سهبارهت به تیرۆرکردنی رۆژنامە نووس دیار عباس
بۆ"ڕای گشتی.
بۆ"سەرۆكی هەرێم.
بۆ"حكومەتی هەرێم.
بۆ"باڵوێزی وڵاتانی ئەمریكا و بریتانیاو فەرنسا لەعیراق
بۆ"گشت ڕێكخراوەمرۆییەكان.
لاتان ئاشكرایە لەدوای شەهیدبوونی ڕۆژنامەنوس سۆران مامەحمەلەشاری كەركوك و لەگەڕەكێكی ئارامدا دوبارە دەستی رەشی تیرۆر رۆژنامەنوسێكی دیكەى ئەو شارەی شەهید دەكات. بەڕێزان نوسەرو رۆژنامەنووسان و مافەپەروەران و كەسایەتیە دڵسۆزەكانی كوردستانی پیرۆز، دیارە دوا بەدوای تیرۆری شەهیدی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمەوەو هەرەشە بەردەوامەكانی قەڵە بوێرەكانی كوردستان، تیرۆری كردنی رۆژنامە نووسی (دیار عباس) بەشێوەیەكی زۆر درندانە زەنگێكی مەترسێداری ترە بۆ قڕكردن و لەناوبردن و كپ كردنی دەنگ و ڕاكانە لەكوردستان و رەوشێكە دیكتاتۆرێت لە كوردستاندا دەچەسپێنێت.
بەرێزان لێرەدا وەكو گروپی رۆژنامەنوسانی بێسنوری كوردستان وێرای بەتوندی ئیدانەى تیرۆركردنی شەهیدی رۆژنامەنووس (دیار عباس) دەكەین، داوا لەسەرجەم رێكخراوەكانی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی و كۆمیتەكانی بەرگڕی لەرۆژنامەنووس و نوسەران و رێكخراوە مەدەنیی ومافەكانی مرۆڤ و هەروەها باڵیوزی وڵاتانی ئەورپا لەكوردستان و یۆنامی UNو بەرێز خاتوو فەلەكناس ئەندامی پەرلەمانی ئەورپا دەكەین كەفشاری جدی بەخەنەگەڕ بۆ چەسپاندنی ئازادی رادەربرین لەكوردستان و دەستی رەشی تیرۆری رۆژنامەنوسانی كوردستان ڕیسواو مەحكوم بكەن و ئەو دەستانەش دەست نیشان بكەن كەلەپشت تیرۆرو هەرەشەكردنی رۆژنامەنوسانی كوردستانن و دەیانەویت كوردستان بەرەو تاكڕەویی و دیكاتۆری بەرن.
ئێمەوەكو گروپی ڕۆژنامەنوسانی بآ سنوری كوردستان سەرەڕای ئەوەی زۆر بەتوندی پەلامارەتیرۆریستیەترسنۆكانەیەریسوا دەكەین هەروەها بێدەنگ بوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم زۆر بەتوندی شەرمەزار دەكەین ڕایدەگەیەنین.
گروپی ڕۆژنامەنوسانی كوردستان
11/10/2008