
ماساوچی باکتریای کۆشنده‌ی کۆمه‌ڵگاێه
ماساوچی باکتریای کۆشنده‌ی کۆمه‌ڵگاێه
عوسمان_ م
10/10/2008
ماساوچی که‌ساێه‌تیه‌کی زیانبار و دزێوه له ناو کۆمه‌ڵگادا. به‌ڵام که‌سانی ماساوچی له لای ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ر و سته‌مگه‌ره‌کاندا له پله‌ێه‌کی به‌رز و رێز به‌هره‌مه‌ندن. ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ناعادل له‌گه‌ڵ ماساوچی ته‌واوکه‌ری یه‌کترن. ماساوچی هه‌م بێ شه‌ره‌فه و هه‌م بێ غیره‌ته. له‌وانه‌ێه ئه‌م وشانه که له‌م بابه‌ته‌دا به‌کارم هێناون لای که‌سانێک به بێ ئه‌ده‌بی من دابنرێت و یان به سوکاێه‌تی بزانن. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ چه‌مک و مانای راستیه‌کان وه‌ک خۆێان پێناسه بکه‌ین، ده‌بێ وشه‌کان به بێ شه‌رم و شل کردنه‌وه وه‌ک خۆێان به‌کار بێنین.
هه‌ر وشهێهک پێناسه‌ی بوون و تایبه‌تمه‌ندی شتێک، دیارده‌ێه‌ک، که‌سانێک و ته‌نانه‌ت روداوێکی تایبه‌تییه. به وشهێهک بۆ ناسینی شته‌کان و که‌سه‌کان، له پێشدا به ناویاندا دهێانناسین، پاشان بۆ ناسینی ده‌ور و جی و شوێنیان که تایبهتمهندیهکانیانه به‌ێان ده‌کا، له وشهێهکی دیاریکراویتر که‌ڵک وه‌ر دهگیرهین.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی گه‌نده‌ڵ بونی کۆمه‌ڵگا، حیزب، رێکخراوه و بنه‌ماڵه و هه‌تادوایی بونی که‌سانی ماساوچی و مه‌سینه هه‌ڵگره! وشه‌ی ماساوچی له کولتور و ئه‌ده‌بیاتی میله‌تان و چین و رێکخراوه سیاسیه جوراوجوره‌کاندا تایبه‌ته به‌و که‌سانه که سوک و چروک و بی نرخن. له ئه‌ده‌بیات و کولتوری کورده‌واریدا به که‌سانی (خوێری و نه‌فس نزم) ده‌ڵێن ماساوچی و مه‌سینه هه‌ڵگر. بۆ زیاتر ناسینی ماساوچیهکان ده‌بی قامک بخه‌ینه سه‌ر ره‌وشت و ههڵسهکهوتهکانیان.
له‌م بابه‌ته‌دا مه‌به‌ست پێناسه کردنی ماساوچی و مه‌سینه هه‌ڵگره که تا ئیستا گه‌وره‌ترین زه‌بری کوشنده‌ی له هه‌مو به‌شه‌ریه‌ت به گشتی و میله‌تی کورد به تایبه‌تی داوه. مه‌سینه‌هه‌ڵگر له هه‌مو له‌حزه‌کانی ژیان و خه‌باتماندا وه‌ک خۆرکه خواردومانی. ریزهکانمانی تیک داوه و کردومانیان به فیدای هه‌وه‌س و قازانجی خۆێان. به دڵنیاییه‌وه میله‌تی کورد قه‌ت ناتوانێ به مافه ره‌وا و ئینسانیه‌کانی بگا تا لێکۆڵینهوهێهکی جیدی له‌سه‌ر ماساوچی نه‌کا وه هه‌نگاو بۆ ریشه کێش کردنی هه‌ڵنه‌گرێ که گه‌وره‌تری کۆسپی سه‌ر رێگاێهتی. ماساوچی کۆسپێکه که هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ سوڵتهگهریی هه‌مه‌لاێه‌نه‌ی به‌رژه‌وه‌ند په‌ره‌ستان و قازانج په‌ره‌ستاندا خۆی ده‌نوێنێ.
مه‌سینه هه‌ڵگر که‌سێکی نه‌فس نزم و بێ ئه‌خلاقه، هیچ جۆره مه‌سولیه‌ت و قه‌ید و مه‌رج و چوارچێوه‌ێکی سیاسی و ویژدای و ئه‌خلاقیی نییه. بۆ گه‌یشتن به برێک خواستی نزمی خۆێان ده‌ست له هیچ جۆره خهێانهت و جیناێه‌تێک ناپاریزن. ماساوچی بێ شه‌رمه و به ئاسانی درۆ ده‌کا، بوختان ده‌کا، ریاکاره و هه‌میشه راستیه‌کان به پێچه‌وانه‌وه باس ده‌کا.
ماساوچیهکان چ ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌لاتدان و چ ئهوانهێان که بێ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیونن، هیچ نرخێک بۆ خۆێان دانانێن تا رێز له خه‌ڵکیتر بگرن. ههلپهرهستن و هه‌مو شتێک له ئاراسته‌ی قازانجی خۆێاندا ده‌بینن. له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا که به قازانجیان بێ، زۆر به ئاسانی له‌گه‌ڵ دۆژمنانی میله‌ت و ولاتی خۆێان، وه ته‌نانه‌ت نزیکتری که‌سی خۆێان رێک ده‌که‌ون. هیچیان لا گرنگ نییه و ئه‌و کاته‌ی که زۆر دۆستی تون، دڵنیا به له‌گه‌ل دۆژمنهکهی تۆشدا به نزیکترین دوست خۆی نیشان ده‌دا. تایبه‌تیتری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سانی ماساوچی و مه‌سینه‌هه‌ڵگر بریتیه له ریاکاری، زمان لوسی، کۆنه‌پاریزی، درۆزنی، جنیو فرۆشی، هه‌ره‌شه و فشه کردن و له هه‌مان کاتیش‌دا ترسنۆکن. ماساوچی به نرخی رۆژ نان ده‌خوا و ئه‌گه‌ر بزانێ دۆخ له‌گه‌ڵی نییه، سازش ده‌کا و ده‌که‌وێته ماساو کردن.
ماساوچی زمان بازه و هه‌زار ره‌نگ ده‌گۆرێت. له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کیکدا ئاماده‌یه که دوژمن بکاته دوست و دوست بکاته دوژمن، قه‌ت پێت ناڵێ نه، وه به ئاسانی قه‌ول و به‌ڵێنت پێ ده‌دا و به ئاسانیش به‌ڵێنه‌کانی ده‌شکێنێت. له کوێ به قازانجی بێ ده‌تباته لوتکه و به پێچه‌وانه‌وه به ئاسانی به مله‌وه له عه‌رزت ده‌دا.
ماساوچی به هه‌مو شکڵ و شیوه‌ێه‌ک خۆی ده‌ردێنێ. جاری وا هه‌ێه ئه‌گه‌ر بزانێ پشتی گه‌رمه، توند و تورهێه و زۆر جیددیه، جنێو ده‌دا و په‌لامارده‌ره، وه که زانی هه‌له‌که ناسکه و خه‌ته‌ره، زۆر نه‌رم و شه‌رمن و به ئه‌ده‌به. لای زالم شێره و لای مه‌زلۆم رێویه. بۆ نمونه سه‌رانی حیزبه کوردیه‌کانی کوردستان به‌رانبه‌ر به میله‌تی خۆێان جه‌سور و قاره‌مانن، به‌رانبه‌ر به داگیرکه‌ران و داپڵۆسێنه‌رانی کورد ده‌وری رێوی ده‌گێرن. ئاماده نین له‌گه‌ل یه‌کتر وتووێژ بکه‌ن و یه‌کتر قه‌بوڵ بکه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی فاشی و داگیرکه‌ر به ئاسانی داده‌نیشن و بۆ لێکدانی یه‌کتر له‌گه‌ڵیان رێک ده‌که‌ون. هه‌روه‌ها ماساوچیهکانی ناو حیزبه کوردیه‌کان وه‌ک ئافاتی ده‌غڵ و دان ئه‌و حیزبانهێان دارزاندوه و ته‌نانه‌ت بونه‌ته هۆی دزێو بونی خودی سه‌رانی ئه‌و حیزبانه له ناو میله‌تی کورددا.
جیاواز له سه‌رانی حیزبه ناسیونالیسته‌کانی کوردستان که به‌رانبه‌ر به داگیرکه‌رانی کوردستان مل که‌ج و ماساوچین، مه‌لاکان و ئیسلامیه‌کانی کوردستانیش به هه‌مان شێوه له پێناو پله و به‌رژه‌وه‌ندی خۆێاندا 1400 ساڵه ماساو بۆ ئیسلامی داگیرکه‌ر ده‌که‌ن، شه‌و و رۆژ دروهکانی قۆرئان ده‌ڵێنه‌وه و تا ئێستاش یه‌کێک له به‌ڵێنه‌کانی خودای ئیسلام و ئیسلام که ده‌یده‌ن به خه‌ڵک، به دی نه‌هاتوه. خودی مه‌لاکان به پێی هه‌لومه‌رجه‌کان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان بون. مه‌لا هه‌میشه ماساوکهر و پاساوکه‌ری ده‌سه‌ڵاته دیکتاتوره‌کان بوه و ئێستاش هه‌ن. حیزبه‌کان و کهساێهتیه ئیسلامیه‌کان قیبلهگاێان و وڵاتی راستهقینهێان عه‌ره‌بستانی سعودیه و به‌رانبه‌ر به‌وان سوجده ده‌به‌ن، به‌ڵام رۆژانه 5 فه‌رز سوکاێه‌تی به میله‌تی کورد ده‌که‌ن به ناوی نوێژ و زکری خودای ئیسلام. خودای ئیلام‌یش بێجگه له ده‌سه‌ڵات و خواسته جنسی و نهفسانیهکانی موحه‌مه‌د و ئیسلامیه‌کان هیچیتر نییه!
له کولتور و پیكهاته‌ی بیر و باوه‌ری ماساوچیدا، له‌ناوبردن و کاول کردن و پێشێل کردنی ماڵ و سامانی که‌سان و خه‌ڵکانیتر، رهواێه و به ئاسانی جینایه‌ت و خهێانهت ده‌ه‌که‌ن. ماساوچی زاته‌ن ههلپهرهستن و له‌و باوه‌ره‌دان که بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌کانیان رهواێه به هه‌ر شێوه‌ێه‌ک که بۆێان ده‌ست بدا و له هه‌ر پیلان و وهسیلهێهکی نا ئینسانی و نا ئه‌خلاقی که‌ڵک وه‌ربگرن. به‌رده‌وام له هه‌وڵی سوک کردنی که‌سانی دڵسۆز و ته‌نانه‌ت پاشقول گرتن له یه‌کتریشن. لای ماساوچیهکان که‌سانی خاوه‌ن ئه‌خلاق و خاوه‌ن پره‌نسیپ، تێکده‌ر و گێره شیوێنه. ماساوچیهکان دڵسۆزانی ره‌خنه‌گر و به‌وه‌فای میله‌ت به تهندرهو ناودێر ده‌که‌ن و پێی ده‌ڵێن که توند و دێموکرات نین و بارودۆخ له‌به‌رچاو ناگرن.
ماساوچیهکان کاتێک که لاوازن و هه‌ل له‌بار نییه بۆێان، زۆر فه‌قیر و ره‌حم بزوێنن، به شیوه‌ێه‌ک خۆێان مه‌زڵوم نیشان ده‌ده‌ن که که‌س ناتوانێ به‌زه‌یی پێان‌دا نهێهت. هوه‌که‌شی ئه‌وه‌ێه که ماساوچی بێ غیره‌ته و دوره له جه‌وهه‌ری ئینسانی. ماساوچی قه‌ت ناتوانێ خۆی بێ و وه‌ک که‌سێکی بریارده‌ر و خاوه‌ن را و بۆچون ده‌رکه‌وێ. کاتێک له‌گه‌ڵ که‌سێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بوێر به‌ره‌ورو ده‌بێ، سوکاێه‌تی پێ ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی سوک بونی خۆی داپۆشێت.
ماساوچیهکان باوه‌ریان به هیچ نییه و ته‌نیا بیر له قازانجی شه‌خسی خۆێان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مانه سه‌ر به هیچ چین و توێژێکی کۆمه‌ڵاێه‌تی نین. به پێی هه‌لومه‌رج، تاوێ باوه‌ردارن به باوه‌رێک و تاوێکی‌تر بێ باوه‌رن، هه‌م ئیماندارن و هه‌م بێ ئیمان، باوه‌ریان به ئه‌خلاق و ویژدان نییه، بێ پرنسیپن و له یه‌ک وشه‌ی کوردی‌دا (بێشه‌ره‌فن). ماساوچیهکان حه‌زیان له بشێوی و ئاڵۆزی و به‌ره‌ڵایی ناو کۆمه‌ڵگاێه. ئه‌گه‌ر دیفاع له یاسا و نه‌زمیش بکه‌ن، مه‌به‌ستیان نه‌زم و یاساکانی حاکمان و ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ و دیکتاتوره نه‌ک یاساکانی پاراستنی مافه‌کانی خه‌ڵک و ئازادی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵاێه‌تی.
مه‌سینه‌هه‌ڵگر به پێی ته‌بێعه‌تی هه‌لپه‌ره‌ستانه و رهزیلانهێان، له کاتی حاسته‌م و پێویستدا که ده‌بێ بێده‌نگ بن، نابن و ئه‌و کاتانه‌ی که ده‌بی ده‌نگ هه‌ڵبرن و دیفاع له راستیه‌کان بکه‌ن، بێده‌نگن. ده‌نگ هه‌ڵبرین و بێده‌نگ بونیان پێوه‌ندی به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی شهخسیانهوه هه‌ێه. ماساوچی زۆر به سانایی و ئاسانی مل به سوک بونی خۆی ده‌دا و له به‌رانبه‌ردا، هه‌رکه که‌مترین ده‌سه‌ڵاتی که‌وته ده‌ست، ده‌که‌وێته سوکاێه‌تی و له‌ناوبردنی ئه‌م و ئه‌و، به‌تایبه‌تی که‌سانی شه‌ریف و دڵسۆز و هه‌ستیار.
له کاتی ته‌نگانه‌دا، ماساوچی وه‌ک خنجه‌ری ته‌نگانه وان و بزرن، قه‌ت ئاماده‌ی مقاومه و خۆراگری نین. له پێناوی پاره‌دا پشت له هه‌مو که‌س ده‌که‌ن و نرخه ئینسانیه‌کان پێشێل ده‌که‌ن. خودای ماساوچی پاره‌ێه. رۆژێک موسوڵمانه، رۆژێک مه‌سیحیه، رۆژێک جولهکهێه و روژێکیتر گاوره، رۆژێک راسته و رۆژێک چه‌پ. فه‌رقی پێ نهاکا و به ئاسانی باوه‌ر و خوداکان ده‌گۆرێت. ژیان و مرۆڤ لای ماساوچی ته‌نیا یانی سه‌رچاوه‌ی پاره به‌ده‌ست هێنان. ماساوچی باوه‌ری به ژیان نییه بۆ خۆی نه‌بێ. باوه‌ریان به مافی مرۆڤ نییه و قازانجی شه‌خسیی خۆێان له پێشه‌وه‌ی هه‌مو شتێکیانهوهێه.
ماساوچیهکان په‌روه‌رده‌ی داوده‌زگای گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆرن. حاکمانی سته‌مگه‌ر و گه‌نده‌ڵ به‌رده‌وام ماساوچی په‌روه‌رده ده‌که‌ن و به‌ریان ده‌ده‌نه گیانی خه‌ڵک. ماساوچی ته‌نیا نه‌فس نزمه‌کانی دیوه‌خان و دایره‌کان و باره‌گاکان نین، به‌لکه ده‌زگاکانی پۆلیس و چه‌کداره‌کانی ده‌زگای سه‌رکوت و شکهنجهش ده‌گرێته‌وه. ماساوچی له ژیر فه‌رمان و کۆیلاێهتی سیسته‌مێکی دژی خه‌ڵکی داێه که ئاوا راێان ده‌هێنێ و پهروهردهێان ده‌کا.
ته‌نیا رێگای خاوێن بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو رێزه‌کانی خه‌ڵک بۆ گه‌شه کردن به‌ره‌وپێش چون له ماساوچی نه‌فس نزم و که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست، خه‌باتی بێ وچانه له دژی ریشه‌کان و بواره‌کان و زه‌مینه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و په‌روه‌رده کردنیانه. ماساوچی شه‌رم و شوره‌یی نازانێ و ئامۆژگاری کردن و سه‌رزه‌نشت کردن کاریان تێ ناکا. ده‌بێ ئه‌و گهندهڵخانهێه که تێیدا په‌روه‌رده ده‌کرێن له ریشه‌وه ههڵکێشرێ و فرێ بدرێ.