له‌یادی 84 ساڵه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی فلادیمیر ئیلیژ لینین
کلارازیتکین
له په‌رتوکی ( بیره‌وه‌رییه‌کان ده‌رباره‌ی لینین)…
و. مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان …
(( کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر خاوه‌ندارییه‌تی تایبه‌ت پێکهاتبێت، هونه‌رمه‌ند شتومه‌ک له پێناو بازاڕدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، چونکه پێویستی به کڕیاڕ هه‌یه. شۆڕشه‌که‌مان هونه‌رمه‌ندانی ڕزگار کرد له‌م بارودۆخه بێفه‌ڕ و ساده‌یه)).
ئێمه که سێ ژن بووین و ده‌رباره‌ی هونه‌ر و په‌روه‌رده و فێرکردن گفتوگۆمان ئه‌کرد.، لینین به‌سه‌رمانی کرده‌وه. به‌تایبه‌تی من له‌و کاته‌دا کاره ڕۆشنبیریه به‌رز و بێهاوتاکانی پهلشهفیکهکان سه‌رسامیان کردبووم، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی هێزه داهێنه‌ره‌کان که خوازیاری ڕێگه‌خۆشکه‌ربوون بۆ ڕێگه‌یه‌کی نوێ بۆ هونه‌ر و په‌روه‌رده له وڵات‌دا. له‌گه‌ڵ ئهمانهیشتدا نهم ئه‌شارده‌وه که ئینتباعێکی تایهبهتیم هه‌بوو که زۆر جار بۆ مرۆف ده‌رده‌که‌وێت که بێباوه‌ڕی سه‌رنجت ڕائه‌کێشێت و له‌و هه‌نگاوه ئه‌زموونگه‌رانه هه‌ست به ناڕۆشنی ڕێگاکه ده‌که‌یت. هه‌روه‌ها هه‌ندێ جاریش هه‌ست ده‌که‌یت مه‌یلێکی درووستکراو هه‌یه بۆ( مۆده)،لاسای کردنه‌وه‌ی نموونه ڕۆژئاواییه‌کان له پاڵ لیکۆڵینه‌وه بهههڵمهتهکان له سه‌ر ناوه‌رۆکێکی نوێ و فۆرمێکی نوێ و ڕێگه‌یه‌کی نوێ له ژیانی ڕۆشنبیری.
له ناکاو لینین به حه‌ماسه‌تێکی زۆره‌وه به‌شداری له گفتوگۆکه کرد و وتی: به ئاگاهێنانه‌وه‌ی هێزه نوێکان و کاره‌کانیان له پێناو خوڵقاندنی هونه‌ر و ڕۆشنبیرییه‌کی نوێ له رووسیای شووره‌وی کارێکی گونجاو و زۆر باشه و شێوازی په‌ره‌سه‌ندنه به‌هێزه‌که‌ی کارێکی ڕۆشن و به‌سووده. ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه ته‌عویزی ئه‌وه بکه‌ینه‌وه که له ڕابردوودا له‌ده‌ستماندا، ئێمه ئه‌مه‌مان ئه‌وێت. ئه‌م هه‌لبژارده فهوزهوییانه و گه‌ڕانێکی بێ‌وچان به‌دوای دروشمی نوێ، دروشمێک که ئه‌مڕۆ هاوار ده‌کات ( ئه‌وه‌ی که دێت موباره‌که به‌ناوی خواوه) له ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕه‌وته دیاریکراوانه له هونه‌ر و له فیکر، ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه هاوار ده‌کات و سبه‌ینێ هاوار ده‌کات وده‌ڵێت لهخاجی بده‌ن، له خاجی بده‌ن!، ئه‌مانه هه‌مووی مه‌سه‌له‌یه‌کن که ده‌ربازبوونیان نییه .
شۆڕش کۆت وزنجیری هه‌موو هێزه‌کان ده‌کاته‌وه که تا ئێسته ده‌ستبه‌سه‌رن و له بنه‌وه پاڵێن پێوه ده‌نێت تا ده‌گه‌نه ئاستی ژیان. با نموونه‌یه‌ک له‌و نموونه زۆرانهتان بۆ بهێنمه‌وه. بیربکه‌نه‌وه له‌و کارتێکرده که ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڵسوکه‌وتیان پێده‌کردن له مۆده‌ی سه‌رده‌م و ئاره‌زووه‌کانیان هه‌روه‌ک چۆن خاوه‌ن شکۆکان و برژوازییهکان ڕه‌فتاریان ده‌کرد به ئاره‌زوو و خهێاڵه نامۆکانیان له‌سه‌ر وێنه و په‌یکه‌ر و هونه‌ری باڵه‌خانه‌مان.
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر خاوه‌ندارییه‌تی تایبه‌ت پێکهاتبێت، هونه‌رمه‌ند شتومه‌ک له پێناو بازاڕدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، چونکه پێویستی به کڕیاڕ هه‌یه. شۆڕشه‌که‌مان هونه‌رمه‌ندانی ڕزگار کرد له‌م بارودۆخه بێفه‌ڕ و ساده‌یه، وای له وڵاتی شووره‌وی کرد که پاڕیزهریان بێت و به‌رهه‌مه‌کانیان داوابکات. هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک و هه‌ر که‌سێک خۆی به هونه‌رمه‌ند بزانێت، مافی خۆیه‌تی که به ئازادانه داهێنان بکات و چۆن خودی خۆی ده‌دۆزێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی پاشکۆی هیچ شتێک بێت. به‌ڵام ئێمه کۆمۆنیستین و ئه‌مه شتێکی ڕۆشنه. و ئه‌رکمان ئه‌وه‌یه که ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ نه‌وه‌ستین و ماوه بده‌ین به به‌ڕه‌ڵای که به ئاره‌زووی خۆی له‌ملاوله‌ولا بدات، به‌ڵکۆ ده‌بێت به‌ته‌واوه‌تی و به شێویه‌کی به‌ڕنامه داڕژراو ڕابه‌ڕایه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه بکه‌ین و ده‌رئه‌نجامه‌کانی به‌رجه‌سته بکه‌ین. هه‌تا ئێسته ئێمه دوورین له‌مه‌وه، زۆر دوورین. هه‌روه‌ها وا به خهێالمدا دێت که ئێمه کۆمه‌ڵێ دکتۆرمان هه‌یه له شێوه‌ی کارلشتادت(1). ئێمه زیاد له پێویست له مه‌یدانی وێنه‌کێشاندا ڕوخێنهرین.
پێویسته له‌سه‌رمان هه‌رچی جوانه بیپارێزین، وه‌ک نموونه وه‌ریبگرین و له‌وێوه ده‌ستی پێبکه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر (کۆنه)ش بێت. بۆ ده‌بێت پشتمان بکه‌ین له‌وه‌ی که به‌ڕاستی جوانه و بایه‌خی پێنه‌ده‌ین وه‌ک خاڵی ده‌ستپێکردنمان بێت بۆ گه‌شه‌کردنێکی داهاتوو، له‌به‌ر یه‌ک هۆ، گوایه کۆنه‌یه؟ بۆ ده‌بێت کرنۆش ببه‌ین به‌رامبه‌ر نوێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی خواوه‌ند بێت، و ته‌سلیمی ده‌بین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێیه؟ ئه‌مه کارێکی نه‌گونجاوه و به‌هیج شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه! ئه‌لێره‌دا دووڕووی وله خۆباییهکی بێ ئاگایانه ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵی بۆ ئه‌و مۆده هونه‌رییه‌یه که له ڕۆژئاوادا باوه.
ئێمه شۆڕشگێڕانیکی باشین، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌ین، له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئێمه پابه‌ندین بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌ڵمێنین که له ( ئاستی ڕۆشنبیری سه‌رده‌مین). به‌ڵکۆ ده‌توانم بوێرانه‌تر ده‌رباره‌ی خۆم بدوێم، من کێویم( ههمهجیم). من ناتوانم دانه‌ره‌کانی ( ته‌عبیری و موسته‌قبه‌لی و ته‌کعیبی) و هاوشێوه‌کانیان له ڕه‌وته هونه‌رییه‌کانی تر له ئاستی عه‌بقه‌ریه‌تی هونه‌ری دابنه‌م. من لێیان تێناگه‌م و هه‌ست بهدڵشادیان ناکه‌م.
نه‌متوانی دان به‌خۆمدا بگرم، ئیعترافم کرد که من خاوه‌نداریه‌تی ئاگایانهم نوقسانه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م، بۆچی سێ گۆشه‌کانی سهرسوچهکان ده‌ربڕێنێکی هونه‌ری بێت بۆ ڕۆحێکی سروش به‌خش (ملهم) له جیاتی لووت؟. بۆ مه‌یلێکی شۆڕشگێڕانه بگۆڕێت بۆ کاردانه‌وه‌یه‌کی به هێز له له‌شی مرۆڤدا، که هه‌موو ئه‌ندامه‌کان به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌درێن له یه‌که‌یه‌کی ئاڵۆزدا بۆ کیسه‌یه‌کی شلی بێ شێوه، له‌سه‌ر دوو دار وه‌ستاوه و هه‌ر دارێکیش دوو پۆله و هه‌ر پۆلێکیش پێنج ددانه.
لینین له قوڵایی دڵیه‌وه قاقایه‌کی به‌رزی لێدا و به‌رده‌وام بوو:
_ به‌ڵێ عه‌زیزم کلارا، هیچ فێڵێک له ده‌ستماندا نییه. هه‌ردووکمان پیرین. وامان دانابوو به‌لای که‌مه‌وه له شۆڕشدا به گه‌نجی بمێنینه‌وه، و له ریزه‌کانی پێشه‌وه بین. مافمان نییه به دوای هونه‌ری تازه‌وه بین، هه‌روه‌ها ده‌مێنینه‌وه و به هێواشی به‌دوایانه‌وه ڕێئهکهین.
لینین به‌رده‌وام بوو و وتی:
_ به‌ڵام گرنگ نییه بیر وباوه‌ڕمان چۆنه ده‌رباره‌ی هونه‌ر، هه‌روه‌ها گرنگیش نییه هونه‌ر چێ ده‌به‌خشێت بۆ سه‌دان ته‌نانه‌ت بۆ هه‌زاره‌ها که‌س له دانشیتوانی دونیا که ملێونههایه. هونه‌ر بۆ گه‌له، ده‌بێت به هێزه‌وه ڕه‌گ بهاوێژێ له ناو قوڵایی خه‌ڵکی ڕه‌نجبه‌ری فراوان و ده‌بێت هونه‌رێک بێت که گه‌ل لێی تێبگات و خۆشی بوێت. ئه‌رکی هونه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ست و بیر و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر یه‌کبخات و بیگه‌ینێته ئاستێکی به‌رز، ئه‌رکێتی هونه‌رمه‌ندان به ئاگای بهێنێت و په‌ره‌یان پێبدات. ئایا ئه‌رکمانه که بهسقهمێکی( پسکت) شیرین و ناسک پێشکه‌ش بکه‌ین به که‌مینه‌یه‌ک به‌ڵام جه‌ماوه‌ری کرێکار و جووتیاران پێویستیان به نانی ڕه‌ش هه‌یه؟ پێویست به ڕوون کردنه‌وه ناکات، من مانای ئه‌مه تێده‌گه‌م مه‌به‌ستم ته‌نها وشه‌که نییه، به‌ڵکو به مانا خواستراوهکهی( مجازهکهی): مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که کرێکار و جووتیارانمان له به‌ر چاو بێت. له پێناویان‌دا ده‌بێت فێربین چۆن به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئابووری و ژماردن ده‌که‌ین، ئه‌مه‌ش هونه‌ر و ڕۆشنبیری ده‌گرێته‌وه.
_ بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر بتوانێت له گه‌ل نزیک بێته‌وه وگه‌لیش له هونه‌ر، پێویسته له‌سه‌رمان له‌سه‌ره‌تاوه ئاستی گشتی فێرکردن و ڕۆشنبیری به‌رز بکه‌ینه‌وه. ئێسته وه‌زعمان چۆنه له‌م بوواره‌دا؟ تۆ خۆشحالی به‌م کاره ڕۆشنبیرییه مه‌زنانه که به‌ده‌ستمان هێناوه له‌و کاته‌وه که هاتووینه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. به ڵی، ده‌توانین به‌بێ هیچ له خۆباییهک بڵێن: ئێمه له‌م بوواره‌دا شتی زۆر زۆر گه‌وره‌مان کرد، ئێمه (نه‌ک ته‌نها سه‌رمان نهبڕییهوه وه‌ک ئه‌وه‌ی مهنشهفیهکان له‌م هه‌موو دونیادا تاوانبارمان ده‌که‌ن به‌وه وهه‌روه‌ها کاوتسکی که له وڵاتهکهتاندایه، به‌ڵکو ئێمه سه‌رمان ڕۆشنکرده‌وه، سه‌ری زۆرمان ڕۆشنکرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه زۆره بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ڕۆشت، له پێناو هه‌ڵه‌کانی چینه‌کان و ئه‌و تاقمانه‌ی که باوبوون ئه‌و کاته.
ئه‌و تووینێتییهی بۆ فێرکردن و ڕۆشنبیری که توانیمان بیشکێنین و به‌دیبهێنین، کاریگه‌ری هه‌بوو له ناو دڵودهروونی کرێکاران و جووتیاراندا و کارێکی مه‌زنی بێهاوتا بوو. ئه‌م توێنێتییهمان شکاند نه‌ک ته‌نها له بترۆغراد و مۆسکۆ و له ناوه‌نده پیشه‌سازییه‌کاندا، به‌ڵکو گه‌شته دوورترین شوێن و بۆ خودی دێهاته‌کانیش ، ئه‌مه‌و بۆ ئاگاداری، ئێمه گه‌لێکی هه‌ژارین، به‌ڕاستی هه‌ژارین. ئێمه شه‌ڕێکی ڕاسته‌قینه به‌رپا ده‌که‌ین دژ به نه‌خوێنده‌واری. ئێمه کتێبخانه‌کان ڕێکده‌خه‌ین و هه‌روه‌ها خانووی خوێندنه‌وه درووست ده‌که‌ین له شار و دێهاته‌کان به گه‌وره و بچووکیانه‌وه، و هه‌موو جۆره‌کانی خولی فێرکردن ڕێکده‌خه‌ین، ئاهه‌نگی شانۆ و گۆرانی و مۆسیقای باش ده‌گێڕین، ( پێشانگای گه‌ڕۆک) و( قیتاره ڕۆشنکه‌ره‌وه‌کان) ده‌نێرین بۆ هه‌موو شوێنێکی ئه‌م وڵاته.
به‌ڵام ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ده‌ڵێم: ئه‌مانه ئه‌توانن چی پێشکه‌ش به دانیشتوانێک بکه‌ن که ژماره‌یان به ملێۆنههایه و بێبه‌شن له مه‌عارفی سه‌ره‌تایی و به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیری سه‌ره‌تاییه‌کان؟ له کاتێکدا که ده‌یان هه‌زار که‌س ئه‌مڕۆ له مۆسکۆ ده‌ڕۆن بۆ شانۆگه‌ری و سبه‌ینێ ده هه‌زار که‌سی تر ده‌ڕۆن بۆ بینینی شانۆگه‌رییه‌کی باش و په‌سه‌ند ده‌بێت لایان، ملیۆنه‌ها مرۆڤ هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن که فێربن چۆن بتوانن ناوی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست بنووسن وچۆن بتوانن شت بژمێرن، هه‌وڵده‌ده‌ن ڕۆشنبیرییرکیان ده‌ستکه‌وێت فێریان بکات که زه‌وی خڕه نه‌ک ته‌ختایی، و جیهان یاسای سرووشت حوکمی ده‌کات، نه‌ک جنۆکه و سحرباز له‌گه‌ڵ ( باوکی ئاسمانی).
تێڕامام و وتم: ( ئه‌ی هاوڕی لینین، نابێت به‌م شێوه تاڵه سکاڵا بکه‌یت له‌ده‌ستی نه‌خوێنده‌واری. نه‌خوێنده‌واری له لایه‌نێکی دیاری کراوه‌وه مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی بۆتان ئاسان کرد، بیر و هۆشی کرێکاران و جووتیارانی پاراست له پیس بوونیان به چه‌مکه‌کان و تێڕوانینی بورژوازی هه‌روه‌ها له سستی و پووکانه‌وه. ریکلام و هاندانتان له خاکێکی پاکدا تووێ دانا. تووێ و دروێنه له خاکێکدایه که پێویستییتان به‌وه نییه دارستانێک ببڕنه‌وه به‌ته‌واوه‌تی .
لینین وه‌ڵامی دایه‌وه:
_به‌ڵی، ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام له سنوورێکی دیاریکراودا، یان باشتر بڵێم به گوێره‌ی قۆناغێکی دیاریکراو له خه‌باتماندا. نه‌خوێنده‌واری هاوته‌ریب بوو له گه‌ڵ خه‌باتدا له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا، له‌گه‌ڵ پێویستی تێشکانی ده‌زگای وڵاتی کۆن. به‌ڵام، ئایه ده‌مانبینی ئێمه ده‌ڕوخێنین ته‌نها له پێناوی ڕوخانندا؟ ئێمه ده‌ڕوخێنین له پێناوی خوڵقاندنی شتێکی نوێ‌دا. نه‌خوێنده‌واری به شێوه‌یه‌کی به‌د(خراپ) له‌گه‌ڵ ئه‌رکی دووباره درووستکردنه‌وه هاوژینه، ده‌توانم بڵێم به هیچ شێوه‌یه‌ک ناگونجێت. وه‌ک مارکس ده‌ڵێت پێویسته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، مه‌سه‌له‌ی کرێکاران بێت، له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌مه‌ی بۆ ئیزافه ئه‌که‌م هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی جووتیارانیش بێت، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئازادی به‌ده‌ست بهێنن. سیسته‌می شوورهویمان ئه‌م ئه‌رکه ئاسان ده‌کاته‌وه، به هۆیه‌وه له کاتی حازردا هه‌زاره‌ها له ڕؤڵهکانی ئه‌م گه‌له فێر ده‌بن، له هه‌موو به‌شه‌کانی شووره‌وی و داموده‌زگای شووره‌وی، کار کردن له پێناوی دووباربوونه‌وه‌ی درووستکردن، وه‌ک باوه لای ئێوه ده‌ڵێن ( پیاوان و ژنان که قووڵێان لێ هه‌ڵکردووه). هه‌موویان له هه‌ناوی سیسته‌می کۆن گه‌وره بوون، له کۆتایدا هیچ زانستێکیان ده‌ستنه‌که‌وتووه، و پێوه‌ندیان به ڕؤشنبیرییهوه نه‌بووه، به‌ڵام ئێسته به شه‌وقه‌وه ده‌ڕۆن بۆ مه‌عریفه‌ت. ئێمه به هه‌موو توانایه‌کمان چاومان بڕیوه‌ته ئه‌و هیوایه‌ی بۆ ڕاکێشانی توێژی نوێ له پیاوان و ژنان بۆ کار کردن له شووره‌ویی، به‌شێکی دیاریکراویان بدرێتی له زانستی له بوواری پراکتیک و تیۆری. به‌ڵام وێڕای ئه‌مانه هه‌موو، به‌ته‌واوه‌تی ناتوانین هه‌موو پێویستییه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنن بۆ هێزه ڕابه‌ره داهێنه‌ره‌که. ئێمه ناچارین بیروکراتییهکان له شێوازی کۆن بهشدارکهین. ، ده‌رئه‌نجامه‌که وای لێهات که بیروکراتی لامان درووست بوو. من له دڵه‌وه ڕقم له بیروکراتی ده‌بێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم یه‌ک بیروکراتی دیاریکراوبێت. له‌وانه‌یه ئه‌م بیروکراتییه که‌سێکی خه‌باتگێر بێت، به‌ڵام ڕقم له سیسته‌می بیروکراتییه، ئفلیجی و فه‌سادی له خواره‌وه و سه‌ره‌وه وه‌ک یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه. تاکه کار که به‌هۆیه‌وه بتوانین به‌سه‌ر بیروکراتیدا زاڵبین و له‌ڕه‌گه‌وه ده‌ربێنین ئه‌وه‌یه که گه‌ل فێر بکه‌ین و په‌روه‌رده‌یان بکه‌ین به شێوه‌یکی فراوان.
_ تێڕوانینمان بۆ دواڕۆژ چییه؟ ده‌زگای نایابمان درووستکرد، و ئیجرائاتێکی نوێمان په‌یره‌وکرد، ئامانجمان فرواناکردنی مه‌ودایه به‌رامبه‌ر لاوانی پرۆلیتاریا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست و دراسه‌کردنی ڕۆشنبیری و وه‌رگرتنی. به‌ڵام پرسیاره دڵته‌نگه‌که زه‌قده‌بێته‌وه به‌رامبه‌رمان: قیمه‌تی ئه‌مانه چییه به‌گوێره‌ی ئه‌م ژماره زۆره له‌و دانیشتوانه‌ی که له‌وڵاته‌که‌ماندا هه‌یه؟ له‌وه به‌دتر ژماره‌ی باخچه‌ی ساوایان و خانووی بێ باوک ودایکان و قووتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی زۆر زۆر که‌من به گوێره‌ی پێویست.( ملیونه‌ها منداڵان، وه‌ک باوک و دایکیان به نه‌خوێنده‌واری په‌وه‌رده ده‌بن، ڕۆشنبیر نین، چه‌ندین داهێنه‌ر ئهپوروقێ وتواناکه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات به‌و هۆیه‌وه، و چه‌ندین هیوا وئاوات بۆ ڕۆشنایی ده‌ڕوخێن! ئه‌مه تاوانێکی قێزه‌وه‌نه له‌ڕوانگه‌ی دڵشادی نه‌وه‌ی پێگه‌یشتوو ویه‌کسان بێت به تاوانی به‌فێڕۆدانی سامانی وڵاتی شووره‌وی که ده‌بووایه بگۆڕایه بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کۆمۆنیستی. ئهلیرهدا ترسه تۆقێنه‌ره‌که بوونی هه‌یه.
ده‌نگی لینین به خۆرسکی زۆر ئارام بوو، به‌ڵام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توڕه‌بوونێکی خنکاو بوو.
بیرمکرده‌وه ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دابووی له دڵی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خیتابێکی هانده‌ر ده‌ڵێت به‌رامبه‌رمان، مه‌به‌ستم هه‌رسێکمانه). یه‌کێکمان ( به‌بیرم نایه‌ت کێ بوو) ده‌ستی به قسه‌کردن کرد ده‌رباره‌ی هه‌ندێ دیارده که سه‌رنج ڕاکێشه به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له بوواری هونه‌ر و ڕۆشنبیری، وا ڕوونی کرده‌وه که په‌یوه‌سته به بارودۆخی سه‌رده‌می نوێوه هه‌یه. لینین ئیعترازی کرد و وتی:
_ باش ئه‌مه ده‌زانم! زۆرن ئه‌وانه‌ی له دڵسۆزی خۆیانه‌وه قه‌ناعتیان هێناوه گوایه توانای ئه‌وه هه‌یه که سه‌ختی ئه‌م سه‌رده‌مه وهه‌روه‌ها ترسناکه‌کانی( به نان و یاری کرۆباتیک( سێرک)) تێپه‌ڕده‌بن. به‌نان به‌ڵی ده‌توانین! به‌ڵام به یاری کرۆباتیک- با وابێت! من ئیعترازم نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان پێویسته له‌م بوواره‌دا له‌بیریان نه‌چێت که تهمسیلییهکان هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌وره نین، به‌ڵکۆ تاڕاده‌یه‌ک گه‌مه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ره‌یه . له‌سه‌رمانه له‌م حاڵه‌تدا له‌بیرمان نه‌چێت که کرێکار و جوتیارانمان هاوشێوه‌ی( پرۆلیتاریای خڵته‌ی( حثاله) ڕۆما نین له هیچ شتێکدا). ئه‌وان له‌سه‌ر حسابی وڵات ناژین، به‌ڵکو ئه‌وان به ڕه‌نج و ماندووبوونیان یارمه‌تی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن و شۆڕ‌شیان درووستکرد، له‌پێناوی مهسهلهکهیاندا ڕووبارێ خوێنیان به‌خشی، قوربانییه‌کی بێ ژماره‌یان دا. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت کرێکار و جووتیاره‌کانمان موسته‌حه‌قی شتێکی گه‌وره‌ترن له یاری کرۆباتیک. مافی خۆیانه هونه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بێت. بۆیه له پله‌ی یه‌که‌مدا مه‌سه‌له‌ی فێرکردنی میلی و په‌روه‌رده‌ی میلیان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو به شێوه‌یه‌کی فراوان، ئه‌م دووانه ڕۆشنبیری ئاماده ده‌کات_ به مه‌رجێک که کێشه‌ی نان به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌رکرابێت. و له‌م ئهرزییهته ده‌بێت هونه‌رێکی نوێی ڕاسته‌قینه په‌ره‌بسه‌نێت، هونه‌رێکی کۆمۆنیستی مه‌زن، فۆرمێک بخوڵقێنێت که یه‌کسان بێت به ناوه‌ڕۆکه‌که. ئه‌رکی ( ڕۆشنبیره‌کانمان) له‌م ڕێگایه‌دا که زۆر کاری نایاب هه‌یه جێبه‌جێبکه‌ن که گرنگییه‌کی مه‌زنی هه‌یه، له‌سه‌ریانه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌م مه‌سه‌لانه تێگه‌شتن و هه‌ستان به چاره‌سه‌رکردنی، که‌وابوو توانیان ئه‌رکه‌کانیان جێبه‌جێبکه‌ن به‌ره‌و شؤڕشی پرۆلیتاریا که ده‌رگای به‌رامبه‌ریان کرده‌وه بۆ ڕزگارکردنیان له‌و بارودۆخه ژیانه‌ی که ( مانه‌فێستی کۆمۆنیست) زۆر زیره‌کانه وسفی کردووه، و به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی فراوانی ڕه‌ها ده‌یانبات.
ئه‌وه شه‌وه تا دره‌نگانێک نه‌خه‌وتین و باسی زۆر مه‌سه‌له‌ی ترمان کرد. به‌ڵام تێڕوانینه‌کانم ده‌شارده‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و تێبینییانهی که لینین ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له هونه‌رییه‌کان و ڕۆشنبیر و فێرکردن و په‌روه‌رده باسی ده‌کرد.
سه‌رچاوه: لینین فی الادب و الفن. ترجمه من الروسیه یوسف الحلاق.
ئه‌م وتاره‌م به زمانی هۆڵه‌ندی ده‌ست نه‌که‌وت وه‌ک وتاره‌کانی تر به‌تایبه‌تی نامه‌کانی لینین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردێکی بکه‌م.