پێویسته سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان ڕیفۆرمی تێدا بکرێ
پێویسته سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان ڕیفۆرمی تێدا بکرێ
”هه و‌ڵدان بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئاستی ته‌ندروستی هاووڵاتییان له کۆمه‌ڵگایه‌کی ساغدا”
پێویسته درووشمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بێت.
بایه‌خپێدان و پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی، دابینکردنی پێداویستیی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌کان و خانه‌ی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ساڵاچوان،شێوازی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ریکردن ئه‌رکی حکومه‌ته که ده‌بێت ده‌سته‌به‌ری بکات.
فه‌رمانبه‌رانی به‌رپرس، ده‌زگا و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت ئه‌رکی خۆیان به گوێره‌ی دیاریکراو له چوارچێوه‌ی یاسادا و پڕینسیپه‌کانی ئینسانی‌دا ڕه‌چاو بکه‌ن و به ڕاستی کاری پێبکه‌ن.
وه‌کو زۆرمان ئه‌وه ده‌زانین که له ئه‌وروپا ده‌سته‌ڵات و هاووڵاتی هه‌ر کامێکیان به نۆبه‌ی خۆیان هه‌ندێک ئه‌رک و هه‌ندێک مافیان هه‌یه.ئه‌وه‌ش له یاسای هه‌ر وڵاتێکی ئه‌ورووپییه‌وه له وانه‌یه که‌مێک جیاوازی هه‌بێت.به‌ڵام له نێوان هۆڵه‌ندا و کوردستاندا جیاوازییه‌که زۆر گه‌وره‌یه.
بۆ زانین سیسته‌می ته‌ندروستی هۆڵه‌ندا بریتییه له 3 هێڵ. هێڵی یه‌که‌م که پزیشکه خانه‌واده‌ییه‌کان , پزیشکه‌کانی ددان و ده‌روونناسه‌کان, نه‌خۆشیار یان په‌رستیاری گه‌ڕه‌ک و ئامبوڵانس ده‌گرێته‌وه و هێڵی دووه‌م پزیشکه‌کانی پسپۆر له نه‌خۆشخانه‌کاندا و هێڵی سێیه‌م هه‌ندێک تاقیگه‌ی تایبه‌ت و مه‌ڵبه‌ندی به‌دوواداچوونه زانستییه پزیشکییه‌کان له نه‌خۆشخانه‌کانی فێرکردن‌دا یاخود ئاکادێمی ده‌گرێته‌وه.
له هۆڵه‌ندا نزیکه‌ی پێنج هه‌زار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی په‌یڕه‌وی کاری وه‌زاره‌ته‌که داده‌نێن که په‌یوه‌نده به به‌شه‌کانی ته‌ندروستی و چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزش.
ئه‌و وه‌زاره‌ته هاووڵاتییان هانده‌دات بۆ نواندن یاخود ئه‌نجامدانی ره‌فتار و ڕه‌وشی ته‌ندروست.
واته:جوڵانی زیاتر،نه‌کێشانی جگه‌ره،که‌متر خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکحول و یا به‌کارنه‌هێنانی ماده بێهۆش و سڕکه‌ره‌کان و کرده‌وه‌ی سێکس به شێوه‌یه‌کی دڵنیا /دروست و له کۆتاییشدا خۆراکی باش و پێویست.
ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشه‌ی ته‌ندرووستییان هه‌یه، ده‌توانن بڕۆنه لای پزیشکی خانه‌واده‌یی و ئه‌گه‌ر ئه‌و پزیشکه خۆی نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری کێشه‌که بکات ئه‌وا نه‌خۆش ڕه‌وانه‌ی لای پزیشکی تایبه‌ت و پسپۆر ده‌کات له نه‌خۆشخانه یان بنکه‌ی ته‌ندروستیی دیکه.
هه‌ندێجاریش پزیشکه خانه‌واده‌ییه‌که خۆی هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌که له شوێنی کاره‌که‌یدا یان بنکه ته‌ندروستییه‌که ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌گه‌ر پزیشکه‌که که‌ل و په‌لی پێویست به پشکنینی له به‌ر ده‌ستدانه‌بێت ئه‌وه نه‌خۆشه‌که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌کات.بۆ نموونه بۆ ئه‌نجامی وێنه به ڕێگه‌ی تیشکی X و یان پشکنینی خوێن.
ئێستا له هۆڵه‌ندا ره‌شنووسی یاسایه‌ک له به‌رده‌ستی په‌رله‌ماندایه که داوای فایلی نه‌خۆشان به ڕێگه‌ی ئه‌له‌کترۆنی ده‌کات،که پێیده‌ڵێن EPD و به هۆڵه‌ندی کورتکراوه‌ی Elektronisch patiënten dossier ه .
به ڕێگه‌ی ئه‌و سیستێمه ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و که‌سانی پسپۆر له ته‌ندروستیدا ده‌توانن به خێرایی زانیارییه پزیشکیه‌کان و گرفته‌کانی نه‌خۆش و هه‌رچی په‌یوه‌ست به‌و بێت ببینن. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر نهێنی و مافپارێزراو ئه‌نجام ده‌درێت.پزیشکانی خانه‌واده‌یی،نه‌خۆشخانه‌کان و ده‌رمانگاکان و پزێشکانی ئێشکگر ده‌بێت به‌شداری له‌و سیستێمه له سه‌رتاسه‌ری هۆڵه‌ندا دا بکه‌ن. یاسا ئه‌و ئه‌رکه به سه‌ریاندا ده‌چه‌سپێنێت.دوای په‌سندکردنی په‌رله‌مان ئه‌و پرۆژه‌یه کاری پێده‌کرێت. ئه‌وه‌ش له ماوه‌یه‌کی نزیکدایه‌و له ئێستاوه هاووڵاتییان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه و به ڕێگه‌ی پڕکردنوه‌یی فۆرمێکی تایبه‌تیشه‌وه هاووڵاتی ده‌توانێت ئه‌وه ره‌تبکاته‌وه که به‌شداری بکات.
مه‌به‌ست له‌و پرۆژه‌یه به‌رگریکردنه له ”هه‌ڵه‌ی پزیشکی” و به فیڕۆنه‌دانی”کات”ه.له‌و حاڵه‌ته‌دا که‌سانێک که یارمه‌تیی نه‌خۆش ده‌ده‌ن ده‌توانن شه‌وورۆژ و له‌هه‌ر شوێنێکی هۆڵه‌ندا بن زانیاریی پێویست به خێرایی وه‌رگرن. بۆ نموونه ناوی پزیشکی خانه‌واده‌یی له کاتی فریاگوزاریدا،ناوی ده‌رمانخانه‌ی که نه‌خۆش تێیدا ناونووس کراوه (لێره هه‌ر دانیشتوێکی هۆڵه‌ندی ناوی له ده‌رمانخانه‌یه‌کدا هه‌یه که ده‌توانێت ده‌رمانی به‌رده‌وامی لێوه‌رگرێت،ئه‌وان لیستی ته‌واوی ده‌رمانه‌کانی نه‌خۆشه‌که‌یان لایه و ده‌رمان له ژێر چاودێری ده‌ده‌ن به نه‌خۆش و له کاتی به‌خشینی هه‌رده‌رمانێکی تازه‌دا زانیاریی به‌کارهێنانی له گه‌ڵدایه و به‌تایبه‌تیش ئامۆژگاریی نه‌خۆش ده‌که‌ن له باره‌ی کاریگه‌ریی ده‌رمانه‌کان).
له په‌نا ئه‌وه‌شدا مرۆڤی نه‌خۆش پێویست ناکات هه‌موو جارێک ته‌واوی به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ پزیشکه‌کان و که‌سانی په‌یوه‌نددار بگێڕێته‌وه.
له هۆڵه‌ندا یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ده‌سته‌ڵات ئه‌وه‌یه که پێداویستی ته‌ندرووستی بۆ هاووڵاتییان دابین بکات وه‌کو ده‌رمان و پزیشک و نه‌خۆشخانه…
ئینجا ئه‌رکی هه‌ر هاووڵاتییه‌کیش ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ”خۆی” بیمه بکات له لای یه‌کێک له ده‌زگاکانی بیمه (ته‌ئمین).
ئینجا هه‌ر که‌سیك که پێویستی به یارمه‌تی هه‌بوو،ئه‌وه مافی خۆیه‌تی که هاوکاری بکرێت به گوێره‌ی ئه‌و جۆره بیمه‌یه‌ی که خۆی هه‌ڵیبژاردووه.
به شێوه‌یه‌کی گشتی بیمه‌کان له لایه‌ن ده‌زگاکانی بیمه‌وه به شێوه‌ی پاکه‌ت پێشنیار ده‌کرێن .
هه‌ر پاکه‌تێک نرخی دیاریکراوی خۆی هه‌یه. له هۆڵه‌ندا به شێوه‌یکی گشتی پاکه‌تی یه‌که‌م واته له هه‌مووی هه‌رزانتر که بڕی 100 ئیڕۆیه بۆ مرۆڤی سه‌رووی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆ یه‌ک مانگ که ده‌بێت بیدات. ئه‌وه‌یان خزمه‌تگوزاریی که‌متری تێدایه له چاو پاکه‌ته‌گرانتره‌کان.بۆ نموونه له‌و پاکه‌ته‌دا مرۆڤ خه‌رجیی پڕکرنه‌وه‌ی دانی بۆ نادرێت به‌ڵام له پاکه‌تی گرانتردا به گوێره‌ی پاره مانگانه که له 75% تا 100%ی خه‌رجییه‌که بۆ ده‌درێته‌وه.
لێره‌دا چه‌ندها جۆر بیمه هه‌یه و هه‌ر کامێکیان ده‌ستووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و نرخه‌کانیان بڕێک جیاوازن به‌ڵام دیاری کراون. ئه‌وانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه‌وه چاودێری ده‌کرێن.
هاووڵاتی هه‌ر چه‌ند پاره‌ی مانگانه زیاتر بدات به بیمه ئه‌وا هاوکاریی زیاتر وه‌رده‌گرێ له کاتی پیویستدا.
هاوڵاتی مافی جۆراوجۆری هه‌یه له ناو یاسای ته‌ندرووستیدا.بۆ نموونه زۆر جار مرۆڤ مافی ره‌تکردنه‌وه‌ی ”بڕیارێک که درابێت ”ی هه‌یه. واته ئه‌گه‌ر مرۆڤ کۆک نه‌بێت ده‌توانێت دژ به بڕیاره‌که بوه‌ستێ و به فه‌رمی ره‌تی بکاته‌وه .ئینجا مافی پێ ده‌به‌خشه‌رێت یان نه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر باری چۆنییه‌تی و یاساییه‌که‌ی.هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر مرۆڤ له بارێکه‌وه رازی نه‌بێت له‌و خزمه‌تگووزارییه‌ی که بۆیکراوه یان هه‌ڵه‌یه‌کی پزیشکی به‌رانبه‌ر کرابێت ده‌توانێت لێی بکۆڵێته‌وه و په‌یگیریی یاسایی بکات. له‌و باره‌شه‌وه هاوکاری و ڕێنماییی ده‌کرێت له لایه‌ن که‌سانی پسپۆر و په‌یوه‌ندیدار.
به شێوه‌یه‌کی گشتی دوای هه‌ر بڕیارێک ده‌رفه‌تی 6 هه‌فته به مرۆڤ ده‌درێت تا سکاڵاکه‌ی به فه‌رمی بگه‌یه‌نێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هاووڵاتی مافی پاراستنی نهێنییه‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی هه‌یه.فه‌رمانبه‌ران و دام و ده‌زگاکان و به تایبه‌تی پزیشکی خانه‌واده‌یی به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆی نییه زانیاری له باره‌ی نه‌خۆش ئاشکرا بکات و یان لای که‌سی سێیه‌م بیدرکێنێت و هه‌تا لای که‌سانی زۆر نزیک به نه‌خۆشه‌که‌ش وه‌کو هاوسه‌ر،دایک،باوک و منداڵ. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که له ئه‌قڵدا ته‌ندروست بێت و لێره‌دا هه‌ندێک باری نائاسایی هه‌یه و تایبه‌تن،که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تیش مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ دا ده‌کرێت.بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵێکی نه‌خۆش خوێنی پێویست بوو و دایک و باوکی نه‌یانهێشت خوێنی تێ بکرێت ئه‌وه ده‌درێته لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت و پسپۆر له یاسا و زانستی پزیشکیدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی له ئه‌قڵدا ته‌ندروست به هه‌ر هۆیه‌که‌وه ئینجا باوه‌ڕ/ئیسلام یان له ڕووی شه‌رمه‌وه نه‌یه‌وێت پزیشکی پیاو پشکنینی بۆ بکات، لێره‌دا ڕێز له‌و بڕیاره ده‌گیردرێت و له زۆربه‌ی کات و شوێنه‌کان ڕه‌وانه‌ی لای پزیشکی ئافره‌ت ده‌کرێت.
نه‌خۆش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر گرفتێک که هه‌یه‌تی له جه‌سته‌یدا بیزانێت.ئه‌گه‌ر پزیشک هه‌ر زانیارییه‌ک که په‌یوه‌ست بێت به نه‌خۆشه‌که لێی بشارێته‌وه به گوێره‌ی یاسا تاوانباره.
نه‌خۆش مافی هه‌یه ڕاپۆرتی په‌رستاریش بخوێنێته‌وه که په‌یوه‌ست بێت به‌و.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له هۆڵه‌ندا ساڵانه‌نزیکه‌ی 50 میلیارد ئیڕۆ خه‌رجییه‌تی.ئه‌وه‌ش ئه‌ڵبه‌ته له‌و بڕه پاره‌یه‌یه که بۆ هه‌موو هاووڵاتییان یه‌کسانه و له‌و به‌شه پاره‌یه‌یه که مانگانه هاووڵاتی ده‌یدات.
له په‌نا ئه‌وه‌شدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه که فه‌رمانبه‌ر مانگانه لێی ده‌گێڕدرێته‌وه له مووچه‌که‌ی که پێی ده‌ڵێن AWBZ که ده‌کاته یاسای گشتی بۆ نه‌خۆشی و باری تایبه‌ت بۆ نموونه ئه‌گه‌ری په‌ککه‌وتوویی یا جێگیرکردنی مرۆڤ له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به په‌ککه‌وتوویی/پیرانخانه.
ئه‌وه کوورته‌یه‌ک له سه‌ر سیستێمی ته‌ندروستی هۆڵه‌ندایه که له نزیکه‌وه شاره‌زام.
به‌ڵام سیستێمی ته‌ندرووستی له کوردستاندا چۆنه؟
به‌رگری کردن و ژیانی ته‌ندرووست
ئه‌رکی ده‌سته‌ڵاته که بایه‌خ بدات به باری گشتی ته‌ندروستی دانیشتوانی وڵات و پایه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ساغ پێک بێنێت.
بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رگری له نه‌خۆشییه کووشنده‌کان و درێژخایه‌نه‌کان بکرێت و له قۆناغێکی سه‌ره‌تاییدا بدۆزرێنه‌وه،ده‌بێت به‌رنامه‌ی کووتان/ Vaccinationprogramma´s و پشکنینی هاووڵاتییان هه‌بێت، واته:Screening . بۆ نموونه به‌دوواداچوون بۆ شێرپه‌نجه‌ی مناڵدانی ئافره تان واته
Pap smear test ,که ئه‌و پشکنینه بۆ ئافره‌تانی ته‌مه‌ن سه‌رووی سی ساڵ و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که گوومانییان لێده‌کرێت و دابینکردنی ئه‌و به‌رنامانه و به‌دوواداچوون و به‌خشینی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه و ورژاندنی گرفته‌کان و ئاشناکردنی خه‌ڵک به سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانی حکومه‌ت.
له میدیاکاندا به‌رده‌وام تاوتوێیی گرفته‌کان له ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا ده‌کرێن. به‌ڵام تا ئێستا به بۆچوونی من که‌متر گرێکوێره‌یه‌ک له‌و باره‌وه کراوه‌ته‌وه.
ناڵێم سیستێمی وڵاتانی دیکه پر به پێستیانن و له لووتکه‌ی به‌رزه‌فرێدان،ئه‌وانیش به نۆبه‌ی خۆیان هه‌ندێک ئاریشه‌یان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له کوردستاندا هه‌یه زۆر قوڵتره.
ئه‌و جیاوازییه ی که له کوردستاندا هه‌یه،پیاده نه‌کردنی ئه‌و یاسایه‌یه که دانراوه و کاری پێ ناکرێت. لێره‌دا به‌دوواداچوونی پرسه‌کان بایه‌خێکی نیه.
ماده‌ی 50 له ڕه‌شنووسی ده‌ستووری کوردستاندا ده‌ڵێت:هه‌موو هاووڵاتییه‌ک مافی چاودێری ته‌ندروستی هه‌یه،ده‌بێ حکومه‌تی هه‌رێم شێوازی پارێزگاریکردن و چاره‌سه‌ریکردنی ده‌سته‌به‌ر بکات و به گوێره‌ی تواناشی،مافی ئه‌و که‌سانه دابین ده‌کات که به هۆی بارودۆخێکه‌وه که له ده‌ستخۆیاندا نه‌بووه،سه‌رچاوه‌ی بژێوییان له ده‌ست داوه و له حاڵه‌تی نه‌خۆشی و په‌ککه‌وته‌یی و پیریه‌تی و بێوه‌ژنی و بێوه‌مێردیدا.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌ی بۆ چی حکومه‌تی کوردستان ڕه‌چاوێکی پێداویستیی پشکنین و چاره‌سه‌ری بۆ هه‌ندێک نه‌خۆشیی تایبه‌ت ناکات و خه‌ڵک ناچاره به هه‌زار و یه‌ک کوێره‌وه‌ری و نه‌داری ئابووری نه‌توانێت چاره‌سه‌ری خۆی بکات و به ژێرقه‌رز و منه‌تی ده‌ورووبه‌ر بڕواته وڵاتانی دراوسێی وه‌کو ئێران. ئینجا خۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی حکومه‌ت له سه‌ر بوودجه و ڕه‌نجی شانی ئه‌و خه‌ڵکه و خوێنی شه‌هیدانی کوردستان هاوکاری ده‌کرێن له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکادا گه‌شت و گووزار بکه‌ن به ناوی ”چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی”.
حکومه‌تی هه‌رێم به گوێره‌ی ده‌ستوور نابێت جیاوازی له نێوان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگادا بکات و پێویسته مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌ک به یه‌کسانی بدات .
ئه‌وه ئاشکرایه که مافی هاووڵاتی نه‌پارێزراوه.ئه‌وه‌ی که پێویست بێت نییه یان که‌متره. بۆ نموونه ده‌رمانی چاره‌سه‌ری کیمیایی دژ به شێرپه‌نجه که کۆمه‌ڵێک ده‌رمانن و ده‌بێت به‌یه‌که‌وه به‌کار بێن،به‌ڵام زۆر جار هه‌موویان ده‌ست ناکه‌ون و نه‌خۆش و که‌س وکاری ناچار به شپڕزه‌یی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن له سلێمانی… و به گرانیش ده‌ستیان ناکه‌وێت.ئه‌وه بۆچوونی نه‌خۆشێکه که له شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر بۆی گێڕامه‌وه.
له کوردستان که نه‌خۆشێک ده‌چێته لای پزیشک ئینجا له نه‌خۆشخانه‌کان که پاڵه‌په‌ستۆیه و ئه‌گه‌رمرۆڤ ساغیش بێت نه‌خۆشتر ده‌بێت و له ژوور‌ی پزیشکه‌کانی بازاریشدا هه‌ستێکی زۆر دوور له” مرۆڤبوون” به مرۆڤ ده‌دات. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که له بنه‌ڕه‌ته‌وه بایه‌خ به مرۆڤایه‌تی نادرێت و هیچ ڕێزێکی لێ ناگیردرێت و مرۆڤ وه‌کو مرۆڤ ئه‌ژمار ناکرێت.
ڕێکه‌وتی 22/07/2008 له تاقیگه‌ی سۆنه‌ر لای پزیشکێک بووم له ڕانیه که له‌و ماوه‌ی دوو کاتژمێره‌دا که دانیشتبووم، به‌رده‌سته‌که‌ی/فه‌راش زیاتر له 120 نه‌خۆشی تۆمار کردبوو و زۆربه‌یانی بینیبوون. واته هه‌ر نه‌خۆشه له‌وانه‌یه ته‌نیا 1 خوله‌کێک و یان که‌متریش چاوی به پزیشک که‌وتبێت.که خۆم به ناچاری له وێ بینییه‌وه،سه‌یرمکرد من وه‌کو نه‌خۆشێک له به‌رانبه‌ری پزیشکه‌که‌دا ته‌نیا نه‌بووم به‌ڵکو چه‌ند نه‌خۆش و که‌سوکاریشیان ئاماده‌ی بینین و گوێڕاگرتن له کێشه‌که‌ی من بوون.
له هۆڵه‌ندا من کاتی تایبه‌ت به خۆم هه‌یه له گه‌ڵ پزیشکه‌که‌م له 10 خوله‌که‌وه تا زیاتریش به گوێره‌ی پێشتر داواکردنی کاته‌که. ته‌نیا خۆت بڕیار ده‌ده‌ی که به ته‌نیا له گه‌ڵ پزیشک دانیشی یان که‌س و کار بۆی هه‌یه له گه‌ڵ نه‌خۆش بچێته ژووره‌وه. لێره‌دا ڕێز له مرۆڤ وه‌کو خۆی ده‌گیردرێت و تایبه‌تمه‌ندی و نهێنیه‌کانی ئاشکرا ناکرێن.
وه‌کو له زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌کانی کوردستانم بیستووه، ده‌ڵێن بڕوایان به پزیشکه‌کانی خۆمان نه‌ماوه، چونکه ئه‌و شێوه باز‌رگانییه ی زۆربه‌ی پزیشکه‌کان وای له بیر و ڕای خه‌ڵک کردووه که متمانه له نێوان نه‌خۆش و پزیشکدا نه‌مێنێت.ئینجا نه‌خۆش له ئارای ئه‌وه‌دا هه‌ر له‌و به‌ری شه‌قام و ئه‌وبه‌ری شه‌قام له گۆڕینی پزیشکدان. بێگوومان ئه‌وه‌ش نه‌کو نه‌خۆشییه‌که‌شیان ده‌ستنیشان ناکرێت به‌ڵکو چاره‌سه‌ریشی ناکرێت و ماوه‌یه‌کی زۆر کێشه‌که به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێنێته‌وه.
به‌داخه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌کان زانیاریی پێویست له باره‌ی نه‌خۆشی و خۆپاراستن له به‌ر ده‌ست دانیه و ئاستی ڕۆشنبیری له‌م باره‌وه زۆر نزمه.
له کوردستان سیستێمێکی کۆن و بێ کۆنترۆڵ هه‌یه و چینی باڵا به هره‌مه‌ندن له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کان و ته‌نیا چین و توێژی هه‌ژار بێبه‌شن.
ئه‌م ره‌خنه‌یه‌م ئاراسته‌ی به‌رێز دکتۆر زریان وه‌زیری ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌م و ده‌شپرسم:
ئاخر تاکه‌ی پێشێلی یاسای ته‌ندروستی و مافی مرۆی نه‌خۆش ده‌که‌ن؟
سه‌رچاوه:
http://www.minvws.nl
گوڵاڵه پشده‌ری
هۆڵه‌ندا/ئامستردام
31 ئۆکتۆبر 2008
Goli-67@hotmail.com