
حوزنێک له ده‌ربه‌ندی پایزه‌وه
حوزنێک له ده‌ربه‌ندی پایزه‌وه
به‌گیانی (گۆران)ی کڵاوێن پێشکه‌شه
ئالان په‌ری
alanpary@yahoo.com
له به‌رزاییه‌کانی ئه‌و کێوه سه‌خته لاددا
هاتیته لێژاییه ته‌ڕه‌کانی وه‌رزی وه‌رین
له بزه‌ی پێکه‌نینی نیشتیمانه‌وه
خزایته نێو خه‌فه‌تێکی ئه‌به‌دی
له گۆرانییه شاده‌کانی ده‌ڤه‌ری پاکییه‌وه
باڵت گرت و له سه‌ر لێوی چامه شوومه‌که‌ی لاوانه‌وه گیرسایته‌وه
له هه‌ناسه‌دانی شه‌یداییت بۆ سروشت ،
دیار نه‌مایت و له دێڕه‌کانی که‌وتنی نۆته‌کانی خۆڵ بارین ون بویت
هێشتا پایز سه‌ری سپی نه‌کردبویت
هێشتا به‌هار خه‌ونه‌کانتی سه‌وز نه‌کردبوو
هاتیت و به خێرایی که‌وتنی تیشکی نه‌یزه‌کێک
چاڵێکی قوڵ له حوزن ، بۆ زه‌ویه‌کانی وڵات به‌جێهێشت
چریکه‌یه‌کی هه‌تاهه‌تاییت له ئاسمان کۆ کرده‌وه
باهۆزێک گه‌ڵا زه‌رده‌کان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌با
و دره‌خته‌کانیش بۆ حه‌سره‌تی ئه‌م وه‌رزه ده‌مێننه‌وه
ئه‌و بایه ….. ئه‌و بایه ڕه‌شێک بوو له نه‌هاتیی ،
نه‌یهێشت گیا سه‌وزه‌کانی خۆشه‌ویستیت به نه‌رمی بجوڵێنه‌وه
له ڕوخساری به‌رائه‌تی وێنه‌کانته‌وه
که‌وتیته به‌ر تارماییه په‌شمه‌کییه‌کانی
ژووره سارد و بێ نه‌واکانی ئێوارانه‌وه
له تنۆکه بارینی خه‌یاڵی ئه‌و ڕیگایانه
ڕژایته سه‌ر قیره ڕه‌شه‌که‌ی قه‌در
له خۆڵه‌وه تێکه‌ڵی ئاسه‌واری نه‌مان بویت و
له دوا ترپه‌ی دڵه‌وه
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانیته‌وه ون ون بویت
هاوڕێم…..
له‌و گه‌مه‌یه‌ی مه‌رگ زوو شکایت
مردن به هه‌موو غرورێکه‌وه خۆڵمان پیا ده‌کات
به هه‌مو بوغزێکه‌وه بۆمان ده‌ڕوانێ
له کڵاوێنی به‌خت یاوه‌ره‌وه
له ساتێک له ته‌مه‌نی نه‌سیمه‌وه
ئافات هه‌موو ڕه‌نگه‌کانتی برد
هه‌موو هه‌میشه‌یی تۆی فڕاند
له دوا ده‌رکه‌وتنت ساته مه‌رگێک به‌په‌له به‌سه‌رته‌وه وه‌ستابوو
هه‌رچی جوانیت هه‌بوو هه‌مووی هه‌پروون کرد
ئه‌وه‌نده پڕ ژیان بویت
ئێستاش دڵت له‌ژێڕ گڵ هه‌ناسه ئه‌دا
ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی دیده‌کانت بووین بۆیه
کڵاوه‌کانمان بۆ بینینی دوا دیدارت دانه‌واند
ده‌زانین له‌بری ده‌رکه‌وتنی تۆ
فریشته شادییه‌کانت ڕاسپاردووه
به‌سه‌ر ئاسمانی شاردا گوزه‌ر بکه‌ن
ئێستا له‌بری شاشه‌ی ڕۆحت
نه‌هاتنه‌وه‌ت به‌دی ده‌که‌ین
سه‌ره‌تای مه‌رگه‌ساتێکی بێشومارت
هێشته‌وه سه‌ر هزری کاڵمان و
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کت له‌سه‌ر ده‌می په‌ستیی جێهێشت.
07.10.2008
11.10.2008
بانفلۆین ــ دانیمارک