Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
له‌ناو یه‌کێتیدا هه‌رگیز دیموکراسیه‌ت نه‌بووه‌

له‌ناو یه‌کێتیدا هه‌رگیز دیموکراسیه‌ت نه‌بووه‌

Closed
by October 12, 2008 گشتی

  له‌ناو یه‌کێتیدا هه‌رگیز دیموکراسیه‌ت نه‌بووه‌  .
 سه‌باره‌ت به‌ ده‌رکردنی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌گ له‌ ینک دا .
                 حاجی ئه‌نوه‌ر . سویسرا
  
 
 پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێزانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی ( ڕه‌گ ) یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندنی خۆیانیان ڕاگه‌یاند . وه‌ک هه‌ر هه‌واڵێک و مژده‌یه‌کی تری که‌ بۆنی گۆڕانکاری و هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ چه‌قبه‌ستوه‌کانی باشوری کوردستان، سه‌دان که‌س به‌ دڵی پڕله‌هیوا و به‌ چاوی ڕه‌خنه‌وه‌ ، که‌وتنه‌ شه‌ن وکه‌وکردنی‌ .
  یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌ هیچ وه‌ڵامێکی بۆ هه‌زاران کێشه‌ و پێشنیار و داخوازی خه‌ڵک و دڵسۆزان و دۆستان و ڕۆشنبیرانی کورد، نه‌بوه‌ و نیه‌ . که‌چی ده‌موده‌ست مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی له‌ کۆبونه‌وه‌ی خۆیدا  ‌بڕیارێکی نادیموکراتیانه‌ی دوورله‌ هه‌ر سیمایه‌کی شارستانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌گ ، ده‌رکرد، به‌ ده‌رکردنی ئه‌و 4 ئه‌ندامه‌ی که‌ناویان له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتبو .
  ته‌نها جوانیه‌ک له‌ بڕیاره‌ی م. ب. س دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ تۆمه‌تبار نه‌کراون به‌ نۆکه‌ری داگیرکه‌رانی کوردستان و کۆنه‌به‌عسی وگابوری پێنج ،ئه‌گه‌ر چی چه‌که‌ ڕزیو و گوماناویه‌که‌ی شانیان به‌رامبه‌ر ئه‌مانیش به‌کارهێنا و به‌ ئاژاواچی ناویان بردن .
 ئه‌م بڕیاره‌ کارێکی زۆرئاسای و بگره‌ زۆر دۆستانه‌ش بوو که‌به‌رامبه‌ر به‌ڕێزانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌گ کردیان چونکه‌ که‌مجار کاری باش‌  له‌‌ یه‌کێتی ده‌وه‌شیته‌وه‌ ‌به‌رامبه‌ر ناحه‌زێکانی . دیاره‌ ئه‌وه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه‌ : ــ
 1 ــ  ده‌ستیان ناگاته‌ ئه‌و به‌ڕیزانه‌ .
 2 ــ سیاسه‌تی برسیکردن یه‌کێکه‌ له‌ به‌هێزترین چه‌کی ده‌ستی یه‌کێتی، خۆشبه‌ختانه‌  نان و ژیانی برایانی ده‌سته‌، به‌ده‌ستی یه‌کێتی نیه‌، تا هه‌ژاری ناچاریان بکات بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن .
 3 ــ یه‌کێتی زۆر باش ئه‌ندامه‌کانی خۆی ده‌ناسیت و ده‌زانێت چۆن نه‌فسیه‌ت و که‌رامه‌تیانی تێکشکاندوه‌ و وه‌ک له‌ چه‌ند مانگی ڕابوردوا وتیان ئه‌گه‌ر بڵێین فڵانه‌ که‌س یه‌کێتی نیه‌ ! وه‌ک سڵقی ڕووتی لێدێت و که‌سێکی به‌ده‌وریه‌وه‌ نامێنێت . ئه‌وه‌ش باش ده‌زانیت که‌سێک نیه‌ به‌ئاسته‌م ڕه‌خنه‌یه‌کی سیاسی کاریگه‌ر بگرێت ، یان پشتیوانی له‌ پرۆژه‌یه‌کی دوور له‌ بیری جه‌لالیه‌ت بکات، ‌ چاره‌نوسیان وه‌ک چاره‌نوسی ڕیفۆرم خوازه‌کانی لێدێت . هه‌ربۆیه‌ زۆر خه‌مساردانه‌ و به‌ چه‌ند ڕسته‌یه‌ک کۆتایان به‌کاری ئه‌و برایانه‌، له‌ناو یه‌کێتیدا هێنا.
 4 ــ ئه‌گه‌ر جیاوازی کات و شوێن نه‌بوایه‌ چاره‌نوسی برایانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌گ، هه‌مان چاره‌نوسی ده‌یان کادێر و پێشمه‌رگه‌ی شاخ ده‌بوو که‌ ئاشکراترینیان به‌رپرسانی ئاڵای شۆڕشه‌ .
 ئه‌مه‌ کرده‌وه‌ی ینک بووه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ له‌ تۆمه‌تبارکردن و له‌ناوبردنی فیزیکی و ده‌رونی و ڕاونان و سوکایه‌تی و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ هه‌ر ئه‌ندامێک که‌ چکۆڵانه‌ترین هه‌وڵی دابێت له‌ ڕێگرتن له‌ به‌لاداڕیبردنی شۆڕش  و خلیسکان .
 هه‌ڵه‌ و ته‌وه‌هومێک که‌ زاڵبوو به‌سه‌ر بیروهه‌ستی به‌ڕێزانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر . له‌وه‌دا بوو که‌ پێیان وابوو له‌ناو کۆمپانیای بازرگانی کوردستان ( ینک)  جۆرێک له‌ دیموکراسی و هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری و گیانی خه‌باتکارانه‌ هه‌یه‌، یان پێده‌چێت برایانی ده‌سته‌ بیریان چوبێته‌وه‌ کاتێک ینک قوربانی ده‌ستی دیکتاتۆریه‌ت و نه‌بونی دیموکراسی بوون ، که‌چی خۆیشی هه‌مان موماره‌سه‌ی ده‌کرد .
 ئه‌ی چاره‌ چیه‌ ؟ .
 له‌ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسیدا به‌ جۆرێک باس له‌ یه‌کێتی ده‌کات ، جێگه‌ی حه‌سودی هیچ مرۆڤێکی ته‌ندروست نیه‌ .  
 ئه‌گه‌رچی زۆر تاوان هه‌یه‌ که‌ باسیان لێنه‌کراوه‌، پێده‌چێت برایانی ڕه‌گ‌ وه‌ک هه‌ر که‌سێکی خاوه‌ن هه‌ست و ویژدان و خوڕه‌وشت به‌رز، باوه‌ڕیان وابێت، تاوان و خراپه‌کاریه‌کانی یه‌کێتی کۆتایی نایه‌ت بۆیه‌ له‌ کورتیدا بڕانیویانه‌ته‌وه‌ ، چونکه‌ خێری قسه‌ له‌ که‌می و کورتیدایه‌ .
 جا ئه‌گه‌ر یه‌کێتیه‌ک ئاوا بێت چ هیوای گۆڕانکاری و چاکه‌یه‌کی تیاده‌کرێت و لێده‌کرێت ؟ .
 یه‌کێتیه‌ک کاتێک‌ به‌رپرسه‌کانی  دێنه‌ ده‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌ له‌ ووشه‌ ناشیرین و عه‌یبه‌کانی خۆیان باس ده‌که‌ن، کام به‌رپرس هه‌یه‌ کاتێک دێته‌ سه‌رشاشه‌کانی تیڤی یه‌کسه‌ر نه‌ڵێت : ــ ڕاسته‌ گه‌نده‌ڵی و دزی و ناقانونی و فایلدار و کۆنه‌ جاش و ته‌که‌تول و……………………………. هتد . خراپه‌کاریه‌کانی ناو یه‌کێتی به‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌ ته‌واو نابێت .
 ئه‌گه‌ر هێزێک ئاوا بێت چ هیوایه‌ک هه‌یه‌ چاکسازی تیا به‌دیبێت ؟ .
 ده‌بوایه‌ برایانی ڕه‌گ و هه‌ر دڵسۆزیکی تر زۆر له‌وه‌وپێشتر و پێش ئه‌وه‌ی سه‌تاپای یه‌کێتی توشی ئایدزی گه‌نده‌ڵی ببێت، هه‌ڵوێستی خۆیانیان به‌یانبکردایه‌، لانی که‌مه‌که‌ی وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه‌کی سیاسی ، وازهێنان له‌یه‌کێتی بهێنایه‌ . به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ دره‌نگ که‌وتن و ده‌بوایه‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زمونه‌کانی پێشو، ئه‌وه‌شیان بزانیایه‌ که‌ یه‌کێتی به‌رپه‌رچی زۆرتوندی ده‌بێت .
 باشترین کارێک که‌ برایانی ڕه‌گ له‌ ئێستادا به‌ده‌ستیه‌وه‌ بگرن کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌ ناڕازیه‌کانی ناو یه‌کێتیی و پشتیوانی له‌ هه‌رپرۆژه‌یه‌ک که‌ له‌ هه‌وڵی دروستکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی کورد و ئاشناکردنه‌وه‌یان به‌ مافه‌ بێئه‌ملاکانیان که‌ئه‌مڕۆ سه‌رانی ده‌سه‌ڵات موزایه‌ده‌یان به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن . ‌ دنیاش له‌ گۆڕانی به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژی حسابیش دێت . 
 
 

Previous
Next