
دروستاندنی هۆشه‌کی یان هه‌سته‌کی….. وریا ماملێسی
دروستاندنی هۆشه‌کی یان هه‌سته‌کی….. وریا ماملێسی
چییه ئه‌و دنه‌ده‌رانه‌ی جیهانی بیر و قه‌ناعه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ ده‌نه‌خشێنن؟ کامیان کاریگه‌رتره دنه‌دانی هۆشه‌کی و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ هۆشدا یاخود بزواندنی هه‌سته سه‌ره‌تاییه‌کان؟ جیهانی ئه‌مڕۆی مرۆڤ جیهانێکی ئاڵۆزه. داهێنانه‌کانی مرۆڤ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه هه‌ر دوو لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانی له خۆ گرتووه. له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنیکدا مرۆڤ پتر په‌ی به نهێنییه‌کانی ژیان ده‌بات، دیارده سروشتییه‌کان لێکدانه‌وه‌ی هۆشه‌کییان بۆ ده‌کرێت و جیهانی لێکدانه‌وه‌ی غهیبپهرستیانهی ئه‌و دیارده سروشتییانه له ته‌سک بووندایه. پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دیارده‌کانی سه‌ر به مرۆڤ له جیهانی دواکه‌وتووی ئێمه‌دا به سه‌دان ساڵه وه‌ک گۆمێکی وه‌ستاوه، به‌ردی پێشکه‌وتنی ته‌کنیکیی و زانسته مرۆییه‌کان نایشلهقێنێ . ئه‌و ڕێساگه‌ل و به‌هایه‌نه‌ی که بنه‌مای پێوه‌ندییه‌کانی به‌شێکی زۆری مرۆڤی وڵاتانی دواکه‌وتوون له ماوه‌ی ئه‌م دوو سه‌د ساڵه‌ی پێشکه‌وتنی ته‌کنیک و زانست‌دا گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، بگره له دوای هاتنی ته‌ورات و پاشانیش کتێبه ئاسمانییه‌کانی تر که ده‌کاته پتر له 2500 ساڵ ڕێساگه‌ل و به‌هاکان هه‌ر وه‌ک خۆیانن.
له ئه‌وروپای دوای سه‌رده‌می ڕێنسانس مرۆڤ هۆشی خسته گه‌ڕو ڕووی خۆی له یاسا ئاسمانییه‌کان وه‌رگێراو له‌سه‌ر واقیعی زه‌وی نیشته‌وه. مه‌به‌ستیش له مرۆڤ ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک نییه به‌ڵکو ئه‌و به‌ره مومتازهی میلله‌ته له بیرمه‌ند و مرۆڤه هه‌ڵکه‌وتووه‌کان که چاره‌نووس و شێوازی ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک ده‌گۆڕن. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که مارتن لۆسه‌ر تیۆلۆگی پرۆتستانتی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی به جوتیاره ساویلکه‌کانی گوت هیچ پارچه زه‌وییه‌ک له به‌هه‌شتدا نه‌ماوه بۆ فرۆشتن و هه‌موویانم کڕیوه ئیتر هێدی هێدی گڵۆڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و دارایی قه‌شه ساخته‌کاره‌کانی ڤاتیکان که‌وته لێژی. دیاره مرۆڤی بلیمه‌ت ده‌بێ بزانێ چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تهنکفام ده‌ده‌وێ و ده‌یانهێنێته سه‌ر ڕێگای ڕاست یا هه‌ر نه‌بێت له چنگی ته‌مه‌عکار و عهوامههڵخهڵهتێنهکان ڕزگاریان ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست و بیرکردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانییان بڕوشێنێ.
گومان له‌وه‌دا نییه وتووێژ له‌گه‌ڵ هۆشدا و دروستاندنی هۆشه‌کی بۆ ڕێکخستنی ژیانی ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک کارێکی گه‌له‌ک زه‌حمه‌ته. به شێوه‌یه‌کی سه‌یر هێز و توانای لێکدانه ئه‌فسانه‌یی و غه‌یبییه‌کان له نێو خه‌ڵکیدا ڕه‌گی قوڵ داده‌کوتن و بۆ ماوه‌ی سه‌دان و بگره هه‌زاران ساڵ ده‌بنه به‌شێک له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه.
سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیره هه‌ڵکه‌وتوه‌کانی ئه‌وروپا دوای ململانێیه‌کی دورودرێژی سه‌دان ساڵ توانیان ئه‌و شه‌ڕه به‌رنه‌وه له دژی ده‌سه‌ڵاتی بێسنووری کڵێسه. بردنه‌وه‌ی ململانێکه‌ش ته‌نها به زه‌بری هێز نه‌بوو، به‌ڵکو ڕۆشنکردنهوی هۆشی هۆشتاریک و به‌شێکی زۆری مرۆڤه ساویلکه‌کانی ههڵخهتێنراو له لایه‌ن کڵێسه و پیاوه‌کانی کڵێسه‌وه، بوو. شڵه‌قاندنی گومی وه‌ستاوی سه‌دان ساڵ و ڕووناکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیهانی شه‌وه‌زه‌نگه‌ی که کلێسه له ئه‌وروپای سه‌ده‌کانی ناوه‌ند ته‌راتێنی تێدا ده‌کرد، به دروستاندنی هۆشه‌کی و بێ ڕوشاندنی هه‌سته سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤه ساویلکه‌کان، ئه‌وروپای هێنایه سه‌ر بارێک که ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی بتوانن خۆیان له یاسا و ڕێساگه‌له ئاسمانییه‌کانی پیاده‌کراو ڕه‌ها بکه‌ن.
له جیهانی دواکه‌وتووی ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ هاتنی پریشکه‌کانی ئه‌و ڕووناکییه له ئه‌وروپاوه، هه‌ر چونکه سه‌رچاوه‌ی ڕووناکییه‌که له ناخی ده‌وروبه‌ری خۆمانه‌وه و وه‌ک به‌رته‌کێک دژی جیهانی تاریکستانمان هه‌ڵنه‌قوڵاوه، بۆیه ئه‌و که‌مه تروسکه‌یه‌ی له ڕووناکی ئه‌وروپاوه ده‌وروبه‌ری شه‌وه‌زه‌نگمان که‌مێک ڕۆشن ده‌کاته‌وه هه‌م کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نییه له‌سه‌ر ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک، هه‌م ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئه‌و ڕووناکیهن بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وروبه‌ره تاریکه له سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیر، له زۆر باردا ناتوانن زمانێکی وتوێژی ئه‌وتۆ به‌کاربهێنن سه‌رنجی هۆش و گۆشی مرۆڤه‌کان بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات دیواری شه‌وه‌زه‌نگی به مه‌حکه‌می و بناغه‌ی پته‌وه‌وه له‌سه‌ر پێیان بمێنێته‌وه و که‌سیش نازانێ تا که‌ی ئه‌و دیواره‌ی شه‌وه‌زه‌نگی به پته‌وی ده‌مێنیته‌وه و له چ زه‌مه‌نێکدا تروسکه‌ی هۆش به‌ره‌و فه‌نای ده‌بات . نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه ڕۆچوون به‌ره‌و ناخی تاریکی و ته‌یار کردنی ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک به وروژاندنی هه‌سته سه‌ره‌تاییه‌کانی دینی له لایه‌ن فێڵبازانی سیاسیی و شێخی مه‌زهه‌به جیاوازه‌کان، رۆشنی ئه‌و که‌مه تروسکه‌یه‌ی که له جیهانی شهوهزهنگیماندا جار جار وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی دوور ده‌دره‌وشایه‌وه پتر به‌ره‌و قوڵایی نێو شه‌وه‌زه‌نگه‌که ڕۆ ده‌چێ و خه‌ریکه به ته‌واوی له چاوان ون ده‌بێ.
خه‌می گه‌وره‌ی کورده‌واری له‌وه‌دایه که ئێمه له چه‌قی ئه‌و شهوهزهنگهداین، ئه‌و زمانی هۆشه‌ی ده‌یه‌وێ تروسکاییه‌ک بخاته نێو ده‌وروبه‌ری تاریکمان، له ئاکامی داله‌نگاوی خودی زمانه‌که که ته‌رجه‌مه‌ی هۆشه، لاوازی توانستی زمانه‌که له ده‌ربڕینه ئه‌بستراکته‌کان، له هه‌مان کاتدا ناقوڵبینی و ناواقیعبینی به‌شێکی یه‌کجار زۆری هه‌ڵگرانی په‌یامی هۆشه‌کی، ئاکامێکی وای لێ که‌وتۆته‌وه که خوێنه‌ری کورد ئاسۆی بیر و لێکدانه‌وه‌ی بۆ دیارده‌کان ته‌سک بێت و تێرامانی بۆ شته له کۆنکرێت به‌ده‌ره‌کان سه‌راویی بێ. ده‌وروبه‌ری مه‌حکه‌می شه‌وه‌زه‌نگ چونکه دوژمنی ڕامان و تێفکرینه له سایه‌ی جیهانی ئه‌فسانه و غهیبپهرستییدا درێژه به بوونی خۆی ده‌دات و بۆ ماوه‌ی پتر له سه‌دان ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی که له‌جیهاندا ڕوویانداوه لای ئێمه هه‌روا بهمهحکهمی ماوه‌ته‌وه و وه‌ک گوریسی ده‌ستی جه‌لادێکی خنکێنه‌ر به گه‌رده‌نی هۆش و بیرماندا ئاڵاوه.
مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی پێویستی به خۆناسین و خۆدانهپاڵه له ته‌ک هاوزمانه‌کانی یا هاوبیره‌کانی. ئه‌م خۆدانهپاڵه هاوزمان و هاوبیرهیه که هه‌سته‌کانی عه‌شیره‌تیی و دینیی و نه‌ته‌وه‌یی له مرۆڤدا ده‌ئافرێنێ. بێگومان گه‌ر ئه‌م هه‌ستانه به تێکبه‌ستنی هۆشه‌کی موتوربه نه‌کرێ ئه‌وا هه‌سته‌کان به سه‌ره‌تایی و داله‌نگاوی ده‌مێننه‌وه. مه‌به‌ستیش له تێکبه‌ستنی هۆشه‌کی وتووێژی فه‌لسه‌فی و فکری قوڵ نییه له‌گه‌ڵ ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک. به‌ڵکو وتوێژێکی ئاسان، به‌ڵام کاریگه‌ر و بتوانێ ببێته هۆی وروژاندن و بزواندنی خه‌ڵک و ببێت به به‌شێک له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی.
گه‌ر بڕوانینه هه‌ستی دینی، لێره‌دا مه‌به‌ست هه‌موو دینه‌کانه، ده‌بینین چۆن دین له ڕێگه‌ی وروژاندنی غه‌ریزه‌ی ترسی دوای مه‌رگ یاخود به سوود وه‌رگرتن له نه‌زانینی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارگه‌لێکی سه‌ر به بوون و سروشت، جۆره وتوێژێکی ساده و ئاسان له‌گه‌ڵ هۆشی مرۆڤ ده‌کات و به‌شێکی زۆری ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکیش به‌و لێکدانه‌وانه ڕازین و بڕوا و قه‌ناعه‌تێکی ته‌واویان لا دروست ده‌کات. ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له سه‌ریانه بۆ پیاده‌کردنی بڕوای قه‌ناعه‌تپێکراو وه‌ک کۆته‌ڵێکی په‌روه‌رده‌کراو و بهپڕۆگرام کراو جێبه‌جێی ده‌که‌ن. تۆ سه‌یری مرۆڤی کورد له هه‌موو مێژووی دوای به ئیسلام بوونی چۆن به هه‌ستێکی دینیی پاکه‌وه له خزمه‌تی ئه‌م دینه‌دا بووه و زۆرێک له‌و قوربانیانه‌ی بۆ ئه‌م دینه داویه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی غه‌یر بووه و هه‌ر ئه‌وانه‌ی کورده‌که به هه‌ستیکی دینی پاکه‌وه وه‌ک برا ته‌ماشای کردوون و قوربانی بۆ داون له دوایدا که کاریان به کورده‌که نه‌ماوه چۆن لێی بوون به جه‌للادی خوێن‌ڕێژ. به داخه‌وه ئه‌م باره‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کوردان به ناوی دینه‌وه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیری کورد تا ئێستا نه‌یانتوانیه‌وه هه‌ستی دینی کورد بخه‌نه خزمه‌تی کوردایه‌تی هه‌روه‌ک تورکان له مێژه‌وه ئه‌و کاره‌یان کردوه و فارسی ئێرانیش به ڕیگه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌رێتی هه‌م خه‌ڵکی خۆیان و هه‌م ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و ڕێبازه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ند و ململانییه‌کانیان به‌کاریان ده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ چ له باشوور و چ له باکووری کوردستان ئه‌و هێزه سیایسیی و ڕۆشنبیرییانه‌ی خۆیان به دیمۆکرات و عیلمانی داده‌نێن و هه‌ڵگری په‌یامی نه‌ته‌وه‌یین له به‌ره‌ی دژ به ئیسلامی سیاسیین و زۆر جار دژایه‌تییه‌که‌یان ده‌گاته دۆخیکی ئه‌وتۆ که هه‌ستی سه‌دان هه‌زار مرۆڤی موسڵمانی کورد دهڕوشینێ، که ئه‌مه‌ش ته‌نها له خزمه‌تی دوژمنانی کورده. کاتێک که بیرمه‌نده‌کانی ئه‌وروپای دوای ڕێنیسانس له کۆت و زنجیری ده‌سه‌ڵات و یاساکانی که‌لیسه ڕه‌ها بوون داوایان له ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک نه‌کرد واز له بڕوای دینییان بهێنن و په‌لاماری بنه‌ما هه‌ره پیرۆزه‌کانی بڕوای دینییان نه‌دا. پێشکه‌وتنی لکه جۆر به جۆره‌کانی زانست و لێکدانه‌وه‌ی هۆشه‌کی دیارده سروشتییه‌کان، پێشکه‌وتنی شێوازی حوکم و ئازادی تاکه‌که‌سی، ئه‌و ئاکامه‌ی لێ که‌وته‌وه که تاکی ئه‌وروپی پتر ماف رێزلێگییرا و به‌خته‌وه‌ر بێت و به ئازادیش بڕوا دینییه‌که‌ی پیاده بکات. گۆڕینی هه‌ڵوێست و قهناعهتاکانی مرۆڤ به زه‌بری کوته‌ک نابێ جا ئه‌و بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ته چی ده‌بێ باببێ.
هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانین هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی لای کورد تا ئێستاش هه‌ستێکی لاوازه، به‌شێکی زۆری تاکی کورد کوردایه‌تییه‌که‌ی هه‌ر هێنده‌یه که خۆی به کورد ده‌زانێ و هیچی تر. بێگومان ئه‌مه هه‌ستێکی به‌رزه و جێی گله‌ییش نییه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێ ده‌مڕاستانی ڕۆشنبیریی و سیاسییه که نه‌یانتوانیه‌وه سوود له‌و هه‌ستی به کورد بوونه وه‌رگرن و به تێکبه‌ستنی هۆشه‌کی هێزوپێزی بده‌نێ. لێره‌دا توانا و بلیمه‌تی سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیر ده‌رده‌که‌وێ که وتووێژێکی هۆشه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته‌ی خۆ به کوردزانین بکا، دوور له فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیا و هێنانه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی فه‌لسه‌فی ڕۆژئاوایی به کۆمه‌ڵیک زاراوه‌ی لاتینی سه‌ر به قوتابخانه جوداوازه‌کانی فکری و فه‌لسه‌فی که به ده‌گمه‌ن هه‌ڵگرانی ئه‌و په‌یامانه خۆیان له په‌یامه تهرجهکهکراوهکانیان تێده‌گه‌ن چ جایی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
مرۆڤ ده‌بێ واقیعی کورد و بڕوای دینیی خه‌ڵکی کورد باش تێبگات و هه‌ڵیسه‌نگێنێ و بزانێ چ ڕۆڵێکی هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردستان ئنجا ده‌م وه‌ربدا له مه‌سه‌له هه‌ستیار و پیرۆزه‌کانی باوه‌ڕی دینی. تۆ ناتوانێ به کۆمه‌ڵێک ده‌ربڕینی سهرزهنشتکارانهی دژ به دین لێمان ببی به مامۆستای عیلمانی. به‌ڵکو به‌و ده‌ربڕینانه‌ت ده‌چیته هه‌مان ڕیزی کابرای سه‌له‌فی که به سه‌رزه‌نشت و هه‌ڕه‌شه‌کردن ده‌یه‌وێ به‌رانبه‌ره‌که‌ی مل که‌چ بکات. سه‌رزه‌نشت کردنی مه‌لا و ڕێبه‌ره ئاینییه‌کانی کوردستان له لایه‌ن که‌سانی سیکولاره‌وه ئه‌و تهناقوزانهی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری قوڵ تر ده‌کاته‌وه و ده‌یخاته سه‌ر تهناقوزهکانی تر که وه‌ک ده‌زانین کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری بریتییه له کۆمه‌ڵیک ته‌ناقوز.
ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازاد بوون له بیرکردنه‌وه‌دا تا بڵێی پیرۆزه و پێوسته بۆ مرۆڤ. به‌ڵام تا بشڵێی هه‌ستیاره و دیسپلینێکی خورت و هۆشێکی به‌رز و تێڕوانینێکی قوڵ و به‌رپرسیاریه‌تییه‌کی مه‌زن داوا ده‌کات له مرۆڤ. زۆر جار مه‌لایه‌ک ناماقوڵیهک ده‌کات ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ر به کۆمه‌ڵایه‌تی یا هه‌ر بابه‌تێکی تر ئه‌وجا ده‌بینی چۆن له لایه‌ن هه‌ندێ ڕۆشنبیره‌وه وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و ده‌یکه‌ن به بیانوویه‌ک بۆ په‌لامار دانی گشت مه‌لا و پیاوه ئاینییه‌کان. ڕۆشنبیرانی سکیولار ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه باش بزانن خودی بیروباوه‌ڕی دینی و هه‌ڵسوکه‌وتی پیاوی دینی هه‌رده‌م نێگه‌تیڤ نییه. ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه باش بزانرێ که به‌شێکی زۆری که‌ڵه شاعیره کلاسیکه‌کانی کورد به‌رهه‌می خوێندنی مزگه‌وت و قوتابخانه ئاینییه‌کانن ته‌نانه‌ت یه‌که‌م مرۆڤی کورد که کیژی خۆی به‌ر له هه‌شتا ساڵ پێش ئێستا نارد بۆ قوتابخانه‌ی کوڕان مه‌لای گه‌وره‌یه. ئه‌م کاره‌ی مه‌لای گه‌وره دوای هه‌شتا ساڵ ئێستاش کارێکی ده‌گمه‌نه له نێو سه‌دان ملیۆن موسڵمانی جیهان. بگره ههنگاوێکی وه‌ها مه‌زن و ئازایانه گه‌ر له لایه‌ن مه‌لایه‌کی میلله‌تێکی به توانای جیهانی موسڵمان رووی بدایه ئه‌وا تا ئێستا چه‌ندین کتێب و نووسراو و شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسرا. ئایا چه‌ند که‌س له‌وانه‌ی به وته سیکولارن و پێشکه‌وتنخوازن، هێنده‌ی مه‌لای گه‌وره جورئه‌تیان تێدایه که ڕێساگه‌لی سه‌دان ساڵی ڕه‌گداکوتاو وه‌ها به ئاقڵی بشکێنێ و له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌ڵکه تهنکفامهکهی ده‌وروبه‌ری ڕازی بن و کاره‌که‌ش له ڕێز و حورمه‌تی مه‌لای گه‌وره‌ی دانهلهنگێنێ، ئاماده‌ن کیژه‌کانیان بنێرن بۆ قوتابخانه‌ی کوڕان له که‌شوهه‌وایه‌کی شارۆچکه‌یه‌کی ساڵانی بیسته‌کانی کوردستان؟ ده‌سه‌ڵاتی عیلمانی و ڕۆشنبیری سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له باشوری کوردستان بۆ خۆی هیچ وتوێژێکی هۆشه‌کی یاخود ئهڵتهرنهتیڤێکی ئه‌وتۆی پێ نییه بۆ مه‌سه‌له‌کانی سه‌ر به کۆمه‌ڵایه‌تی، ناتوانێ به‌ها و ڕێساگه‌لێکی سه‌ر به دیارده کۆمه‌ڵایته‌ییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا په‌ره پێ بدات که هێنده به پێز و به‌هێز بێ بتوانێ ورده ورده جێگه به به‌ها و ڕیساگهلی هه‌زاران ساڵه له‌ق بکات. به پێچه‌وانه هه‌لپه‌رستی و نقوم بوون له جیهانی فه‌ساد و خۆشی ماددیی، درۆ کردن له‌گه‌ڵ خود و ده‌وروبه‌ر، هه‌ڵسوکه‌وتی قێزهرهوهی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیلمانی و دیاره‌ده‌ی سێکس کڕین و فرۆشتن که هه‌موویان ده‌چنه خانه‌ی فه‌سادی ره‌وشتیی و به‌ڕه‌ڵلایی وا ده‌کات به‌شێکی زۆر کۆمه‌ڵگه به گومانه‌وه بڕواننه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و هه‌ڵگرانی لاسیکهراوانی جیهانی ڕۆژئاوا. له به‌شێکی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا کڕین و فرۆشتنی سێکس سزای یاسایی به دواوه‌یه، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه، که له کوردستاندا زۆر له بره‌ودایه، لوتکه‌ی سوکایه‌تی پێکردنی ئافره‌ته و ده‌یخاته ڕیزی هه‌موو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی له بازاڕی کڕین و فرۆشتن مامڵه‌ی پێوه ده‌کڕێ. ڕۆژئاوا ته‌نها بریتی نیییه له‌و دیده سهرواییانهی که سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیری کورد ده‌یه‌وێ کۆپی بکات، به‌ڵکو ڕۆژئاوا ژیاره، هۆشه، قوڵڕوانییه له مه‌سه‌له‌کانی فکری و دیارده‌کانی سه‌ر به مرۆڤ، ئازادی تاکه که‌سه و حورمه‌ت گرتنی ئه‌و ئازادییه جا ئه‌و تاکه که‌سه پیاو بێ یا ژن.
ئه‌مڕۆ کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری پێویستی به مارتن لۆسهرێکه، پێویستی به مه‌لای گه‌وره‌یه که ده‌وروبه‌ری شه‌وه‌زه‌نگی به کردوه‌ی بلیمه‌تانه ڕووناک کاته‌وه و هانی بدا بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دنیای هاوچه‌رخ بێ ڕوشاندنی هه‌ستی دینی و بنه‌ما پیرۆزه‌کانی بوونی. مرۆڤ که چاو و مێشکی کرایه‌وه ئێدی ئه‌فسانه و غهیبپهرستن و ڕێساگه‌لی ئاسمانی له خۆوه ده‌پوکێنه‌وه و ده‌بن به به‌شێک له مێژوو. تا ئه‌و ده‌مه‌ش دادێ هه‌نگاوی ژیرانه و وتوێژی هۆشه‌کی هێمنانه چرای رووناک کردنه‌وه‌ی هۆشی تاریکن.
وریا ماملێسی
ستۆکهۆڵم 29/10/ 2008