ڕێكخراوی دیموكراتی و سه‌ربه‌خۆیی ژنانی كورد و سازدانی زنجیره کۆرێک
ڕێكخراوی دیموكراتی و سه‌ربه‌خۆیی ژنانی كورد له نه‌روێژ به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوێته‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌چه‌شنی IMDI هه‌ڵده‌ستێك به سازدانی چه‌ند سمینارێك له شاری به‌رگێن –ی وڵاتی نه‌رویژ بۆ نوسه‌رو چیرۆكنوسی ناودار ( شێرزاد حه‌سه‌ن ) و چه‌ند نوسه‌رێكی تری نه‌روێژی بۆ ئه‌ومه‌به‌سته شیلان شۆڕش به‌رپرسی ڕێكخراوی ژنانی دیموكراتی كوردله لێدوانه‌كی تایبه‌تدا وتی :
ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵسا به بانگهێسكردنی كه‌سایه‌تی نێوداری ئه‌ده‌ب و زانستی كورد كاك " شێرزاد حه‌سه‌ن " له كوردستانه‌وه بۆ وڵاتی نه‌روێژ به مه‌به‌ستی سازدانی چه‌ند سمینارێك بۆ به‌ڕێزی ، وتیشی ناوبراو وێڕای ئه‌وه‌ی زانای بواری ئه‌ده‌بیاته خاوه‌نی گه‌لێك نوسراوه له بواری فێكردن ، بارهێنان ، كێشه‌ی ژنان ، گیروگرفتی منداڵان و لاوانیش ڕۆڵی گرینگی بووه ، هه‌روه‌ها له بایه‌خدان به كێشه‌ی ژینگه ، ڕامیاری ئایین و به گشتی دۆخی پڕ له مشت و مڕ و كێشه سیاسیه‌كان ، هه‌وڵی زۆری داوه ، خاوه‌نی ٧ كتێبی ڕۆمان و ٤ كتێبی داستان و ٢٥ كتێبی له زمانی ئینگلیسی وه‌رگێردراوه‌ته سه‌رزمانی كوردی .
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سایه‌تیه نوسه‌رانه‌ی تریش زانیاری زیاتری دا‌و وتی خاتوو " گینا بارشتاد وه ئاسترید هێلێنه ئوڵسێن" به‌شدار ده‌بن كه خاتوو گینا خوێندكاری ڕۆژنامه‌وانییه وه ئێستا خه‌ریكی زمانی فه‌ره‌نسییه له زانكۆی به‌رگێن گینا چالاكوانی بواری ژنانه ، بۆ نموونه له دوو خولدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری " ژنانی فیمینست " بووه سه‌باره‌ت به كێشه سیاسییه‌كان له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌چه‌شنی كتێبی لێدوانی له‌ژێر نێوی " فیمینست و دژ بهرهگهزپهرس " ی نووسیوه .
سه‌باره‌ت به ئاسترید هێلێنهئوڵسێن وتی ئاسترید مامۆستای فێرگه‌ی ناوه‌ندییه پێشوتر بۆ ماوه‌ی ١٢ ساڵ له به‌شه خۆراوخۆرهكان ، وه‌ك كرێكاری ساكار ، به‌تایبه‌ت له‌به‌شه پیشه‌ییه‌كان كاریكردووه .
له كۆتاییدا شیلان شۆڕش وتی : ئێمه‌له‌ساڵی ٢٠٠٨ ، پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ١٠ سمینارمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌مانه به‌شێكن له " پلانی به‌كرده‌وه دژ به زه‌واجی زۆره‌ملی " ، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوێته‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌چه‌شنی IMDI. مه‌به‌ست له‌م سمینارهگهله به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌و ههڵوكهوتی بندهستانهیه له شوێنی ژیانمان و به پێچه‌وانه‌ش به‌هێزكردنی ده‌رفه‌تی لاوان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆ له‌ژیان . ئێمه هه‌روه‌ها خوازیاری بردنه سه‌ری زانیاره‌كانمان سه‌باره‌ت به ژنان ، مافی مرۆڤ و مافی منداڵان ده‌بین .
شایه‌نی باسه ڕێكخراوی دیموكراتی و سه‌ربه‌خۆیی ژنانی كورد له شاری به‌رگێن دامه‌زراوه یه‌كی له ئامانجه‌كانیان هه‌وڵدانه بۆ پێكهێنانی چالاكی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ژنانی كورد
كاته‌كانی سمینار
سمناری ١
كات : شه‌ممه ١ی نوامبر ، كاتژمێر ١٥:٠٠
شوێن: Gimle ,2 etg ( kong oscar gate 18)
شێرزاد حه‌سه‌ن : شه‌ڕه‌ف و ئابروو له‌نێو عه‌شیره‌ت و ڕێكخراوه‌كاندا
گینا بارشتاد : كولتووریی فره‌چه‌شنی و كه‌سایه‌تیی
سمیناری ٢
یه‌كشه‌ممه ٢ی نوامبر كاتژمێر ١٤:٠٠
شوێن: Blks , 2.etg ( kong Oscars gate 15 )
شێرزاد حه‌سه‌ن : یه‌كسانیی له بارهێنان به‌ربه‌ره‌كانی له هه‌مبه‌ر هه‌ڵواردنی ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ
ئاسترید ئوڵسێن : گرینگی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و ، ئیش و كار بۆژنانی كۆچه‌ر و په‌نابه‌ر
سمیناری ٣
٨ی نوامبر كاتژمێر ١٥:٠٠
شوێنvitalitetssenter wolfs gt 12:
شێرزاد حه‌سه‌ن : پیاو سالاری له‌نێو خێزانی كورد
ڕه‌ووف سابیر : خه‌ته‌نه‌كردن
سمینار ٤
٩ی نوامبر ، كاتژمێر ١٥:٠٠
شوێنvitalitetssenter wolfs gt 12:
شێرزاد حه‌سه‌ن : ئه‌و ئووستووره‌ی ماڵ به‌جێگه‌ی سروشتی ژنان ده‌ناسێت
بێریت ووندێر لیپه : زمان و لێكۆڵینه‌وه‌یی گشتی – ڕه‌گه‌زی نێرومێ ، له‌ش-له‌شه‌ڕو ئاشتی