عیلمی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کامه‌یه؟!
عیلمی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کامه‌یه؟!
حه‌مه‌غه‌فور
(فه‌توا له دژی جۆرێک پێڵاو که ناوی محمد به ژێریه‌وه نووسراوه؟)
به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی فه‌توای یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له دژی ئه‌و پێڵاوه چینییه‌ی که گوایا له ژێری نووسراوه محمد، که ئه‌وان وا لێکی ئه‌ده‌نه‌وه که ئه‌وه ئیهانه‌یه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئیدانه‌ی ده‌که‌ن، داواش ده‌که‌ن که خه‌ڵکی ئه‌و جۆره پێڵاوه له بازاڕدا نه‌کڕێت، پرسیارێک دێته‌پێشه‌وه. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی پرسیاره‌که بخه‌مه‌ڕوو ئه‌مه‌وێ باسی دیارده‌یه‌ک بکه‌م که به ئیحتیمالی زۆر به شوێن فه‌تواکه‌دا له کوردستان ئه‌بێ سه‌ری هه‌ڵدابێ. دیارده‌یه‌ک که مهراقو دڵه‌ڕاوکێیه‌کی دیکه‌ی خستۆته سه‌ر ژیانی پڕ دهردیسهریو پڕ له کوێره‌وه‌ری خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌وانه‌ی که ئه‌م تهوجیهاته ئایینیانه ئه‌توانێ بیانجووڵێنێت، ئیتر ده‌بێ هه‌میشه له کاتی پێڵاو کڕیندا ئه‌م خهمو مه‌راقه‌ی دڵیان ده‌رکه‌ن. ئه‌ویش دیارده‌ی سه‌یرکردنی ژێری پێڵاوهکانه بۆ دڵنیابوون له بوون‌و نه‌بوونی ناوی محمد به ژێرییه‌وه! هه‌ر که‌سێک بچێت بۆ پێڵاو کڕین پێش هه‌ر شتێک ده‌بێ سه‌یری ژێره‌که‌ی بکات تا دڵنیا ببێ که فه‌تواکه نایگرێته‌وه ئینجا سه‌یری شێواز‌و ستایڵی پێڵاوه‌که بکات‌و بزانێ چه‌نده باش‌و له‌باره بۆ پێی ئه‌و که‌سه! ئه‌مه ئاکامی که‌شف‌و پشکنینێکی چڕوپڕی ده‌زگای فه‌توای یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانه که ئه‌م دواییانه ئه‌نجامیان داوه‌و به سنگێکی واڵاوه ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان!
ئێستا پرسیاره‌که؛ ئایا ئایین به گشتی وه ئیسلام به تایبه‌تی زانسته؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام ئهرێیه، که‌وایه ئایین چۆن زانستێکه؟ به شوێن چیدا دهچێو گه‌ره‌کیه‌تی که‌شف‌و پشکنین بۆچی شتێک یاخود بۆ کام لایه‌نی هه‌ستیاری ژیانی مرۆڤ بکات؟ ئایا زانایانی ئایینی لێکۆڵێنه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ چی ده‌که‌ن، وه کاره‌که‌یان خزمه‌ت به کام لایه‌نی ژیانی مرۆڤ، به کام که‌ناڵی مۆراڵی کۆمه‌ڵایه‌تی، به کام پێویستی حه‌یاتیی کۆمه‌ڵگا به گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، وه کام بواری سه‌ره‌کی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره پێئه‌دات؟ وه چه‌ندین پرسیاری دیکه‌ش!
زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، زانستی بایۆلۆژی‌و ناسینی ئۆرگانیزمی ژیان‌و لقوپۆپه‌کانی دیکه‌ی جیهانی ئاڵۆزی مێشک‌و ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی له‌شی مرۆڤ، زانستی ڕووه‌کزانی، جیۆلۆجیا، جوگرافیا، میژوو، ماتماتیک، فیزیا‌و کیمیاو گهردوونناسیو گڵۆباڵیزهیشنو ئینفۆرماتیکو تهلهفۆناتو ته‌کنۆلۆژیای دهقیقو ئینتهرنێتو..تد، ده‌یان بواری هه‌ره حه‌یاتی‌و گرنگی دیکه‌ی ژیان که سهدانو بگره هه‌زاران ساڵه مرۆڤ تێدهکۆشێو ژیان‌و کات‌و توانا‌و ئێنهرژیو ته‌مه‌ن ته‌رخان ده‌کات بۆ پشکنین‌و بهدواداچوونو په‌یبردن به نهێنییه‌کانیان به مه‌به‌ستی هه‌موارتر کردنی ژیان‌و سانا کردن‌و له‌بارتر کردنی ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه. مرۆڤایه‌تی سه‌ره‌ڕای مهحدودییهتهکانی سیستمی کاپیتاڵیزمو سودپه‌رستی سه‌رمایه‌داری، هێزو ئیمکانیاتێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو له ئه‌ژمار نه‌هاتووی له‌م بواره زانستیانه‌دا ته‌رخان کردووه. ئایین تا چه‌نده نزیکایه‌تی یا خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌ناڵه زانستیانه‌دا هه‌یه؟ ئایا ئه‌ساسه‌ن مه‌زهه‌به‌کان به گشتی به گوێره‌ی مه‌نتیق ناکه‌ونه به‌ره‌ی دژ وه به‌رامبه‌ر به‌م بواره زانستیانه‌ی ژیانی مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵی شارستانییه‌وه؟ وه‌ڵامی هه‌ندێک له‌م پرسیارانه زانستیانه دراونه‌ته‌وه‌و زۆری تریش ماون که به نهێنی ماونه‌ته‌وه‌و هێشتا توانایی ئینسان به‌سه‌ریدا سوار نییه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێره‌وه له‌م شوێن‌و مه‌نتیقه‌وه بڕوانینه ئایینه‌کان به گشتی وه ئیسلام به تایبه‌تی، ڕوونئه‌بێته‌وه که ئهرکو نه‌خشی ئایینه‌کان هه‌میشه‌و به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌وڵدانیان بووه بۆ جڵه‌وکردنی خهڵکو کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م بۆ ناو بازنه‌ی جه‌هل، دواکه‌وتوویی، دهسهوسانیو لاڵانه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌رگای نوێنه‌رانی خوداکان له‌سه‌ر زهویو له سه‌ر ئه‌رزی واقع. به‌ڵام پێبهپێی پێشکهوتنو گه‌شه‌ی زانستهکانو ته‌کنۆلۆژیا که کاریگه‌ری به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه به ته‌ئکید به‌سه‌ر ئاراسته‌ی ڕه‌وتی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه، زیاتر ئایینه‌کان خزاونه‌ته دواوه‌و هه‌میشه له ده‌رفه‌ت گه‌ڕاون، ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕووانی غه‌زه‌بی ئیلاهی بوون که کارهساتو درامای ئیبادهبوونی به کۆمه‌ڵی ئینسانه‌کان ڕووبدات‌و زریان‌و لافاوو بومه‌له‌رزه‌و قاتوقڕیی سه‌رده‌مه‌کانی پێش مێژوو دووباره ببنه‌وه هه‌تا خه‌ڵکی بکه‌ونه تالوکهو نه‌هامه‌تییه‌وه جا ئه‌وسا ئه‌وان، یانی زانایانی ئایینی له کونه تاریکه‌کانیانه‌وه سه‌ر ده‌ردێنن‌و ئامۆژگاری خه‌ڵکی ده‌که‌ن که ڕووبکه‌نه ئایین‌و خودا‌و باوه‌ڕداری به خودا‌و به دواڕۆژ وه له ژیانی ئاسایی‌و کهیفو شادی‌و ڕابواردن دوورکه‌ونه‌وه!
بۆیه ده‌بینین که یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلام له کوردستان چاوی خۆیان ده‌نوقێنن له ئاست ده‌یان گرفت‌و مه‌سه‌له‌و بابه‌تی سهرهکیو کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان‌و به‌سه‌ر چه‌ندین دیارده‌ی ئهسهفبارو ده‌ردناکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بازئهدهنو ئه‌په‌ڕنه سه‌ر بهرزاییو فه‌توا ده‌رئه‌که‌ن که ناوی محمد له‌ژێر پێڵاودا نووسراوه‌و ئه‌مه‌ش ئیهانه‌یه بۆ پێغه‌مبه‌ر! ئه‌م یه‌کێتی زانایانه‌ی ئیسلامی ئه‌مه ئه‌سڵی کار‌و پیشهکهیانهو ناهه‌قیان ناگرین ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بچێته سه‌ر دیارده‌و شتی له‌مه‌ش سه‌یرو سه‌مه‌ره تر، چونکه په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی کوردستاندا له ڕێگای ڕیشاڵێکی کورت‌و پڕتوکاوی موزه‌خره‌فاتی ئایینییه‌و دره‌نگ یان زوو دهپسێو ئه‌وان له مێژوو جێئهمێنن. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌کێتی زانایانی ئیسلامییه نه‌بایه که‌س بیری ئه‌چوو به‌لای ئه‌و پێڵاوه‌دا؟! ئایا ئه‌گه‌ر شکڵیکی ئاسایی له‌ژێره‌وه‌ی پێڵاوێکدا بکڕێته بیانوو بۆ ده‌رکردنی فه‌تواو گه‌رمتر کردنی بازاڕی پیشه‌ی خواپهرستییو په‌مپدانی ده‌مارگیریی دینی‌و هیستریای ئیسلامیی له ووڵاتدا، هه‌ق نییه له جێگای ناوبردنی ده‌زگایه‌کی وه‌کو یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له کوردستان، پێیان بووترێت یه‌کێتی په‌خشانه‌وه‌ی جههلو خورافه‌ی ئیسلامی له کوردستان؟! ئایا ئه‌گه‌ر هه‌زاران مناڵی بێ پێڵاوی به‌جێماوی دوای ئه‌نفاله‌کان ببینن به چاوی خۆیان ئه‌م زانا ئایینیانه، مێشێک میوانیان ئه‌بێت!.
11ئۆکتۆبه‌ر2008