌زایه‌تیه‌کانه و زۆر مه‌سه‌له‌ی تر که تۆ له‌وانه‌یه هێشتا بۆت ڕۆشن نه‌بێ.دواتریش به پێی ئه‌م ئیدیعایانهت ده‌بوایه زۆر له ئیمه جدیتر بویتایه بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران، به‌ڵام تۆ براده‌ر گیان نه‌ک که‌ست نهههێناوه ،خۆشت زیاتر له 2 ساڵه و به تایبه‌ت دوای ئیستقراربوونی خۆت به‌شداری هیچ مه‌سه‌له‌یه‌کت نه‌کردوه که په‌یوه‌ندی به په‌نابه‌ره‌وه بوبێ .
ئه‌و ئه‌ڵێ( ئه‌م شیڕه شیڕه نه له دوور نه له نزیک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به په‌نابه‌ره‌وه نیه به‌ڵکو ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیه و له ڕێگه‌ی که‌وڵی په‌نابه‌ره‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر ناسیۆنالیزمی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو له کوردستانی عێراق وه ئه‌وه‌ی ئه‌م فدراسیۆنه به عه‌قلی خۆی په‌نابه‌ر هه‌رگیز نابێت ناسیۆنالیزمی قه‌بووڵ بێت)شیڕه شیڕ؟ ئافه‌رین بۆ خۆت و فه‌رهه‌نگت فازل! کاشکا کۆمۆنیزم ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری له سه‌رت دابنایه به‌م فه‌رهه‌نگه زۆر دواکه‌وتوانه‌یه قسه‌ت نه‌کردایه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی فازل عهمدیه، به‌ڵام ئیمه به درێژایی نزیک به 10 ساڵ له که‌سمان نه‌پرسیوه چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه تا هاوکاری بکه‌ین، مه‌رجمان بۆ که‌س دانه‌ناوه‌و هه‌موو په‌نابه‌رێک له لایه‌ن ئیمه‌وه وه‌ک فیدراسیۆن پشتیوانیکراوه.وه‌لێ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ناڕه‌حه‌تبوونی فازل له‌وه‌ی که نابی هێرسبکرێته سه‌ر ناسیۆنالیزم، ئه‌مه ئیتر ته‌نیا پاشه‌کشه‌ی سیاسی نیه کردویه‌تی به‌ڵکو له باری فکریشه‌وه ئاڵوگۆڕی به سه‌ر هاتوه. په‌نابه‌ران که فازل پێی وایه دوای ئه‌حزابه کوردیه‌کان که‌وتون ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی به سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کانیان ده‌زانن و نه‌فره‌تیان لێیان هه‌یه. مه‌گه‌ر په‌نابه‌ر له ده‌ستی جههنمی ناسیۆنالیزم هه‌ڵنه‌هاتوه؟مه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌حزابی ناسیۆنالیست و په‌نابه‌ر دژ به یه‌ک نین؟ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌م سویسرایه چه‌ندین جار له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ر کێشه‌یان بۆ ئیمه دروست نه‌کردوه؟ مه‌گه‌ر خودی خۆت زاتی به‌رگریکردن له ناسیۆنالیزمت هه‌یه روو به په‌نابه‌ر؟ مه‌گه‌ر ناسیۆنالیسته‌کان ئه‌توانن دیفاع له خۆیان بکه‌ن تاوه‌کو تۆ دیفاعیان لێبکه‌ی؟ مه‌گه‌ر په‌نابه‌ر به گشتی په‌یوه‌ندی به ناسیۆنالیزمه‌وه ماوه؟مه‌گه‌ر ئه‌حزابی ناسیۆنالیست له ده‌ره‌وه په‌نابه‌ریان له گه‌ڵه، کامه کۆبووه‌ی فراوانی په‌نابه‌رانه له ده‌وری ئه‌حزابی ناسیۆنالیست؟ ئاخری خێر! ئێمه سته‌مکارین له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وێ ئینسانی په‌نابه‌ر له قه‌هری کوێرانه‌ی ناسیۆنالیزم دوورخه‌ینه‌وه!ئه‌مانه‌وێ ئینسانی په‌نابه‌ر له ژێر کاریگه‌ری ئایدیای ناسیۆنالیزمدا له ئینسانیه‌تی خۆی خاڵی نه‌بێته‌وه.!!!! ئینسانیه‌تی تۆش له‌وێدایه که ئه‌ته‌وێ فکرو ده‌ستی ناسیۆنالیزم بچێته سه‌ر و خوێنی ئینسانه‌وه!!!!!
ئه وئه‌ڵێ( ،ئه‌م فدراسیونه ئه‌گه‌ر تایبه‌ت نه‌بێت به حزبێکی دیاریکراو ئه‌وا هه‌رچی به‌نابه‌ر هه‌یه له ئه‌وروپا و له هه‌موو دونیان له ده‌وری کۆده‌بێته‌وه و گه‌وره‌ترین فشار دروست ده‌کات ) ئه‌مه زۆرتر له قسه‌ی فاڵچیه‌ک ئه‌چێ تا ئینسانی سیاسی.ئه‌مه ئیتر له مه‌نتق دهرچونهو په‌یوه‌ندی به لۆژیکه‌وه نیه. چۆن کۆئه‌بێته‌وه؟ له کوێی دونیا خه‌ڵکی هه‌موو له ڕێکخراوێکدا کۆبونه‌ته‌وه تا له فیدراسیۆندا کۆبنه‌وه؟ئه‌گه‌ر وایه بۆ ڕێکخراوێکی بێلایه‌ن پێکناهێنی و تا هیچ نه‌بێ به‌شێک له په‌نابه‌رانی دونیاش نا ، به‌ڵکو به‌شێکی سویسرا له ده‌ورت کۆبێته‌وه دۆستی من؟
ئه‌و ئه‌ڵێ( ئایا ئه‌و گوریسه‌ی ناو ئه‌م ماسته چیه که جین لامبه‌رت له حزبی سه‌وزی سویدی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماده‌ی کۆنگره‌که‌ی فدراسیۆن ده‌بێت) ئه‌مه ئیتر لێره‌دا ئه‌بی به مه‌ته‌ڵ! کێشه و زوعفی گه‌وره‌ی ئیمه ئه‌وه‌یه ناتوانین هه‌موو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کان بێنینه کۆبونه‌وه‌ی خۆمانه‌وه.ناتوانین له ڕیگه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانه‌وه ده‌نگی خۆمان و کاریگه‌ری خۆمان به په‌ڕله‌مانی ووڵاتان بگه‌یه‌نین! ناتوانین هه‌ر له ڕیگه‌ی ئه‌م ئه‌ندام پهڕلهمانانهوه فشار بۆ په‌رله‌مانه‌کانیان بێنین، یان گومانکردن له هاتنی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێک ؟ئه‌ی بۆ ناپرسی به‌شداری و پشتیوانی گلاتسهر له مانگرتنی ئێمه‌یا له سویسرا بۆ چی‌بوو؟ له به‌شداری له خۆپیشاندانی ئێمه‌یا چۆنبوو؟ کاتێک له سویسرا کاتێک20/12/07 گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌ی سوسرامان داگیر کرد و شه‌و به زه‌بری پۆلیسیش چۆڵمان نه‌کرد وله سه‌راسه‌ری میدیاکانی سویسرادا ده‌نگی دایه‌وه‌و ده‌یان چاوپێکه‌وتنی ڕادیۆو تیڤی و ڕۆژنامه‌کانی سویسرا له گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆندا کرا، له‌و چله‌ی زستانه‌دا وبه‌و سه‌رمایه به‌شێکی زۆرمان له سه‌ر ته‌خته سارده‌کان نوستین ،گلاستهر ئه‌ندام په‌ڕله‌مانمان له گه‌ڵ بوو ئه‌ویش وه‌ک په‌نابه‌رێک که بێناسنامه‌یه مایه‌وه له گه‌ڵمان ، به‌ڵام به‌ڕێزم تۆ له ماڵی گه‌رمی خۆتا بووی! ئێستا من ده‌پرسم ئایا هه‌ڵوێستی ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه زۆر ئینسانیبوو یان هی تۆ؟
ئه‌و ئه‌ڵێ( که به‌داخه‌وه خۆپیشاندانێکی وه‌کوو ئه‌وه‌ی دوێنی که برایه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ری له سویسرا ڕاستی بۆچوونه‌کانی منی سه‌ڵماند که پێش بڕیاردان له سه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانه کاتێک له کۆبونه‌وه‌ی زیوریخ بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی فدراسیۆن به ئاماده‌بوونی میوانه‌کانمان زۆر به کۆنکریتی خستبوومه ڕوو .که به ئاشکرا ووتم ئه‌گه‌ر بڕیار بێت موزاههرهیهکی لاواز بکه‌ین ئه‌وا نه‌کردنی زۆر باشتره) عه‌جه‌ب له‌م براده‌ره‌ی ئیمه!
باشی ئه‌م وه‌خته‌ی که ئه‌م باسه‌ی تیا ئه‌کرێ ئه‌وه‌یه هێشتا هه‌موو ئاماده‌بوان زیندوون. به‌ڕێزم تۆ نه باستکرد. نه کۆنکریتش بوو ،دواتر ئه‌و خۆپیشاندانه له کاتیکدا کرا یه‌که‌م په‌نابه‌ران پهرشوبڵاوو دووه‌م دوای ساڵێک و چهنمانگی خۆتوتهنی خه‌وتو که خۆت به‌رپرسی فیدراسیۆنبووی.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆت نه‌ک ته‌نیا 1 که‌ست بۆ خۆپیساندان نه‌هێنا به‌ڵکو خۆشت ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که نه‌بووی؟ مه‌گه‌ر تۆ نوێنه‌ری فیدراسیۆن نه‌بووی له شاره‌که‌ی خۆت؟ دواتریش خۆپیشاندانی 09/11/07 فیدراسیۆن نزیک به 150 که‌س به‌شداری تیادا کردوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکیش خۆی له‌وه گیلکات که به گشتی له‌م چه‌نساڵه‌ی دوایدا بزوتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری پاشه‌کشه‌ی کردوه ،ئه‌وه ناتوانێ خوێنه‌وارێکی باش بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه، من لێت ئه‌پرسم.. زیاتر له ساڵێک تۆ وه‌ک سکرتێری فیدراسیۆن ته‌عین کرای، ئه‌توانی ئاماژه به ته‌نیا 1 کار‌و هه‌ڵسوڕانێکی فیدراسیۆن بکه‌ی؟ بۆ؟ ئه‌و خه‌وتنه‌ی که باسی ئه‌که‌ی ده‌وره‌ی خۆت بوه‌و به خهبهربونهکهش چه‌ندین ده‌وره‌ی وه‌ک ئێستای فیدراسیۆنه.
ئه‌و ئه‌ڵێ( من هه‌روه‌کوو له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ئیشاره‌م پێ دا که ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان بکرێت له به‌رده‌م هێڵه ئاسمانیه‌کان ته‌نها خۆڵ کردنه چاوی ئێمه یه بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له نێوان فدراسیۆن و یه‌کێتی ئه‌وروپا دا کراوه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ووره‌و شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران و په‌خشکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی شکست خواردوو به ئامانجی لێدانی ئه‌م بزوتنه‌وه مه‌زنه) به ڕاستی من خه‌جاڵه‌تی ئه‌کێشم له‌م قسانه، به ڕاستی سه‌یره ! که‌سێک چۆن ڕێگه به خۆی ئه‌دات قسه‌ی وا هه‌ڵبه‌ستێ! فازل باسی کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌کا که به‌شێکی به‌رچاو له هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن به‌شداریان تیادا کردوه. ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ر له نێوان 2 که‌سدا بکرێ، ئه‌وا ده‌لیل به ده‌سته‌وه نابی بۆ سه‌لماندنی به‌ڵام حه‌یفه، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه شاهیده که ئه‌و براده‌ره ئه‌مانه‌ی که ده‌یڵی وڕێنهیهو له هیج کۆبونه‌وه‌یه‌کدا نه‌یکردوه، ئه‌گه‌ر وا نیه ،با 1 که‌س له‌به‌شداربوانی کۆبونه‌وه‌که ئه‌م قسه‌یه‌ی بسه‌لمێنێ، من زۆر ناڕه‌حه‌تم له‌وه‌ی که فازل هه‌رچی ئوسوڵ و پڕه‌نسیب هه‌یه شکاندویه‌تی و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو ئه‌کا. ئه‌و ته‌نانه‌ت سڵ له مێژووی خۆشی ناکاته‌وه‌و زوڵم له تاریخی خۆشی ئه‌کا. لینکێک بۆ ئیمزای پشتیوانی له په‌نابه‌رانی عێراقی.
http://www.hawpshti.com/text/2008/04/13/07-letter-to-am-uk-be.pdf
ئه‌و ئه‌ڵێ(ئه‌و هێڵه‌ی پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که ده‌بێت فدراسیۆن سه‌ربه تاکه حزبێک بێت، پێی وایه ده‌بێت فدراسیۆن یه‌که‌م بێت ئنجا په‌نابه‌ر .لای من ئه‌مه‌ی ئه‌وان هه‌ڵه‌یه وه نا ئینسانیه چونکه وه‌کوو ئه‌وه‌ی لێ دێ که دکتۆرێک ئاماده نه‌بێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشێک بکات تا ته‌ئمین نه‌کرابێ.که ئه‌مه تا سه‌ر ئێسک نا ئنسانیه به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که ئه‌وان مه‌منووعه ئه‌و کاره بکه‌ن به‌ڵکوو داوایان لێ ده‌که‌ین که به ئاشکرا ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن ) گوناهی ئیمه نیه که به‌رگریکارانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران کۆمۆنیسته‌کانن!کاشکا هه‌موو که‌سێک به ناسیۆنالیزمه‌که‌ی فازلیشهوه به به‌بێ ئێمه‌ش ئه‌و کاره‌یان بکردایه، نزیک به 500 نامه‌ی پشتیوانی که بۆ په‌نابه‌رانی عراقیمان کردوه لامان هه‌یه، دیفاعمان له هه‌موو ئینسانێکی ئازادیخواز و ته‌نانه‌ت ناسیۆنالیسته‌کانی فازلیش کردوه،کێن ئه‌و که‌سانه‌ی داوای هاوکاریان له ئیمه کردوه‌و قه‌بوڵمان نه‌کردبێ؟فازل بۆ باسی که‌سیک یان ناوی که‌سێک نابا کا ئیما هاوکاریمان نه‌کردبێ؟ بۆ ناتوانێ په‌نابه‌رێک بدۆزێته‌وه داوای پشتیوانیکردبێ و ره‌فزمان کردبێ؟ هه‌ر په‌نابه‌رێک تاوانێکی نه‌کردبێ ئێمه هاوکاریمان کردوه،هیچ وه‌خت به شاهیدی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که هاوکاریمان کردون جیاوازیمان له نێوان په‌نابه‌راندا نه‌کردوه، ئێمه هاوکاری و پشتیوانی نزیک به 500 په‌نابه‌رمان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ن ساڵه‌دا کردوه، فازل با به خه‌ڵکی بڵێ چه‌ندی ئه‌م ژماره‌یه ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقبوون؟ئایا ئه‌م ژماره‌یه که ئێستا به دۆکومێنت له به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه هه‌موو قسه‌و قه‌هرو هیستریاکه‌ی فازل عوسمان پووچ ناکاته‌وه؟ ئه‌م براده‌ره بۆ ته‌نانه‌ت شه‌رمی له‌وه نه‌کردوه که ئه‌و مێژوه به ده‌لیل و دۆکومێنت له به‌رده‌ستایه‌و هه‌ر که‌س بیه‌وێ بۆ ڕاستی ئه‌م قسانه ده‌توانێ بیبینێ و له سه‌ر کز کردن زیاتر بۆ ئه‌م دۆسته‌مان نامێنێته‌وه؟
ئههو ئه‌ڵێ(هه‌ر ئێستا چه‌ندین په‌نابه‌ر به ناچاری و له ژێر فشاردا بوون به ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق)ئه‌توانێ ناوی یه‌کێک له‌و چه‌ن په‌نابه‌ره به ئیمه بڵێ فازل؟ ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ر له کوردستان بوایه‌و ئێمه‌ش له ده‌سه‌ڵاتا بوایه‌ین ئه‌کرا مهنتقیبێ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌و حزبه حزبیکی موعارزهو له‌م ووڵاتانه‌شدا ئیعتیباری خۆی هه‌یه و به‌رگری له مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری ده‌کاو هه‌ندێک په‌نابه‌ر به فازل خۆشیه‌وه کێسی ئه‌م حزبه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قهبوڵببن و لێره ده‌بن به ئه‌ندامی ئه‌م حزبه‌و فۆرمی پر ده‌که‌نه‌وه ، ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئێمه‌وه وه‌ک فیدراسیۆن نیه،به‌ڵام
له کوێی مێژووی ئه‌م 10 ساڵه‌دا کا فازل ئاگاداری چه‌ن ساڵێکێتی ئیمه فشارمان بۆ په‌نابه‌ر هێناوه ببێته ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیست؟ ئه‌و ئه‌توانێ به ته‌نیا 1 ناو بهێنێته‌وه به فشاری ئێمه بوبێته ئه‌ندمی ئه‌و حزبه؟ ئه‌گه‌ر نا، شه‌رمه‌زاری نیه بۆ ئینسان ئه‌وه‌نده بێپڕهنسیب بێ قسه هه‌ڵبه‌ستێ؟ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ران خۆیان بوون به ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ، ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه توانیویه‌تی وه‌ک به‌رگریکاری مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌رکه‌وێ و په‌نابه‌رانیش په‌یوه‌ندی پێوه‌بکه‌ن،ئه‌م وێرانبوون و فشاره ڕۆحیه بۆ فازل داده‌گرێ؟
ئه‌و ئه‌ڵێ(ئایا ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش وه‌ک ته‌ره‌فێک له‌دژی حوکمه‌تی عێراقی یان له دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی کوردستان ئیمتیازێکتان وه‌رگرتبێت ؟) ئه‌م دۆسته دژه پهنابهرهمان مه‌علومی ناکا ئیمتیازمان له کێ وه‌رگرتبێ! ، دوا جار بۆ ئیمتیاز وه‌ربگرین! ئێمه حزبی سیاسیش نین که ئامانجمان گۆڕینی ده‌سه‌ڵات بێت و شوێنێک ، ووڵاتێک، لایه‌نێک، بۆ په‌ره‌دان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ئیمتیاز‌و ئیمکانات بخاته به‌رده‌ستمان! عه‌جه‌ب تهحلیلێکه ئه‌م دۆسته کۆنه‌ی په‌نابه‌ران ئه‌یکات!به‌ڵام به‌ڕێز ، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانه‌که ی تۆ نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌کات و ئیتیفاقاتیش له گه‌ڵ ئه‌وان ده‌کرێ نه‌ک ئێمه، بۆیه ئیمتیاز به‌وان ده‌دری نه‌ک ئیمه.
ئه‌و ئه‌ڵێ( په‌نابه‌ر باوه‌ڕی به ئیمه نه‌ماوه‌و ئیمه به نوینه‌ری خۆیان نازانن)حه‌قته تۆ له چواردیواری ماڵه‌که‌ته‌وه ئه‌ڕوانی که به‌م ئه‌نجامه بگه‌یت، بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه زۆر پوچ و بێبنه‌مایه ،کۆبونه‌وه‌ی چه‌ندین شاری ئیمه له گه‌ل په‌نابه‌ران و ئاماده‌یی هه‌میشه‌یی په‌نابه‌ران له هه‌موو جموجوڵه ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا ئه‌م بوختانهشی به درۆ خستۆته‌وه، ئێمه هیج وه‌خت حاشامان له‌وه نه‌کردوه که که‌مکاری ئیمه، که‌مینه‌ی په‌نابه‌ر ڕێکده‌خا، ڕێژه‌ی ئاماده‌بوونی په‌نابه‌ر په‌یوه‌ندی به ڕێژه‌ی کاری ئیمه‌وه هه‌بوه نه‌ک به بێباوه‌ری پهنابهربه ئێمه.له خۆته‌وه سه‌یری ئه‌م هاوکێشه‌یه‌که براده‌ر، کاتێ که خۆت کارت نه‌ده‌کرد هیج په‌نابه‌رێکیش ئاماده‌نه‌بوو ئیعتیمادت پبکا. ئه‌گه‌ریش ده‌ته‌وێ زۆرتر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڕۆین ،من ده‌توانم به وینه ، کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک شار و که‌مپ بخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.په‌نابه‌ر چۆن ده‌توانێ تۆ به نوێنه‌ری خۆی بزانێ که تا دوێنێ ، ده‌تویست بینه مه‌یدان و ئه‌مڕۆ که له هه‌موو ڕۆژیک زۆرتر پێویستیان به هاوکاری ئیمه‌یه تۆ خه‌ریکی دوژمنایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وانی.
به‌ڕای من تۆ که ئێستا ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ی به‌رگری له په‌نابه‌ران ده‌که‌یت و خۆت کردوه به چاو ساغی ئه‌وان و ئیمه‌یان، فیدراسیۆنیانبه( قاچاخچی و ده‌ڵاڵ) پێئهناسێنی، ببه چاوساغی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان و خه‌ریکی ڕێکخستنیانبه به دژی ئه‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌یان. کونجی ماڵه‌وه جێبیڵه و وه‌ره مه‌یدانی خه‌بات و قوربانی دان.به‌ر ده‌رگای وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ری سویسرا چۆڵه‌و هه‌ر که‌س ده‌توانێ ئاپۆڕه‌ی په‌نابه‌ران بباته به‌رده‌می.
فازل زۆر ته‌ئکید له‌وه ده‌کاته‌وه که ئێمه مه‌یدانه‌که‌مان داگیر کردوه‌و دهستو قاچی لایهنهکانیترمان به‌ستوه، به‌ڵام به ڕاستی و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه‌ت ناتوانی بڵێیت فڵان لایه‌ن داوایان کرد له سه‌ر فڵان مه‌سه‌له خۆپیساندانیک یان هه‌ر کاریکیتر به هاوبه‌شی بکه‌ین و ئیمه قه‌بوڵمان نه‌کردبێ! باشتر وا نیه زهحمهتبکێشی و گوێ له بانگه‌وازه‌کانی ئیمه بگری له ڕادیۆکانه‌وه که داوامان له لایه‌نه عێراقی و به تایبه‌ت کوردیه‌کان کردوه هه‌ڵوێستیان هه‌بێ؟ بڕۆی راگه‌یاندنه‌کانمان بخوێنیته‌وه‌و بزانی ئێمه بانگه‌وازی لایه‌نه‌کانمان کردوه بۆ کار یان نا؟
ده‌ڵێ(دوو کوتله‌ی ناو یه‌ک حزب)
فازل وه‌ختێ له که‌سانێک نا‌ئومێد ده‌بێ که تا پێشبڵاوکردنهوهی تۆمه‌تنامه‌که‌ی باوه‌ڕی وابوو ده‌سخۆشی لێده‌که‌ن ، ئه‌مجا ده‌یانکا به کوتله، تۆمه‌تێکی عه‌جایه‌به، پیموایه ئه‌مه‌یان فازل به مه‌زه‌نه وای بۆ چوه، مێژووی ساڵێکی فیدراسیۆن، شاهیدی چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی گه‌وره‌و فراوانی سکرتاریه‌تی ئه‌م ڕێکخراوه‌و میوانهکانێتی، بۆ نمونه ئه‌و ته‌نیا کۆبونه‌وه‌یه‌ی که فازل ئاماده‌ی بو 36 که‌س به‌شداربوو تیایدا، له یه‌کساڵی ڕابردوودا ئه‌گه‌ر که‌سێک ، جا ئه‌ندامی سکرتاریه‌ت بوبێ یان میوان، شاهیدی له سه‌ر بچوکترین خیلافی نێوان هه‌ردوو که‌سێک دا، ئه‌وه سه‌رجه‌م قسه‌کانی فازل ڕاست و دروسته، ئه‌گه‌ر که‌سێک به فازل خۆشیه‌وه که به ناو نوێنه‌ری فیدراسیۆنبوه له شاره‌که‌ی خۆی ئاگای له هه‌ر خیلافێکه له نێوان ئێمه با جورئهتبداته خۆی و باسیکات.
ئه‌م به‌ڕێزه وه‌ختی هیج پشتیوانیه‌ک بۆ جنێوه‌کانی خۆی نادۆزێته‌وه مه‌جبور ده‌بێ ئێمه بکا به کوتله، به پلانداڕێژه‌ر، ده درۆزن و پاشهڵقوڕاوی وقاچاخچی و ….هتد، فه‌شه‌لی ئه‌م که‌سه خۆی له هه‌موو که‌س باشتر ده‌رکی پێده‌کا. من وه‌ک خۆم هه‌ر خیلافێکم له گه‌ڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا ههبوبێ و هه‌مبێ. باوه‌رم به‌م که‌شتیه تێکشکاوو نوقومبوهی فازل نیه فازل خۆشی ڕزگارکات. ئه‌م شێوازه و فه‌رهه‌نگه له موخاته‌به زۆر نزم و دواکه‌وتوانه‌یه ، من هیچ وه‌خت ئاماده‌نیم مێژووی نه خۆم و نه هیچ کهسیتر وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و فازل پێیده‌کرێ ، ڕیسوا بکه‌م ، به‌ڵام دیاره ئه‌و زۆر به مێژووی خۆشیه‌وه زه‌حمه‌تی نه‌کێشاوه. به‌ڵام یهکدهستیهک که له نێو فیدراسیۆندا هه‌یه ئه‌م براده‌ره‌ی وێرانکردوه نه‌ک کوتله کاری وه‌ک خۆی ده‌فه‌رموێ.ئێمه ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشوتر و ئێستاش له‌م ڕێکخراوه‌دا کارمان کردوه هاوڕاو هاو فکرو هاو باوه‌ڕ بوین به مه‌سه‌له‌که‌مان، هه‌ر وه‌خت ڕای جیاواز هه‌بوه گفتوگۆمان کردوه‌و ڕێگای سوکایهتیکردنیشمان نه‌گرتوه، ئه‌وه فازل خۆیه‌تی پهراوێزکهوتوهو خۆی لێبوه به کوتله.
فازل ئه‌ڵێ(به‌ڵام ئه‌وان ڕێگه‌یان به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه‌و بهشداریکردنیشم گرت) لێره‌یا له جیاتی فازل من هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ئه‌که‌م،کێ ڕیگه‌ی له بڵاوکردنه‌وه‌ی جنێوه‌کانی گرتوه‌و کێ ڕێگه‌ی پێنه‌داوه به‌شداری کۆنفرانس بکات، ئینسان ئه‌وه‌نده خۆی به مه‌زڵوم نه‌زانێ، نیشاندانی زه‌لیلی نه هێز و نه جیگهوشوێن به مرۆڤ نادات، که‌سێک ئه‌وه‌نده داماوو مهزڵومبێ، ناتوانی ڕێکخراو دروست بکات، که‌سێ ئه‌وه‌نده فه‌قیر حاڵبێ پێیناکرێ ڕێگه‌ی نه‌جات به که‌س نیشانبدات و ڕه‌هبه‌ری و پێشڕه‌وی پێناکرێ. که‌ی ئه‌م براده‌ره هاتۆته کۆنفرانس و دارگایان لێداخستوه؟ کێ نه‌یهێشتوه بێته هۆڵی کۆنفرانسه‌وه؟ که‌ی هاتوه؟ کێئاگای لێیه هاتوه؟ به کێی وتوه دێت؟ ئاخر من به شه‌خسی چه‌ن جار وه‌ک هه‌ر که‌سێکیتر که داوات ئه‌کرێ په‌یوه‌ندیم پێوه‌کرد، ئاخر ئه‌و خۆی بهڵێنیدا ئاماده‌بێ، که‌سێک ئه‌وه‌نده جدی نه‌بێ بۆ باسه‌که‌ی خۆی ناحه‌قیه خه‌ڵکی تاوانبار بکات. نهینی ئه‌وه چیه وا ئه‌م پیاوه به‌ڵگه‌یه‌ک به ده‌سته‌وه نادا؟ به‌س نیه تا ئێره پوچکردنه‌وه‌ی بوختان و تۆمه‌ته‌کانی فازل؟ ئه‌م لینکه تۆمه‌ته‌کانی فازل پووج ده‌کاته‌وه..
http://www.dengekan.info/dengekan/2/2661.html
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش سکرتاریه‌تی تازه‌ی دوای
کۆنفرانس که چه‌ندین که‌سایه‌تی جۆراو جۆروخاوهن بیروڕای جیاواز دیسان تۆمه‌ته‌کانی فازل پووج ده‌کاته‌وه.
داماوی فازل له‌وه‌دایه ته‌نانه‌ت ئامانجی خۆپیشاندانه چه‌ن هه‌زار که‌سیه‌کانی ئیمه‌و ڕێکخراوهکانیتر نازانێ چیبوه ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه لهمهشتێبگات ،ناحه‌قی نیه ئه‌گه‌ر نه خۆیبهشداریکردبێ و نه ڕاگهیاندنهکانیسی خوێندبێته‌وه.له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زوعفێکیتر ده‌دات و ئامانجی مارشهگهورهو فراوانه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری به چه‌واشه‌یی نیشانده‌دات.ئه‌م لینکه ڕاگه‌یاندنی 2 مارشی چه‌ن هه‌زار که‌سی ئیمه‌یه، ئیوه خۆتان ببینن بزانن فیدراسیۆن‌و هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن و قسه‌وباسه‌کانی فیدراسیۆن له کوێی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه گهورانهدان.
http://www.emrro.com/hikumetisiwsra.htm
فازل ده‌ڵێ(زۆر هه‌وڵدرا که من ببم به ته‌ره‌ف له نێوان ئه‌م 2 کوتله‌یه) من سه‌رم له ڕوی فازل سوڕماوه ، چۆن ئه‌م قسانه‌ی پێده‌کرێ!! به ڕاستی ته‌عه‌جوب ئه‌که‌م له زوعف و سه‌رلێشێواوی ئه‌م براده‌ره، کام 2 کوتله‌و کێ ئه‌وی ڕاسپاردوه ببیته ته‌ره‌ف؟ ئاخر حه‌ق بوو ئه‌م هه‌موو ده‌لیله‌ی که لاته ههڵتنهگرتایه بۆ ڕۆژی ته‌نگانه به‌ڕێزم. که‌سێک ئه‌وه‌نده بهڵگهداربێت سوکوئاسان تۆمه‌ت و قسه فڕێنادا،سه‌رتاپای قسه‌کانی بیبنهمایه و حه‌رف به حه‌رفی نوسینه‌که‌ی له وه‌ڵامدا پوچ ده‌بێته‌وه.به‌ڵام سه‌یره‌یه له‌وه‌دایه فازل جۆرێکی‌تر خۆیبه خوێنه‌ر نیشانده‌دا که له ئه‌و ناچێ.
ئه ڵێ وه‌ڵامی که‌س ناده‌مه‌وه!!!!!، به‌ڕێزان که‌سێک که به ته‌ما بێت ڕێکخراو دروست بکا و گفتۆگۆ بێنێته ئاراوه به نوسینی بابه‌تێک یان ڕه‌خنه‌یه‌ک ده‌ڕواو مهیددانهکه به جێدێڵێ؟ عه‌جه‌ب ڕێکخراو دروس‌کردن و بانگه‌وازێکه فازل کردویه‌تی، ئاینده نیشانیده‌دا فازل چه‌ن جدیه بۆ قسه‌کانی خۆی ،ده‌ریده‌خا فازل ده‌یه‌وێ به‌م نوسینه خۆی له دیفاع له په‌نابه‌ران ڕزگار بکا یان ده‌بێته ڕه‌هبه‌ری ناڕه‌زایه‌تیه هه‌زار که‌سیه‌کان!!!
دوا قسه‌ی من ،جاریکی‌تر بانگه‌وازی هه‌موو خهمخۆرانو هه‌ڵسوڕاوانی فیدراسیۆن و مه‌یدانی په‌نابه‌ری ده‌که‌م له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌ی په‌نابه‌راندا خه‌باتمان درێژه پێبده‌ین و پشتیوانی گه‌وره‌تر له په‌نابه‌ران بکه‌ین و ڕیگه به‌و ئاینده ترسناکه بگرین که ئێستا سه‌ره‌تاکه‌ی بۆ په‌نابه‌ران ده‌ستی پێکردوه.