مانای وشه‌ی گۆران چیه ؟
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران – 21/7/ 2708
مانای وشه‌ی " گۆران" چیه ؟
ره‌نگه زۆر که‌س ئه‌م پرسیاره‌یان ببێ ، که ئایا وشه‌ی " گۆران" مانای چیه ؟ . هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ، ئه‌م وشه‌یه له زۆر به‌ستێن دا ، له زمانی کوردی دا به کار ده‌بڕێ ، بۆ وێنه: (1) یه‌کێک له زاراوه سه‌ره‌کیه‌کانی زمانی کوردی زاراوه‌ی " گۆران) یه ؛ ( 2) ناوچه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر زله یه له باشووری کوردستانی گه‌وره ؛( 3) به‌و نه‌ته‌وه ناکوردانه‌ی که ئایینی به‌رێزی کاکه‌یی ( یارسان ) ، له کورده‌واریه‌وه چووته نێویان و بوون به کاکه‌یی ، پێیان ده‌ڵێن ( گۆران ) ، بۆ وێنه تورکه‌کانی روودههنی ده‌ڤه‌ری تاران و شارگه‌لی ئازربایجانی ئێران ؛ (4) یه‌کیك له هۆزه گه‌وره‌کانی ده‌ڤه‌ری کرماشان ناوی ( گۆران) ه و له زۆر جێگه‌ی دیکه‌ش ، تاقل و تۆقل گۆران هه‌یه ، وه‌ک ناوچه‌ی هه‌وشار له رۆژهه‌ڵات ؛ ( 5) هۆنه‌ری مه‌زنی هاوجهرچی کورد ماوه‌ستا عه‌بدوڵلا به‌گ ، ناسناوی ( گۆران) ی بۆ خۆی هه‌ڵ بژاردوه ؛ (6) له زمانی کوردی دا وشه‌ی ( گۆران) ی ، به ستڕان و به‌سته‌ش ده‌ڵێن و … .
ئێستا با په‌راوێزی راڤه‌که ، به تهبهنهی کیبۆڕد دابکوژێنین و بێینه سه‌ر کاکڵی مه‌به‌سته‌که ، که بریه‌تیه له راڤه کردنی مانای وشه‌ی ( گۆران) :
وشه‌ی ( گۆران ) ، له بنه‌ڕه‌ت دا ، وشه‌یه‌کی کۆن و ره‌سه‌نی زمانی کوردیه ، که له پێش دا (گه‌وران ) بوه ، یانی ( گاورگهل ) یا یا زه‌ڕده‌شتی گه‌ل ، که به زاراوه‌ی گۆرانی ( گووران) ده‌رده‌بڕرێت . بۆیه به زاراوه‌ی گۆرانی زمانی کوردی ، به گۆران ده‌ڵێن ( گووران) ، چون پیتی (ۆ) ی کلۆریان نیه بۆ وێنه ده‌شڵێن سووران ، بووران و هتد . وشه گه‌لی ( گه‌ور یا گه‌بر ، یا گاور ) هه‌موویان له زۆربه‌ی زمانگلهی ئاریی دا ، به مانای زهڕدهشتین . بۆ وێنه خۆمان په‌ندێکمان هه‌یه ده‌ڵێ " گه‌وری سه‌رکێوان به حاڵی ئه‌و نه‌بێ " ، که هی کاتێک بوه گاوره خه‌باتگێڕه کورده‌کان له ترس ئه‌نفالی داگیرکه‌ران و چه‌وسێنه‌ران ، په‌نایان به کێو و شاخی کوردستان بردوه یا با بڵێین پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و کاته بوون و له ئه‌شکه‌وت ،کێو و به‌نده‌نی وه‌ک قه‌ندیل ژیاون . یا له زمانی فارسی دا، هۆنه‌ری ناسراو سه‌عدی شیرازی ، له پێشه‌کی کتێبی گولستان دا ، رو به به خودا ده‌ڵێ : "ئه‌ی کهریمێک که له خه‌ز زێنهی غه‌یب دا رۆزی به ( گه‌بر ) و ته‌رسا ده‌ده‌ی ، تۆ که چاوه‌دێری دوژمنانت ده‌که‌ی ، که‌ی دۆستانی خۆتت له بیر ده‌چێ ؟؟؟!!!" . لێره‌دا ، شێخی سه‌عدی مه‌به‌ستی له وشه‌ی دوژمنان ، یه‌کێکیان " گه‌بر یا گاوره " که یانی زه‌ڕده‌شتی . ده‌ڵێن قسه ،قسه دێنێ : که‌س چاوه‌ڕوانی قسه‌ی وا کلۆر و نێو به‌تاڵ و سه‌یری ، له سه‌عدی نه‌ده‌کرد ، که هۆنراوه‌ی به ناوبانگی " به‌نی ئاده‌م" ی ، وه‌ک دروشمی مرۆڤدۆستی ، له سه‌ر باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ، له نیو یۆرک نووسراوه ". قوربان گیان ! هه‌رچۆن بێ ، بیلامانێ هێندێک هۆنه‌ر وه‌ک مریشک هێلکه‌ش ده‌که‌ن و … یش ده‌که‌ن !. یا له جێگه‌یه‌کی دیکه دا ، ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئاوی بیری مه‌سیحی پیسه ، خه‌م مه‌خۆ چون جووله‌که‌ی مردوی تێدا ده‌شۆی !!! یانی به فه‌رمایشی سه‌عدی ده‌بێ ، ئه‌نشتاینی جووله‌که پیس بێ ، به‌ڵام ئه‌بو قه‌رتاڵه‌ی حه‌به‌شی خاوێن !!! . ره‌نگه جێشی ببێ بڵێم ، سه‌عدی چه‌ند ساد ساڵ پێش به پێی فه‌رهه‌نگی وهپاشکهوتوی ئه‌و سه‌رده‌مه ، ئه‌م قسه‌یه‌ی کردوه .
وشه‌ی ( گه‌ورک) یش که ناوی هۆزێکی زۆر ماقووڵی کورده و له ناوچه‌ی موکریان و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی باشوور ده‌ژین ، به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه ریشه‌که‌ی هه‌ر له‌وێوه دێ : کۆنفڕانسی نێو نه‌ته‌وه‌یی زهڕدهشتیهکانی جیهان بو ، بابڵێم به هۆی ئه‌وه‌ی من ده‌متوانی له چه‌ند زمانه‌وه بابه‌ت وه‌رگێڕم ، بێ ئه‌وه‌ی به چه‌شنی فه‌ڕمی زه‌ڕده‌شتی بم ، منیان وه‌ک وه‌رگێڕی کۆنفڕانسه‌که دیاری کرد .بابه‌ت زۆر ده‌هات : له گۆشه و قوژبنی جیهانه‌وه به زمانگه‌لی جۆر به جۆر . رۆژێک بابهتیكیان دا به من ،له زمانی ئینگلیسی وه‌رم گێڕا ، که کابرایه‌کی موبید( رێبه‌ری ئایینی) ی زه‌ڕده‌شتی له هیندووستانه‌وه ناردبوی . له‌م بابه‌ته‌دا ، ئاماژه‌ی به‌مه کردبو ، که گه‌لی کورد یه‌کێک له‌و گه‌لانه بوون ، زۆر پایان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه ، که هه‌ر له سه‌ر ئایینی زه‌ڕده‌شتی بمێننه‌وه و نووسیبوی : " هۆزێکی کورد هه‌یه به ناوی ( گه‌ورک ) ، که به مانای (گاوه‌ره چکۆله) یه . ئه‌م هۆزه تا چه‌ند ساد ساڵ پێش ، له کوێستانه‌کانی ناوچه‌ی کورده‌واری یانی له زێدی خۆیان ، که زۆر عه‌سته‌م و شاخ و به‌رده ، په‌نایان گرتبو و هه‌ر وه‌ک زه‌ڕده‌شتی مابوونه‌وه ، به‌ڵام له پاشان ئه‌وانیش له ژێر زه‌خت و گوشاری جۆربه‌جۆر دا ، ئایینی زه‌ڕده‌شتیان له ده‌ست دا". ( تێبینی: ره‌نگه وه‌ک شه‌نگاریان لێ کردبێتن) .
با بێینه‌وه سه‌ر بستۆی ته‌وه‌ره‌ی باسه‌که ، که بریه‌تی بو له راڤه‌کردنی مانای وشه‌ی ( گۆران) : بۆ وێنه له بان ئه‌و پێسته ئاسکه مێژوییه به‌ناوبانگه‌ش، که زۆربه‌مان ناومان بیستوه ، له رسته‌یه‌کی دا باسی پاکتاو کردنی "گه‌وره گه‌وره‌کان "، به ده‌ست عاره‌ب ده‌کا . که لێره‌دا به مانای سه‌ر گه‌وره‌ی گاوره‌کان یا سه‌رۆکی زه‌ڕده‌شتیه‌کان . وشه‌ی ( گۆرانی ) یش ، به مانای ئه‌وه‌یه که به داب و نه‌ریتی زه‌ڕده‌شتیه‌کان یا گه‌وران ، لاژه ، ستڕان و به‌ند بچڕن ، – وه‌ک سروودی گاتاکانی زه‌ڕده‌شتی و سرووده‌کانی دیکه‌یان .
به کورتی ئه‌گه‌ر باسه‌که کۆ بکه‌ینه‌وه و سه‌رتان زۆر نه‌یه‌شێنم ، وشه‌ی (گۆران ) واته گه‌وران ، گهبران ، گاوران یا زهڕدهشتیگهل . زاراه‌ی گۆرانی و ئه‌وانه‌ی به‌م زاراوه‌یه قسه ده‌که‌ن ، زۆر کوردێکی ماقووڵ و ره‌سه‌نن و ره‌نگه بتوانم بڵێم به حه‌شیمه‌ت له سۆرانیش پترن . وشه‌ی (گه‌وره)ش هه‌ر له‌و ریشوه، ره‌گاژۆ ی کردوه .
دوانووس ( PS ): له هێندێک ناوچه‌ی کورده‌واری ، وشه‌ی (گۆران) ، ( کرمانج ) و ( مسکێن ) یان ، به کوردی ئاپۆرهشیان وتوه ، یانی کوردێک که نه خه‌ڵکی شار بێ ، نه رێبه‌ری ئایینی بێ ، نه مه‌لا و فه‌قێ بێ ، نه خاوه‌ن ملك و نه عاره‌ب وته‌نی له ( خه‌واس) بێ . ماموه‌ستا هه‌ژاریش له یه‌کێک له هۆنراوه‌کانی تاریفی سه‌رۆک مه‌لا سته‌فا بارزانی دا ، که و وشه‌ی (گۆران ) ی تێدایه ، مه‌به‌ستی له کوردی ئاپۆره یه ، نه‌ک کوردی گۆران به گشتی یا خێڵی گۆران . ئه‌م ناوه تایبه‌تیانه له زۆر ناوچه هه‌ن ، وه‌ک له ناوچه‌ی پاوه و ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ، هه‌ر که‌س به زاراوه‌ی سۆرانی قسه بکا پێی ده‌ڵێن ( جاف ) ، که ئه‌مه به‌و مانایه نیه ئه‌و که‌سه ده‌بێ هه‌ر له خێڵی جاف بێ ، به‌ڵکه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه سۆرانیه ، به‌ڵام ره‌نگه له خێڵی جافیش نه‌بێ . یا له ناوچه‌ی باشووری موکریان ، به خه‌ڵکی هه‌وشار ده‌ڵێن ( کورد) ، خه‌ڵکی هه‌وشاریش به‌مان ده‌ڵێن موکری . یا له شاری مه‌هاباد ئێستاش زۆر جار ، به خه‌ڵکی نا مه‌هابادی ده‌ڵێن ( کرمانج) ،با سۆرانی یا گۆرانی و ئه‌وانه‌ش بێ ؛ یا جاران له زۆرناوچه‌ی دیکه‌ش ، به کوردی ئاپۆره‌یان ده‌وت " کرمانج " ، جا هه‌ر زاراوه‌یه‌کی ببوایه . به کورتی ئه‌م چه‌شنه ناوه ناوچه‌ییانه، هێنده له کوردستانی گه‌وره زۆرن ، که بۆ خۆی باسێکی تایبه‌تی دوور و درێژی ده‌وێ .