هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له ئه‌مریکا
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له ئه‌مریکا
هه‌ردوو پارتی له ئه‌مریکا ، کۆماری {له 28/2/1854} و دیموکراتی {1828} بۆ من وه‌کو یه‌کن ، به‌ڵام [جۆن ماکهین 29/8/1936] و [باراک حسین ئۆباما 4/8/1961] جیاوازن . جۆن ماکهین شانازی به‌وه ده‌کات که سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی بووه و خه‌ڵکی سیڤیل[مه‌ده‌نی] و شۆڕشگێری ڤێتنامی کوشتووه . بۆمن هیچ جیاوازی نی یه له‌و سه‌ربازانه‌ی له‌شکری به‌عس که هه‌ڵه‌بجه‌ی به کیمیایی بومباباران کرد، و ئه‌نفاڵ و جینۆسایدی له کوردستان دروست کرد .ئه‌مه‌ش بۆمن حه‌ز نه‌کردنه له چاره‌ی سه‌رۆکی خۆپاڵێوڕا . پێم خۆش نی یه ووڵاتێک بکه‌وێته ژێر پۆستاڵی مرۆڤ کوژ . ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕژێمی ئه‌مریکام گه‌لێک نووسیووه و بڵاویشم کردۆته‌وه . حه‌زیش له چاره‌ی خۆ به‌زل زانینی ئه‌و [ئیمپریالیزمه کۆن و نوێ یه] ناکه‌م . خۆشم به دۆست و نزیکی گڕوپه ئیسلامپهرستهکان نازانم. به‌ر له‌و گڕوپه به‌ناو موسڵمانانه دژایه‌تی ئه‌مریکای {ئیمپریالیزمی ئیسلامدروستکهر} م ده‌کرد. بۆ به‌ڕژه‌وه‌ندی خۆی و دژایه‌تی کردنی [یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و شیوعیه‌ت] گڕوپی ئوسامه‌ی بن لادن و قاعیده‌ی له ئه‌فغانستان دروستکرد و یارمه‌تی ده‌دا . گه‌لێک دیکومه‌نت و بڵاوکراوه و کتێب ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کانی هه‌ردوو لا نووسراوه و بڵاویش کراوه‌ته‌وه. سیاسه‌تی [دوژمنی دوژمنم دۆستمه] له‌لایه‌ن هه‌ردوولا په‌یڕه‌و ده‌کرا.ئه‌مریکا له دژی مهدی [بڵاوبونه‌وه‌ی] بیری شیوعیه‌ت و سوسیالیستی سعودیای ده‌پاراست و رێکخراوه‌کانی پارێزگاری مافی مرۆڤی یه‌خ ده‌کرد و پشتگیری دیکتاتۆر و رژێمهکۆنهپهرستهکانی ده‌کرد . به قه‌ولی کاک مه‌سعود بارزانی هه‌ر ئه‌و ئه‌مریکایه له‌ژێر چاودێری کۆنه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی [هێنری(هاینز) کێسینجه‌ر 27/5/1923 له 1973 تاوه‌کو 1977 وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو] فێل له باوکی {ره‌حمه‌تی مه‌لامسته‌فا بارزانی] کراوه و بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری سه‌دان هه‌زاری ئاشبه‌تاڵ پێ‌کرد و بۆ هه‌ندێک بووه شکاندن و لوولهنزمکردنهوهی تفه‌نگ و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان ، بۆ هه‌نده‌کی تریش بووه ئاواره‌یی بۆ ناوچه‌کانی ئێران و ژیانی ناخۆش .پاش ڕووداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر هه‌ر ئه‌و ئه‌مریکایه ، هه‌ناسه‌ی په‌شیمانی به‌رامبه‌ر سعودیا هه‌ڵده‌مژیت و له‌وانه‌ی خۆیان کرده قوربانی القاعده و ئه‌مریکایان هه‌ژاند به‌شی زۆربه‌یان خه‌ڵکی سعودیای عاره‌بی بوون .ده‌بێ بڵێین تاقه یه‌کجار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بێته ریزی وڵاتانی ئه‌وڕوپا بۆ موسڵمانانی [بۆسنه‌وهه‌رسک] ده‌گریا و یارمه‌تی پێشکه‌ش کردن . من شانازی به‌وه ده‌که‌م هه‌رده‌م له‌پێناوی پاراستنی مافی مرۆڤ له ئه‌مریکا و ئاسیا و ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی دڵسۆز و دژی ئیمپریالیزم چوومه‌ته به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی[سه‌فاره‌تی] ئه‌مریکا و به دڵه‌وه هاوارم لێیان کردووه بروخێ ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا و له سیمیناره جیهانی یه‌کان له پێناوی ریسواکردن و ئاشکراکردنی بیچمی ئه‌و زلهێزه قسه‌م کردووه .گه‌لێک زڕه کورد قونی بۆ ئه‌مریکا باده‌دا و به ڕزگاریکه‌ری له قه‌ڵه‌م ده‌دا ، که‌چی خودی ئه‌مریکا خۆی به داگیرکه‌ری عێراق و هه‌رێمی کوردستان داده‌نێت و به یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاڕه‌کانی وڵاتێکی داگیرکه‌ره . هه‌ردوو سه‌رۆکی گڕوپی کوردی مامجه‌لال[سه‌رۆکی عێراق] و کاکمهسعود [سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان] تاقه سیاسه‌تمه‌داری عێراقن که به رزگاری که‌ر ناوی ئه‌مریکا و له‌شکره دڕه‌نده‌که‌ی ده‌به‌ن . سونیهموسڵمانهکان و شیعه موسڵمانه‌کانی عاره‌ب جارجاره ئه‌گه‌رچی ره‌نگه هه‌ندێکیان پێیان خۆش نه‌بێت ئه‌مریکا به جێ یان بهێڵێت به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتیان ئه‌مریکا به داگیرکه‌ر ناویان ده‌به‌ن . له نووسینه‌کانی پێشووشم هه‌ر به تێکشانی ئه‌مریکا باسی ئه‌مریکام کردووه . ئه‌مریکا هه‌ردوو چاوی خۆی به‌رامبه‌ر دڕه‌نده‌یی له‌شکری تورکیا دژی کورد چوقاندووه . جار جاره‌ش هه‌ر ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکایه کوردی پێ ده‌کوژرێت . که‌چی هه‌ر سه‌ربازی ئه‌مریکایه له کوردستانی عێراق به ئازادی خۆی و به که‌له‌گایی ده‌سوڕێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران و لێپرسراوانی ئه‌مریکا به‌بێ شه‌رم کردن پارووی گه‌رم له هه‌رێمی کوردستان ئاوا ده‌که‌ن و فرۆکه‌ی تورکیاش به‌سه‌ریان ئاواده‌بێت و بۆمبا ده‌خاته‌خواره‌وه و مه‌ڕوماڵات و خه‌ڵکی بێگوناح ده‌کوژێت . گه‌لۆ خوێنی کورده‌کانی تورکیا ده‌بێ ره‌نگی سپی و نرخی هه‌رزانتربێت . کوا پرۆژه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کورد و هه‌رێمی کوردستان ،ئه‌وا 17ساڵه سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌مریکای به دۆست و مه‌حبوبی کورد داناوه و خه‌ڵکی بۆیان ده‌هێنیته سه‌رشه‌قام و سه‌مای بۆده‌کات هه‌روه‌کو چۆن دیمان مافووری سوور ده‌خه‌نه ژێر قاچیان ئه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و دۆستانه‌یان چی یه . ئه‌و 17 ساڵه له‌ژێر چه‌تری ئه‌و زه‌به‌لاحه جگه له چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و بێکاره‌بایی و بێئاوی و بێده‌رامه‌تی و بێگه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمی ته‌عریبکراوه‌کان چی تر بۆ کورد هاتۆته دی له‌ژێر سایه‌ی دۆستی به‌رێز . ته‌نها روخاندنی رژێمی سه‌دام حسین کۆنه دۆستی خۆیان چ سوددێکی تری بۆ کورد هه‌بووه ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی بووه به جێگای شانازی ئه‌و سه‌رکردایه‌تی یه کوردی یه . بۆ پاساوکردن و ڕاگرتنی دڵی دۆستانی خویان له شیعه و تورکمان و سونه‌ی عاره‌بی و وڵاتانی عاره‌بی ئه‌مریکا چ پاساوێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌هێنیته‌وه . ئه‌و ئه‌مریکایه بۆ به‌ڕژه‌وه‌ندی خۆی گڕوپی به‌ناو تێڕۆڕیستی ئێرله‌ندای له واشنتۆن پێشوازی لێده‌کات و داواش له ئینگلیستان ده‌کات که له‌گه‌ڵی دابنیشێ که‌چی بۆ تورکیا بڤه‌یه ئه‌گه‌ر باسی مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی ئه‌و چه‌ند ملیونه کوردهبکات. خۆ ئه‌مریکا ده‌توانێت پڕۆژه‌یه‌کی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و چه‌ند ملیون کورده‌ی تورکیا بخاته به‌رچاوی شۆڤینیه‌کانی تورکیا . هه‌ر چۆن پرۆژه‌ی تایبه‌تی داده‌نێت بۆ یه‌کتربینینی فه‌له‌ستینیه‌کان و ئیسرائیلییه‌کان . ئه‌مریکا چاک ده‌زانێت له تورکیا مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ربکرێت ئیتر نرخی پۆستاڵه‌کانی سه‌ربازانی تورکیا نامینێت و میلیتار له تورکیا ده‌سه‌ڵاتی وهل ده‌بێت .عه‌سکه‌ری تورکیا ژه‌نه‌ڕاڵ و ئه‌فسه‌ره‌کان گشتیان سه‌ر به ئه‌مریکان و ده‌رسی خۆیان له‌و وه‌رده‌گرن و ئه‌ندامی چالاکی ناتۆن . ئه‌مریکا بۆ جورجیهکان هاواری ده‌چێته ئاسمان . که‌چی خوێنی ئوسۆتینهکانی خواروو و ئهبقازیهکان نێوچه‌وانی ئه‌مریکا گرژ ناکات چونکه توخمی ئه‌و خوێنانه سوورهکی تۆخه . هه‌ردوو سه‌رۆک[ئوباما و ماکهین] بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل و خواستی یه‌هودی یه‌کان دێنه سه‌ر چۆک . دیواری نامرۆڤی و دیواری شۆڤینی که ئینسان له‌یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه و جیاوازی ده‌خاته نێوان توخمی ئینسان بۆ رژێمی ئیسرائیل قه‌بووڵ و ڕه‌وایه به‌ڵام بۆ روخاندنی دیواری به‌ڕلین سهماوههڵپهڕکێ داده‌به‌ستن . بۆ پێشخستنی چه‌کی ئه‌تۆمی و پڕچه‌ککردنی ئیسرائیل هه‌ردوو سه‌رۆک دێنه سه‌رچۆک و به پێویستی ده‌زانن به‌ڵام بۆ وڵاتانی تر به تاوان .بۆ ئه‌وه‌ی دڵی دیکتاتۆره‌کان به‌لایانه‌وه خۆش بیت هیچ داخوازی یه‌کی مرۆڤانه قه‌بووڵ ناکه‌ن به‌ڵام که به‌ڕژه‌وه‌ندی یان له‌گه‌ڵی نه‌ما ئیتر هه‌وڵی له‌ناو بردنیشی ده‌ده‌ن . سه‌دام حسین به زووترین کات له‌دار درا بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی یه‌کانیان ئاشکرانه‌بێت و په‌له‌ی نێوچه‌وانیان ڕهشترنهبێت . بۆ مانه‌وه‌ی به‌ڕژه‌وه‌ندی خۆیان [سوڵتان هاشم] و [عه‌لی کیمیاوی] و [تاریق عه‌زیز] و ئه‌وانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی عێراق جارێ هه‌ر له قه‌فه‌س به‌خێو ده‌که‌ن . ده‌نگی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ش به گوێ یان ناگات که داوای سسزای ئه‌و کۆنهبهعسیانه ده‌که‌ن . ئه‌و ئه‌مریکایه چه‌ند وه‌فاداربوو بۆ [موشه‌ره‌ف]ی سه‌رۆکی پاکستان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش دڵسۆز ده‌بێت بۆ به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی . داخوازی گه‌لێکی چه‌ند ملیونی و نه‌بوونی به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ هێشتان هه‌ست و سۆز و مێشکی ئه‌مریکا و سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مریکا نابزوێنێت . تێکشکاندنی یۆگسلاڤیا و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و چیکۆسلۆڤاکیا بووه هۆی دروست بوونی کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌تانی تازه و سه‌ربه‌خۆ ، هه‌ندێکیان بوونه ئه‌ندامیش له کۆمه‌ڵگای ئه‌وڕوپایی و په‌یوه‌ندی سه‌ربازی و بازرگانی و ئابووری و سیاسی و دیپلوماسی چاکییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌یه . کوا ئه‌و پڕۆژه سیاسیانه‌ی ئه‌مریکا بۆ کوردستان و خه‌ڵکی کورد بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌و ده‌ست لهسینگدانهی بداته‌وه که سه‌ربازه‌کانی به ئازادی و به‌بێ ترس له هه‌رێمی کوردستان ده‌سوڕێته‌وه . ئه‌ی که‌ی کوردستانیش ده‌بێته چوار ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ . با سنووره‌کانی ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا تێک بشکێت .
فـه‌هـد گــرده‌وانـی 27/10/2008ستۆکهۆڵم