Skip to Content

Thursday, November 14th, 2024
نامەیەك  لەمحمدقادریونسەوە بوَ هەندرێن

نامەیەك لەمحمدقادریونسەوە بوَ هەندرێن

Closed
by November 4, 2008 گشتی

 نامەیەك  لە"محمدقادریونس"ەوە بوَ هەندرێن
 
 سڵاو  چوَنى ؟ هیوام  ئەوپەڕى  باشیتە،هەندرێن  دەزانى  ئەگەر  نامە  نەبىَ كورد شەق  دەبا ؟دەزانى بوَ؟ئاخر  ڕەنگە  كەس  بەقەد  ئێمە لەت  لەت  نەبىَ.بیستوتە"مەحمود دەروێش"  دەڵىَ  كورد  تەنها  "با"ىهەیە؟ئەگەر  نامەكانمان  وەكو  باو   ئەحواڵپرسینە  بەین  زوَرەكانمان وەكو  باران خێرا  نەبن  كەى دەگەن؟لەكوَنەوە نامە  تاكە  هیوایێكى   گەورە  بووە  بوَ كورد
 بەڵام  هەمیشە  نامەكان  درەنگ  گەیشتوون،
 كارەساتى  كورد  لەوەدانیە  كە  ئاڵاو  دەوڵەتى  سەربەخوَى  نى یە،بە  قەد  ئەوەى  لەوەدایە  هەر  تاكێكى  بە تەنیا  هەست  بە  تەنیاییەكى  كوشندە  دەكا،(تەنیایى  بە هەڵە  پیشاندانى ماڵى  گوڵێكە  بە  ئیحساس)،نامەش  فریادرەسى  تەنیاییە  گەورەكانە ،بیستوومە  بەینێكە  چاوت كەمىَ  ئازارى  هەیە  هیوام  وایە  زوَر  باش  بیت و  بە زووترین  كات  چاك  بیتەوە ،ئەزیزم  ئەوەندە  چاوەكانت  ئەزیەت  مەدە  و كەمىَ  كەمتر  بنووسەو  بخوێنەوە،لە ووڵاتێكا كە  ئێوە  "وەك عەكسى  قەمەرن لە ئاوى  لیخندا"،ئەوەنی یە  توَ  دێیتەوە  ئیقامەت  بوَ دروست  دەكرىَ  و  زوو   زوو  سەر  لە  بنكەى  ئاسایش  دەیت  ،ماجستێرت  هەیەو  دەبىَ  كەسێك  وەك  واسیتە  نیشان  بكەیت؟  بمبورە  گەر  نامەكە سەر  پچڕە   باوەڕبكە منیش  خوێندن  زوَر  ماندووم،زوَر  شت  ماوە  دەبىَ  باسى  بكەم  لە  داهاتوو   هەركەمىَ  ئەم  سەرقاڵیەم   بڕەوێتەوە   باسیان  دەكەم.
 
 بوَنى  ئەوەم  لێدىَ  بیرت  بكەم
 لە هەنار  غافڵ نەبیت  با  شەق  نەبا
 
 محمد قادر  یونس
 هەولێر
 1/10/2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.