وەزیرێکی زر کورد! ….. سەرکەش
وەزیرێکی زر کورد!
سەرکەش/ئوپسالا
لەمالپەری ئاوێنەدا بابەتی "وه‌زیرێكی كورد: دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی مه‌حاڵه"م خوێندەوە، یەکسەر قسەکانی ئەوێ سالێی بەرێز عەزیز محەمەد سکرتێری پێشووی "ح.ش.ع" بیرکەوتەوە کە لە میتینگێکی جەماوەری گەورە لە گۆرەپانی گەورەی یاری هەولێر لەبارەی گفتوگۆی سەرکردایەتی بزاڤی کورد لە بەغدا و سەبارەت بە رەوشی شاری کەرکوک کردی، بەرێزیان ئاوهایان گێرایەوە " کاتێ لەگەل سەرانی رژێم هاتینە سەر کێشەی شاری کەرکوک، یەکسەر ئەوان گوتیان باسی کەرکوک مەکەن، گوتمان بۆ؟ ئایا پێتان وایە کەرکوک وەک هەر شارێکی تری باشوری عێراقە؟ وەک کەربەلا و حلە وایە؟ گوتیان بەلێ دروست هەوەک هەروەک شارێکی تری باشوری عێراقە و وەک کەربەلا حلە وایە، گوتمان کەواتە هاتینەوە سەر عولمسێ" ئەم ووشەیەی دوایی بە پێکەنینێکی گالتەجارانە گووت وەک بلێی هاتینەوە سەر پلەی زیرۆ.
بۆ پێکگرتنێکی ئەم قسانەی سەرەوەی سەرانی گۆرکراوی بەعس لەگەل قسەکانی خوارەوەی محەمەد ئیحسان وەزیرە بەناو کوردەکەی حکومەتی هەرێم، کە بۆ "ئەسوات ئەلعراق" و بۆ دلراگرتنی میدیای عەرەبی کردوویەتی، فەرموون بۆ خۆتان بیخوێننەوە.
“هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت له عیراق جیاببێته‌وه، مه‌حاڵه ده‌وڵه‌تێكی كوردی دابمه‌زرێت.” “هیچكام له هه‌رێمه‌كان ناتوانن له‌عیراق جیاببنه‌وه‌و هاوڵاتی عیراقی له كه‌ربه‌لا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كوردانی توركیا نزیكترن.” “له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا، كه‌ركوك دووچاری پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن هاتووه، سیاسه‌تمه‌دارنی كورد ئه‌مه ده‌زانن، به‌ڵام هیچ ئاڕاسته‌یه‌ك به‌ره‌و بهكوردكردنی كه‌ركوك نیه، ئه‌و شاره وه‌ك كهربهلاو سلێمانی‌و به‌سره، شارێكی عیراقییه.” “ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی ئه‌سڵیی خۆی، بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه.” “له كه‌ركوك عه‌شره‌تی عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن هه‌یه‌و كه‌س ناتوانێت ده‌ریانبكات.”
من هیچ جیاوازی یەک لە نێوان هەردوو قسەکان، هەردوو روانگە و ئایدیاکان نابینم، نازانم ئێوە دەلێن چی؟
دەکرێ لە قسەکانی دوێنێی سەرانی بەعس بگەین، کە دووژمنی سەرسەختی خەون و خولیاکانی ئێمە بوون خۆیان بە پارێزەری دەروازەی خۆرهەلاتی ئومەی عەرەبی دەزانی، بەلام ئەوی دژوارە بە لێتێگەیشتن قسەکانی بەناو کوردێکی وەک محەمەد ئیحسانە کە بە ناخێری پۆستێکی گرنگی وەزارەتی هەرێمی کوردستانشی پێدراوە.
2008.11.4