خۆپیشاندانی دژ به به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی یاساکانی کۆچ و په‌نابه‌رێتی له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج
خۆپیشاندانی دژ به به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی یاساکانی کۆچ و په‌نابه‌رێتی له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج
زانا گه‌لاڵی
به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران و چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوی كوردی و نه‌رویجی ناوه‌ندهكانی ی ن ك و چه‌ند پارتیێكی نه‌رویجی , ڕۆژی شه‌ممه‌٢٥-١٠ له ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج خۆپیشانده‌رێك سازدرا . سه‌ره‌تای خۆپیشاندان له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئۆسلۆ ده‌ستیپێكرد له به‌رده‌م په‌رله‌مانی نه‌رویجی كۆبوونه‌وه ، خۆپیشانده‌ران بێزاری و ناڕه‌زایی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی نه‌رویج له چوار چیوه‌ی یاساكانی په‌نابه‌ری له‌شانشینی نه‌رویج و توند كردنی مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر په‌نابه‌ران ده‌ر بڕی هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕزه‌ییه‌كانی خۆیان ده‌رده‌بڕی, سه‌باره‌ت به‌و یاسایه تازانه‌ی كه حكومه‌تی نه‌رویج به نیازه جێبه‌جێیان بكات به مه‌به‌ستی بو توندتركردنی مافه‌كانی په‌نابه‌رێتی له‌م وڵاته . هه‌ر له‌م خۆپێشاندا‌نه‌شدا كۆمه‌ڵه‌و ڕیكخراو حزبی كوردستانیه‌كان كه به‌شدار و ڕێكخه‌ری خۆپێشانداره‌كه بوون ، وته‌یان پێشكه‌ش كرد داوایان له حكومه‌تی نه‌رویجی كرد كه سیاسه‌تێك بگرێته به‌ر كه زۆر مرۆڤانه‌تر بێت ، به‌رانبه‌ر به په‌نابه‌ران هه‌روه‌ها لاوانی پارتی كرێكاران و پارتی سۆسیالیستی چه‌پی نه‌رویجی ره‌د كردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت خسته ڕوو .
شێروان عومه‌ر وته‌بێژ به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌و ڕیكخراوه كوردییه‌كانی ڕیكخه‌ری خۆپیشانده‌ره‌كه له لێدوانێكی وتی : له‌م خۆپیشاندانه ده‌مانه‌وێ سه‌رنجی ڕای گشتی نه‌رویجی بۆ كێشه‌ی په‌نابه‌ران به گشتی و كورد به‌تایبه‌تی ڕابكێشین ،وه داواده‌كه‌ین له حكومه‌تی نه‌رویج كه پاشگه‌زبێته‌وه له‌م یاسایه‌ی كه ده‌ریكردووه وه پابه‌ند بێت به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان .
وته‌بێژی ڕێكخراوی گه‌شه وتی به‌شداریكردنی ئێمه وه‌ك گه‌شه پشتگیریه‌كه له په‌نابه‌ران به گشتی و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به موف ناسراون ساڵانێكه له و مافه بێبه‌شن وه‌ك مرۆڤیش ئازاده له هه‌ر شوێنێك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات بۆیه داواكارین له حكومه‌تی نه‌رویجی به پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه ڵه‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران بكات .
مزه‌فه‌ر حه‌سه‌ن زاده ناسراو به شێج یه‌حیا یه‌كێكه له به‌شداربووه‌كانی ئه‌م خۆپێشاندانه ئه‌و كه‌مئه‌ندامێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ماوه‌ی ٦ ساڵه ژیان له كه‌مپه‌كانی وڵاتی نه‌رویج به‌سه‌ر ده‌بات مافی په‌نابه‌رێتی پێنه‌دراوه ئه‌و ده‌ڵێت ئێستا له كه‌مپێك ده‌ژیم كه كه‌مپی چاوه‌ڕیكردنه ، داوام لێكراوه كه بچمه‌وه وڵاتی خۆم وه هه‌روه‌ها وتی كۆبونه‌وه‌ی ئێمه لێره به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه سه‌باره‌ت به‌م یاسایه كه پێكهاتووه له ١٣ خاڵ له زۆرێك له وڵاتان ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی كه ساڵانێكه له وڵاته‌كانیان ده‌ژین به‌خشران و مافی په‌نابه‌رێتیان پێدرا ته‌نیا وڵاتی نه‌رویج نه‌بێت ، كه تادێت یاساكانی توندتر ده‌كات بۆیه داواكارم له‌م وڵاته‌ش ئه‌م بڕیاره ده‌ربچیت ئێمه‌ش كه چه‌ندین ساله ژیان له كه‌مپه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ین مافی په‌نابه‌رێتیمان پێ‌بدریت له ده‌ركردنی ئه‌م ١٣ خاله‌ش پاشگه‌زببنه‌وه .
شایه‌نی باسه له خۆپێشاندانه‌كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویجی به‌دیده‌كرا وه‌ك پشتگیرییه‌ك له په‌نابه‌ران به‌شدر بوون له‌م خۆپێشاندانه وه ڕیكخه‌رانی خۆپیشانده‌ر پێكهاتبوون زیاتر له ٢٤ كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوی كوردی و نه‌رویجی ناوه‌ندی ڕه‌وه‌نده‌كانی دیكه له‌و وڵاته كه ئه‌مانه‌ی خواره بوون
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1/ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوری له نه‌رویج.
2/ ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ـ نه‌ریج.
3/ تۆڕی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له نوسینگه حکومیه‌کاندا.
4/ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
5/ ڕێکخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
6/ ناوه‌ندی چاک.
7/ کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ریتریای یه‌کگرتو.
8/ کۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌پیوبی.
9/ کۆمه‌ڵه‌ی هێڵی به‌رگری.
10/ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی سۆسیالیستی نه‌رویجی.
11/ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی چه‌پی نه‌رویجی.
12/ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی گه‌لی مه‌سیحی نه‌رویجی.
13/ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی کاری نه‌رویجی.
14/ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی سور.
15/ ڕێکخراوی ڕزگاری منداڵانی نه‌رویجی.
16/ حیزبی سوری نه‌رویجی.
17/ ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی بێ‌سنور.
18/ حیزبی شیوعی نه‌رویجی.
19/ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی شیوعی نه‌رویجی.
20/ ڕێکخراوی لاوانی مرۆیی.
21/ ڕێکخراوی گه‌شه‌ی کوردستان.
22/ کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کاوانی له نه‌رویج.
23/ کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کوردی.
24/ ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی.