مێدیتاشونێك بکه له پایزدا!……..ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
مێدیتاشونێك بکه له پایزدا!
ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
وه‌رزی پایز هه‌روه‌ك هه‌ر وه‌رزێکی تر جوانییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری خۆی هه‌یه، که به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت خۆشییه‌ك به ده‌روون و ڕۆحی خۆی بدات. ئه‌گه‌رچی وه‌رزی پایز وه‌رزی خۆ ڕووتاندنه‌وه‌ی دره‌خته‌کان و گه‌ڵا وه‌رینه‌و هاتنی هه‌ورو کزه سه‌رمایه، ئه‌مانه‌و ئه‌و ژینگه خۆڵه‌مێشی و زه‌رده‌ی که به ده‌ورووبه‌رمان ئه‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئێمه ده‌توانین له‌زه‌ویدا جوانترین و دڵ ئارامترین ڕه‌نگ بدۆزینه‌وه له‌بن ئه‌و دره‌ختانه‌ی که وا هێدی هێدی گه‌ڵا سه‌وزو سوره زه‌ردباوه‌کانیان لێده‌که‌وێته خواره‌وه. ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که ئه‌وگه‌ڵایانه‌ی که هه‌ڵده‌وه‌رێن و له‌سه‌ر زه‌وی دامێننه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك، سودێکی زۆر به ژینگه ده‌ده‌ن و ئێمه به‌هۆیانه‌وه باشتر‌و پاكترهه‌ناسه ده‌ده‌ین و ته‌ندروستیمان باشتر ده‌بێت.
به‌داخه‌وه زۆرێک له ئێمه ئه‌وه‌ی کردوه به خوو که له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایزدا جۆرێك له نا ڕێکوپێکی له بیرکردنه‌وه‌و هه‌ست و ته‌ندروستیدا به‌دی ده‌کرێت و باس له‌وه ده‌که‌ن که وه‌رزی پایز وه‌رزی په‌ستی و گۆشه‌گیریه بۆ مرۆڤ.
ئه‌گه‌رئێمه بمانه‌وێت ڕێگا بگرین له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی که ده‌بێته هۆی تێکدانی به‌لانسی ده‌روونمان و نه‌هێڵێت که سود له ته‌واوی ساته‌کانی ژیانمان وه‌ربگرین و هارمۆنیمان بشێوێنێت، ئه‌وا ئێمه ده‌بێت بۆ زیاتر به‌هێزکردنی ده‌روونمان ئه‌م جۆره بۆچوونانه‌ش بگۆڕین که هه‌ندێ جار له ناخماندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات. ئه‌گه‌ر به‌ئاگابین که ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه چۆن و بۆچی له نائاگایماندا ماوه‌ته‌وه‌و له پایزدا به‌زاقی ده‌رده‌که‌وێت به ڕوخسار‌و ده‌روونمانه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه ته‌نها ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه که ئێمه فێری بوین به‌هۆی بیستن و گوێگرتنمانه له خه‌ڵکی که ئه‌وان پێیان وایه که پایزان مرۆڤ په‌ست و بێزار ده‌بێت. هه‌ربۆیه ئه‌مه له نائاگایماندا ماوه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش بڕوامان به‌وه هێناوه و به ئاسانترین شێوه تووشی نه‌خۆشی ده‌بین و په‌ست و بێزار ده‌رئه‌که‌وین له‌به‌ر ئه‌و سیگناڵانه‌ی که به‌خۆمانی ئه‌ده‌ین.
که‌وابوو پێویستمان به‌وه هه‌یه سه‌ر له نوێ مێشکمان ڕابهێنینه‌وه به‌وه‌ی که سود له جوانیه‌که‌ی وه‌ربگرین و بیر‌و بۆچونمان بگۆڕین به باشتر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی ته‌مه‌نمان ساڵانه به ته‌ندروستیه‌کی باشه‌وه به‌سه‌ر به‌رین.ئه‌م ڕێنمایه‌م تاقی بکه‌ره‌وه و به‌م شێوه‌یه:
له ڕۆژێکی ئه‌م پایزه‌دا، سه‌ر له به‌یانیه‌ك یان ده‌مه‌و ئێوارانێك 15-20 خوله‌ك به خۆت بده و به‌ته‌نها پیاسه‌یه‌ك بکه له شوێنێکدا که له‌وێدا له‌بن دره‌خته‌کاندا گه‌ڵاکان به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی زۆرجوان به‌سه‌ر یه‌کتردا که‌وتون. به هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی پڕ له سیه‌کانت ده‌ست پێبکه و بڵێ ده‌چم له‌م ڕۆژی پایزه‌دا هه‌ست به جوانیاکانی سروشت بکه‌م، وه ده‌مه‌وێت د‌رك به شتی تازه بکه‌م که به هۆیه‌وه ئارامبم و له‌ش و ده‌روونم به‌هێزتر بێت له به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشی.
ته‌واوی چه‌قی قورسایت/ ته‌رکیزت بخه‌ره سه‌ر ده‌وروبه‌رت و زۆرترین گه‌ڵا و ڕه‌نگ ببینه‌و هه‌مو هه‌سته‌کانت (بینین، بیستن، تام، به‌رکه‌وتن، بۆن و هه‌ستیتر) بخه‌ره کار بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستادا بژیت (له‌و کاته‌دا که‌تۆی تیایه). ئه‌و کاته‌ی که پێ به زه‌ویدا ده‌نێیت وا هه‌ست بکه که پێت زه‌وی ماچ ده‌کات و تۆ به‌ته‌واوی له گه‌ڵ له‌شی خۆتدا هه‌ست به‌نزیکی ده‌که‌یت و زیاتر هه‌ست به بوونی خۆت ئه‌که‌یت. تۆ به هۆی ئه‌و هه‌سته خۆشانه‌ته‌وه ده‌روونت به‌هێزتر ده‌بێت و مێشکت ده‌کرێته‌وه به ڕووی گه‌شه‌کردنێکی باشتردا. ئه‌مانه‌و له هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه که تۆ هه‌ست به په‌شیمان بوونه‌وه ئه‌که‌یت که چۆن مێشکتیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه به‌وه‌ی که نه‌تتوانیوه خۆشی و جوانی وه‌رزی پایز هه‌ست پێبکه‌یت.
پایز جوانه و ئه‌و ساتانه له ده‌ست خۆت مه‌ده‌و هه‌مو ڕۆژێکت له پیاسه‌کردنا بکه به مێدیتاشون و ڕۆژانه شتێکی نوێ هه‌ست پێبکه به هۆی ئه‌و مێدیتاشونه‌ی که پێی هه‌ڵده‌ستیت.
سه‌رکه‌وتوبن………
له ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
سوید